ئاژانسی سپوتنیك: ئایا عەفرین دەبێتە مەنجەنیقی تورک؟

ئاژانسی سپوتنیك: ئایا عەفرین دەبێتە مەنجەنیقی تورک؟

1538 خوێندراوەتەوە

ئەوەی تورکیا بیری لێ نەدەکردەوە ئەو هەموو قوربانییە بوو کە دوای تەنها دوو هەفتە لە ڕیزی سەربازانی سوپاکەیدا لە عەفرین کەوتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری زیادبوونی قوربانییەکان لە هەڵکشاندایە و پێ ناچێت تورکیا لەو گۆمەی تێی کەوتووە بە ئاسانی ڕزگاری ببێت.


مێژوو سەلماندویەتی کە تا ئێستا ڕووی نەداوە سوپایەکی ڕێکخراو لە مەیدانی سوپایەکی نیوچەڕێکخراودا بە ئاسانی ڕزگاری بووبێت، سوپای تورکیایش لەو هاکێشەیە بەدەر نابێت.

،،

مەترسیی گەورەی تورکیا ئەوەیە کە کوردەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان بەرگری دەکەن، لە بەرامبەریشدا هاوپەیمانەکانی تورکیا لەو دۆلارانە بەرگری دەکەن کە مانگانە پێیان دەدرێت. ئیتر لێرەوە دڵەڕاوکێی تورکەکان دەست پێدەکات.


بۆ ئەوەی لەو هاوکێشەیە ڕزگاری ببێت، تورکیا پەنای بردووەتە بەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی هاوشێوەی سوپای سوریای ئازاد و ئیسلامییە توندڕەوەکان.


مەترسیی گەورەی تورکیا ئەوەیە کە کوردەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان بەرگری دەکەن، لە بەرامبەریشدا هاوپەیمانەکانی تورکیا لەو دۆلارانە بەرگری دەکەن کە مانگانە پێیان دەدرێت. ئیتر لێرەوە دڵەڕاوکێی تورکەکان دەست پێدەکات.


تێکدانی جەستەی شەڕڤانێکی شاری کۆبانێ لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەردەسەرییەکی زیاتری بۆ تورکیا چێ کرد، چونکە شاری کۆبانێ بووە بە ڕەمزی بەرخۆدان لای کوردەکان، و بە خاڵی دەستپێکردنی سەرکەوتنەکان لە ڕۆژئاوا لە بەرامبەر تێرۆردا هەژمار دەکرێت. کارێکی لەو جۆرە کۆنەقینی تیرۆریستەکان لە کوردانی ڕۆژئاوا نیشان دەدات و خەشم وقینی کوردەکانیش لەهەمبەری ئەواندا زیاتر دەکات. هەروەها هەستی کوردەکانیش دەجوڵێنێت بۆ ئەوەی بە هەماهەنگییەکی زیاترەوە لەدژی نەیارانیان بووەستنەوە.


ئەگەر لەیادمان مابێت کە سەردەمانێک هاونیشتمانیانی کۆبانێ سەرکەوتنیان بەسەر دەعشدا تۆمار کرد کە داعشییەکان هەمان ڕفتاریان بەرامبەر بە کوردەکان ئەنجام دەدا، ئەمەش بووە هۆی بزواندنی هەستی نەتەوەییی کوردەکان لە هەر چوار پارچەکەدا، بەمەش ئەو ڕێکخراوەی کە لە کەڵکەڵەی سەرکەوتنەکانیدا بوو، گڵۆڵەی کەوتە لێژی.

،،

تورکیا پەنای بردووەتە بەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی هاوشێوەی سوپای سوریای ئازاد و ئیسلامییە توندڕەوەکان.


خاڵێکی زۆر گرنکی تر ئەوەیە کە وا دیارە ئەمریکییەکان هاوپەیمانەکانی خۆیان لەسوریا پڕچەک کردبێت و تەنانەت دژە تانک فڕۆکەیشی پێ بەخشی بن، تەقاندنەوەی تانکی تورکی و فڕۆکەی ڕوسی بەڵگەیەکی بەرچاوی ئەم ڕاستییەن.


تورکەکان باوەڕیان وابوو کە لەماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا نەک عەفرین، بەڵکو مەنبەج و ڕۆژهەڵاتی فوراتیش داگیر دەکەن، بەڵام ئەمری واقیعەکە شتێکی تر دەڵێت، وا دیارە ئەم هەویرە ئاوی زیاتر دەکێشێت. پێش ئەوەیش کار لە کار بترازێت، دەبێت بەجۆرێکی تر تورکیا بیر لە ڕووداوەکان بکاتەوە.

نووسینی: عیماد ابشناس
وەرگێڕانی: علی نادر

سەرچاوە:

https://ir.sputniknews.com/opinion/201802053264682

 

author photo

بەكالۆریۆس لە ئینگلیزی

وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوس