ته‌رمی خاشقچی له‌ كوێیه‌؟

به‌ریتانیا ترسناكترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌كوشتنی جه‌مال خاشقچی ئاشكرا ده‌كات

ته‌رمی خاشقچی له‌ كوێیه‌؟

1717 خوێندراوەتەوە

به‌گوێره‌ی زانیاری ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) به‌ریتانی، موحه‌مه‌د سه‌لمانی جێنشینی یه‌كه‌می پادشای سعودیه‌ له‌ دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی تێوه‌گلاوه‌، به‌‌مه‌ش ناوبراو ڕوبه‌ڕووی سزای هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه‌.

 

دواجار دادگای سعودیه‌ دانی به‌كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودیه‌كه‌دا نا له‌نێو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ توركیاو ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون و لێدان له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌وه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌رپرسانی باڵای توركیا جه‌خت له‌بوونی تۆماری ده‌نگی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌یسه‌لمێنێ خاشقچی له‌نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هاوكاتی ئه‌مانه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی دارایی چه‌ند وڵاتێك و خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیاو ڕۆژنامه‌نووس بایكۆتی كۆنگره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ وه‌به‌رهێنانیان بۆساڵی (2018) یان له ‌ڕیاز كرد.


واشنتۆن پۆست- كۆتا بابه‌ تی خاشقچی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پێوویستی ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌كاته‌وه‌.


بە پێی زانیاری سی ئێن ئێن- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا موحه‌مه‌د سه‌لمانی جێنشینی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م ئه‌گه‌ری له‌ناوچوندایه‌.

تره ‌مپ ڕایگەیاند كە سزایه‌كی توند چاوه‌ڕوانی سعودیه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر چه‌سپا ده‌ستی له‌كوشتنی خاشقچیدا هه‌یه‌" هه‌روه‌ك له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌ سه‌لمان پێی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نیه‌ چی به‌رامبه‌ر خاشقچی كراوه‌.

موحه‌مه‌دسه‌لمانیش لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند قسه‌و باس ئه‌بیستین، به‌ڵام به‌بڕوای من خاشقچی ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك یان كاتژمێرێك له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌توركیا ماوه‌ته‌وه‌.

،،

موحه‌مه‌دسه‌لمانیش لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند قسه‌و باس ئه‌بیستین، به‌ڵام به‌بڕوای من خاشقچی ته‌نها چه‌ند خوله‌كێك یان كاتژمێرێك له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌توركیا ماوه‌ته‌وه‌.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ش ڕایگه‌یاند ڕاپۆرته‌كانی په‌یوه‌ست به‌كوشتنی خاشقچی درۆ و گومانن و هیچ بناغه‌یه‌كی ڕاستیان نییه‌.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ كورته‌ی هه‌موو ئه‌و ئاماژانه‌ن باس له‌كوشتن و تێوه‌گلان یان تێوه‌نه‌گلانی سعودیه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بی بی سی به‌ریتانی به‌درێژی باسی له‌گومان لێكراوێكی تر كردووه‌ له‌دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچیدا، بزانین ئه‌و گومانلێكراوه‌ی له‌نێو تیمی كوشتنی خاشقچیدا باسده‌كرێت كێیه‌؟

ڕێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ لێدوانی ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوودا ده‌ڵێ ناكرێت بڕوا به‌سعودیه‌ بكرێت له‌ دۆسیه‌ی خاشقچید و ئه‌وه‌ی سعودیه‌ ده‌یڵێت ته‌نها خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌كوشتنی ناوبراودا.


سه‌ماح حه‌دیدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی دوپاتی كرده‌وه‌ بڕوا هێنان به‌سعودیه‌ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچی له‌ئه‌نجامی (لێدان بووه‌ به‌ده‌ست) به‌نده‌ به هاوكاریكردنی سعودیه‌ و ده‌رخستنی ته‌رمی ناوبراوه‌ هه‌تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بكرێت له‌لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕی بێلایه‌نه‌وه‌.


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ واشنتۆن پۆست له‌زاری ڕاوێژكاره‌ ڕۆژئاوایه‌كه‌ی موحه‌مه‌د سه‌لمانه‌وه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ جێنشینی سعودیه‌ توشی شۆكی ته‌واو هاتووه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌رچه‌كردارانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێت له‌كاتی دیارنه‌مانی ڕۆژنامه‌نوسه‌ سعودیه‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ی به‌ بێسه‌رو به‌ره‌ییی نێو كۆشك و باس و خواسی گۆڕانكاری ده‌سه‌ڵات له‌ دوای ڕودانی دیارنه‌مانی خاشقچیه‌وه‌ كردووه‌.

نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی لێدوانێكی خالید فه‌یسه‌ڵی یه‌كێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی شای سعودیه‌ی ئاماژه‌ پێكردووه‌ ناوبراو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئه‌نكه‌ره‌وه‌ بۆ ریاز له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هێمای بۆ گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ كردوه‌ و وتویه‌تی له‌ناو گێژاوێكی گه‌وره‌داین.

،،

نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی لێدوانێكی خالید فه‌یسه‌ڵی یه‌كێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی شای سعودیه‌ی ئاماژه‌ پێكردووه‌ ناوبراو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئه‌نكه‌ره‌وه‌ بۆ ریاز له‌نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هێمای بۆ گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌ كردوه‌ و وتویه‌تی له‌ناو گێژاوێكی گه‌وره‌داین.

 

بۆچونی وڵاتانی عه‌ره‌بی:

هه‌ریه‌ك له‌ ئیمارات و به‌حره‌ین سعودیه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و دادپه‌روه‌ری ناو ئه‌بن.


كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ به‌ناوی به‌رپرسێكی به‌حره‌ینینه‌وه‌ دوپاتی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاری شا سه‌لمانی پادشای سعودیه‌ به‌ناردنی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ واته‌ ناردنی دادپه‌روه‌ری و سعودیه‌ش خۆی وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن دادو دامه‌زراوه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت.


هه‌ر له‌باسی په‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌ی خاشقچیه‌وه‌ وڵاتی ئیمارات پشتیوانی خۆی بۆ ریاز دوپاتكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌زاری عه‌بدوڵا زاهیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ ڕۆژی شه‌مه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ته‌رمی خاشقچی له‌كوێیه‌؟

سه‌باره‌ت به‌ لاشه‌ی جه‌مال خاشقچی چه‌ند لێدوانێكی جیاواز باس ده‌كرێن كۆتا سیناریۆ بریتییه‌ له‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆیته‌رز كە لەزاری‌ به‌رپرسێكی باڵای سعودیه‌وه‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یه‌ به‌ په‌یمانگای ناشتنی ته‌رمی توركی و هیچ شوێنه‌وارێكی له‌ كونسوڵگه‌ری سعودیه‌ نه‌ماوه‌.


به‌ڵام ڕۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌پارتی فه‌رمانڕه‌وای توركی ڕایگه‌یاندووه‌ به‌رپرسانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادی توركی به‌ڵگه‌یان لایه‌ خاشقچی دوای ڕفاندن و كوشتنی له‌لایه‌ن تیمه‌ پانزه‌كه‌سیه‌كه‌ی سعودیه‌وه‌ لاشه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌كراوه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ نێو دارستانه‌كاندا ده‌ستیان كرد به‌گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌ی خاشقچیدا.


ئه‌گه‌ری سێیه‌میش له‌باره‌ی لاشه‌ی خاشقچیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێك له‌لاشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه‌ له‌نێو جانتای دبلۆماسیدا گه‌ڕێنڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سعودیه‌، یاخود به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیاویه‌وه‌ شیكراوه‌ته‌وه‌.

خاشقچی له‌دایكبوی ساڵی 1958" دوای دوو هه‌فته‌ له‌دیارنه‌مانی له‌وڵاتی توركیا، سعودیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانینا به‌مردنیدا له‌نێو كونسوڵخانه‌كەی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ" به‌ڵام شێوازی كوشتنه‌كه‌شی مشتومڕێكی تری له‌سه‌ره‌ هه‌رچی حكومه‌تی شا سه‌لمانه‌ پێیوایه‌ دوای ده‌مه‌بۆڵه‌ به‌هۆی لێدانی ده‌سته‌وه‌ (بۆكس) ده‌مرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌بوونی ته‌رمه‌كه‌ نه‌كردووە.

،،

ئه‌گه‌ری سێیه‌میش له‌باره‌ی لاشه‌ی خاشقچیه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێك له‌لاشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه‌ له‌نێو جانتای دبلۆماسیدا گه‌ڕێنڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سعودیه‌، یاخود به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیاویه‌وه‌ شیكراوه‌ته‌وه‌.


واشنتۆن پۆست بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌به‌رپرسانی توركیا ئاگاداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكایان كردوه‌ له‌كوژران و پارچه‌ پارچه‌كردنی لاشه‌ی خاشقچی له‌لایه‌ن ریازه‌وه‌.

به‌ڵام حكومه‌تی سعودیه‌ سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خاشقچی به‌زیندویه‌تی و بێ زیان له‌ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌رچووه‌‌.
هاوكاتی ڕاگه‌یاندنی مردنی خاشقچی له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ" شا سه‌لمان" چه‌ند به‌رپرسێكی له‌ پۆسته‌كانیان دور خسته‌وه‌ له‌وانه‌ ئه‌حمه‌د عوسه‌یری جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ و وته‌بێژی پێشوی (گه‌رده‌لولی پێچانه‌وه‌) دژ به‌ حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن.

هه‌روه‌ها سعود قه‌حتان گه‌وره‌ ڕاوێژكار به‌پله‌ی وه‌زیر له‌كۆشكی پادشای له‌نێو ئه‌و به‌رپرسانه‌دایه‌ كه‌ لادراون له‌لایه‌م شا سه‌لمانه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاری لادانی هه‌ریه‌ك له‌ عوسه‌یری و قه‌حتانی په‌یوه‌ست نییه‌ به‌دۆسیه‌ی خاشقچیه‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی سعودی و سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری نزیك له‌خێزانی پادشایی له‌سعودیه‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو ئه‌وه‌یان به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاندووه كه‌ لابردنی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوسی سعودیه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سێ به‌رپرسی باڵای سعودیه‌ له‌ لێدوانیان بۆ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ‌له‌ تاوتوێی هه‌وڵی ‌ تێوه‌گلانی چه‌ند به‌رپرسێكی نزیكن له‌ موحه‌مه‌دسه‌لمانه‌وه‌.


قه‌حتانی به‌ داپۆشه‌ری نهێنیه‌كانی شازاده‌ی جێنشین ئه‌ژمارده‌كرا له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانی سعودیه‌وه‌، وه‌هه‌ندێك جار له‌ شوێنی موحه‌مه‌د سه‌لمان بڕیاریشی ده‌ركردووه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌و پێشتر كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خاشقچی ئه‌وه‌یان باسكردوه‌ كه‌ قه‌حتانی هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاشقچی داوه‌ بۆ سعودیه‌.

ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له‌ قه‌حتانی و عوسه‌یری له‌تویته‌ردا دڵسۆزی و پابه‌ندی خۆیان دوپات كردوه‌ته‌وه‌ بۆ پادشاو كوڕه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش لای چاودێرانی سیاسی خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت و دیارترین لێكدانه‌وه‌ش تێوه‌گلانی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ نزیكه‌ی موحه‌مه‌د سه‌لمانی جێنشینی سعودیه‌یه‌ له‌و دۆسیه‌یه‌دا.

دوا به‌دوای داننانی سعودیه‌ به‌ مردنی خاشقچی له‌نێو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ توركیا كاردانه‌وه‌ نێو ده‌وله‌تییه‌كان تا هه‌نووكه‌ به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكاو توركیاو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌رنسا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان و گه‌شتن به‌ تاوانباری سه‌ره‌كی له‌و دۆسیه‌یه‌دا.


وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش زۆربه‌یان پاڵپشتی له‌ كاربه‌ده‌ستانی ریاز ده‌كه‌ن و واڵا كردنی ده‌رگای كونسوڵخانه‌كه‌ی و هه‌ماهه‌نگی كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌ به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ و چه‌سپاندنی داد په‌روه‌ری ده‌زانن.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ناوی 15 كه‌سیان وه‌ك تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ زۆربه‌یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی سعودیه‌یان هه‌یه‌و ڕۆژی دیارنه‌مانی خاشقچی به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شتونه‌ته‌ كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌و هه‌مان ڕۆژ و به‌هه‌مان فڕۆكه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕیاز.


به‌رپرسانی توركیا له‌و بڕوایه‌دان هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ بوون و ئه‌و ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ كردوه‌و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتی سعودیه‌.

،،

دوا به‌دوای داننانی سعودیه‌ به‌ مردنی خاشقچی له‌نێو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ توركیا كاردانه‌وه‌ نێو ده‌وله‌تییه‌كان تا هه‌نووكه‌ به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكاو توركیاو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌رنسا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان و گه‌شتن به‌ تاوانباری سه‌ره‌كی له‌و دۆسیه‌یه‌دا.

 
دیارترینی ئه‌و ناوانه‌ش بریتین له‌:

سه‌لاح موحه‌مه‌د توبه‌یجی:

 
پزیشكی شه‌رعی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی شه‌رعی سعودیه‌ یه‌ كه‌ ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌ وه‌زراره‌تی ناوخۆیه‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ زانكۆی گلاسكۆی سكۆتله‌ندی،


توبه‌یجی كه‌ شه‌رقول ئه‌وسه‌ت دیداری له‌گه‌ڵ سازكرد و خۆی به‌وه‌ ناساند كه‌ خاوه‌نی زانستێكی نوێیه‌ له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری مردن له‌ماوه‌ی ته‌نها حه‌وت خوله‌كدا.


ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ئاماژه‌یان به‌بونی مشارێك كردوه‌ به‌ده‌ستی توبه‌یجیه‌وه‌ كاتێك له‌فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك داده‌به‌زێت، توبه‌یجی له‌ئوتێلی مۆفنبیك له‌ڕۆژئاوای كونسوڵخانه‌كه‌ نیشته‌جێ ده‌بێت و دواتر هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌و كاتژمێر یانزه‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ ئاراسته‌ی دوبه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت و له‌وێشه‌وه‌ بۆ كاتژمێر سێی هه‌مان ڕۆژ ده‌گاته‌وه‌ ڕیاز.


به‌رپرسانی توركیا باس له‌بوونی ده‌نگی توبه‌یجی له‌نێو كونسوڵخانه‌و ده‌نگی هاوارو ئازارو كوشتنی خاشقچی ده‌كه‌ن و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سعودیه‌وه‌ لاشه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرێت.

 

ماهیر عه‌بدول عه‌زیز موتریب:

كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ بوه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، سی ئێن ئێنی به‌ریتانی موته‌ریبی به‌ ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه‌ ناوزه‌د كردوه‌، مانگی ئازاری ڕابردوو سێ جار سه‌فه‌ری له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د سه‌لمان كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌كمه‌ش واتای زۆر نزیكی موته‌ریب و شازاده‌ی جێنشین ئه‌ژمارده‌كرێت لای چاودێرانی سیاسی.


ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا باس له‌گه‌شتنی موته‌ریب ده‌كه‌ن به‌هه‌مان فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی توبه‌یجی و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ئوتێل ده‌مێنێته‌وه‌ و ئێواره‌ی هه‌مان به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی جیاواز توركیا به‌جێ ده‌هێڵێت.

،،

ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا باس له‌گه‌شتنی موته‌ریب ده‌كه‌ن به‌هه‌مان فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی توبه‌یجی و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ئوتێل ده‌مێنێته‌وه‌ و ئێواره‌ی هه‌مان به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی جیاواز توركیا به‌جێ ده‌هێڵێت.

 

عه‌بدول عه‌زیز موحه‌مه‌د هه‌وساوی:

هه‌وساوی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌ یه‌كێك له‌نزیكه‌كانی خێزانی شاهانه‌ی سعودیه‌و ئه‌ندامی شاندو هاوسه‌فه‌ری شازاده‌ی یه‌كه‌می سعودیه‌ ناوی بردوه‌، له‌ 2ی ئۆكتۆبه‌ر به‌گه‌شتێكی بازرگانی سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات و له‌ (ئوتێل میندهام گراند) به‌دوری یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ نیشته‌جێ ده‌بێت و هه‌مان ڕۆژ به‌یاوه‌ری توبه‌یجی توركیا به‌جێ ده‌هێڵێت.


له‌ناوە دیاره‌كانی تیمی ڕفاندن و كوشتنی جه‌مال خاشقچی (سائیر غالیب حه‌ربی و موحه‌مه‌د سه‌عد زه‌هرانی و خالید عائیز عوته‌یبی و نایف حه‌سه‌ن عوره‌یفی و موسته‌فا موحه‌مه‌د مه‌ده‌نی و مه‌شعه‌ل سه‌عد بوستانی و وه‌لید عه‌بدوڵا شه‌هری و مه‌نسور عوسمان ئه‌با حوسه‌ین و فه‌هد شه‌بیب به‌له‌وی و سه‌یف سه‌عد قه‌حتانی و توركی موشریف شه‌هری) ن.


خاشقچی ڕ ۆژنامه‌نوسێكی به‌ڕه‌گه‌ز سعودی بوو، به‌زمانی نه‌رمی ئۆپۆزسیۆن داوای ئازادی زیاتری بۆ ئازادی له‌بواری ڕاگه‌یاندندا ده‌كرد" یه‌كێك بوو له‌و عه‌ره‌بانه‌ی زۆر دژ بوو له‌گه‌ڵ ڕیفراند ۆمی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات پاڵپشتی ئه‌رد ۆگانی ده‌كرد له‌ داگیركردنی عه‌فریندا" له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه‌ له‌نێو ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڕفێندرێت " تا ێ‌یسته‌ ته‌رمه‌كه‌ی نه‌د،زراوه‌ته‌وه‌ دوای دوو هه‌فته‌ له‌دیارنه‌مانی سعودیه‌ دانی نا به‌وه‌دا كه‌له‌نێو كونسوڵخانه‌كه‌یدا له‌ئه‌نجامی پێك هه‌ڵپژان و ڵیدان له‌ڕیگه‌ی ده‌سته‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ته‌رمه‌كه‌ی بكات.


 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی