ئه‌مه‌ریكاو ڕووسیا كامیان یارییه‌كه‌ ده‌به‌نه‌وه‌؟

ڕۆژهه‌ڵات له‌ نێوان به‌رداشی ئه‌مه‌ریكاو ڕووسیادا

ئه‌مه‌ریكاو ڕووسیا كامیان یارییه‌كه‌ ده‌به‌نه‌وه‌؟

710 خوێندراوەتەوە

" ئێمە گەورەترین ھێزمان ھەیە لەڕووی موشەکی ناوکیەوە لە جیھانداو لە داھاتوودا بە ھەزاران موشەک پێش ئەمریکا دەدەینەوەو زاڵدەبین بەسەر ھێزی زەمینیدا له‌ جیهاندا"
ئه‌وه‌ وته‌ی دیمیكی بیسكۆف"ی ڕاوێژكارو ده‌سته‌ڕاستی پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیایه‌.

 

سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، " دیمتکی بیسکۆف" قسەکەر بەناوی سەرۆکایەتی ڕوسیا وتی کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی داوە سەبارەت بە کشانەوەی لە پەیمانی نەھێشتنی موشەکی ناوەندو کورت مەوداو سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری خۆی داوەو دەست دەکات بەپڕۆسەی کشانەوە لە پەیمانەکە، کە بریتییە لە پەیمانی نەھێشتنی موشەکی ناوەندو کورت مەودا لە داھاتوویەکی نزیکدا.


بیسکۆف کە به‌ده‌سته‌ ڕاستی پۆتین ناوده‌برێت، وتی کە بێگومان سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی ڕووسی پۆتین بۆ واشنتۆن لەساڵی داھاتوودا، سەردانی سەرۆکی ئەمریکا ترامپی بەدوادا دێت بۆ مۆسکۆ.


،به‌وته‌ی بیسكۆف، هه‌ڵمه‌تی کشانەوەی ئەمریکا لە پەیمانی نەھێشتنی موشەکی ناوەندو کورت مەودا، نیازێکی ئەوپەڕی مەترسیدارەو ڕاگەیاندنه‌ دەربارەی مه‌به‌ستی پێشبڕکێی خۆپڕچەککردن.


قسه‌كه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌لای ئه‌وان بەرژەوەندییەکانی ڕوسیاو ئاسایشی نەتەوەیی ڕۆسیا گرنگترین ئامانجەو ئێمە لەڕووی چەکەوە لەھەموو بوارەکاندا لە ئەمریکا بەھێزترین.

،،

قسه‌كه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌لای ئه‌وان بەرژەوەندییەکانی ڕوسیاو ئاسایشی نەتەوەیی ڕۆسیا گرنگترین ئامانجەو ئێمە لەڕووی چەکەوە لەھەموو بوارەکاندا لە ئەمریکا بەھێزترین.


بیسکۆف کە هاوكات یاریدەدەری سەرۆک پۆتینە وتی:" کە لە ١١ ی تشرینی دووەم سەرۆکی ئەمریکا ترامپ‌و سەرۆکی ڕوسیا پۆتین کۆ دەبنەوەو چەندین بڕگەی زۆر دیاریدەکەن لە جیھاندا، ئەمریکاو ڕووسیا بەرەو ڕێکەوتن ھەنگاو دەنێن یاخود بەرەو جیاوازی، پێویستە لەسەر سەرۆک ترامپ کە بزانێت کاتێک ڕوبەڕووی سەرۆک پۆتین دەبێتەوە ئەوا ڕوبەڕووی بەردێکی پۆڵایین دەبێتەوە کەھەرگیز تێکناشکێنرێت، چونکە سەرۆک پۆتین لەھەر بەرەیەکی جەنگدا ھەمیشە لایەنی سەرکەوتووە".

ئه‌و وتیشی:" لەبەرئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ترامپ کشاوەتەوە لە پەیمانی نەھێشتنی موشەکی ناوەندو کورت مەودا، بۆیە روسیا لە ئێستاوە دەستدەکات بە بنیات نانی گارگەی دروستکردنی موشەکی دوورھاوێژو ناوەندو کورت مەودا، وە لەم بوارەدا پێشی وڵاتەیەکگرتووەکان دەکەوێت بەزیاتر لە ٦ ھەزار موشەک، بەتایبەتی لە بواری ناوه‌کیدا، چونکە پیشەسازی چەک دروستکرنی ڕوسیا لەجیھاندا بەھێزترین پیشاسازییەو لە پیشەسازی چەک دروستکردنی ئەمریکا بەھێزترە، ھەروەک چارەسەرێک بەشێوەیەکی نیمچەکۆتایی کە لە داھاتوودا بەڕێوەدەچێت بۆ کێشەی سوریا، بەڵام کاتی دەوێت بۆ جێبەجێکردنی کە ڕەنگە ساڵێک یان دووساڵ بخایەنێت.


