ئایا بەرهەم ساڵح بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل تا چەندە سەركەوتوو دەبێت؟

"كاری بەرهەم ساڵح ئاسان نابێت"

ئایا بەرهەم ساڵح بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل تا چەندە سەركەوتوو دەبێت؟

684 خوێندراوەتەوە

ئامادەكردنی: ئیسحاق عەلائەدین


لەكاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆككۆماری عێراقدا ڕادیۆی ئیسرائیل بەشێكی تایبەت كرد بە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی عێراق‌و تیشكی خستە سەر "پەیوەندیە گەرمەكانی نێوان بەرهەم ساڵح‌و ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئیسرائیل‌و بەشداریكردنی دكتۆر بەرهەم لە كۆنگرەی "ئایباك" لە ئەمریكا.

 
"موتی زاكین" ڕۆژهەڵاتناس‌و مێژوونووسی ئیسرائیلی دەڵێت: "هەموو بزوتنەوەیەك هەست بە گرنگی ئەمریكا دەكات، نوێنەرایەتی بەرهەم ساڵح لەدوای وەرگرتنی دكتۆراكەی لە بەریتانیاو هاتنی بۆ ئەمریكا لە پێناوی پەرەپێدان‌و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی ئەمریكاو كورد بوو، كە ئەوكات لە ئامادەكاریدابوون بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی كورد".

 

،،

بەرهەم ساڵح پەیوەندیەكانی لەگەڵ یەهوودیەكانی ئەمریكا زۆر بەلایەوە گرینگ بوو

 

 

هەروەها موتی وتی:" بەرهەم ساڵح ئەو ماوەیەی لە ئەمریكا بوو، زیاتر كاری لەسەر ئەوانە كرد كە لە ناو سیاسەتی ئەمریكا خاوەنی بریاڕ بوون، لە ناویشیاندا لوبی ئیسرائیلی لە ئەمریكا، بەتایبەتی شارەزایی زۆری وەرگرت لەسەر كارو چالاكیەكانی " لوبی ئایپاك" كە سەر بە ئیسرائیلە".

 
زاكی كە پسپۆڕە لە كاروباری كەمینەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست‌و چەندین لێكۆڵینەوەی لەسەر كوردو كوردستان هەیە دەڵێت:" بەرهەم ساڵح پەیوەندیەكانی لەگەڵ یەهوودیەكانی ئەمریكا زۆر بەلایەوە گرینگ بوو، بەڵام پێموانیە پەیوەندیەكانی لەگەڵ خودی وڵاتی ئیسرائیل بەلایەوە گرینگ بووبێت" .

  

،،

پەیوەندییەكانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئیسرائیل بەرهەم گەورە ناكات‌و زیانیشی پێناگەیەنێت

 

 
بەڵام (عیران زنغەر) ڕۆژنامەنوسی ئیسرائیلی‌و پسپۆری كاروباری عەرەبی دووپاتی دەكاتەوە كە "پەیوەندییەكانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئیسرائیل بەرهەم گەورە ناكات‌و زیانیشی پێناگەیەنێت".

 

،،

كاری ئێستای بەرهەم ساڵح لە ژێر سێبەری تائیفی و هەرێمایەتیدا لە عێراقدا ئاسان نابێت، وە لە هەمان كاتدا ململانێی ئێران‌و ئەمریكا لە عێراقدا زیاتر بووەو زیاتریش ئەبێت‌

 
سەرەڕای دەسەڵاتە رەمزییەكانی كە دەستوری عێراقی بە سەرۆك كۆمارێكی كوردی داوە.

 

 
كاری ئێستای بەرهەم ساڵح لە ژێر سێبەری تائیفی و هەرێمایەتیدا لە عێراقدا ئاسان نابێت، وە لە هەمان كاتدا ململانێی ئێران‌و ئەمریكا لە عێراقدا زیاتر بووەو زیاتریش ئەبێت‌و تا ئێستاش شەڕ لە نێوان هێزەكانی هەرێمایەتی لە سوریاو یەمەندا كراوەیەو بەردەوامەو بەو ئاسانیەش كۆتایی نەهاتووەو نایەت.

 
بۆیە كاری گرنگی بەرهەم ساڵح‌و تیمی هاوڕێی لە حكومەت لە ئێستادا ئەوەیە كەوا عێراق دوربخەنەوە كە نەبێتە بریكاری هیچ لایەنێكی دەرەكی‌و بیانی، شەڕ بۆ هیچ كامیان نەكات‌و ئەو وێنەیە بگۆرن كە عێراق ببێتە گۆرەپانی یەكلاكەرەوە، یان باخچەی پشودانی وڵاتانی دراوسێ‌.

 
بۆیە با چاوەروان بین‌و بزانین بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمارە كوردەكە چی ئەكات‌و چی لە هەگبەدایە بۆ خاكی عێراق‌و عێراقییەكان‌و كوردستان.

 

author photo

شارەزای کاروباریی عێراق