حکومەتی داهاتووی عێراق لە ژێر شمشێری موقتەدا سەدردایە ؟

موقتەدا سەدر چی دەوێت ؟

حکومەتی داهاتووی عێراق لە ژێر شمشێری موقتەدا سەدردایە ؟

695 خوێندراوەتەوە

مستەفا سەعدون
و: لوقمان فەتاح

پێشەوای رەوتی سەدری، موقتەدا سەدر یاری دەکات بە دوایین کارتی فشار لەسەر قەوارە سیاسییە عێراقییەکان تا ڕازی ببن بەو چل مەرجە کە پێشتر دینا بۆ سەرۆک وەزیرانی ئایندە، هەرەشەشی لێکردن کە هەوڵەکانی ڕاگرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت و ببێت بە ئۆپۆزسیۆن ئەگەر حکومەتی نوێ بە خواستی ئەو نەبێت، دیارترین مەرجەکانی سەدر ئەوە بوو کە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو شارەزایی قسەکردنی لە زمانێک زیاتر هەبێت، یان نابێت دوو ڕەگەزنامەشی هەبێت و دڵسۆزیشی تەنها بۆ عێراق بێت.

موقتەدا سەدر یەکێکە لەو سیاسیانە، کە زۆرترین هەڕەشەیان کردووە بە پەنا بردن بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون، تەنها بە باسی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیش نەوەستاوە، بەڵکو لە چەند بۆنەیەکیش ئاماژەی بەوە داوە کە پەنا دەبات بۆ ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری، بەتایبەتی کە ئەو بنچینەیەکی جەماوەری فراوانی وەهای هەیە کەسێکی دیکە نییەتی لە عێراقدا، جگە مەرجەعی باڵای شیعەکان عەلی سیستانی.

سەدر لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥وە کۆنترۆڵی جموجوڵی ناڕەزایی کردووە لە وڵاتەکەدا، پاش ئەوەی دەستیکرد بە گردبوونەوە و نارەزایی دوور لە تەوژمە دینییەکەی بەڵکو بە ڕەنگێکی عەلمانییەوە، کاریکرد لەسەر ئەوەی شوێنکەوتووەکانی بئاخنێتە ناویەوە تا بوو بە بزوێنەری سەرەکی خۆپیشاندانەکان، ئەمەش توانای ئەوەی پێبەخشی کە هەر کاتێک خۆی بیەوێت شەقام دەجوڵێنێت.


موقتەدا سەدر چی دەوێت؟


سەدر چل مەرجی هەیە داوا دەکات سەرۆکی حکومەتی داهاتوو کە عادل عەبدولمەهدی راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی ئەو مەرجانەی تێیدابێت، ئەم هەڵبژاردەش جێی مەترسی پارتە سیاسیەکانی دیکەیە، لە هاوڕێ و هاوبەش و نەیارەکان، چونکە ئەو دەتوانێت لە هەر چرکە ساتێکدا شەقامەکە دژی ئەوان کۆبکاتەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکە بۆ جێگیربوونی هەرحکومەتێک بە بێ ئەو پێکبێت.

پێشەوا گەنجەکە کە پێشتر زۆر دروشمەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەرزکردووەتەوە، ڕەنگە هەمدیسان تێکەڵی ناو حکومەتێک "هاوپشک" ببێت.

لە بەیاننامەیەکی کە پێش چەند ڕۆژێک ڕایگەیاند، سەدر بە هەڕەشەوە وتی: ئەگەر زۆربەی ئەو ٤٠ مەرجە کە دامناون نەیەنە دی؛ سوێن بەخوای گەورە ناچمە ناو پشکپشکێنە و دابەشکردنەکان بۆ دەستکەوتەکان جارێکی دیکە، ڕێگەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و جەماوەری بونیادنەر دەگرمەبەرسەرەڕای گرانی ئەرکەکانی و سەختی ڕێگاکەی، بە دڵنیاییەوە من پێویستم بە پشتگیری جەماوەرییە بۆ ئەوەی ببین بە یەک دەست لە پێناوی ڕزگارکردنی عێراقدا".

،،

سەدر زۆر پشت دەبەستێت بەو بنچینە جەماوەرییەی کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، محەمەد محەمەد سادق سەدر و مامەکەی محەمەد باقر سەدر، ئەمەش پتەوتر بوو پاش ساڵی 2003 کاتێک جەنگی کرد دژی ئەمریکییەکان، کە نەوەی هەشتاکانی ونەودەکان و سەرەتای دووهەزاریش هاتنە ناو شەڕەکە بە ناوی "سوپای مەهدی"یەوە.

بە پێی بۆچوونی چاودێران سەدر زۆر پشت دەبەستێت بەو بنچینە جەماوەرییەی کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، محەمەد محەمەد سادق سەدر و مامەکەی محەمەد باقر سەدر، ئەمەش پتەوتر بوو پاش ساڵی 2003 کاتێک جەنگی کرد دژی ئەمریکییەکان، کە نەوەی هەشتاکانی ونەودەکان و سەرەتای دووهەزاریش هاتنە ناو شەڕەکە بە ناوی "سوپای مەهدی"یەوە یان بە ناوە نوێکەی ئیستا "سەرایا سەلام".

قەحتان جبوری وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی سائیرون دەڵێت، کە هاوپەیمانییەکە موقتەدا سەدر سەروەری دەکات، هەروەها چەند پارتێکی دیکەیان تێدایە ئیسلامی نین دیارترینیان حیزبی شیوعی عیراقی، بەدڵنیاییەوە "هەڵبژاردەی ئۆپۆزسیۆن زۆر لە ئارادایە، ئیمەش لە هاوپەیمانییەکەدا پشتگیری لە هەنگاوەکانی سەدر دەکەین بەو ئاراستەیە".

هەروەها دەڵێت:" هەنگاوەکانی سەدر بۆ قۆناغی داهاتوو، یارمەتی عێراق دەدات بۆ ڕزگاربوونیلە پشکپشکێنە، لە پشتگوێخستنی خزمەتگوزارییەکان، لە گرنگینەدان بە هاوڵاتیان، لەبەرئەوە ئێمە بە ڕاستی بەرەو ئۆپۆزسیۆن دەڕۆین ئەگەر پێکهێنانی حکومەتەکە وەکو ئەوانەی پێشی خۆی بێت".

لە عێراقدا ئۆپۆزسیۆن مەحاڵە

هەندێک لەوانەی ڕاستەوخۆ ئاگادارن لە پشت پەردەکانی پرۆسە سیاسیەکەی عێراق، لەو بڕوایەدان کە ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتوو نابێت لە عێراقدا، لە بنەڕەتیشەوە هەبوونی نابێت، چونکە وا دەبینن کە سیستمی پشکپشکێنە کە پرۆسە سیاسیەکەی لەسەر بونیادنراوە بکوژ و ڕەتکەرەوەیە بۆ جوڵە هەر ئۆپۆزسیۆنێک.

ساڵی ٢٠١٥، بەرەیەک پێکهات لە پەرلەمانی عیراق لەسەر ئەوەی کە "بەرەی ئۆپۆزسیۆنە" چەندین ئەندامی قەوارە پەرلەمانییەکانی لەخۆگرت، بەڵام لە ئەنجامدا دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێک درکاندیان دەرکەوت، ئەو قەوارە یەکێک لە سەرکردە سیاسیەکان پێکیهێناوە بۆ لابردنی سەرۆکی پەرلەمانی پێشوو سەلیم جبوری و ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە نەبووە.

گەورەى ڕاوێژکارانی سنوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی لە واشنتۆن رەحمان جبوری گەشبین نییە؛ سەرەڕای داواکەی سەدریش بۆ ئەوە، بەگرنگی دەزانێت کە پێشەوای رەوتی سەدر کاربکات لەسەر پێکهێنانی حکومەت چونکە براوەی یەکەم بووە لە هەڵبژاردنەکان.

جبوری وتیشی: "ئۆپۆزسێۆنێکی راستەقینە نییە لە عێراق و ئۆپۆزسیۆنیش نابێت لەوێ چونکە سیستمی سیاسی لەسەر پشکپشکێنە بونیادنراوە، هەرکەسێک لەدەرەوەی حکومەتەکە بێت ئەوا دەستی باڵای نابێت لە دانانی هیچ بەرنامەیەک لەناویدا، تەنانەت ناشتوانێت بازنە تایبەتەکانی نزیکیشی ڕازیبکات".

،،

" ئەو پشکپشکێنە ڕێگە نادات نە بە سەدر و نە بە کەسێکی دیکە سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن بکات، بۆی هەیە ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری ببێت و بگاتە توندوتیژی، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بوونی نابێت، چونکە عێراق لەسەر کارە حکومیەکان بونیادنراوە و هەر کەسێک حوکمی بەدەستبێت ئەوا کارەکان بە دەستی ئەو دەبێت ".

وتیشی بەدڵنیاییەوە " ئەو پشکپشکێنە ڕێگە نادات نە بە سەدر و نە بە کەسێکی دیکە سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆن بکات، بۆی هەیە ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری ببێت و بگاتە توندوتیژی، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بوونی نابێت، چونکە عێراق لەسەر کارە حکومیەکان بونیادنراوە و هەر کەسێک حوکمی بەدەستبێت ئەوا کارەکان بە دەستی ئەو دەبێت ".

ئۆپۆزسیۆن وەکو کارتی فشار

هەوڵەکانی موقتەدا سەدر و قسەکانی دەربارەی پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن ڕەنگە نەگونجێت لەگەڵ قەبارەی ئەو دەنگانە کە بەدەستی هێناوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی کۆتایی کە ٥٤ کورسی پێدا لە پەرلەمانی نوێ؛ چونکە ئەو ناتوانێت دەنگی ئەو هەمو خەڵکە ببات بۆ ئۆپۆزسیۆن لە کاتێکدا ئەوان خەونیان دەبینی بە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە کە هاوپەیمانیەکەی باسی دەکرد.

جارانی پێشوو، سەدر و کەسانی دیکە هەڕەشەی پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆنیان دەکرد، بەڵام هیچ لەمانە ڕووینەدا؛ لەبەرئەوە لێرەدا بیرۆکەیەک جێگیر دەبێت لای چاودێرەکان کە هەڕەشەکردن بە پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن لە قۆناغی فشار تێناپەڕێت و بەکارهێنانی وەکو کارتێک بۆ سەلماندنی شایستەبوون لەبەردەم هاوڕێ و نەیارەکاندا.


یوسف ئیبراهیم توێژەر لە مەلەفی عێراق ددەڵێت:"سەدر ئامرازی هەڕەشەکردن بە پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن وەکو کارتی فشارێک بەکاردەهێنێت دژی نەیارەکانی، لە کاتی وتوێژی پێکهێنانی حکومەتەکە، ڕەنگە هەستی کردبێت بە مەترسی دوورخستنەوەی لە پێکهێنانی قەوارە هەرەگەورەکە؛ لەبەر ئەوە هەڕەشە دەکات بە شەقام و بە ئۆپۆزسیۆن".

،،

"سەدر دەیەوێت بڵێت بە هاوبەشەکانی و نەیارەکانی لە پرۆسە سیاسیەکەدا کە خۆی هێشتا بەهێزە، دەتوانێت مێزەکە هەڵگەڕێنێتەوە لەسەریان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی شەقام دژ بە ئەوان".

وتیشی: "سەدر دەیەوێت بڵێت بە هاوبەشەکانی و نەیارەکانی لە پرۆسە سیاسیەکەدا کە خۆی هێشتا بەهێزە، دەتوانێت مێزەکە هەڵگەڕێنێتەوە لەسەریان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی شەقام دژ بە ئەوان".

سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژ بەناوی موقتەدا سەدر، ڕەتی کردەوە کە سەدر ئارەزووی هەبێت هاوپەیمانی سائیرون بگۆڕێت بۆ قەوارەیەکی ئۆپۆزسیۆن، لە خولی پەرلەمانی داهاتوودا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك