هه‌ڵبژاردن گۆمی سیاسیی شڵه‌قاند و یه‌كێتی كرده‌وه‌ به‌ هێزی دووه‌م

ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵبژاردن گۆمی سیاسیی شڵه‌قاند و یه‌كێتی كرده‌وه‌ به‌ هێزی دووه‌م

885 خوێندراوەتەوە

به‌شی یه‌كه‌م

ئه‌نجامه‌ ده‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی لوتكه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی كوردستان بگۆرێت، به‌ڵام وه‌ك به‌ردێك شڵه‌قانی له‌ گۆمی سیاسیی و حزبایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دروست كرد كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو به‌ مه‌نگی مابوویه‌وه‌.

 

پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌رایه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆی، واته‌ هێزی دووه‌م له‌ پاش پارتی، كه‌ به‌هۆی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌و شوێنه‌ی له‌ ده‌ستدا و هاته‌ ریزبه‌ندی سێیه‌م و پاش بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌وت.

 

له‌ هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلولی 2013ی په‌رله‌مانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆران ریزبه‌ندی هێزه‌ سیاسییه‌كانی گۆری و به‌ به‌ ده‌ستهێنانی 24 كورسی بووه‌ حزبی دووه‌م له‌ دوای پارتییه‌وه‌ كه‌ 38 كورسی به‌ ده‌ستهێنا.

،،

ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2013 یه‌كێتی تووشی تایه‌كی قورسی سیاسیی كرد، له‌وكاته‌دا بۆ یه‌كێتی شۆكێكی قورس و له‌ ناكاو بوو كه‌ تاوه‌كو گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ 30ی نیسانی 2014 به‌رێوه‌چوون به‌رینه‌دا.

 

هه‌رچی یه‌كێتیشه‌ ته‌نها 18 كورسی برده‌وه‌ و یه‌كه‌مجاریش بوو كه‌ یه‌كێتی له‌ غیابی مام جه‌لال به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه‌ مام جه‌لال له‌وكاته‌دا به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنیه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له‌ گۆره‌پانی سیاسیی و حزبه‌كه‌ی دوور بوو، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شارێته‌ی به‌رلین ماوه‌ی 10 مانگ بوو چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت.

 

rty
كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ ئه‌یلولی 2018

ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كێتی تووشی تایه‌كی قورسی سیاسیی كرد، له‌وكاته‌دا بۆ یه‌كێتی شۆكێكی قورس و له‌ ناكاو بوو كه‌ تاوه‌كو گه‌یشتن به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ 30ی نیسانی 2014 به‌رێوه‌چوون به‌رینه‌دا، به‌ڵام له‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتی به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی زیادی كرد و له‌ پارێزگای سلێمانی 1 كورسی كه‌وته‌ دوای گۆرانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.


به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی 2018، پارتی له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا مایه‌وه‌ و ریزبه‌ندیه‌كه‌ی خۆی پاراست، یه‌كێتیش له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان ده‌نگه‌كانی به‌راورد به‌ 2013 زۆر زیادی كرد و گه‌رایه‌وه‌ بۆ پله‌ی دووه‌م.

،،

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ و هێزی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی داهاتوو (كابینه‌ی نۆیه‌م) ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی به‌ هێز و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات و وه‌زاره‌ت و پشكه‌كانیشی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م زیاتر ده‌بێت.

 

rty
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له‌ كاتی ده‌نگداندا ـ سلێمانی ـ 2018.9.30


ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ یه‌كێتی، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ و هێزی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی داهاتوو (كابینه‌ی نۆیه‌م) ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی به‌ هێز و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تره‌وه‌ به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات و وه‌زاره‌ت و پشكه‌كانیشی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م زیاتر ده‌بێت.

 

دووریش نییه‌ پارتی به‌وه‌ رازی بێت كه‌ په‌نجا به‌ په‌نجا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی حكومه‌ت دروست بكات و پۆسته‌كان دابه‌ش بكات، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌لماندی حكومه‌تی بنكه‌فروان مۆفه‌ق نابێت و سه‌رئێشه‌ی زیاتری دووچاری پارتی و یه‌كێتی كرد له‌ 5 ساڵی رابردوودا، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كه‌لێنێكی له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست كردووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مه‌ كاتی بێت و هه‌رزوو بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی كێكی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی