چی عومەری سەید عەلی و بەرهەم ساڵح و عەلی باپیری لە ماڵی جەلالی سام ئاغا كۆكردەوە؟

لە كۆبونەوەكەدا ڕه‌شنووسی ڕێكەوتننامەیەكی سێ‌ قۆڵی موناقەشە كراوە

چی عومەری سەید عەلی و بەرهەم ساڵح و عەلی باپیری لە ماڵی جەلالی سام ئاغا كۆكردەوە؟

3196 خوێندراوەتەوە

ماڵی جەلالی سام ئاغا سەركردەی یەكەمی هەرسێ‌ لایەنی كۆمەڵ و گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كۆكردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەریەكە لە عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەماڵی جەلالی سام ئاغا كۆبونەوە.

كۆبونەوەكە بە دەستپێشخەری چەند ڕۆشنبێر و نوسەرێك بوو كە لەماوەی رابردودا وەك بەرەی میللی خۆیان راگەیاند.

كەمال رەئوف، نوسەر و ڕۆشنبیر، یەكێك لە بەشدارانی كۆبونەوەكە بە دیپلۆماتیك مەگەزینی راگەیاند " ئێمە لەماڵی كاك جەلالی سام ئاغا دانیشتنێكمان سازكرد بۆ  كەسی یەكەمی ئەو سێ‌ لایەنە، لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان".

 وتیشی" كۆبونەوەكە تەنها بۆ قسەكردن نەبوو لەسەر هەڵبژاردن بەڵكو لە هەڵبژاردن گەورەتر قسەكرا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە دیزانی دەسەڵاتەوە لە هەرێمی كوردستان، چی باشە بۆ ئێستا و ئایندەی كوردستان و ئەو سێ‌ لایەنە دەتوانن چی ڕۆڵێكیان هەبێت، ئێمە باقی ئیشەكەمان بەجێهێشتوە بۆ خۆیان".

وتیشی "بڕیاری ئەوەش درا كە ئەم بەرەیە فراوان بكرێت و كراوە بێت بۆ هەر لایەن و هێزێكی دیكە، كە دەیەوێت بەشداری تێدا بكات".

،،

بەپێی زانیاریيەكانی (یپلۆماتیك مەگەزین) لە كۆبونەوەكەدا ڕه‌شنووسی ڕێكەوتننامەیەكی سێ‌ قۆڵی موناقەشە كراوە بۆ كاری هاوبەشی ئەو سێ‌ لایەنە لە داهاتوودا، كە تیایدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە چەند بابەتێك باس كراوە.

هەر بەپێی زانیاریيەكانی (دیپلۆماتیك مەگەزین) لە كۆبونەوەكەدا ڕه‌شنووسی ڕێكەوتننامەیەكی سێ‌ قۆڵی موناقەشە كراوە بۆ كاری هاوبەشی ئەو سێ‌ لایەنە لە داهاتوودا، كە تیایدا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە چەند بابەتێك باس كراوە.

se qoli

هه‌روه‌ها لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا (2018.2.5) بڕیاری ئەوە دراوە ئەو سێ‌ لایەنە لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا بەجیا بەشداری بكەن بەڵام دواتر لە پەرلەماندا ببنە یەك فراكسیۆنی پەرلەمانی.

هەروەها پێكەوە كاربكەن لەسەر دروستكردنی بەرەیەكی فراوان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەگەرەكانی دابەزینی ئەو سێ‌ لایەنەشیان بەیەك لیست تاوتوێ‌ كردووە.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا باس لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم كراوە و بڕیاردراوە لە كۆبونەوەكانی داهاتوودا ئەگەرەكانی رێكەوتن لەسەر كاندیدی هاوبەش تاوتوێ‌ بكرێت.

هەروەها باسی ئەوەش كراوە كە ئەو سێ‌ لایەنە هەوڵی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بدەن، بە جۆرێك كە سیستمی پەرلەمانی بچەسپێنێت و سەرۆك لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، ئەوكاتەش كاندێكی هاوبەش پێشكەش بكەن.

لە كۆبونەوەكەدا باس لە میكانیزمی كاری هاوبەش و كۆبونەوەی دەوری كرا، بۆ رێكەوتن لەسەر پرۆژەكە و میكانیزمی جێبەجێكردنی لە ڕێگەی دروستكردنی چەند لیژنەیەكی هاوبەشەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری