بۆچی دەبێت شا سەلمان، شازادە محمد بگۆڕێت؟

لە پێناو ناوبانگی وڵات، و ڕێگریكردن لە بوون بە دەوڵەتێكی پەراوێزخراو, دەبێت سعوودیە شازادەی جێنشین بگۆڕێت.

بۆچی دەبێت شا سەلمان، شازادە محمد بگۆڕێت؟

706 خوێندراوەتەوە

 و: هونەر عومەر
سەرچاوە: نیورك تایمز

 

لەبەر كارە هەڵەشەكانی شازادە "محمد بن سەلمان" لە شەڕی یەمەنەوە تاكو ڕووبەڕوو بوونەوەی كەنەدا و بەم دواییەش كوشتنی ڕۆژنامەنووس "جەمال خاشقچی"سعودیە لەبەردەم بوون بە دەوڵەتێكی پەراوێزخراودایە.

 

بە دڵنیایەوە بنەماڵەی شاهانە و لە نێویشیاندا شا "سەلمان بن عبدالعزیز" هەست بەوە دەكەن كە ئەم هەڵانە نابێت بەردەوام بن.

  

،،

بێگومان لە دیاریكردنی جێگرەوە بۆ كورەكەی، شا سەلمان رووبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوە، بەڵام شتێكی پێشبینیكراوە و ئەستەم نییە.

 

سەرەتا پێویستە شا سەلمان، شازادە محمدی بەرپرس لە كوشتنی خاشقچی لە پۆستەكەی دووربخاتەوە، پاشان گەر سعودیە دەیەوێت ببێت بە ئەندامێكی ڕێزلێگیراو لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی, دەبێت حكومەت هەنگاو بنێت بەرەو بوون بە وڵاتێكی پاشایەتی-دەستووری.

 

بێگومان لە دیاریكردنی جێگرەوە بۆ كورەكەی، شا سەلمان رووبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوە، بەڵام شتێكی پێشبینیكراوە و ئەستەم نییە.

 

بانەرێكی هەڵواسراو كە وێنەی نوێنەرانی سعودیەی لەسەرە

 

چونكە گەر شا سەلمان ویستی لابردنی شازادەی جێنشینی هەبێت, ئەوە كارێكی گران و جێی مشتومڕ نییە, شا سەلمان، كاتێك لە 2015 چووە سەر تەختی پاشایەتی، توانیویەتی دوو شازادەی جێنشینی لە كار لابدات.

 
یەكێكیان زڕ براكەی "مقرن بن عبدالعزیز" و ئەوی دی "محمد بن نایف"ی برازای كە هەردووكیان بە بڕیاری بنەماڵەی شاهانە دوورخرانەوە.

 

شا سەلمان و كەسە باڵاكانی بنەماڵەی شاهانە پێویستیان بەوە نییە كە هێز بەكاربێنن و گەمارۆی كۆشكی شازادە بدەن, دەكرێ ڕێگەیەكی ئاشتیانە بدۆزنەوە دوورخستنەوەی "محمد بن سەلمان".

،،

جگە لە شازادە ئەحمەد, دیارترین كاندید لەوانەیە برازای شا سەلمان, شازادەی جێنشینی پێشوو "محمد بن نایف" بێت كە بەر لە ساڵێك لەمەوبەر دوورخرایەوە,

 

چەند كاندیدێكی لێوەشاوەش هەن بۆ شوێنگرتنەوەی شازادەی جێنشین, لەوانەش شازادە ئەحمەدی برای شا سەلمان كە ماوەیەكی زۆرە لەسەر كارەكەی لادراوە، كە پێشتر بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بوو.

 
ئەو بژاردەیەكی باشە بۆ ئەو پۆستە چونكە ئەو كەسێكی هێمنە و توندوتیژ نییە, مامەڵەی دۆستانەی شازادە ئەحمەد یارمەتیدەر دەبێت بۆ كۆكردنەوە و ڕێكخستنەوەی بنەماڵەی شاهانە.

 

سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە

 

 

جگە لە شازادە ئەحمەد, دیارترین كاندید لەوانەیە برازای شا سەلمان, شازادەی جێنشینی پێشوو "محمد بن نایف" بێت كە بەر لە ساڵێك لەمەوبەر دوورخرایەوە,

هەروەها شازادە "متعب بن عبداللە"ش كە فەرماندەی گاردی نیشتیمانی سعوودیە بوو پێش ئەوەی لە ساڵی 2017لە ئەركەكەی دووربخرێتەوە یەكێكی دیكەیە لە ناوەكان بۆ بوون بە شازادەی جێنشین.

 

شازادە "محمد بن نایف" بە كەسێكی توندڕەو ناسراوە, بۆیە پێناچێت لەنێو خێزانی شاهانە پشتیوانی بكرێت.

 
لە 2003 و لە كەمپەینی دژ بە ڕێكخراوی قاعیدە لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی لێدەكرا و هەروەها لە ساڵی 2015 لەلایەن CIAیەوە مەدالیای ڕێزلێنانی پێبەخشرا. بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا جێگەی ترسی كۆمەڵگەكەیەتی و زۆربەی سعودیەكان لەوە دەترسن كە شەڕی تیرۆر بكاتە بیانوویەك بۆ كپكردنی دەنگە ناڕازیەكان.

 

،،

كەس دڵنیا نییە لەوەی كە بنەماڵەی شاهانەی سعودیە بە نیازی چین, بەڵام كەسیش ناتوانێ ڕووبەڕووی شا سەلمان ببێتەوە گەر جێگرەوەی كوڕەكەی دەستنیشان بكات.

 

بەڵام شازادە متعب بە پێچەوانەوە كەسایەتیەكی ستەمكار نییە و سەرەتای كاركردنی لە نێو بەشە جیاوازەكانی گاردی نیشتیمانیدا بوو. ئەو بەدەر لە ناوبانگی باوكی وەكو كەسایەتیەكی كۆنی نێو خێزانی شاهانە, خۆشی كەسایەتیەكی دیارە و گەر لەسەر هەمان ڕێچكەی باوكیشی بەردەوامبێت لەوانەیە بتوانێ متمانەی خزم و كەسەكانی بەدەستبێنێت.

 

كەس دڵنیا نییە لەوەی كە بنەماڵەی شاهانەی سعودیە بە نیازی چین, بەڵام كەسیش ناتوانێ ڕووبەڕووی شا سەلمان ببێتەوە گەر جێگرەوەی كوڕەكەی دەستنیشان بكات.

 

زۆربەی ئەوانەشی كە لە ژێر فەرمانی شازادەی جێنشیندان, دامەزراوەی نوێن و چاوەڕێ ناكرێت توانای ڕووبەڕووبوونەوەی شا سەلمانیان هەبێت.

گەر شا سەلمان جێگرەوەی شازادە محمد دابنێت, دەبێت سعودیە لە سیستمی پاشایەتیەوە بچێتە قۆناغی سیستمی "پاشایەتی-دەستووری"یەوە لەگەڵ بروابوون بە هەڵبژاردنی پەڕلەمان و حكومەت، كە ئەركی پاشا و شازادەكانی داهاتوو دیاریدەكات.

 

محمد بن سەلمان، شازادەی سعودیە

 

 

،،

شا سەلمان هەرگیز هێز بەكارناهێنێت بۆ گۆڕانكاری بەبێ پەستانی جدی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات, وە پاڵپشتی ڕۆژئاواشی هەیە بەتایبەت سەرۆك ترامپ.

 

سعودیە كات و سامانی هەبوو بۆ چوونە نێو قۆناغی دەوڵەتی مەدەنی و تێیدا ڕێز لە مافە سەرەكیەكانی مرۆڤ بگیرێت و مرۆڤ ئازادبێت, بەڵام لەو ڕێگەیە دوور كەوتەوە.

 
لە ڕابردوودا هاووڵاتیان و هەندێك لە بنەماڵە خانەدانەكان داوای شێوازی سەرەتایی سیستمی نوێنەرایەتیان كرد, بەڵام هەوڵدان بۆ سیستمی پاشایەتی-دەستووری بووە هۆی كپكردنی ئەو داوایە و ئێستاش هیوایەكی كەم هەیە بۆ گۆڕانكاری.

 

شا سەلمان هەرگیز هێز بەكارناهێنێت بۆ گۆڕانكاری بەبێ پەستانی جدی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات, وە پاڵپشتی ڕۆژئاواشی هەیە بەتایبەت سەرۆك ترامپ.

 
زۆربەی حكومەتەكانی ڕۆژئاواش لەوانەیە دڵخۆشبن بە دەركەوتنی دەموچاوی نوێ لە شانشینەكە لە دوای دیارنەمان و كوژرانی جەمال خاشقچی.

 

گۆڕینی "محمد بن سەلمان" وەهەروەها بەرەوپێشچوونی سعودیە بەرەو سیستمی پاشایەتی-دەستووری لەوانەیە وەك بیركردنەوەیەكی هیوابەخش دەربكەوێ‌ لەم ساتەدا, بەڵام ئەو دوو هەنگاوە لەوانەیە سعودیە بپارێزن لە بەردەوامبوون لە سیاسەتی هەڵە لە داهاتوودا.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك