سهڵاحهدین خدیو
کەم کەس وێنای دەکرد کە پارتی دیموکراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ڕێک یەک ساڵ لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانهوه، لەسەر بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، وڵاتێک کە قەراربوو لێی جیا ببنەوە، دووچاری وەها کێشمەکێش و ململانێیەک ببنەوە کە لە پانزە ساڵی پێشوودا پێشینەی نەبووە.
پارتی دیموکراتی كوردستان کە بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە لاواز و پەیوەندییە دەرەکییەکانی چ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و چ لەگەڵ لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان زیانی بەرکەوتبوو، لە دوای بە دەستهێنانی ئەنجامی باش لە دوو هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا (12ی ئایاری پهرلهمانی عێراق و 30ی ئهیلولی پهرلهمانی كوردستان) بەشێکی بەرچاوی هێز و متمانە بە خۆبوونی بۆ گەڕایەوە.
لەم ڕوەوە بە ناونیشانی حزبی بەهێزی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی شکست نهبوو لە ململانێكردنی لەسەر پۆستی سهرۆك كۆماری عێراق، لەوانەیە سەرەکیترین هۆکاری شکستی پارتی لە بەرامبەر یەکێتیدا بێجگە لە هەندێک دانوستان و گەمەی سیاسی باو لەم جۆرە کاتانەدا، بەرچاوتربوونی شەخسیەتی سیاسی بەرهەم ساڵح لە بەرامبەری فواد حسێن و کۆدەنگی یاریکەرە دەرەکیە کاریگەرەکان لەسەر هاوکێشە سیاسیەکانی عێراق لەسەر ئەو بوو.
،،
خاڵی لاوازی پارتی دیموكراتی كوردستان به سهرۆكایهتی مهسعود بارزانی لە کێبەڕکێی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەوهبوو کە بە دەموچاو و کەسە ئاست یەکەمەکانی نەهاتە ئەم مەیدانەوە.
خاڵی لاوازی پارتی دیموكراتی كوردستان به سهرۆكایهتی مهسعود بارزانی لە کێبەڕکێی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەوهبوو کە بە دەموچاو و کەسە ئاست یەکەمەکانی نەهاتە ئەم مەیدانەوە.
لەوانەیە بەهۆی ئەم هۆکارەوە بێت کە كاندیدبوونی خودی مەسعود بارزانی سەرەڕای حەزی دەرونی ئەو و حزبەکەی و ئەگەری زۆری سەرکەوتنی، هاوڕێ دەبوو لەگەڵ دژواری دەرونی و سیاسی زۆر: ڕێبەر و بانگەشەکاری سەربەخۆیی کوردستان کەمێکی دیکە سوێندی وەفاداری بۆ خاک و ئاڵای وڵاتێک بخوات کە دوێنێ بانگی جیابوونەوە لەوی دەدا.
بژارەیەکی دیکەی پارتی کە ئەگەری سەرکەوتنی لەسەر بوو، ئهوهیه دەیتوانی نێچیرڤان بارزانی بكات به كاندید له بری فواد حسێن، نێچیرڤان لەم ڕوەوە لەمپەری کەمتر لە ڕێدا بوو بەراورد بە مامی، بەڵام وا دێتە پێش چاو باش نەزانینی زمانی عەرەبی ئەوی لە کاندیدبوون گێڕابێتەوە.
بهرههم ساڵح و برێت ماكگۆرگ
هۆشیار زێباریش کە دۆسیەی گهندهڵیی دارایی لە بەغداد هەیە و لە ڕیفراندۆمیشدا ڕۆڵێکی چالاکانەی گێڕا، به ئاسایی نەیدەتوانی دەرەقەتی بەرهەم ساڵح بێت.
بە تێگەیشتن لەم کێشانە، پارتی تەرکیزی خستە سەر بەربژێرکردنی فواد حسین. ناوبراو لەو کەمە ئەندامە پایە بڵندانەی پارتیە کە شیعە مەزهەبە و لەوانەیە ئەم حیزبە ئومێدی بەوە بووبێت کە لەم ڕێگایەوە دەنگی لایەنە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق بکێشێ.
بەوجۆرەی کە گوترا فواد حسین نەک تەنها لە دەموچاوە دیارەکانی حیزب نیە، بەڵکو لە بنەڕەتەوە یەک " پارتی ئەسڵ"یش نایەتە ئەژمار و لە کادیرە خواستراوەکانی حیزبە.
پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر زیاتر لە ڕکابەرە دێرینەکەی، بە تایبەتی لە بەشەکانی ڕاگەیاندن و بانگەشە و پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتخاتە زانستییەکان خاوەنی کادیری خواستراو و ناحیزبییە.
فواد حسین لەو خوێندکارانە بوو کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام گەڕایەوە کوردستان و کێشرایە ناو پێکهاتەی حکومەتی هەرێمەوە، لە سەرەتاوە بڕیار وابوو کە بە ناونیشانی سەرۆکی نوسینگەی جەلال تاڵەبانی هاوڕێی بچێتە بەغداد، بەڵام لە کۆتایدا بڕیار بووە ئەمەی کە هەمان پۆست لە شارۆچکەی سەڵاحەدین و هاوڕێیەتی مەسعود بارزانی بە ئەستۆوە بگرێ كه سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان بوو.
هەمان شتیش بۆ ئاشتی هەورامی وەزیری لەندەن نشینی سەرچاوه سروشتییەکان ڕویدا، سەرەتا بڕیاروابوو ئەم وەزارەتە بەشی یەکێتی نیشتیمانی بێت و ئەم حیزبەیش هەورامی کە لە دەیەی هەشتادا کارمەندێکی پلە باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بوو و لە دەیەی نەوەددا لە پیشەسازی نەوتی گینیا چالاک بوو، دانابوو بۆ ئەو پۆستە.
دواتر کە هاوکێشەکان گۆڕانیان بەسەردا هات و وەزارەتی ناوبراو بە پارتی بڕا، وەزیری سهرچاوه سروشتییهكان بووە بەشی ئەم حیزبە، پارتی تەکنۆکراتێکی بێ پێشینەی ئاراستەگیری سیاسی ڕۆشن لەسەرەوەی پارەدەرهێنەرترین وەزارەتی هەرێم جێی گرت و بە بەرنامە و پێشنیارە بەرزەفڕانە و کورتبینانەکانی قەیرانگەلێکی بەدیهێنا.
هەڵبەتە بەراورد به بهرههم ساڵح، فواد حسین خاوەنی پێشینەی ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی سەدام لە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقە، بەڵام بە ئەندازەی بەرهەم ساڵح پیاوێکی سیاسی و دەموچاوێکی ناو ڕاگەیاندنەکان نایەتە ئەژمار.
لە ڕاستیدا پارتی هەروەک چیرۆکی ڕیفراندۆم ڕۆڵی ماكگۆرگی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە ناوچەکە بە کەم گرت.
تیمی دانوستانی یهكێتی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار ـ پهرلهمانی عێراق ـ 2018.10.2
ئەم پیاوە کە بە هۆی ڕقلێبوونەوە لە لایەن چاپەمەنییەکانی تورکیاوە بە "لۆرنسی کوردستان" ناو دەبرێت، ڕۆڵی سەرەکی بینی لە گەڕاندنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو یەکیەتی نیشتیمانی كوردستان و لە کۆتاییدا گەیاندنی بە سەرۆک کۆمار، بەهۆی ڕێکەوت یان هەڵکەوتێکی باش، ئەم ڕوداوە لەگەڵ گڵۆپی سەوزی تاراندا ڕوبەڕو بوو.
پارتی کە دۆخەکەی وەها دەبینی، هەوڵیدا لە ڕێگەی ئەو زۆرینەیەی کە لە هەڵبژاردنەکەندا بە دەستیهێناوە، یەکێتی بکێشێتە دانوستانەوە و بە دانی ئیمتیاز لە کوردستان، کلیلی کۆشکی سەلام له یهكێتی وهربگرێت.
،،
پارتی کە دۆخەکەی وەها دەبینی، هەوڵیدا لە ڕێگەی ئەو زۆرینەیەی کە لە هەڵبژاردنەکەندا بە دەستیهێناوە، یەکێتی بکێشێتە دانوستانەوە و بە دانی ئیمتیاز لە کوردستان، کلیلی کۆشکی سەلام له یهكێتی وهربگرێت.
بەڵام ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی لەم دەورەیەدا لێک جیاکردنەوەی دوو مەلەفی کوردستان و بەغداد لە یەکتری و مامەڵەی جیایە لەگەڵ هەریەک لەوانەدا.
هۆکاری گرتنەبەری وەها ڕێکارێکیش شتێک نییە بێجگە لە دۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بهرامبهر پارتی، لەم ڕوەوە سودوەرگرتن لە توانا و جێگرەوەی دیکە لە دۆخی نەبوونی هاوسەنگی ژمارەیی لەگەڵ پارتی دیموکرات.
شوێنەواری ئەم کارە ڕۆشنە: گەورەبوونەوەی لێکترازانەکان و قوڵبوونەوەی جیاوازییەکانی دو حیزبەکە و بەرەو دو ئیدارەیی چوونی هەرێمی کوردستانە.
ئەزمون نیشانی داوە کە لەم جۆرە کاتانەدا تەنها دەستی دەرەکی دەتوانێ ڕێ بگرێ لە لێکترازانی زیاتر له ناو كوردهكانی عێراقدا.
و: پێشهوا ئهنوهر