ڕوژنامەی ئەنتەرفاکسی ڕووسی دەڵێت، سزاکانی ئەمریکا لە سەر ڕووسیا ھیچ کاریگەریەکی نییەو دراوی ڕووسی " ڕۆبڵ" بەھێزێکی زیاترەوە گەڕاوەتەوەو زاڵبووە بەسەر بازاڕەکانی دراودا، ھەروەھا بەرھەمھێنان‌و ناردنە دەرەوەی نەوتی ڕوسیا لەماوەی دووساڵی داھاتوودا دەبێت بە بەھێزترین بەرھەمھێنان‌و ناردنەدەرەوەی نەوت لەھەموو جیھاندا، ھەروەک سوپای ڕووسیا چەکی ئەوتۆی ھەیە کە سوپای ئەمریکا نیەتی، بەتایبەتی چەکی بەرگری ھەوایی کە توانای خستنەخوارەوەی موشەکی ھەیە لە مەودای زۆر دوورەوەو بەخێراییەکی کە ١٠ جار لە خێرای دەنگ زیاترە، وە ھەرگیز ھیچ موشەکێکی ئەمریکا ناتوانێت بەرەو ڕووی ئامانجێک بجوڵێت بەبێ کەوتنەخوارەوەی لەلایەن بەرگری ڕووسی دژی ئامانجە ھەواییەکان.

،،

ئاژانسی تاسی ڕوسیا دەڵێت:" سەرۆکی ڕووسیا پوتین کاردەکات بۆ دروستکردنی بەھێزترین سوپای جیھانی لە ڕووی ژێردەریاییە ناوه‌کیەکانەوەو چەکی دژە ئامانجی ھەوایی


هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ ڕووسییه‌كه‌، ڕوسیا لە ئەوروپا بەھێزترە، وە پەیوەندیەکانی لەکەڵ ئەڵمانیا و فەرەنسا و دەوڵەتە وشکانیەکانی ئەوروپا کارێکی کردووە کە ڕوسیا زاڵبێت بەسەر کیشوەری ئەوروپادا، سەرباری ئەوەی کە ڕوسیا ئەو وڵاتەیە کە ئازوخەی ناوچەی ئەوروپا دەدات لە غاز، بەڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ھێڵێکی گواستنەوەی نوێ لە ڕوسیاوە بۆ تورکیا و لە تورکیاشەوە بۆ ئەوروپا.


ئاژانسی تاسی ڕوسیا دەڵێت:" سەرۆکی ڕووسیا پوتین کاردەکات بۆ دروستکردنی بەھێزترین سوپای جیھانی لە ڕووی ژێردەریاییە ناوه‌کیەکانەوەو چەکی دژە ئامانجی ھەوایی، بەھەمان شیوە ھێزی وێرانکەری موشەکی ڕووسیا کە دەگاتە بەرزترین خولگەی دەوری زەوی، ھەروەھا چەکی ھەوایی ڕووسیا ھەزارەھا فڕۆکەی تازەی ھەیەو بێگومان ڕوسیا سێ جار زیاتر لە وڵاتە یەکگرتووەکان چەک دەفرۆشێت لە جیھاندا.


به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئاژانسه‌كه‌، سەبارەت بە بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەو یارییەی ڕووسیا بەڕێوەی دەبات، ئەمه‌ریکا نەیتوانیوە بەڕێوەی ببات، بەڵکو ئەمه‌ریکا ھەوڵدەدات یارییەکە بەڕێوە ببات لە ڕێگەی ئیسرائیل‌و سعودیەوە، بەڵام ئیسرائیل پەیوەندیەکی زۆرچاکی ھەیە لەگەڵ ڕوسیاداو لە زۆرێک لەبوارەکاندا داوای ئامۆژگاری دەکات لەڕوسیاو دەترسێت ڕوسیا ھەڵسێت بە پڕچەککردنی دەوڵەتە عەرەبیەکان بەچەکی بێشکەوتوو و ئەوسا گەمەکە ھەڵگەڕێتەوە بەسەر ئیسرائیلدا، لەبەرئەوە ئیسرائیل ڕەزامەندی ڕوسیای دەوێت.

هه‌روه‌ها تورکیاو ئێران بەتەواوی پەیوەندیان گۆڕاوە لەگەڵ ئەمریکاداو دۆژمنایەتیان پتر بووە بۆ ئەمریکاو سەرۆک ئەمریکا ترامپ‌و بگرە تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئەمریکادا دەرچووە و لە ڕوسیا نزیکترە، بەم شێوەیە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست لەدەستی ڕوسیا و ھێزی سەربازی وێرانکەرو بەدەسەڵاتی سوپای ڕوسیادایە، لە کازاخستانەوە بۆ ئێران و ئۆزبەکستان و بۆ سنوری ئەفغانستان، وە بۆ تورکیا و بۆ عێراق و سوریا و تەنانەت بۆ لوبنان.


ئاژانسەکە دەربارەی لوتکەی ڕۆژی ١١ تشرینی دووەم لە نێوام سەرۆکی ئەمه‌ریکی ترامپ و سەرۆکی ڕوسی پۆتین، وتوویه‌تی کە سەرۆک پۆتین ئەوە ڕادەگەیەنێت بە سەرۆکی ئەمریکا ترامپ کە زۆرێک لە بڕیارە شێتانەکانی ئەمریکای ھەڵگرتووە وەک سزاکانی سەر وڵاتەکەی‌و ھی تریش و لەئێستا بەدواوە ڕوسیا بەرپەرچی ھەموو سزایەکی ئەمریکا دەداتەوە بە زیاتر لە دووسزاو سێ سزا، وە لەداھاتوودا یەک بەدوو وەڵامی دەداتەوە.

،،

ئاژانسی نۆڤۆستی دەڵێت، کە عێراق لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیادایە لە ڕێگەی ھاوپەیمانێتی ئێران لەگەڵ ئەمریکا، وە ئێران ئەو وڵاتەیە کە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر عێراق و ئەو ھێزە گەورەیەی کە عێراق بەڕێوە دەبات، لەبەر ئەوە ھەرەوەزی ڕوسیا- ئێران- عێراق‌و تەنانەت تورکیاش یەک ھەرەوەزییە

\
ئاژانسه‌كه‌ كه‌ په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی ڕووسیا به‌یان ده‌كات، وتویشیه‌تی كه‌ بڵاوبوونەوەی هێزی سەربازی ڕوسیا لەھەموو جیھاندا زیاتر پەرەدەسێنێت و سعودیە ھەر گەمەیەک بکات لەگەڵ ڕوسیادا لەچوارچێوەی پلانی ئەمریکادا، سعودیە دەخاتە ھەلومەرجێکی زۆر مەترسیدارەوە، وه‌ لەجەنگەکەی لەیەمەندا شکست دەھێنێت تێیدا، ئەگەر ڕووسیا دەست وربداتە ناوی، یان ئەگەر گڵوپی سەوز ھەڵبکات بۆ ئێران بۆ ناردنی موشەک بۆ یەمەن، ئەوسا سعودیە دەبێتە ئامانجی ئەوموشەکە یەمەنیانەی کەبەسەدەھا لە ئێرانەوە دەھێنرێن.


ئاژانسی نۆڤۆستی دەڵێت، کە عێراق لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیادایە لە ڕێگەی ھاوپەیمانێتی ئێران لەگەڵ ئەمریکا، وە ئێران ئەو وڵاتەیە کە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر عێراق و ئەو ھێزە گەورەیەی کە عێراق بەڕێوە دەبات، لەبەر ئەوە ھەرەوەزی ڕوسیا- ئێران- عێراق‌و تەنانەت تورکیاش یەک ھەرەوەزییە، وە دەوڵەتانی کەنداو وەکو کوێت یان سعودیە یان ئیمارات یان وەڵاتانی تر، ھەموویان لەڕوسیا دەترسن، بەڕەچاوکردنی ھێزی ڕووسیا لەتورکیاو ھێزی تایبەتی ڕوسیا لە عێراق، چونکە عێراق پاش دەسەڵاتی ئێران بەسەریدا لەدەستی ڕوسیادایەو لەدەستی ئەمه‌ریکادا نەماوە.

بەھەمان شێوە دەسەڵاتی ڕوسیا بەسەر سوریادا بەشێوەیەکی تەواوەتی و دامەزراندنی ھەردوو بنکەی گەورەی دەریایی و ئاسمانی لە سوریا سوپای ڕوسیای کردووە بە بەھێزترین سوپا بەسەر دەریای سپی ناوەڕاستدا دژی کەشتیگەلی شەشەمی ئەمریکاو وە توانای ئەوەی داوە بە سوپای ڕووسیا کە ھەڵسێت بە جێبەجێ کردنی ئەرکە جەنگیەکانی لە تەواوی ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستدا، لەڕێگەی کەناری ئاوی سوریاوە کە ١٥٠ کم درێژە، کە سوپای ڕووسیا لە ڕووی دەریایی و وشکانی و ھەواییەوە دەسەڵاتی ھەیە بەسەریدا، سەرەڕای دانانی موشەکی زمین بە دەریا کە ھەر کەشتیەکی جەنگی ئەمریکا تێکدەشکێنێت کە نزیک ببێتەوە لە کەناراوەکەنی سوریا، یان ئەو ناوچانەی سوپای ڕوسیای لێیە، لەسوریا، یان لە سەر سنور لەگەڵ عێراق، یان لوبنان.

سه‌رچاوه‌:
ماڵپه‌ڕی " دیار"ی لوبنانی

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی