ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یان باڤڵ تاڵه‌بانی ؟

ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار

1092 خوێندراوەتەوە

 ڕاسته‌وخۆ به‌چه‌ند كاتژمێرێك دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30ی ئه‌یلولی 2018، هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتیی چوونه‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

 
یه‌كێتیی هه‌موو كارته‌كانی خۆی به‌كارهێنا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیی له‌ ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پارتی به‌ ڕوونی به‌ یه‌كێتیی ڕاگه‌یاندبوو، كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌مجاره‌ بۆ یه‌كێتیی نابێت.

 
ئه‌و تیمه‌ی یه‌كێتیی كه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كرد ( زیاتر بوون له‌ 15 كه‌س) هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی هه‌یبوو، ده‌ستیانكرد به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری تاوه‌كو به‌رهه‌م ساڵح ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار، له‌ به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانیش 48 كاتژمێر له‌ به‌غدا به‌بێ وه‌ستان هه‌وڵیدا فوئاد حسێن بكاته‌ سه‌رۆك كۆمار.

 

،،

له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌دا، هه‌ردوولا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌گه‌ڕو زۆرترین دیداریان ئه‌نجامداو هه‌موو ئاماژه‌كانیش بۆئه‌وه‌بوون به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

 
یه‌كێتییه‌كان به‌ ئه‌وانه‌شی له‌ پارتی نزیكبوون، به‌رله‌وه‌ی بچنه‌ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مایی وه‌سیه‌تێكی مام جه‌لال بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانی كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا به‌پێی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی مام جه‌لال مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن.

 
به‌رله‌وه‌ی مام جه‌لال نه‌خۆش بكه‌وێت له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ڕاگه‌یاندبوو : له‌ دوای من به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانی مامه‌ڵه‌بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان تێكمه‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا داوای ئیستحقافی یه‌كێتیان لێبكه‌ن و لێمه‌گه‌ڕێن غه‌درتان لێبَكه‌ن و، سووربن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌شی یه‌كێتیی له‌ حكومڕانی.

 
له‌ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره‌دا، هه‌ردوولا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌گه‌ڕو زۆرترین دیداریان ئه‌نجامداو هه‌موو ئاماژه‌كانیش بۆئه‌وه‌بوون به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

 
پارتیش هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، زۆرێك له‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون پارتی و یه‌كێتیی كۆببنه‌وه‌و له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێكبكه‌ون.
به‌رله‌ چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و باڤڵ تاڵه‌بانی و قاسم سوله‌یمانی سێ قۆڵی كۆده‌بنه‌وه‌، له‌سه‌ر ده‌ستی قاسم سوله‌یمانی ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان.

 
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی سازشێكی زۆر بۆ یه‌كێتیی ده‌كات و باڤڵ تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت " ببوره‌ له‌ حزوری جه‌نابت ئه‌و قسه‌یه‌ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پۆسته‌كه‌ی جه‌نابتان ده‌وێت له‌ هه‌رێم ".

 
له‌ وه‌ڵامدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت " ئه‌وپۆ سته‌ پیرۆزی یه‌كێتیی و كاك قوباد بێت ".


هه‌رچه‌نده‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ بۆ دووساڵ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كێتیی بدرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌ن قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووه‌ بۆماوه‌ی چوارساڵ بێت.

 

،،

 باڤڵ تاڵه‌بانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ده‌ستیكرد به‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ عێراقییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

 

 
ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و باڤڵ تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
1. پێدانی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ یه‌كێتیی له‌به‌رامبه‌ردا پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی و كشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح .
2. پێدانی لیستی چه‌ند پۆستێكی حكومی هه‌رێم له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی به‌ نێچیرڤان بارزانی به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی یه‌كێتیی به‌ ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت.
3. پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
4. جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق و زۆربه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له‌ به‌غدا به‌ كورد ده‌درێت و كشانه‌وه‌ی به‌شیر خه‌لیل حه‌داد.

 
باڤڵ تاڵه‌بانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ده‌ستیكرد به‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ عێراقییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

 
دوای ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به‌ ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌زانن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان ئه‌نجامداو هه‌موویان كۆكده‌بن له‌سه‌رئه‌وه‌ی نابێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو: نابێ وه‌كو 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن باڤڵ تاڵه‌بانیه‌وه‌ تاك لایه‌نه‌ ڕێككه‌وتن بكرێت، چونكه‌ ناوبراو هیچ پۆستێكی ڕه‌سمی حزبی نییه‌.

 
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون نابێ به‌رهه‌م ساڵح بكرێته‌ قوربانی ڕێككه‌وتنێكی تاكه‌ كه‌سی.


كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هاوه‌ڵه‌كانی به‌پێی ئه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ حزبیه‌ی هه‌یانه‌ هه‌وڵیاندا ڕێككه‌وتنكه‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌و به‌ چه‌ند خوله‌كێكیش به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، "عه‌دنان حه‌مه‌ی مینه‌" ده‌نێرێته‌ لای نێچیرڤان بارزانی و به‌شانده‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ جێگری سكرتێری گشتییی و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌وان رازینین به‌رهه‌م ساڵح بكشێنه‌وه‌و ته‌نها ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕازیبن پۆستی سه‌رۆك كۆمار دووساڵ به‌ دووساڵ له‌ نێوان هه‌ردوولا دابه‌شبكرێت.

،،

تاوه‌كو ئێستا نازانرێ كه ئایه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و باڤڵ تاڵه‌بانی یاریان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌، یاخود هه‌ردوولا ناكۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ دوو قۆڵیه‌كه‌ی باڤڵ و بارزانی؟

 
پارتی هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌و وایزانی كه‌ یه‌كێتیی كاندیده‌كه‌ی ده‌كشێنێـته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات، پارتی ده‌زانێت یه‌كێتیی كاندیده‌كه‌ی نه‌كشاندۆته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ باڤڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، كه‌ بۆچی یه‌كێتیی كاندیدی خۆی نه‌كشاندۆته‌وه‌، وه‌ڵامی ناوبراویش ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتیی سه‌لاحیه‌تی حزبی خۆیان به‌كارهێناوه‌و به‌پێی په‌یڕه‌ویش ناتوانێ ڕێگری له‌م كاره‌ی ئه‌وان بكات.

تاوه‌كو ئێستا نازانرێ كه ئایه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و باڤڵ تاڵه‌بانی یاریان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌، یاخود هه‌ردوولا ناكۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ دوو قۆڵیه‌كه‌ی باڤڵ و بارزانی؟

 
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات و به‌رهه‌م ساڵح ناكێشته‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ پارتی داوا له‌ كاندیده‌كه‌ی ده‌كات هۆڵی په‌رله‌مان به‌جێبهێلێت، ئه‌و ڕووداوه‌ش بارزانی و پارتی توڕه‌ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاندوو ئه‌و كاره‌شیان به‌ به‌ڵێن شكان له‌قه‌ڵه‌مدا.

 
له‌ دوای ڕووداوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ تووره‌یه‌و پێیوایه‌: ناوبراو ڕۆڵی خراپی بینیوه‌و پشتگیری له‌به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌و پابه‌ندنه‌بووه‌ به‌ ڕێككه‌وتنی نێوانیان.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس