بەرهەم ساڵح بە چ ڕێگایەكدا گەیشتە كۆشكی سەلام؟

بەرهەم ساڵح بە چ ڕێگایەكدا گەیشتە كۆشكی سەلام؟

2739 خوێندراوەتەوە

 ئەو دۆستێكی دێرینی ئەمریكیەكانە، بەڵام بەتەنها ئەوە بەس نەبوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك كۆمار، دواجار بەرهەم ساڵح ڕێگە راستەكەی كۆشكی سەلامی دۆزیەوە كاتێك پشتگیریی ئێرانیەكانی بۆ كارەكەی مسۆگەر كرد.

 
سەرۆك كۆماری نوێی عێراق تەنها كەسە كە دەتوانێت لە بەغدا، ئەمریكا و ئێران پێكەوە ببەستێتەوە.

  

،،

بەرهەم ساڵح لە ڕیَگەكەیدا بۆ كۆشكی سەلام چەندین لەمپەری گەورەهەبون، گرنگترینیان نارازیبونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خوشكەكەی شانازی ئیبراهیم ئەحمەد بون.

 

بەرهەم ساڵح لەرێگەدا بۆ كۆشكی سەلام لەرۆژی مەراسیمی رادەستكردنی دەسەڵاتەكان

 

 

 

بەرهەم ساڵح، لە خۆرئاوا خوێندویەتی و لە بواری دیبلۆماسیدا لە ئەمریكا گەشەی كردووە، هەمیش وەك دۆستێكی نزیك لە ئەمریكیەكان سەیر كراوە. بەم دواییانە پەیوەندیەكی توندوتوڵی لەگەڵ ئێرانیەكان و خودی حاجی ئاغا دروستكرد، هەر ئەویش دەستی گرت و شەڕە گەورەكەی بۆ یەكلایی كردەوە.

 

بەرهەم ساڵح لە ڕیَگەكەیدا بۆ كۆشكی سەلام چەندین لەمپەری گەورەهەبون، گرنگترینیان نارازیبونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خوشكەكەی شانازی ئیبراهیم ئەحمەد بون.

 
راستە لەناو مەكتەبی سیاسیدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد یەك كەسە بەڵام قورسایی ئەو بەهۆی ئەوەی هاوسەری تاڵەبانییە نكوڵی لێنەكراوە كە لەدوای نەخۆشكەوتنی تاڵەبانیەوە وەك سكرتێری سێبەر بوە لە یەكێتێدا.

 
بەشێكی گەورەی ئەو ڤیتۆیەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیوەندی بە شانازی خوشكی هەیە كە لەگەڵ بەرهەم ساڵح و خێزانەكەی ڕقێكی ئەستور لە نێوانیان دروستبووە.

،،

لەوانەیە ئەگەر بەرهەم ساڵح چانسەكەی نەسوتاندایە، بۆیەكەم جار بەخت یاوەری مەلابەختیار بوایە بۆ ئەو پۆستە. لەوانەیە ئەمە یەكەمجاریش بێت مەلابەختیار چانسی خۆی لەوەرگرتنی پۆستێكی باڵا لە عێراق و كوردستان تاقی بكاتەوە.

 

 

بەشێكی دیكەی ڕێگرییەكان پەیوەست بوو بە مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە. بەتایبەتی مەلا بەختیار و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە دژی ئەوەبون ئەو پۆستە بەبەرهەم ساڵح بدرێت و دژی ئەوەش بون بگەڕێتەوە ناو یەكێتی.

 

لەوانەیە ئەگەر بەرهەم ساڵح چانسەكەی نەسوتاندایە، بۆیەكەم جار بەخت یاوەری مەلابەختیار بوایە بۆ ئەو پۆستە. لەوانەیە ئەمە یەكەمجاریش بێت مەلابەختیار چانسی خۆی لەوەرگرتنی پۆستێكی باڵا لە عێراق و كوردستان تاقی بكاتەوە.

 

لەناو ئەو گیژاوەسیاسیە گەورەدا بەرهەم ساڵح بە پاڵپشتی پاڤێڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و هاوكاری گروپەكەی خۆی لەناو مەكتەبی سیاسی توانی دەربازی ببێت و ببێتە بەربژێری یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

 

 

 

لەو پرۆسەیەدا هەرچەندە هێرۆ ایبراهیم ئەحمەد بەتەواوی دژبوو، بەڵام دەنگی پاڤێڵ تاڵەبانی زاڵبوو بەسەر دەنگی دایكیدا و بەبێ‌ گوێدانە نیگەرانیەكانی دایكی پرۆسەكەی بردە پێشەوە و تا دوا ساتیش بەرگری لێكرد. لەم كارەشدا هەریەك لە قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی پاڵشتی پاڤێڵیان كرد.

 

پارتی بێدەنگەی لێكرد تا ئەو كاتەی بەرهەم ساڵح لە فلتەری یەكێتی دەرچوو، ئەوكات بە قورسی هاتە پێشەوە بۆ ڕێگرتن لە بەرهەم ساڵح و رایگەیاند كە ئەوان بەرهەم ساڵحیان قبوڵ نیە و كاندیدی خۆیان دەبێت بۆ ئەو پۆستە.

 

،،

بارزانی و نێچرڤانی برازای لەلایەك و پاڤێڵ تاڵەبانی و لاهوری ئامۆزای و بەم دوایانەش كۆسرەت رەسوڵ كەوتنە لایەكی دیكەی هاوكێشەكەوە.

 

 

پارتی لە بەیەنامەیەكدا لەسەر زاری بارزانیەوە فوئاد حسێنی دیاریكرد وەك كاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە.

تادەهات شەڕی یەكلاكردنەوەی پۆستەكە لە نێوان بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن گەورەتر دەبوو. به جۆرێك ململانێكە لەوان دەرچوو بویە ململانێی گلادیتۆرە گەورەكان.

 

بارزانی و نێچرڤانی برازای لەلایەك و پاڤێڵ تاڵەبانی و لاهوری ئامۆزای و بەم دوایانەش كۆسرەت رەسوڵ كەوتنە لایەكی دیكەی هاوكێشەكەوە.

 

ململانێكە سەری كێشا بۆ قۆڵبادانی سیاسی و شەڕی ئیرادە لە نیوان گلادیتۆرەكانی هەردولا. دواجار تیمەكەی یەكێتی لەبەغدا توانیان بارزانی و نێچیرڤانی برازای لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەغدا بدەن بە زەویدا و یاریەكە لە قازانجی خۆیان بەرنەوە.

 

بارزانی لەم یاریەدا هەر بەتەنها یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستەی لە قازانجی كاندیدەكەی نەدۆڕاند بەڵكو لەبەرچاوی هەموو عەرەبی عێراقدا مەرجەع بونی خۆی یا بەئاودا.ئەو پەیامەی نارد كە ئەو بەرگری لەبەرژەوەندییە حیزبیەكانی خۆی دەكات نەك هەموو كورد.

 لە مێژوی سیاسی خۆیدا كەمجار هەبوە شەڕی ئیرادە لە گەڵ بارزانی بكرێت و شەڕەكە نەباتەوە. بەڵام ئەمجارەیان زۆر بەخراپی یاریەكەی دۆڕاند.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری