پڕۆژەی ڕیفۆرمیستەكان لە ئێراندا كۆتایی هاتووە

پڕۆژەی ڕیفۆرمیستەكان لە ئێراندا كۆتایی هاتووە

637 خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی: یادگار عبدول

ڕوداوەکانی ساڵێ ڕابردووی ئێران پیشانیاندا کە جوڵەی ڕیفۆرمیستەکان یارمەتی دەر نەبوو بۆ جێگرتنەوەی دیموکراسخوازەکان لە ئێران.
ئێران ڕووبەڕوی فشارێکی گەورەی نێودەوڵەتی و ناوخۆی بووەتەوە، وەک سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هەناردەی نەوت بە هەموو بارەکاندا و دەرکەوتنی ئەنجامەکان لە نێوان زیادبوونی بەرچاوی ناڕەزایی جەماوەرو و چینی دەسەڵاتدار.

 
لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوو، شەپۆلی مانگرتن و خۆپیشاندان وڵاتیان گرتەوە، لە کاتێکدا حکومەتی ئێران هەوڵیدا بۆ خۆ دوورگرتن لە کاریگەریە خراپەکانی ئابووری و سیاسی کشانەوەی ئیدارەی ترەمپ لە رێکەوتننامە ئەتۆمیەکە.


ئێران کەمپینێکی گەورەی دیبلۆماسی دەست پێکرد بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری یەکیەتی ئەورووپا، چین و ڕووسیا لە چارەسەرکردنی قەیرانەکە و تەنانەت فشارخستنەسەر ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو ڕێکەوتننامەکە. ئەم ئەرکە، هەرچۆنێک بێت نەیتوانی جڵەوی تیژی دابەزینی بەهای دراوی ئێران و بەرزبونەوەی خێرایی هەڵاوسان بگرێت کە وازهێنان لە کەلوپەلی بنچینەیی وبەدەست نەگەیشتنیان بۆ کەسانی ئاسایی.


شارەزایان لە ڕۆژئاوا بەزۆری مشتومڕیانە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنانەی ئەمریکا، ئێرانیەکان کۆدەبنەوە بەدەوری کۆماری ئیسلامی و پێدانی دەسەڵاتێکی توندڕەو. هەرچەندە ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەکە کشایەوە وە ئەمەش لێدانێكی ئابووریانەی گرت، ئێرانیەکان سەرزەنشتی سەرکردەکانی خۆیانیان دەکرد زیاتر لە وانەی بەدەوریاندا کۆدەبونەوە.

،،

ئەو واقعەی لە ئێراندا هەیە جارێکی تر ئەو هەڵەیە دەردەخات لە هەڵسەنگاندنی ئاڵۆزیی ئەوەی کە بەهۆی بەریەککەوتنی توندئاژۆکان و میانڕەوەكان سەری هەڵداوە


ئەو واقعەی لە ئێراندا هەیە جارێکی تر ئەو هەڵەیە دەردەخات لە هەڵسەنگاندنی ئاڵۆزیی ئەوەی کە بەهۆی بەریەککەوتنی توندئاژۆکان و میانڕەوەكان سەری هەڵداوە ، ئەوەی کە زۆرێک لە شارەزایان و هێزە سیاسیەکان لێ ی تێناگەن ئەوەیە کە، سەرباری ئەوەی جێگرەوەیەکی دیموکرات خواز بە ڕواڵەت ماوەتەوە، ڕفۆرمیستەکان لە دوو دەیەی ڕابردوودا نەیان توانیوە هیچ گۆڕانکاریەکی گەورەی بەرچاوی ئەرێنی دروست بکەن.


ئەرکەکەیان بەگوێرەی پێناسە زامنکردنی کۆماری ئیسلامی بووە کە توانیویەتی بەرگەی گۆڕانکاری بچوک یان ڕیفۆرم بگرێت، بەڵام شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە ئەوە دەردەخات کە بوونی ئەم بزوتنەوەیە بەشێوازێکی لاواز و سنوردارە. جوڵەی ڕیفۆرمیستەکان بەخێرایی پەیوندی و ڕەوایەتی یاساییان لەدەستدا، وەک هاونیشتمانیان لە ئێستەدا وای دەبینن کە هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئەوان و سەرکردە توندڕەوە ئێرانیەکاندا نیە. ئەم گۆڕنکاریە بە ئاگاییەی کۆمەڵەی ئێرانیەکان بەگشتی زاڵبوو لە دروشمی خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵ: "توندڕەوەکان! ڕیفۆرمیستەکان! یاریەكە تەواو! "


هیچ ئاماژەیەک نیە کە ڕیفۆرمیستەکان بتوانن جارێکیتر متمانەی گشتی لە حکومەت دا دروست بکەنەوە _چونکە ئەوان ئەوەیان هەڵبژارد کە خەڵکی ئێران ئەو ڕێیان نەگرتبوو. جیاوازی تێڕوانینی ڕیفۆرمیستەکان لێدوانی شکێنەری دروست کرد دەربارەی خۆپیشاندانەکان، وەک مەعسومە ئیبتخار جێگری سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان، وتی خۆپیشاندانەکان لە لایەن هێزێکی دەرەکیەوە ئاڕاستە دەکرێن، سەرکردەی ڕیفۆرمیست عەبباس ئابادی ناڕەازییەکانی بە " ناهۆشیارانەو ناماقوڵانە" ناوبرد، كۆمەڵەی ڕۆحانیە سەربازەكان: ئەو کۆمەڵەی لە لایەن ڕیفۆرمیستی پێشوو محمد خاتەمی بەڕێوەدەبرا، داوای "چەوساندنەوەی ئاژاوەچی و هەلپەرستەکانی" دەکرد بۆیان.

،،


هیچ ئاماژەیەک نیە کە ڕیفۆرمیستەکان بتوانن جارێکیتر متمانەی گشتی لە حکومەت دا دروست بکەنەوە _چونکە ئەوان ئەوەیان هەڵبژارد کە خەڵکی ئێران ئەو ڕێیان نەگرتبوو. جیاوازی تێڕوانینی ڕیفۆرمیستەکان لێدوانی شکێنەری دروست کرد دەربارەی خۆپیشاندانەکان،


ئاشکرایە کە ڕیفۆرمیستەکان شکستیان هێنا لە تێگەیشتنی نیگەرانیە قوڵەکانی گشتی.


لە کاتێکدا ڕاپەڕینی سەوزی ٢٠٠٩، دوا شۆڕش بوو تا ڕادەیەکی گەورەتر لە چینی ناوەڕاست دا بوو، بەڵام شەپۆلی ناڕەزاییەکانی ئێستە زیاتر هەمەجۆرو فراوانترە لە هەردوو چینی شاری و لادێ ی دایە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەم هەمەجۆریە بەهۆی کاریگەری قەیرانە ئابووریەکانە بۆ سەر هەموو بەشەكانی کۆمەڵگای ئێرانی ( بێجگە لە چینی دەسەڵادرا).


کاتێک، لە ساڵی ٢٠١٥دا، ستافی ئۆباما هەندێک لە سزاکانیان هەڵگرت وەک بەشێک لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمیەکە، ئێرانیەکان هیوایەکی گەورەیان هەبوو بۆ سەرکەوتنی ئابووریان، پاش ئەوەش، بەشێکی زۆریان دەنگیاندا بە سەرۆک حەسەن ڕۆحانی بۆ چوونە دەسەڵات بۆ یارمەتیدانی گفتۆگۆكردنەكانی ڕێکەوتننامەکە.
هێشتا، گەشەی ئابووری و هەڵگرتنی سزاکان سودێکی وای بەرهەم نەهێنا: تەنها چینی سەربازی و سیاسی سوود مەندبوون لێ ی. لە ئەنجامدا، بە تێپەڕبوونی کات توڕەیی گشتی کەڵەکەبوو وە لە کۆتایدا شەپۆلی خۆپیشاندان دەدرەوشایەوە لە مانگی داونزەی ٢٠١٧، کە بڵاوەی کرد بە ناو ١٠٠ شاری وڵاتدا. بەتایبەتی کارەساتە بۆ چینی سیاسیە توندڕەوەکان کە "موستەزعەفان" (چینی بێبەری كراو) کە داوای بنەمای شۆڕشی ئیسلامی دەکرد، لە ناو دڵی ئەم ناڕەزایەتیانەدا بوو.
لە هەمان کاتدا، هەرچەندە چینی ناوەڕاست، ڕیفۆرمیستە سیاسیەکان شەقامەکانیان گرتبوو، بە قوڵی نائومێد و توڕەبوون لە شکستی حکومەت بۆ ڕزگار کردنیان نەک بەتەنها لە ڕووی ئابووریەوە، هەروەها پەیماندان بۆ زیاتری ئازادیە شارستانیەكان.


نزیکبوونەوەی نێوان ئەم دوو کەرتە گەورەیەی ئابووری کۆمەڵایەتی دەشێت بەزۆری ترسناکیەکی گەشەپێدان بێت بۆ کۆماری ئیسلامی لەم ساڵدا. دەردەکەوێت کە چیتر ئەم دوو گروپە ناتوانن لە دژی یەکتر یاری بکەن، یان دڵنیابوون لە پاراستنی هاوسەنگی لەڕێ ی هێما جیاوازەکانی نێوان توند ڕەوەکان و ڕیفۆرمیستەکان. دواتر بە ئاشکرا ئەوە پیشاندار کە چیتر هیچ ڕەوایەتیەکی سیاسی نابێت وەک جێگرتنەوەیەکی دیموکراتی درێژخایەن.

کاریگەریی توڕەیی گشتی جەماوەر بە بێ جیاوزی لە ڕژێمی ئێراندا دەبێت و دەمێنێتەوە. ئەمە یەکەم جار نیە کە کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕوی قەیرانێکی تایبەت بێتەوە و لە ڕابردوودا توانیویەتی بێتە دەرەوە بە زۆرکردن و زیادکردنی پێدانی خەرجی کۆمەڵایەتی. لە داهاتودا کات پێمان دەڵێت ئەگەر کەش و هەوای ئەم قەیرانە باش بێت.

،،

کاریگەریی توڕەیی گشتی جەماوەر بە بێ جیاوزی لە ڕژێمی ئێراندا دەبێت و دەمێنێتەوە. ئەمە یەکەم جار نیە کە کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕوی قەیرانێکی تایبەت بێتەوە و لە ڕابردوودا توانیویەتی بێتە دەرەوە بە زۆرکردن و زیادکردنی پێدانی خەرجی کۆمەڵایەتی. لە داهاتودا کات پێمان دەڵێت ئەگەر کەش و هەوای ئەم قەیرانە باش بێت.

هەتاوەکو دەرکەوتنی ناڕەزایەتیەکانی مانگی ١٢ی ٢٠١٧، ئێران خۆی دادەنا بە وێنەیەکی باشی وڵاتێكی سەقامگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. وە دەتوانین بەراوردی ئەمە بكەین بە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٨، ساڵێک پێش بەرپابوونی شۆڕشی ئیسلامی، کاتێک جیممی کارتەر پەرداخەکەی بەرزکردەوە بۆ شاو ناوی برد بە " دوورگەی ئارامی"


ئەگەر مێژوو شتێکی فێرکردبین ئەوەیە کە سیاسەتی ئێران پێشبینی نەکراوە، لەگەڵ ئەو ڕاستیەی کە واقعی سیاسی ئێرانی بەهیچ شێوەیەک چاک نابێت، بگرە واقعێکی ناجێگیرەو دەتوانێت کۆمەڵێک واقع بخوڵقێنێت کە لایەنە سیاسیەکان نەتوانن پێشبینی بکەن. سەرەڕای ئەوەش ئەو ڕاستیە وەک خۆی دەمێنێتەوە کە بزوتنەوەی ڕیفۆرمۆرم خواز چیتر وەک جێگرەوەیەکی دیموکرات خوازی بێ لایەن ڕەوایەتی نەماوە.

نوسینی: ماڕاڵ كەریمی و وەحید یوسیسوی
سەرچاوە: ئەلجەزیرە ئینگلیزی

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك