پرسی هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بووه‌ته یه‌كێك له كێشه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و له‌و ڕۆژه‌وه كه یاسای ههڵپهساردنهكه په‌سه‌ند كراوه، مشتومڕوههرا له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌و نه‌یارانی پرۆژه‌كه‌ش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ده‌زانن.
جیا له لێكه‌وته‌و لێكدانه‌وه‌كانی په‌سه‌ندكردنی پرۆژ یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پشتگیریكردن‌و كار كردن بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری گۆڕان‌و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌كه‌وه، كاردانه‌وه‌و مشتومڕی توندی له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له 19ی ئابی 2015دا په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی نا ئاسایی بۆ هه‌مواری پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕێكخست، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه دانیشتنه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
پێشتریش له 23ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساكه كرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی 11- 7 – 2018ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، پرسی ئاگراویو دژواری هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵپه‌سێردراو هه‌موار كردنه‌وه‌ی بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان دواخرا.
ڕۆژێك پاش په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی خولی چواره‌می په‌رله‌مان، ستایشی په‌سه‌نكردنی پرۆژه یاساكه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان له خولی ئایندهی په‌رله‌مانی كوردستانیش كار بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی حكومڕانی خه‌ڵك سالار دهكهنو وتیشی:" ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا هه‌نگاوێكی باشه بۆ وه‌ستاندنی هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕابردوو و، وه ڕێكه‌وتن لهسهرسیستمی په‌رله‌مانی ته‌واو له خولی داهاتووی په‌رله‌مان".
مانگێك زیاتر به‌ر له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، نۆ هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌یه‌كیان بۆ چاكسازی له‌ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، دایه ڕێكخه‌ری گشتی‌و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
،،
پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان‌و شكست‌و پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرسی هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ناو گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و بوویه‌وه جێگه‌ی باس‌و خواس.
ئەوان، كە هەریەكە لە ( عەبدوڵای مەلا نوری‌و كاوە محەمەدو شێركۆ حەمە ئەمینو ئومێد حەمە عەلی‌و غالب محەمەدو ئیسماعیل نامیقو ئەمین بەكرو ڕەوەز سەركەوتو چیا عەباس"ن، لە خاڵی سیازدەیەمی بەشی یەكەمی پرۆژەكەیاندا داوایانكردووه كه لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو هه‌ڵسوڕاو و ئەندام پەرلەمانانەی گۆڕان دروست بكرێت كە بەشداربوون لە ئامادەكردن‌و دەنگدان بە هەردوو پرۆژە یاسای ( تیرۆر‌و هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم).
پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان‌و شكست‌و پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرسی هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ناو گۆڕاندا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و بوویه‌وه جێگه‌ی باس‌و خواس.
عومه‌ری حاجی عینایه‌ت، ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له ڕاپۆرتێكدا به‌ناونیشانی " كێن ئەوانەی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەرەو هەڵوەرین برد؟، پشتگیریكردن‌و ده‌نگدان به هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی گۆڕان دهزانێتو ده‌ڵێت:" لە مانگی تەموزی ڕابردودا پارتی پڕۆژە یاسایەكی هێنایە پەرلەمان بۆ بەردەوامیدان بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم لای سەرۆكی حكومەتو پەرلەمان‌و دەسەڵاتی دادوەری، ئێمە لە فراكسیۆنی گۆڕان لە كۆبونەوەی خۆماندا دژی ئەم پرۆژەیە بوین‌و بڕیارماندا لە كاتی دەنگداندا دژی بوەستینەوە، پاش چەند رۆژ چەند ئەندامێك لە فراكسیۆنەكەی خۆمان پڕۆژە یاسایەكیان هێنایە ناو فراكسیۆن، بەناوی (پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی هەرێم) و لە ڕێگای سەرۆكی فراكسیۆنەوە داوای واژۆكردنیان لە ئەندامان كرد، كاتێك گەیشتە لای بەندە سەرنجمدا چەند كەس لە كۆمەڵی ئیسلامی واژۆیان كردوەو كوژاندویانەتەوە، من واژۆم نەكرد".

عومه‌ری حاجی عینایه‌ت زۆرتر ده‌رباره‌ی پرۆژه یاساكه دواوه‌و وتوویه‌تی:" جارێكی دیكە سەرۆكی فراكسیۆن پڕۆژەكەی بۆ هێنامەوە، پێم وت:" ئەمە پڕۆژەی پارتییە یان خۆمان، وتی: هی خۆمانە لە گردەكەوە بۆم هاتووە، پێموت: ئەمە لە خزمەت پارتیدایەو لە پرۆژەكەی ئەوان بەسودترە بۆ خۆیان، من واژۆی ناكەم و دژی دەبم هەرواشم كرد و هانی هاوڕێیانیشمدا كە واژۆكانیان بكێشننەوە، پرۆژەكە پێشكەشكرا، پارتی پێشوازیەكی گەرمی لێكرد‌و یەكێتی توانجی لێداو لاقرتێ ی پێدەكرد، جێگری سەرۆكی پەرلەمان(كە پارتیە) پێشنیاری رەوشی بە پەلە(صفە الاستعجال)ی بۆكردو هاوڕێكانی ئێمە ئەوانەی كە پڕۆژەكەیان هێنابوو توشی دڵەڕاوكێ بوون، نەیاندەزانی چی بكەن؟ دەنگی پێبدەن یان دژی بن؟! من‌و چەند هاوڕێیەكی دیكەی فراكسیۆنی گۆڕان، تا دوایی پڕۆسەكە دژ بوین‌و لە ماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێردا بووە یاسا".
،،
به‌وته‌ی عومه‌ری حاجی عینایه‌ت، پارتی ده‌توانێت لە دەستوردا بیچەسپێنێت كە مەسعود بارزانی بۆی هەیە خۆی كاندید بكاتەوە، بە تایبەت پاش ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكە كە پارتی و یەكێتی ئەتوانن حكومەتی زۆرینە پێكبهێنن‌و هەر یاسایەك كە بیانەوێ وەك مویەك لە ماس دەریدەكەنو تێیدەپەڕێنن.
به‌وته‌ی عومه‌ری حاجی عینایه‌ت، پارتی ده‌توانێت لە دەستوردا بیچەسپێنێت كە مەسعود بارزانی بۆی هەیە خۆی كاندید بكاتەوە، بە تایبەت پاش ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكە كە پارتی و یەكێتی ئەتوانن حكومەتی زۆرینە پێكبهێنن‌و هەر یاسایەك كە بیانەوێ وەك مویەك لە ماس دەریدەكەنو تێیدەپەڕێنن.
عومه‌ری حاجی عینایه‌ت باسیشلهوه ده‌كات كه ئەو یاسایە بووەته هۆی نەنگیەكی زۆر بۆ ئەوانەی لە پشتیەوە بوون‌و پرسیاریش ده‌كات كه پرۆژه یاساكه، چۆن رەشنوسەكەی ئامادە كرا‌و چۆن واژۆی بۆ كۆكرایەوە؟ به وته‌ی ئه‌و تەنانەت رێكخەری گشتی‌و ژووری سیاسی‌و یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان‌و جڤاتی نیشتمانیش له پرۆژه یاساكه بێئاگابوون".
به‌هه‌مانجۆر دکتۆر ئیسماعیل نامیق، رێکخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی ئه‌و هه‌ڵسوڕاو و په‌رله‌مانتارانه‌ی گۆڕان كرد كه پاڵپشتی پرۆژه‌كه‌یان كردووه‌و ئاماده‌یان كردووه‌و پێیوایه كه باجی ئه‌وكه له هه‌ڵبژاردندا باجی ئه‌و پرۆهیهیان داوه،
ئه‌و ده‌ڵێت:" لە جڤاتی نیشتمانی وکۆبونەوە فەرمی ونافەرمیەکانی تردا زۆر هاوارم کرد پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم‌و پشتگیری لێکردنی هەڵەیەکی گەورەیەو لەهەڵبژاردندا باجەکەی ئەدەین، کەچی ئەوانەی لەپشت پرۆژەکەوە بوون تۆمەتباریان ئەکردم بەچەندین تۆمەتی ناڕەوا، هەروەها لەڕاگەیاندنەکانەوە هاواریان ئەکرد ئێمە لەپەرلەمانی داهاتودا سیستم ئەگۆڕین بۆ پەرلەمانیو تەنانەت دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمیش هەڵدەوەشێنینەوە".
ئیسماعیل نامیق ده‌پرسێت به‌و ژماره كورسییه زۆره‌ی كه پارتی به‌ده‌ستی هێناوه‌و ئه‌و كورسییه كه‌مانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چۆن ده‌توانن سیستم دەگۆڕن؟ چۆن دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەڵدەوەشێننەوە؟.
لێپرسراوی ژووری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، داوا ده‌كات ئەو پهرلهمانتارو هه‌ڵسوڕاوانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سزا بدرێن كه عەرابی ئەو پرسە بوون‌و پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان ئاماده كردووه‌و ده‌نگیان پێداوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه كاری بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کردووه باسله‌وه ده‌كات كه به وردبینیه‌کی زۆره‌وه کردوویانه‌و ڕاستترین بڕیاریشیان داوه.
،،
عه‌لی حه‌مه ساڵح، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه كاری بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کردووه باسله‌وه ده‌كات كه به وردبینیه‌کی زۆره‌وه کردوویانه‌و ڕاستترین بڕیاریشیان داوه.
له‌به‌رابه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌نانه‌ی كه له‌پای كاركردن‌و پاڵپشتییان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لێیان ده‌گیرێت، ده‌ڵێت:" ئێمه ته‌نیا بۆ موزایه‌ده بمانوتایه پێوویسته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم بکرێت، ئێستاش سه‌رۆکێک به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌بێ چاودێری هاتبا باش بوو؟، یان سه‌رۆک نهبێتو دامه‌زراوه هه‌ڵپه‌سێردرێت؟".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه له یاساكه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی تێدایه مه‌سعود بارزانی جارێكی‌تر ببێته‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت:" به‌دڵنیایه‌وه یاساکه نه‌ک ڕێگا نادات بارزانی بگه‌ڕێته‌وه، له ساڵی یه‌که‌می په‌رله‌مان چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌که یه‌کلا ده‌بێته‌وه، ده‌توانین کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌که بکه‌ین".