یاسای ماگنیتسكی له‌ دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی دا

ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ تره‌مپ ده‌كه‌ن یاسای ماگنیتسكی دژ به‌ سعودیه‌ به‌كار بێنێت

یاسای ماگنیتسكی له‌ دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی دا

1363 خوێندراوەتەوە

وه‌رگێڕانی: عەلی رەشید

ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كونگریسی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ دوناڵد تره‌مپی سه‌روكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن فه‌رمانی كاراكردنه‌وه‌ی یاسای ماگنیتسكی له‌ دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی روژنامه‌نووس له‌ ڕوژنامه‌ی (واشنتون پوست) به‌ڕه‌گه‌زسعودی ده‌ربكات.

 

یاسای ما گنیتسكی، سزاكه‌ی تا ئاستی به‌رپرسه‌ بالاكانی سعودیه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌مه‌ش ده‌سه‌لاتدارانی ئیستاو له‌ناویشیاندا ( محه‌مه‌دی كوری سه‌لمان)ی شازاده‌ی جینشین ده‌گریته‌وه‌، وه‌ك سه‌رچاوه‌ روژنامه‌وانیه‌كان باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن.

پرسیار ئه‌وه‌یا ئاخۆ یاسای ما گنیتسكی چییه‌و كاریگه‌ری ئه‌و یاسایه‌ له‌ دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچیدا چۆنه‌؟
فراندنی خاشقچی ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه‌ به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی مروڤ كه‌ له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دانی پێدا نراوه‌.

ئه‌م وتانه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا نوسراون كه‌ 22 یاسا دانه‌ری دیموكرات‌و كۆماریه‌كان بو تره‌مپیان ناردوه‌و تییدا داوای كاراكردنه‌وه‌ی یاسای ما گنیتسكییان كردووه‌.

،،

یاسا‌كه رێگه‌ ده‌دات به‌ لێپرسینه‌وه‌و دادگاییكردنی گه‌وره‌ به‌رپرسانی سعودیه‌و له‌ كاتی تێوه‌گلانیان له‌م تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌جه‌مال خاشقچی روژنامه‌نوس كراوه‌" به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئه‌مه‌ریكاو سعودیه‌ گرژی تێده‌كه‌ویت، یان لانی كه‌م به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات.


به‌گویره‌ی هه‌واڵی واشنتۆن پۆست: ئه‌م یاسایه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌كات به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای لێكوڵینه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر فڕاندن‌و دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی روژنامه‌نووس له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆنگریس له‌ ده‌ره‌نجامی لیكولینه‌وه‌كان" به‌سزا بێت یاخود نا له‌ ماوه‌یه‌ك كه‌ زیاتر نه‌بی َله‌ 120 ڕوژ، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رۆك ده‌یدات به‌ كۆنگرێس بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌دوای ئه‌نجامه‌كان نابێ له‌ دوو مانگ زیاتر بێت.
ئه‌م یاسایه‌ هیز ده‌دات به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بو سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سه‌ بێگانانه‌ی له‌م دوسیه‌یه‌دا تاوانبارن.

به‌و پێیه‌ی ئه‌م تاوانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگاو ئاگاداركردنه‌وه‌ بووه‌، هه‌روه‌ك ئه‌شه‌كه‌نجه‌و‌ ڕاگرتنیان بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ به‌بێ فه‌رمانی دادگا له‌م جۆره‌ تاوانه‌دا بونی هه‌یه‌" هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌و یاسا نێو ده‌وله‌تیانه‌دا دانی پێدانراوه‌ كه‌ دژه‌ له‌گه‌ڵ َئازادی ڕاده‌ربڕیندا.


سزا جۆراو جۆره‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م تاوانه‌ تیِوه‌ ده‌گلێن بریتییه‌ له‌ رێگریكردن له‌ چوونه‌ ئه‌مه‌ریكا" وه‌ بلۆك كردنی پاره‌و حیساب بانكییه‌كانیان.

یاسا‌كه رێگه‌ ده‌دات به‌ لێپرسینه‌وه‌و دادگاییكردنی گه‌وره‌ به‌رپرسانی سعودیه‌و له‌ كاتی تێوه‌گلانیان له‌م تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌جه‌مال خاشقچی روژنامه‌نوس كراوه‌" به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئه‌مه‌ریكاو سعودیه‌ گرژی تێده‌كه‌ویت، یان لانی كه‌م به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات.


له‌دوای دیارنه‌مانی خاشقچی، یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌ نزیكه‌كانی تره‌مپ هه‌ره‌شه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكاو سعودیه‌ی كرد له‌ حاڵی ڕاستبوونی تاونباری به‌رپرسانی ریازدا له‌ دۆسیه‌كه‌دا.

 

ئه‌م یاسایه‌ كه‌ی‌و چون ده‌ركرا؟

ڕوژنامه‌ی سیاسه‌ پوست، باسی له‌ هوكاری ئه‌و یاسایه‌و ناونانی به‌و شێوه‌یه‌‌و ‌هاوكات سزادانی 250 به‌رپرسی باڵای ڕووسیا له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه، له‌ نیویشیاندا كه‌سی نزیكی ڤلادیمیر پوتینی سه‌روكی ئه‌و ولاته‌ی تیدایه‌.


ئه‌و كاته‌ی سێرگی ماگنیتسكی پاریزه‌ری ڕووسیی ‌ساڵی 2009 به‌تومه‌تی فێڵكردن‌و خۆ دزینه‌وه‌ له‌ دانی باج، له‌لایه‌ن مۆسكۆوه‌ زیندانی كراو دواتریش به‌هۆی ئه‌شه‌كه‌نجه‌وه‌ له‌ یه‌كیك له‌زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كوژرێت، ئه‌م تومه‌تباركردنه‌شی هاوكات بوو له‌ كاركردنی ماگنتیسكی له‌ كومپانیای (ئه‌رمیتاج كابیتال مانا گیمینت) بۆ وه‌به‌رهینان.

،،

ئه‌م هۆكارانه‌ وای له‌ئه‌مه‌ریكا كرد ساڵی 2012 به‌ لیستیك 250 كه‌س له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی پایه‌ به‌رزی موسكۆی سزاداو به‌ تاوانباری مافی مرۆڤ ناوزه‌دی كردن‌و چوونه‌ ئه‌مه‌ریكای لێقه‌ده‌غه‌كردن، له‌نیو سزادراوه‌كانیشدا ناوی (ئه‌لیكسه‌نده‌ر باستیركن) ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا له‌ ڕووسیاو هاوكاری نزیكی ڤلادیمیر پوتینی سه‌روكی ئه‌و وڵاته‌ی تێدابوو.


تومه‌تی فێڵكردن له‌ باج له‌لایه‌ن پولیسه‌وه‌ ئاراسته‌ی پاریزه‌ره‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان كرا كه‌ به‌هاكه‌ی 230 دۆلار بوو له‌ماڵی گشتی، به‌ڵام واشنتۆن ئه‌م تومه‌تباركردنه‌ی ماگنتیسی به‌ڕاست نه‌زانی " ده‌سه‌ڵاتدارانی موسكۆشی به‌ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراو جۆرو قه‌ده‌غه‌كردنی ماگنتیسی له‌چاره‌سه‌ر تومه‌تباركرد.

ئه‌م هۆكارانه‌ وای له‌ئه‌مه‌ریكا كرد ساڵی 2012 به‌ لیستیك 250 كه‌س له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی پایه‌ به‌رزی موسكۆی سزاداو به‌ تاوانباری مافی مرۆڤ ناوزه‌دی كردن‌و چوونه‌ ئه‌مه‌ریكای لێقه‌ده‌غه‌كردن، له‌نیو سزادراوه‌كانیشدا ناوی (ئه‌لیكسه‌نده‌ر باستیركن) ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا له‌ ڕووسیاو هاوكاری نزیكی ڤلادیمیر پوتینی سه‌روكی ئه‌و وڵاته‌ی تێدابوو.


یاساكه‌ ناوی پارێزه‌ره‌ رَووسییه‌كه‌ی لێنراو دواجار له‌ساڵی 2016 بوو به‌یاسایه‌كی جیهانی‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشیلی مافه‌كانی مروڤ ده‌كه‌ن له‌هه‌ر جێگه‌و شوێنێكی دونیا بن، به‌م یاسایه‌ سزا ده‌درێن.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی