ئێران‌ و قاسمی سلێمانی چی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌خوازن؟

ئێران كار له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق ده‌كات

ئێران‌ و قاسمی سلێمانی چی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌خوازن؟

903 خوێندراوەتەوە

سالار مه‌حمود

 

 

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەربارەی ھەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی پشتگیری پێویست بۆ تێپەڕاندنی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو عادل عبدالمھدی، سەرکردەی فەیلەقی قودسی پاسەوانی شۆرشی ئێرانی، جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، ڕووبەڕووی یاخیبوونێکی سیاسی" دەبێتەوە لە عێراقدا کە پێشتر وێنەی نەبووە.

،،

سلێمانی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، سەردانی نزیکەی ١٣ سەرکردەی سیاسی کردووە لە شیعەو سوننەو کورد

 

 

به‌پێی ماڵپه‌ڕی " ناس" سلێمانی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، سەردانی نزیکەی ١٣ سەرکردەی سیاسی کردووە لە شیعەو سوننەو کورد، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دواھەمین پێشھاتی نوێی پێکھێنانی حکومەت".

 

لەو کەسایەتیانەی کە ئەم جەنەڕاڵە ئێرانییە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کردوون: ( سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەت عەممار حکیم، سەرۆکی بزوتنەوەی دەستەکانی ئەھلی حەق قەیس خەزعەلی، سەروکی ھاوپەیمانی فەتح ھادی عامری، فالح فەییاز‌و سەرکردەکانی ناوەندی سوننی خەمیس خەنجەر و جەمال کەربولی، وە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بەرزانی، پاڤیل تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتیمانی، لەگەڵ سەرۆکی کۆمار بەرھەم ساڵەح و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو عادل عبدالمھدی و سەرۆکی پەرلەمان محمد حەلبوسی).

  

،،

پشتگیریەکانی ئێران بۆ عبدولمه‌ھدی مانای لە ئامێزگرتنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو یان حکومەتەکەی نییە لەلایەن ئێرانەوە، ئەوەندەی پەیوەستە بە ئارەزووی ئەو وڵاتە بۆ ھێورکردنەوە بارودۆخی عێراق

 

 

سەرچاوەکان دەڵێن قاسم سلێمانی لەناوەندە شیعی و سوننی و کوردیەکاندا فشاری بەھێز دەکات بۆ قەبوڵکردنی ئەو چاکسازیانەی کە عه‌بدولمه‌ھدی پێشکەشی دەکات لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆ پێکھێنانی حکومەت کە پاڵاوتنی کەسایەتییە سەڕبەخۆکان بۆ شوێنە ھەستیارەکان لەخۆ" دەگرێت‌و سلێمانی ئیش دەکات لە پێناوی ئەوەی کە ئەم چاکسازیانە لە ده‌روازەی پەرلەمانەوە تێپەڕ بێت".

 

وە بۆچوون و مەزەندە بڵاوەکان لە ناوەندە سیاسیە عیراقیەکاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە " پشتگیریەکانی ئێران بۆ عبدولمه‌ھدی مانای لە ئامێزگرتنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو یان حکومەتەکەی نییە لەلایەن ئێرانەوە، ئەوەندەی پەیوەستە بە ئارەزووی ئەو وڵاتە بۆ ھێورکردنەوە بارودۆخی عێراق لەڕێگەی کارکردن بۆ پێکھێنانی حکومەتێک کە لەسەر ئەو حیساب نەکرێت".

  

،،

ستراتیجیەتی ئێستای ئێران لە عێراقدا لەوەدا خۆی دەنوێنێت کە حکومەتەکەی عه‌بدولمه‌ھدی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ خۆی ڕابگرێت، تا بەکاری بھێنێت‌و كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرێت بۆ ڕێکخستنەوەی ھەلومەرجی خۆی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا

 

 

وە ئێرانیەکان نایانەوێت حکومەتێکی نزیکی خۆیان بگۆڕێت بۆ حکومەتێک کە ئامانجی ئەمریکییەکان بێت.

 
سەرچاوەکان دەڵێن" ستراتیجیەتی ئێستای ئێران لە عێراقدا لەوەدا خۆی دەنوێنێت کە حکومەتەکەی عه‌بدولمه‌ھدی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ خۆی ڕابگرێت، تا بەکاری بھێنێت‌و كه‌ڵكی لێوه‌ر بگرێت بۆ ڕێکخستنەوەی ھەلومەرجی خۆی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا، بەو مەرجەی ھەلومەرجی عێراق بەھێمنی بمێنێتەوەو توشی ڕاچڵەکانی گەورە نەبێت لەشێوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی شاری بەسرە"

 
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی " ناس" ناوەندە سیاسییە ئێرانییەکان ئەو پرسیارە دەکەن لە پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی دەربارەی کەڵک و سوودی بوونی ٤٦ تاقمی چەکداری عێراقی سەربە تاران و ٥٠ حیزبی نزیک لێی، سەرەڕای نفوزی ئێرانی لەو وەزارەتانەی کە تایبەتن بە کاروباری ئاسایشی لە عێراقدا، بەبێ ئەوەی ھەموو ئەمانە ببنە ھۆی پارێزگاری کردن لە قونسوڵیەتی ئێران لە بەسرە.

،،

 ئێران ھەوڵ دەدات" ھەڵومەرجی عێراق دووبارە دابڕێژرێتەوە بەشێوەیەک کە نە شوێنکەوتەی خۆی بێت نە شوێنکەوتەی ئەمریکایش بێت

 

 
بەگوێرەی ئەمە ئێران ھەوڵ دەدات" ھەڵومەرجی عێراق دووبارە دابڕێژرێتەوە بەشێوەیەک کە نە شوێنکەوتەی خۆی بێت نە شوێنکەوتەی ئەمریکایش بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه‌ عادل عه‌بدولمه‌ھدی بە ئاشکرا ڕایگەیاند، كه‌ ئه‌و له‌ ئێستادا بەشێوەیەکی سەرەکی كار دەکات لەگەڵ بەرژەوەندییە قوڵ و گرنگەکانی ھێزە سیاسیەکانی شیعەو پاشان پەرژەوەندیەکانی ھێزە سوننی‌و کوردییەکان کە گرنگیان کەمتر نییە لە بەرژەوەندییەکانی ھێزە شیعیەکان، نەک ئەوەی كار بکات لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی تاران‌و واشنتۆن وەک پڕوپاگەندە دەکرێت".

 
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ناس، ڕاگەیاندنی ھەموو لایەنە جیاوازە سیاسیەکان کە سازش دەکەن لە پشکە وەزارییەکانی خۆیان ئامانج لێی تەنھا بەکارھێنانێک بوو لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە، چونکە ئەم لایەنە سیاسیانە بە نھێنی فشار دەکەن بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان‌و ئەو ھێزانە ئەوەیان دەوێت لە عه‌بدولمه‌ھدی کە پەردەیەکی داپۆشەری جیاواز بێت بۆ پێکھاتەی بەشبەشکردنە تەقلیدیەکە بەڵام بەنھێنی، بەشێوەیەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێراو پێکھاتەیەکی جیاواز ڕابگەیەنێت بۆ ھەموویان کە گوایه‌ بەئازادی حکومەتەکەی دروست کردووە، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌مه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئه‌و هۆكاره‌ی پاڵ به‌ عه‌بدولمه‌ھدییه‌وه‌ دەنێت بۆ ڕەتکردنەوەی داخوازی لایەنەکان، پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێک ھۆکار، لەوانە:

 

کۆتایی ھاتنی گریمانەی کوتلەی ھەرە گەورە، ڕزگاربوونی لە لە بیرۆکەی مەڕجەعی سیاسی بۆ حکومەت، لە بەرئەوە خۆی بە ئازاد دەبینێت لەبەرامبەر ھەموو ئەو قەوارە سیاسیانەی کە پاڵاوتوویانە.

 

ئێران بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە پێی خۆشە کە بەکەمترین زیان ئەم قۆناغەی ئێستا تێپەڕێندرێت‌و فشار نەکرێت لە عه‌بدولمه‌ھدی ھەتاکو وەکو عەبادی بەو بەرنامەی کە پێیەتی ڕوو نەکاتە وڵاتە یاکگرتووەکانی ئەمریکا کە خۆی بەناچار ببینێت بۆ تێگەشتن لەگەڵ واشنتۆن بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فشارە زۆرەکانی ئێران لەسەر وڵاتەکەی.

 

 - بەیەک گەیشتنی ویست‌و داخوازی ئێران بە ویست و داخوازیەکانی ئەمریکا لە دەستەبەرکردنی ھێورکردنەوەی ھەلومەرجی ناوخۆیی عێراق.

،،

ھەندێ لە لایەنە عێراقیەکان، بۆ یەکەمجار، وازیان ھێناوە لە گفتوگۆو تێگەشتنەکانی خۆیان لە گەڵ پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی قاسمی سلێمانی،  بۆ ئه‌مه‌ش عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران داوایكردووه‌ کە قاسمی سلێمانی فشار کەم بکاتەوە لەسەریان‌و داوای سازشی زۆر قورسیان لێ نه‌کات.

 
فشارکردنی شەقامی عێراقی، کە بارودۆخەکەی گۆڕاوە، له‌ شوێنکەوتەی دەسەڵاتەوە بۆ دروستکەر و پشتگیر و ھۆکاری مانەوەی ئەو دەسەڵاتە، یان ھۆکاری ھەڕەشە بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە، ئەمەش لەمیانەی ڕووداوەکانی بەسرەدا بەجوانی دەرکەوت، لەبەر ئەوە عه‌بدولمه‌ھدی دەتوانێت شەقام بوروژێنێت دژی ئەو قەوارە سیاسیانەی کە ھەڕەشە لەبوونی دەکەن.
 

وە سەرچاوەکان دەڵێن ھەندێ لە لایەنە عێراقیەکان، بۆ یەکەمجار، وازیان ھێناوە لە گفتوگۆو تێگەشتنەکانی خۆیان لە گەڵ پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی قاسمی سلێمانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی کە مەرجەعی سیاسیان بووەو بۆ ئه‌مه‌ش عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران داوایكردووه‌ کە قاسمی سلێمانی فشار کەم بکاتەوە لەسەریان‌و داوای سازشی زۆر قورسیان لێ نه‌کات.

 

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری ناس

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی