هەوڵی داگیرکردنی قەتەر لە به‌ڵگه‌نامه‌ هەواڵگرییه‌كاندا

پلانه‌كه‌ی شا سه‌لمان بۆ داگیركردنی قه‌ته‌ر چۆن شكستی پێهێنرا ؟

هەوڵی داگیرکردنی قەتەر لە به‌ڵگه‌نامه‌ هەواڵگرییه‌كاندا

2420 خوێندراوەتەوە

لە پاش ئەو درزەی کە بەدەرکەوت لە پەیکەری پەیوەندی نێوان قەتەر و دەوڵەتی دیکە عەرەبی بەتایبەتی"سعودیە، ئیمارات، میسر" کە مێژووی دەرکەوتنی ئەم درزە دەگەڕێتەوە بۆ بەهاری ساڵی ۲۰۰۹ دواتر تەشەنەسەندنێکی فراوانی بەخۆبینی چەندین فاکتەری دیکەی لەخۆ کۆکردەوە بە درێژای ئەم زنجیرە ساڵە و لە ۲٤ حوزەیرانی ۲۰۱۷ بوو بە قڵیشێک کە پەیکەری پەیوەندیکانی نێوان قەتەر و دەوڵەتانی عەرەبی دیکە ناوچەکەی بەتەواوەتی دوولەتکرد ئەویش لە پاش ئەوەی هەریەک لە سعودیە و ئیمارات و میسر ئابڵوقەیەکی سێ ڕەهەندی بنچینەی "سیاسی و ئابووری و بزنسی- ئیدارەی" سەپاند بە سەر وڵاتی قەتەر و قەتەریان تاوانبارکرد بەوەی لەپشتەوەی شانۆی سیاسی هەرێمی و نێودەوڵەتیەوە تۆمەتبارە بە پارەدارکردنی میلیشیا ئێرانێکان لە زۆرینە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناویندا، بۆیە ئەم پرسە بوو بە پرسێکی هەستیاری دیبلۆماسی و هەواڵگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی فرە-ئاست و چەندین هەوڵی شاراوەی هەواڵگیری و ستراتیژی سەربازی و سیاسی بەشاداربوون لە یەکلایکردنەوەی داهاتووی قەتەر کە نامۆترینیان "هەوڵی داگیکردنی قەتەر بوو لەڕێگای میکانیزمی سەربازییەوە" لەلایەن هەریەک لە ئیمارات بە پلەی یەک و سعودیە و میسر بە ڕاوێژی دۆناڵد ترەمپ.

پرسی داگیرکردنی قەتەر یەکێکە لە پرسە هەواڵگیریە شاراوەکان کە هەریەک لە سعودیە بە ڕابەرایەتی محمەد بن سەلمان و ئیمارات و میسر و کۆشکی سپی تێوەگلاون بە ڕاوێژەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەڵام لە پاش تێپەر بوونی "۱۰ مانگ" بەسەر ئەم پرسیەدا، ئەوا دووبارە داتای هەستیار دزەدەکەن کە دەکرێت لەڕێگای چەند دەقێکەوە پۆلێندبەندبکرێت:-

1 ـ چاوپێکەوتنی ستیڤن بانۆن بۆ پەیمانگای هەدسەن:


لە بەرواری ۱۷\ئەیلولی ۲۰۱٨، ڕێبەری ستراتیژی پێشووی کۆشکی سپی، ستیڤ بانۆن، چەندین داتای گرنگی هەژاند کە تێدا ئاماژەی بەوەکرد هەریەک لە " ئیمارات، سعودیە عەرەبی، میسر بە ڕاوێژی دۆناڵد ترەمپ" لە پلانێکادابوون بە هەوڵێکی شاراوە پەلاماری خاکی قەتەر بدەن و داگیری بکەن، بانۆن ئاماژە بە چاوپێکەوتنانەی دۆناڵد ترەمپ و سەروەکی هەرسێ-وڵات دەکات لە ڕیازدا کە پلانی داگیرکردنی قەتەریان تاوتوێکردوە، دۆناڵد ترەمپ لەو دانیشتنەدا دەڵێت " ئێمە بەشداری ئەم دانیشتنەی ئیمەرات و سعودیەمان کردوە، جەوهەریترین شت لێرەدا ئەوەیە کە ئێمە چاودێریەکی هەستیار بخەینە سەر ئەو لایەنەی کە بەشێوەیەکی شاراوە حیزبوڵای لوبنانی و ئیخوان موسلیمن پارەداردەکات و هاوکاری مادی زەبەلاحی پێشکەش دەکات، لە پاشان دەبێت ئەمە بوەستێنرێت کە ئەمەش بەڕونی مەبەستیان وڵاتی قەتەر بووە".

،،

دۆناڵد ترەمپ: قەتەر ناتوانێت لەسەر ئەو دووڕێیانە بمێنێتەوە، لەلایەکەوە هاوکار و هاوپەیمانی ئێمەبێت و لەلایەکی دیکەوە دەستەبەری مادی ببەخشێتە گروپە تیرۆریستێکانی وەک حیزبوڵای لوبنانی و ئیخوان موسلیمین.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ ئەوەشى پێ ڕاگەیاندبوون " قەتەر ناتوانێت لەسەر ئەو دووڕێیانە بمێنێتەوە، لەلایەکەوە هاوکار و هاوپەیمانی ئێمەبێت و لەلایەکی دیکەوە دەستەبەری مادی ببەخشێتە گروپە تیرۆریستێکانی وەک حیزبوڵای لوبنانی و ئیخوان موسلیمین، هەروەها بانۆن دەڵێت بینیمان چۆن لە پاش دوو هەفتە بەسەر دانیشتنەکاندا ئابڵوقەکان بەرۆکی قەتەریان گرت کە لەلایەن سعودیە و ئیمەرات و بەحرێن و میسرەوە سەپێنران، بانۆن ئەوەش ناشارێتەوە کە جێبەجێنەکردنی ئەم پلان گەڕاوەتەوە بۆ نا-لەباری دۆخی گونجاو، لە ئێستادا هەر-سێ وڵات لەدۆخی ئامادەباشیدان بەڵام پێویستیان بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

۲ــ ڕیكس تیلەرسن و هەوڵەکانی لە پوچەڵکردنەوەی پلانە سەربازێکە:

ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوە پێشووی ئەمریکا، لە بەرواری حوزەیرانی ۲۰۱۷، چەندین هەوڵ و جوڵەی دیبلۆماسی ئەنجامدا بۆ ناوچەکانی کەنداو لە پێناو ڕێگریکردن لە هێرشی سەربازی هەر-سێ وڵات بۆ سەر خاکی قەتەر کە دواتر ئەم هەوڵانەی بووە هۆی ئەوەی کە لە پۆستەکەی دەربکرێت، تیلەرسن بەو پەڕی توانایەوە کاری لەسەر ڕێگریکردنی ئەو هێرشە سەربازیە دەکرد لە بەرنامەی هێزە-پیادەکانی سعودییەدا بوو بەهاوکاری سەربازی ئیمارت بەگوێرە وێبسایت-بلۆکی "ئینتەرسێپت" کە سەرچاوەکانیان بە دەست کەوتبوو لە دوو بریکاری دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا و دوو کەسی نزیک لە کەسایەتی سەروەکەوە، تەنانەت ئەو لێدوانەی نهێنیە شا- سەلمان بن عەبدول عەزیزیان بە دەست کەوتبوو کە دەڵێت "گەر ئێمه سەرکەوتووبین لە داگیرکردنی قەتەر ئەوا واتا دەستمان گەشتووە بە ۳۲۰ ملیار دۆلار سامانی سەروەری ".

،،

ڕیكس تیلەرسن وەزیری دەرەوە پێشووی ئەمریکا، لە بەرواری حوزەیرانی ۲۰۱۷، چەندین هەوڵ و جوڵەی دیبلۆماسی ئەنجامدا بۆ ناوچەکانی کەنداو لە پێناو ڕێگریکردن لە هێرشی سەربازی هەر-سێ وڵات بۆ سەر خاکی قەتەر کە دواتر ئەم هەوڵانەی بووە هۆی ئەوەی کە لە پۆستەکەی دەربکرێت،

هەروەها ئەو بوێبسایتە ئەوەش ئاشکرا کردببوو کە ڕیکس تیلەرسۆن بەخێرای دەزگای هەواڵگیری قەتەری ئاگادارکردوتەوە، ڕاپۆرتێکی بۆ شا-سەلمان بن عەبدول عەزیز ناردوە کە پێویستە ئەم پلانە ڕابگیرێت، هەواڵیداوە بە جەیمیس ماتیس وەزیری بەرگیری پێشووی ئەمریکا و لە پلانێکی مەترسیداری لەم شێوەی ئاگاداکردۆتەوە، بە بەردەوامی لە هەژمارە میدیایەکانیدا کۆتەیشنی "لێدان-فراوان" بەکارهێناوە، هەوڵی چارەسەکردنی ئەم گرژیانەی کەنداوی داوە، لە ڕێگای "۲۰" پەیوەندی تەلەفونی باهۆزئاسا و چەندین دانیشتنی لووتەکی دیبلۆماسی و فشاری لە سعودیە کردوە بۆ ڕاوەستاندنی کێشانی ئەم تابلۆ پشێویە، بەڵام دواتر ئەم هەوڵە دیبلۆماسیە شایستانەی تیلەسرن بووە هۆی ڕق و کینەی محمەد بن سەلمان و لە چێوەی لۆبیەکی ستراتیژی و دارایدا بە هاوکاری ئیمارات فشاری لەسەر کارلادانی تیلەرسنیان دەسپێکردوە کۆتایانهێنا بە ئەرکە ئیدارێکانی تیلەرسن و دواتر دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگای "تویتێکەوە" هەواڵی لەسەر کارلادانی تیلەرسنی بڵاوکردەوە و تیلەرسنیش ڕایگەیاند کە "دۆناڵد ترەمپ لە پشتەوەی خۆشکردنی ئاگری گرژێکانی کەنداوەیە".

3 ـ ئیمێڵێکی دزەکردووی هەواڵگیری دژ بە قەتەر و ڕیکس تیلەرسن:


بەگوێرەی ئەو ئیمێڵە هەواڵگیریە کە دزەیکردوە دەرەوە و لەلایەن کەناڵی بەریتانی "بی بی سی" هەژێرنراوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە یەکێک لە گەورە بزنسمانە هاوکارەکانی قەتەر بەناوی "ئیلیۆت برۆیدی" کە یەکێکش بوو لە گەورە پارە-دەرەکانی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ، لە بەرواری "تشرینی یەکەم ۲۰۱۷" هەوڵیداوە دۆناڵد ترەمپ ڕازیبکات بکات بە دورخستنەوەی ڕیکس تیلەرسن لە پۆستەکەی بە پاساوی "نەشیاوی لە ئەرکەکەی" بەوەی کە هاوکاری بلۆکەکەی ئیمارات و سعودیە نەبووە بۆ کۆتایهێنان بە قەتەر، ئیمێڵەکە ئەوەش بە دەرخستووە، کە برۆیدی بە دۆناڵد ترەمپی ڕاگەیاندوە کە "پێویستە ئەمریکا بە خواستی ئیمارات بکات لەم جوڵەیەدا" تیلەرسن لە پۆستەکەی بەدەربنێت و هاوکاری بلۆکی سعودیە و ئیمارات بێت، ئەگەر نا ئەوا تیلرسن و ئەمریکا بەشدارە لە پارەدارکردنی گروپە-تیرۆرستێکان لە ناوچەکەدا، تیلەرسن دواتر ڕەخنی قوڵی لە ئیمارات و سعودیە گرت بەوەی کە پێویستە ئەم ئابڵوقانە لەسەر قەتەر کەمکرێتەوە، دۆناڵد ترەمپ بە دەسپێشەخەری هەڵگیرساندنی جەنگی دیکەی کەنداو تۆمەتبارکردوە، و ئەم دڵسۆزییە تیلەرسن بۆ قەتەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە تیلەرسن سەروەک و جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکسۆنمۆبیل بوو بۆیە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتی قەتەر دامەزراندبوو.

قەیرانەکانی قەتەر بەردەوامی هەیە بەهۆی ئەو تەوقە ئابڵوقەیەی کە لە گەردنیکراوە لەلایەن سعودیە و ئیمارات و میسر و بەحرێنەوە، و بەردەوامی تۆمەتباکردنی قەتەر لە تێوەگلانێ پرسی هاوکاری-تیرۆریزمی و گروپە توندئاژۆکان و میلیشیا ئێرانێکان، هەرچەندە قەتەر بە بەردەوامی ئەم تۆمەتانە ڕەتەدەکاتەوە و بە تۆمەتی بێ-بنەما لە قەڵەمیدەدا ، لە ئێستاشدا کار لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەی خۆیدەکات لە پاش زانینی ئەو هەوڵە بۆ داگیکردنی، و پێگەی ئەمریکا لەم هاوکێشەیەدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لە ئێستا هەوڵی کۆتاهێنان دەدات بەم گرژیانە و لەنزیکەوە چاودێری قەتەر دەکات لە هەرجوڵەیەکی نەخوازراودا هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت لە هاوکێشەی ئەم قەیرانە نوێییە کەنداودا.

 

author photo

نوسه‌ر و وه‌رگێر