کۆریای باکور، وڵاتە هەرە شاراوەکەی جیهان

ده‌بێت قوتابیانی كوڕ له‌سه‌ر شێوازی قژی سه‌رۆك قژیان چاك بكه‌ن

کۆریای باکور، وڵاتە هەرە شاراوەکەی جیهان

1263 خوێندراوەتەوە

بڕوا كه‌مال

وەڵاتێکه‌ کە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر بەرێوەی دەبات‌و وەک خواداوەندێک حکومڕانی گەلەکەی دەکات بەڵام ئەوەی ماییە سەر سوڕمانە ئەوەیە كه‌ گەلی کۆریای باکور بروایەکی کوێرانەیان بەقسەکانی سەرکردەکانیان هەیەو لەوەش زیاتر بەپیرۆزی دەزانن.



لەم ڕاپۆرتەدا جوگرافیای کۆریای باکورو مێژووی جیابونەوەی هەر دوو کۆریاو گوزەرانی خەڵکی هاوڵاتیان‌و ئەو یاسایانەی ئەو وڵاتە بەرامبەر خەڵکی صۆن په‌یڕەو دەکرێ، ده‌خرێنه‌ ڕوو.


جوگرافیای کۆریای باكور
نیمچەدورگەیەکی (١٤٠،٢٩٠) کیلۆمەتر دووجایە. کەوتۆتە بەشی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا، لەباکوری ڕۆژئاوا هاوسنوری کۆماری چینی میللییەو لەبەشی باکووری ڕۆژهەڵاتیەوە هاوسنووری ڕووسیای فیدڕاڵە.

 

مێژووی جیاکردنەوەی هەردوو کۆریای باکورو باشوور

کۆریا لەلایەن چین‌و ژاپۆنەوە داگیرکراوە لە دوای جەنگی جیهانی دووه‌م،
به‌ خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن، کەکۆریاش بەشێکی هەژمونی ئیمپڕاتۆریەتی ژاپۆن بوو، بەشی باکووری کەوتە ژێر قەڵەمڕەوی یەکێتی سۆڤیەتی جاران وبەشی باشوری کەوتە ژێر قەڵەم ڕەوی ئەمریکاو دواجار بەپێی پانی (٣٨)پلە، دابەشی سەر هەردوو کۆریای باکورو باشور بونەوە، هەردوو کۆریا لەساڵی ١٩٤٨سەربەخۆییان بەدەست هێنا. ژمارەی دانیشتوانی کۆریاباکور (٥٠،٢١٩،٦٦٩)ملیۆن کەسە.


سەرۆکی کۆریای باکور

سیستەمی حکومڕانی لەو وەلاتە پشتاو پشتە، واتە باوک بۆکوڕ، بنەماڵەی کیم حکومڕانی کۆیای باکوریان کردوە دوای جەنگی جیهانی دووم.
لەبنەماڵەی کیم یەکەم کەس (کیم ئیل سۆنگ ،پاشان کیم جۆن ئیلی کوڕی )وە سەرۆکی ئێستای کۆریا کیم جۆن ئونە کە بەسەرۆرکە گەنجەکە ناسراوە.
لەساڵی ١٩٨٣ لەپیۆنگیان لەدایک بوە، لە١٩کانونی ساڵی ٢٠١١ دوای دوو رۆژ لەمردنی باوکی دەسەڵاتی وەرگرتووە.

گەشتکردن بۆکۆریای باکور

زۆر ئەستەمە گەشتکردن بۆئەو وڵاتە و کاتێکیش دەچیت زۆر بە زەحمەت‌و ناڕەحەتی دەچیت، ئەوانەی کە چوون بۆکۆریای باکور بەم شێوازە باسی گەشتەکەیان دەکەن .


گەشتیارێکی عەرەب دەڵێت:" کاتێک لەفڕۆکەخانەی سوسان کە فڕۆکەخانەیەکی بچوکەو زۆر کۆنەو نۆژەن نەکراوەتەوەو ڕێوشوێنێکی زۆر توند هەیە، یەکەم شتێک کەدەیکەن لە فڕۆکەخانە ئەگەر موبایلت پێبێت لێت وەردەگرن و دەیخەنە ناوکیسەیەکی پلاستیکی هەتاکو دەگەرێیەوە لەلایەن گومرگی فڕۆکەخانەوه‌ گل دەدرێتەوە".

،،

گەشتیارێکی عەرەب دەڵێت:" کاتێک لەفڕۆکەخانەی سوسان کە فڕۆکەخانەیەکی بچوکەو زۆر کۆنەو نۆژەن نەکراوەتەوەو ڕێوشوێنێکی زۆر توند هەیە، یەکەم شتێک کەدەیکەن لە فڕۆکەخانە ئەگەر موبایلت پێبێت لێت وەردەگرن و دەیخەنە ناوکیسەیەکی پلاستیکی هەتاکو دەگەرێیەوە لەلایەن گومرگی فڕۆکەخانەوه‌ گل دەدرێتەوە".


پاشان لەهەموو سوچ‌و قوژبنێک پەیکەرو وێنەکانی کیم دەکەونە بەر چاو، دوای تەواوکردنی هەموو رێوشوێنە رەسمیەکان، میوانان‌و گەشتیاران پاسێکی گەشتیاری بەیاوەری ٢کەس کەبەناو ڕێبەری گەشتیارین بەڵام ئەوان سیخوڕن و بەهیچ جۆرێک لێت نابنەوە تەنانەت لەگەڵت دین بۆگەرماویش.
گەشتیاران به‌ ئیجباری دەبێ سەردانی پەیکەرە مەزنه‌كانی کیم ئیل سونی باپیرو کیم جونگ ئیلی باوکی سەرۆکی ئێستای کۆریابکەن.

ئەوگەشتارە عەرەبە دەڵێت": گەشتیاران بۆیان نییە زۆر لەگەڵ هاوڵاتیانی کۆریا بدوێن یان پرسیاریان لێبکەن، پاشان وێنەگرتنش قەدەغەیەو بەتاوانی خیانه‌ت‌و وه‌كو تاوانباری جەنگ مامەڵەی لەگەڵدادەکرێت".


ئەوگەشتیارە باس لەوەش دەکات کاتێک سەیری شەقامەکانی پایتەخت دەکەیت بێدەنگ و خامۆشن دەبوایە شاری خواپێداوان بێ بەڵام هەژاری‌و نەداری لەهەموشوێنێک بەدی دەکرێت، بەشێکی زۆری کۆرییەکان بۆگواستنەوە بەپاسکیل هاتوچۆدەکەن‌و زیاتر پلەدارو حیزبەیەکان بۆیان هەیە بەسەریارە هاتوچۆبکەن.
هەموو بەیانییەک بەزەنگ کۆریەکان رۆژیان دەکەنەوەو لەهەموشارەکان بەیەکەوە زەنگ لێدەدرێت، بەهەمان شێوەش ئێواران بەزەنگ ئاگادار دەکرێنەوە بۆخەوتن و کارەبا دەکوژێتەوە، شەوان لەشار جگە لە کۆمەڵێک شوێنی گشتی وە هاتنەدەرەوەی شەوان نیەو دەبێ دوای لێدانی ئەوزەنگە خەڵکی بخەوێت.

خەڵکی لەژیان و جیهانی دەرەوە بەتەواوەتی دابڕاون، لەژیانێکی سادەو ساکار دەژین هیچ گوزەرانی تێدانییە تەنانەت یەک کەناڵی تەلەفیزیۆنی هەیە ئەویش بەردوام هەواڵە بەدرێژای ڕۆژ، لە کۆریا ١٢ گۆڤار هەیە ئەوش هەموی پیاهەدان و سەروەری و دەستکەوتەکانی سەرۆکی مەزن.

،،

خەڵکی لەژیان و جیهانی دەرەوە بەتەواوەتی دابڕاون، لەژیانێکی سادەو ساکار دەژین هیچ گوزەرانی تێدانییە تەنانەت یەک کەناڵی تەلەفیزیۆنی هەیە ئەویش بەردوام هەواڵە بەدرێژای ڕۆژ، لە کۆریا ١٢ گۆڤار هەیە ئەوش هەموی پیاهەدان و سەروەری و دەستکەوتەکانی سەرۆکی مەزن.


خەڵکی کۆریای باکور لەژیانێکی زۆر سەخت‌و دژواردا دەژین‌و مانگانەی تاک(٤٢)دۆلارە، خەڵکی لەوێ بەکەرەستەی ساده‌و کۆن کشتوکاڵ دەکه‌ن.


چەند یاسایەکی سەریرو سەمەرەی کۆریای باکور

١- بریار دراوە هەموو قوتابیانی ڕەگەزی نێر وەک سه‌رۆك قژیان چاک بکەن و بە١٥ رۆژ جارێک قژیان چاک بکەن .

٢- بەکار هێنانی موبایل قەدەغەیە تەنها نۆرماڵ نەبێ ئەویش ژمارەی بەشداربوانی دەگاتە دووملیۆن کەس.

٣_ ئازادی ئاینی نییەو بەپیی یاسا ئازادی ئاینی ڕێگەی لێگیراوە.

٤- ئیجباریە کە ڕۆژانە قوتابیان ڕێزی خۆیان بۆسەرۆک پیشان بدەن لەبەردەم وێنەو پەیکەری سەرۆک.

٥-سزای لەسێدارەدان بۆئەو کەسە دەردەکات کە لەکاتی وتارەکانی سەرۆک بەتوندی چەپڵە لێنادات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس