هەڵبژاردن و سەمەرەکانی

هەڵبژاردن و سەمەرەکانی

738 خوێندراوەتەوە

کاتێک لەدەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ورد دەبیتەوە شتی سەیر و سەمەرەت بۆ روون دەبێتەوە... کە لەهەڵبژاردنی هیچ وڵاتێکی دیکەدا هاوشێوەی نییە...


بەسەرنجدان لەبەشێک لەدەرەنجامی هەڵبژاردن بۆت روون دەبێتە چ یارییەکی قێزەون لەژێر ناوی یاساوە دەکرێت.. لێرەدا دوازدە خاڵ وەک سەرنج دەنوسم و شیکردنەوەی خاڵەکان بۆ خوێنەر جێدەهێڵم...

یەکەم: هەشت پەرلەمانتار ژمارەی دەنگەکانیان کەمترە لە هەزار دەنگ، لەکاتێکدا نرخی کورسی لەسەرووی پازدە هەزار دەنگە.
دووەم: کۆی گشتی ئەو دەنگانەی یازدە پەرلەمانتارەکەی کۆتا ناگاتە پازدە هەزار دەنگ. بەواتایەکی تر پارتی بەنرخی یەک کورسی توانیویەتی بەیاسا یازدە کورسی ببات.

،،

 پارتی پەنجاو حەفت هەزار دەنگ کەمیکردووە، بەڵام حەفت کورسی زیادی کردووە. یەکگرتووی ئیسلامی سەدو حەفت هەزار دەنگ کەمیکردووەو نیوەی کورسیەکانیشی کەمیکردووە.


سێیەم: پارتی پەنجاو حەفت هەزار دەنگ کەمیکردووە، بەڵام حەفت کورسی زیادی کردووە. یەکگرتووی ئیسلامی سەدو حەفت هەزار دەنگ کەمیکردووەو نیوەی کورسیەکانیشی کەمیکردووە.


چوارەم: هەشت میدیاکار بوون بەپەرلەمانتار.


پێنجەم: هاوپەیمانی لە ئەنجامە سەرەتایی هەڵبژاردن خاوەنی کورسی بوو، بەڵام لەئەنجامی کۆتایی کورسیەکەیان فت..


شەشەم: لەکۆی سەدو یازدە پەرلەمانتار تەنیا سێزدە پەرلەمانتار بەدەنگی خۆیان بوون بەئەندامی پەرلەمان و دەنگی تەواویان هێناوە.


حەفتەم: سێ پەرلەمانتار بەتەنیا دەنگەکانیان بایی بیست و پێنج کورسی پەرلەمانییە.


هەشتەم: بەشەش میدیاکار نەیانتوانیوە یازدە هەزار دەنگ به دەست بێنن، کەچی بووشن بە پەرلەمانتار...

،،

بەشەش میدیاکار نەیانتوانیوە یازدە هەزار دەنگ به دەست بێنن، کەچی بووشن بە پەرلەمانتار.


نۆیەم: هیچ پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دەنگی تەواوی نەهێناوە ....


دەیەم: جگە لەسەرۆکی لیست، لەبزووتنەوەی گۆران هیچ پەرلەمانتارێک بەدەنگی بەدەنگی خۆی نەبووەتە پەرلەمانتار...


یازدە: ژمارەی دەنگەکانی حەوت پەرلەمانتاری نەوەی نوئ ناگاتە دە هەزار دەنگ.


دوازدە: هیچ مەلایەک لەلیستی یەکگرتوو نەیتوانیوە ببێتە ئەندامی پەرلەمان.