یەكگرتوو: بڕیاریداوە لەحكومەتی داهاتوودا بەشداری نەكات

"چەند بەرپرسێك لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی دەست لەكاردەكێشنەوە"

یەكگرتوو: بڕیاریداوە لەحكومەتی داهاتوودا بەشداری نەكات

1870 خوێندراوەتەوە

.

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو، یەكگرتوو لە راگەیەندراوێكدا دەرەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی رەتكردەوە و بەپێی زانیارییەكانیش دوای دانپێدانانی سەركردایەتی ئەو حزبە بە پاشەكشەو كەمكردنی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول، چەند بەرپرسێكیان دەست لەكار دەكێشنەوە و بەكۆی دەنگیش بریاریانداوە كە بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێم نەكەن.

 

،،

سەركردایەتی یەكگرتوو دوای چەند كاتژمێرێك لە دەركەوتنی ئەنجامە نارەسمی و سەرەتاییەكانی هەڵبژاردن، شانی خستە ژێر باری ئەو شكستە و ئامادەیی بۆ گۆرانكاری جدی لە حزبەكەدا دەبری.

 

 

 

شكستی یەكگرتوو چی بەدوادا هات؟


دوای ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەڵبژاردنی 30ی ئەم مانگە بۆ پەرلەمانی كوردستان، رووبەرووی شكستێكی گەورە بوویەوە و دەنگەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیان كرد، گلەیی و نیگەرانییەكی زۆری ئەندام و رێكخستنەكانی ئەو حزبەی بەدوادا هات كە نیگەران بوون لە سەركردایەتی و بەرپرسەكانیان.

 

سەركردایەتی یەكگرتوو دوای چەند كاتژمێرێك لە دەركەوتنی ئەنجامە نارەسمی و سەرەتاییەكانی هەڵبژاردن، شانی خستە ژێر باری ئەو شكستە و ئامادەیی بۆ گۆرانكاری جدی لە حزبەكەدا دەبری.

 

دوای راگەیاندنی دەرەنجامە سەرەتایی و رەسمییەكانی هەڵبژاردنیش لە لایەن كۆمسیۆنەوە، جارێكی دیكە یەكگرتوو كۆبوونەوەی نائاسایی لە هەولێر ئەنجامداو لە بەلاغێكدا چەند خاڵێَكی گرنگی بۆ رێكخستنەكان و یەكگرتوو دەركرد، ئەوانیش:

 

،،

یەكگرتووی ئیسلامی بەهۆی ئەو ساختەكارییەوە دەرەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی بەتەواوی رەتكردەوە، ئەمەش بووه جێگەی دەست خۆشی لای ئەندام و لایەنگرانی حزبەكە.

 

كۆبوونەوەی دوێنێی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی

 

 

 

یەكگرتوو، دەسەڵات تۆمەتبار دەكات بە ناشرینكردنی پرۆسەكە

سەرەرای ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی سوپاسی رێكخستنەكانی دەكات و هێوریان دەكاتەوە لەو تورەییەی لەناخیاندا پەنگی خواردوە، و دەست خۆشیان لێ دەكات كە لە هەڵبژاردنەكاندا ماندوو بوون، بەڵام سەركردایەتی حزبەكە سەرەرای ئەوەی ئەندامیان هەیە لە كۆمسیۆن، دانیان بەوەدا ناوە كە دەسەڵات ساختەكاری ئەنجامداوە و پرۆسەكەی ناشیرن كردووە ، هەروەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە:


"سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كان و ئۆرگانه‌كانی حیزب و كاندیده‌ به‌رێزه‌كان و ده‌نگده‌رانی لیستی ( به‌ره‌و ئیصلاح ) كرد و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانیانی به‌رز نرخاند. پاشان كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ راگه‌یه‌نراوه‌كان و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكاری و ساخته‌كاریانه‌ی كه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامیان داوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ناشیرنكردنی پرۆسه‌كه‌ و زیادكردنی رێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دوور له‌ پێوه‌ره‌كانی دیموكراتی و مافه‌كانی مرۆڤ ."

 
یەكگرتووی ئیسلامی بەهۆی ئەو ساختەكارییەوە دەرەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی بەتەواوی رەتكردەوە، ئەمەش بووه جێگەی دەست خۆشی لای ئەندام و لایەنگرانی حزبەكە.

 

یەكگرتوو، دان دەنێت بە شكستەكەیدا


هەرچەندە لەسەرەتادا و بەخێرایی هەندێ ئەندام و هەواداری حزبەكە گلەیان هەبوو لە سەركردایەتی یەكگرتوو كە بە ئاشكرا دان نانێن بە شكستەكەدا و بۆ رای گشتی راناگەیەنن، بەڵام لە كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی یەكگرتوو بە راشكاوانە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەوان بەهۆی كەمكردنی دەنگەكانیان پاشەكشەیان كردووە.

 

 

،،

لەم ڕوەشەوە یەكگرتوو لە ئاستی سەركردایەتی ئامادەی تەواویان دەربریوە بۆ هەر گۆرانكارییەك كە پێویست بكات لەحزبەكەدا بۆ هەستانەوە و بەرەو پێش چوونی یەكگرتووی ئیسلامی.

 

 

 

بەیاننامەكەی سەركردایەتی دەڵێت:


"له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا كۆبوونه‌وه‌ راوه‌ستا له‌سه‌ر دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كرا و، له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو راشكاوانه‌ دانده‌نێت به‌و پاشه‌كشه‌ نه‌خوازراوه‌دا و ئاماده‌یه‌ بۆ له‌ ئه‌ستۆگرتنی هه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ رووی تێبكات ."

 
لەم ڕوەشەوە یەكگرتوو لە ئاستی سەركردایەتی ئامادەی تەواویان دەربریوە بۆ هەر گۆرانكارییەك كە پێویست بكات لەحزبەكەدا بۆ هەستانەوە و بەرەو پێش چوونی یەكگرتووی ئیسلامی.

 

،،

دیارترین ئەو بەرپرسانەی یەكگرتوو كە دەستی لەكار كێشاتەوە، د.یەحیا عومەر رێشاوییە كە لەئاستی سەركردایەتی حزبەكەدایەو بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتووە.

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو

 

 

ئەوبەرپرسانەی یەكگرتوو كێن دەستیان لەكاركێشاوەتەوە؟

بەپێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك مەگەزین، دەرەنجامی لەئەستۆگرتنی سەركردایەتی یەكگرتوو لەو شكستەی كە تێی كەوتوون چەند بەرپرسێكی باڵا وەك هەڵوێست وەرگرتن و دڵدانەوەی ئەندامەكانیان دەستیان لە پۆستە حزبییەكانیان كێشاوەتەوە، كە تا ئێستا بۆ رای گشتی رانەگەیەندراون.

 
دیارترین ئەو بەرپرسانەی یەكگرتوو كە دەستی لەكار كێشاتەوە، (د.یەحیا عومەر رێشاوی) یە كە لەئاستی سەركردایەتی حزبەكەدایەو بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتووە.

 

د.یەحیا عومەر رێشاوی، بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوو

 

 
هەروەها باس لە ئەبوبەكر هەڵەدنی دەكرێت كە دەستی لەئەندامی سەركردایەتی كێشابێتەوە، لەكاتێكدا ناوبراو دەنگی یەكەمی ناو كۆتا كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی بوە بۆ سەركردایەتی.

 
هەروەها باس لە چەند سەركردەیەكی دیكەی یەكگرتوو دەكرێت كە لە كۆبوونەوەكەی شەوی رابردوودا وەك هەڵوێست وەرگرتن دەستیان لەكاركێشابێتەوە كە چەند سەركردەیەكی بادینانیشی تێدایە و دیارترینیان غازی سعیدە.

 

،،

بەڵام هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیپلۆماتیك مەگەزین كەوتن، یەكگرتوو ئەوەی یەكلای كردووەتەوە كە چوار ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆپۆزسیۆن و بەهیچ شێوەیەك بەشداری لەكابینەی داهاتوودا ناكات.

 

 

یەكگرتوو بایكۆتی پرۆسەی سیاسی و حكومەتی داهاتوو دەكات


هەرچەندە لە بەلاغی كۆتاییدا ئەوە نەهاتووە كە بەراشكاوی یەكگرتوو بەشداری حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان ناكات و دەرگاكەی بە كراوەیی بەجێهێشتووە تاكو لەگەڵ رێكخستنەكانی قسەی جدی لەبارەوە بكەن.

 
بەڵام هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دیپلۆماتیك مەگەزین كەوتن، یەكگرتوو ئەوەی یەكلای كردووەتەوە كە چوار ساڵی داهاتوو دەبێتە ئۆپۆزسیۆن و بەهیچ شێوەیەك بەشداری لەكابینەی داهاتوودا ناكات.

 
پێ دەچێت بەمەش ببێتە یەكەم حزب كە دوای راگەیاندنی دەرەنجامە رەسمی و سەرەتاییەكانی هەڵبژاردن بریاری بەشداری نەكردنی حكومەتی داهاتوو بكات.
هەروەها دیبلۆماتیك مەگەزین زانیویەتی هەندێ‌ لەئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوو زیاتر لەسەر پرسی موعارەزەبوون ڕۆشتون و داوای بایكۆتكردنی تەواوی پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیان كردوە، بەڵام ئاماژەیەك هەیە بەوەی سەركردایەتی ئەو حیزبە بۆ ئەو هەنگاوانەی، دەیەوێت راپرسی لەناو ڕێكخستنەكانیدا بكات و چاوەروانی گۆرانكارییە ناوخۆیی و دەرەكانیش بكەن تاكو بزانن لەدوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە چی روو دەدات و چی بكەن باشە.

 
هەربۆیە لە پەرەگرافەكانی كۆتایی راگەیەندراوەكەیاندا هاتووە كە:


"سه‌باره‌ت به‌ بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر له‌ بایكۆتكردنی تێكڕای پرۆسه‌ی سیاسی یان هه‌ر هه‌ڵوێستێكی تر، كۆبوونه‌وه‌ بڕیاریدا به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ له‌ پێره‌وی ناوخۆی حیزبدا دیاریكراوه‌ و هه‌رچی زووه‌ بڕیار و هه‌ڵوێستی رۆشن له‌و باره‌یه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت ."

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان