هۆكارەكانی كەوتنی گۆران و یەكگرتوو

گۆران كێشەی ناوخۆیی و یەكگرتووش باجی ریفراندۆم

هۆكارەكانی كەوتنی گۆران و یەكگرتوو

1119 خوێندراوەتەوە

 
پێ دەچێت شەوی 30ی9 درێژترین شەو و بێتاقەترین شەوی ساڵ بووبێت بۆ گۆران و یەكگرتوو ، كاتێك بەهۆی راگەیاندنی دەرەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەوە رێژەیەكی بەرچاو لە دەنگەكانیان كەمیكرد بەمهۆیەوە توشی شۆك بوون، بەجۆرێك نەیاتوانی دان بەم شكستە گەورەیەیاندا نەنێن.

 
هەرچەندە كەوتنی ئەم دوو هێزە كاریگەرەی كۆمەڵگا لەیەك رۆژدایە بەڵام هۆكاری كەوتن و شێوازی شكستەكەیان وەك دوو هێزی جەماوەری و ئیسلامی جیایەو دەكرێت بەجیاش لەم راپۆرتە شیكارییەدا باس لەهۆكارەكانی كەمكردنی دەنگەكانیان بكەین.

 

 
گۆڕان كێشەی جەمسەرگیری ناوخۆیی


هەرچەندە لایەنگرانی گۆران باس لەوە دەكەن كە هۆكاری سەرەكی كەمكردنی دەنگەكانیان دەگەرێتەوە بۆ بایكۆتكردنی دەنگدەرانی نارازی و نەچوونیان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، بەڵام ئەمەش ناكاتە ئەوەی كە چاو لە ئاست كێشە ناوخۆییەكانی گۆران دابخرێت و بە سەرباشقەی دەردو كێشەكانی بزووتنەوەكەی نەزانین كە دواجار زەبری كوشندە ی لە بزووتنەوەكەی دا.

 

،،

كۆچی دوای نەوشیروان موستەفا و سێبەری كورەكانی بزوتنەوەكەی رووبەرووی چەندین كێشەی ناوخۆیی كردووەتەوە، ئەمەش وا لە گۆران دەكات لەبری سەرقاڵ بوون بە كێشە دەرەكییەكان لەسەر كێشە ناوخۆییەكان بوەستێت و دوابكەوێت.

 

 
بێستوت فایەق، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە بزوتنەوەی گۆران،لە چاوپێكەوتێنكدا شەوی رابردوو راستگۆیانە ئاماژەی بەوە كرد كە : " گۆران لەدوای نەوشیروان موستەفا رووبەرووی هەندێ كێشەی وەك موڵك و ماڵی بزووتنەوەكە بووەتەوە كە بووەتە هۆی جەمسەرگیری لەنێو بزووتنەوەكەدا تا دەگاتە ئەوەی هەندێ سەركردەی گۆران بە دەنگدەران بڵێن بایكۆتی بكەن و مەچن بۆ دەنگدان و هەندێكی دیكەش داوای دەنگ بكەن بۆ بزووتنەوەكە".

 
كۆچی دوای نەوشیروان موستەفا و سێبەری كورەكانی بزوتنەوەكەی رووبەرووی چەندین كێشەی ناوخۆیی كردووەتەوە، ئەمەش وا لە گۆران دەكات لەبری سەرقاڵ بوون بە كێشە دەرەكییەكان لەسەر كێشە ناوخۆییەكان بوەستێت و دوابكەوێت.

،،

لەبەرامبەریشدا هەندێ جوڵەی گوماناوی گۆران لەگەڵ دەسەڵات (یەكێتی و پارتی) و وازهێنانی چەند كەسێكی دیاریان و رووكردنیان لە پارتی و گەرانەوەی هەندێ دەموچاو بۆ نێو یەكێتی، وایان لەدەنگدەر كرد لە رقدا دەنگ نەدەن بە گۆران و دەنگیان دەدا بە جوڵانەوەیەكی نوێی وەك نەوەی نوێ.

 

 

نەوەی نوێ سەرئێشەكەی گۆڕان

ەدەر لە هۆكارە ناوخۆییەكان كە گۆرانیان بەو ئاقەرەدا برد هۆكاری دەرەكیش لەپشت دارمانی دەنگەكانی بزووتنەوەكەوەن، لەوانە دروستبونی جوڵانەوەیەكی وەك نەوەی نوێ، كە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە وەك سەرئێشەیەك دەركەوتووە بۆ گۆران.

 
هەرچەندە سەرۆكی جوڵانەوەكە چەندین جار ئاماژەی بەوە كردووە ئەوان دژی هیچ لایەنێكی دەرەوەی دەسەڵات نین بەتەنها بەڵكو دژی حزبە تەقلیدیەكان كار دەكەن بەتایبەت یەكێتی و پارتی، بەڵام گوتارەكانی جوڵانەوەكە و خودی شاسوار عەبدولواحید بە ناراستەوخۆ ئەوەمان پێ دەڵێت كە هەرەشەن بۆ سەر گۆران تاكو دواجار دەنگێكی باشی لە بزووتنەوەكە كێشایەوە.

