کوردێکی بێچەک، بوو بە سەرۆککۆماری عێراق

کوردێکی بێچەک، بوو بە سەرۆککۆماری عێراق

1520 خوێندراوەتەوە

و. نەوزاد عەلی فەتاح

بەرهەم ساڵح، بەربژێری "یەکیتێی نیشتمانیی کوردستان" سەرەڕای چالاکییە سیاسییەکانی لەنێو ڕیزی بزوتنەوەی ڕزگارییخوازیی کورددا، هەرگیز چەکی هەڵنەگرتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی تشرینی یەکەم ی٢٠١٨، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بە زۆرینەی دەنگ، بە سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

 

 لە عێراقدا بووە بە نەریت، دەبێت سەرۆک کۆمار کوردو سەرۆکی پەرلەمان عەرەبێکی سوننە و سەرۆکی حوکومەت شیعە بێت، لای خۆیشیانەوە هەریەک لە "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان"یش ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی، سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ پارتیی و سەرۆکی عێراق بۆ یەکێتیی، وەلێ ئەمجارەیان هەریەکەیان بەربژێری خۆیان هەبوو.


پاش نەخۆشکەوتنی سکرتێرەکەیان کە هاوکات سەرۆککۆماری عێراقیش بوو، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لێکترازان و ململانێی نێوخۆیی بەخۆوە بینی، کە "دکتۆر بەرهەم" دواترینیان بوو، کە لە یەکێتی چووە دەرەوە و بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ئایاری ڕابردووی عێراق، بە لیستێکی جیا بە ناوی "هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی" بەشداریی کرد و دوو کورسی پەرلمانی بردەوە، بەر لە سەرکەوتنی وەک بەربژێری یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکی هاوپەیمانییەکەی پێشکەشی هاودیدانی کرد و گەڕایەوە نێو "یەکێتیی".

لە میدیا جیهانییەکاندا بۆچوونی جیا لەمەڕ پرۆسەی هەڵبژاردنەکەوە هەیە، هەندێک وای دەبینن، بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی تارانە بەسەر عێراقەوە، زۆرێکیش بە ڕاگرتنی هاوسەنگی دادەنێن لە نێوان پێگەی هەریەک لە ئەمریکا و ئێران.

بەرهەم ساڵح "٢١٩ دەنگ"ی لەبەرانبەر "١٩ دەنگ"ی فوئاد حوسەین بەربژێرەکەی پارتییدا بەدەست هێنا و بوو بە سێهەمیین کورد کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بگرێتە دەست.

لەپێگەی ئەلیکترۆنیی "BBCarabic"ەوە