 
لەبەرامبەریشدا هەندێ جوڵەی گوماناوی گۆران لەگەڵ دەسەڵات (یەكێتی و پارتی) و وازهێنانی چەند كەسێكی دیاریان و رووكردنیان لە پارتی و گەرانەوەی هەندێ دەموچاو بۆ نێو یەكێتی، وایان لەدەنگدەر كرد لە رقدا دەنگ نەدەن بە گۆران و دەنگیان دەدا بە جوڵانەوەیەكی نوێی وەك نەوەی نوێ.

 

بایكۆتی دەنگدەری نارازی


بەرپرسانی گۆران سوورن لەسەر ئەوەی كە بایكۆتی دەنگدەرانی نارازی و نەچوونیان بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان كە لە لایەن یەكێتی و پارتی بێهیوا كراون هۆكارێكی دیكەی دارمانی دەنگەكانیانە.
زۆر جاریش باس لەوە دەكەن كە لەرێگەی ئەنجامدانی ساختەكارییەوە دەسەڵات هەوڵیداوە لەبەرژەوەندی خۆی و لەدژی ئەوان دەنگەكان یەكلای بكاتەوە.

،،

هەرچەندە ئەم حزبە خاوەنی كادری چست و چالاكن بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووبەرووی چەندین شكست بووەتەوە كە وایكردوە تەنانەت ئەندامەكانی ئەم حزبە بێزاربن لەم هەموو كەوتن و شكستە.

 

 

یەكگرتوو، كەی لە ئوحد دەگەرێتەوە؟


یەكگرتووی ئیسلامی كە ساڵی 1994 دامەزراوە بەچەند هەڵبەزو دابەزدا تێپەریوە، هەرجارێك ئەم حزبە رووبەرووی شكست یاخود كێشەیەك بوبێتەوە، ئەندامەكانی وێنای دەكەن بە شەری ئوحد كە موسڵمانەكان شكستیان هێنا.

 

هەرچەندە ئەم حزبە خاوەنی كادری چست و چالاكن بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووبەرووی چەندین شكست بووەتەوە كە وایكردوە تەنانەت ئەندامەكانی ئەم حزبە بێزاربن لەم هەموو كەوتن و شكستە.

 
دواین كەوتن و شكست كەمكردنی دەنگەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە كە زیاد لە 75 هەزار دەنگی كەمكردووە تەنانەت نەیتوانیوە هێندەی حزبە هاوشانە ئیسلامییەكەی دیكە كە كۆمەڵی ئیسلامییە دەنگ بهێنێت.

 

،،

ئەمە سەرەرای ئەوەش كە هەندێ هۆكاری وردی دیكەی وەك كێشەی راگەیاندنی لاواز لەنێو یەكگرتوو وە ساردبوونەوەی هەندێ لە ئەندامان و هەوادارانی حزبەكە لە پرۆسەی هەڵبژاردن سزاكەی سەر یەكگرتوویان قورستركرد.

 

 

ڕاڕایی لە بڕیاری سیاسی


هەرچەندە یەكگرتووی ئیسلامیش لە هەندێ هۆكاری دەرەكیدا هاوشێوەی بزووتنەوەی گۆرانە لە كەمكردنەوەی دەنگەكانی، بەڵام دەكرێت چەند هۆكارێكی جدی باس بكەین كە وایانكرد دەنگدەر زویر ببن لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەوانیش:

یەكەم: پێنج بە پێنجی 19ی ئاب
دووەم: هەندێ‌ لێدوانی خراپی سەركردەكان
سێیەم: باجی ریفراندۆم
چوارەم: هەندێ بەرپرسی بەرژەوەندیخواز
پێنجەم: ڕاڕایی و ناڕونی بڕیاری سیاسی
شەشەم: خۆنیشاندان وەك پاشكۆی پارتی لە هەندێ‌ بڕیاری سیاسی چارەنوسسازدا
حەوتەم:هێرشی راگەیاندنی توندی گۆڕان كۆمەڵ لە دەڤەری سلێمانی

 
بەیەك پاكێج ئەم چەند خاڵەی سەرەوە دیارترین ئەو هۆكارانە بوون كە یەكگرتوویان بەرەو ئاقارێكی ناروون برد چونكە ئەم خاڵانە لەماوەی رابردوودا ویردی سەر زمانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بوون و یەكگرتوویان پێ تۆمەتبار دەكرد.

 
ئەمە سەرەرای ئەوەش كە هەندێ هۆكاری وردی دیكەی وەك كێشەی راگەیاندنی لاواز لەنێو یەكگرتوو وە ساردبوونەوەی هەندێ لە ئەندامان و هەوادارانی حزبەكە لە پرۆسەی هەڵبژاردن سزاكەی سەر یەكگرتوویان قورستركرد.

 

دەرەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی 30ی9 بۆ پەرلەمانی كوردستان دەنگی هێزە نارازیی و ئۆپۆزسیۆنەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی كەمكردەوە و لەبەرامبەردا دەنگی هەردوو پارتی دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی بەرز كردەوە لەم نێوەندەشدا كۆمەڵی ئیسلامی سوپرایزی هەڵبژاردن بوو كە دەنگەكانی زیادی كرد.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان