هاوپەیمانی لە نێوان بەردەوامبوون‌و هەڵوەشاندنەوەدا

قەوارەی هاوپەیمانی هەڵدەوەشێتەوە یان بەردەوام دەبێت؟

هاوپەیمانی لە نێوان بەردەوامبوون‌و هەڵوەشاندنەوەدا

571 خوێندراوەتەوە

راپۆرتی، ئایارعلی
ناكۆكیەكانی نێوان بەرهەم صاڵح‌و و بەشێك لەسەركردەكانی تری یەكێتی، لە كۆتاییەكانی ساڵی 2017، گەیشتە لوتكەو دواجار وازی لە یەكێتی هێناو لەگەڵ كۆمەڵێك كارەكتەری سیاسیی دیكەدا قەوراەی " هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری"یان راگەیاند.

 
كەمتر لە ساڵێك لە دروستكردنی قەوارەی هاوپەیمانی‌و بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، بەرهەم ساڵح دووبارە گەڕایەوە بۆناو یەكێتی‌و بەگەڕانەوەی ئەویش هاوپەیمانی كەوتە بەردەم چارەنووسێكی نادیارو ئێستا ئەو قەوارەیە لەبەردەم هەڵوەشاندنەوە، یان بەردەوامبووندایە.

قەوارەی هاوپەیمانی، بایكۆتی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی كرد، هەرچەندە بەرپرسانی قەواراكە ڕایان گەیاند كە بەهۆی نەبوونی كەشێكی دروست‌و ئەنجامدانی ساختەكاری بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە، بەڵام هەڵوێستی ئەوان وەكو لاوازی‌و دڵنیابوونیان لەكەمی ڕێژەی دەنگیان لێكدرایەوە.
دوو بەرپرسی ئێستای قەوارەی هاوپەیمانی، سەبارەت بە بایكۆتی هەڵبژاردن‌و چارەنووسی ئایندەی قەوارەكە بۆ دیبلۆماتیك مەگەزین دەدوێن.



عوسمان عەبدوڵا گوڵپی، وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین، وتی:" هەرچەندە ئێمە بەشداری هەڵبژاردنمان نەكرد، بەڵام هیواخوازبووین كە هەڵبژاردنێكی دوور لەساختەكاری بەرێوەبچێت، بەڵام وادەرنەچوو، ئێستا خوازیارین لەدەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە دۆخێك نەیەتە ئاراوە كە خەڵك زەرەر بكات".
هەر لەو بارەیەوە، حەسەن بارام ئەندامی ئەنجومەنی بەرێوەبردن لە هاوپەیمانی بۆدیموكراسی‌و دادپەروەری، بە دیپلۆماتیك مەگەزینی راگەیاند:" پێش هەڵبژاردن داوامان كرد كە هەڵبژاردن دوابخرێت، تا چاكسازی تەواو لە لیستی ناوەكان‌و كۆمیسیۆنیشدا دەكرێت، بەڵام لایەنەكان بەگوێیان نەكردین‌و چوونە هەڵبژاردنەوە، ئێستا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمیەكانی هەڵبژاردن نیگەرانن و بۆیان دەركەوت كە بۆچوونەكەی هاوپەیمانی تەندروستتر و باشتربوو."

،،

وتەبێژی هاوپەیمانی، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان ئەنجامی شێوازی هەڵبژاردنەكەیان زانیوە بۆیە بەشدارییان نەكردووە:"هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق سەلـماندی كە دۆخێكی خراپ لە عێراقدا هەیە ساختەكاری لە هەڵبژاردندا دەكرێت‌و وڵاتانیش ئاگادارن‌و بێدەنگن


وتەبێژی هاوپەیمانی، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان ئەنجامی شێوازی هەڵبژاردنەكەیان زانیوە بۆیە بەشدارییان نەكردووە:"هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق سەلـماندی كە دۆخێكی خراپ لە عێراقدا هەیە ساختەكاری لە هەڵبژاردندا دەكرێت‌و وڵاتانیش ئاگادارن‌و بێدەنگن، لەبەرئەوەی دەمانزانی هەڵبژاردنیش لە كوردستاندا متمانە ناگێرێتەوە بۆخەڵك و هەڵبژاردنێك كە ئەنجامەكەی بزانین پێویست ناكات بەشداری بكەیت".


هەر دەربارەی بایكۆتی هەڵبژاردن، حەسەن بارام كە بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندنی هاوپەیمانییە، بۆ دیپلۆماتیك ئاماژەی بەوەدا:" ئێمە دەمانزانی بەم شێوەی ئێستاو بەم دەزگاو كۆمیسیۆنەی ئیستاوە، هیچ هەڵبژاردنێك لە كوردستان بێ خەوش نابێت، ئەو ساختەكاریانەی كە كراون ڕووی دیموكراسیان لە كوردستاندا ناشیرین كرد".


سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هاوپەیمانی لە دوای وازهێنانی بەشێك لەسەركردەكانی، حەسەن بارام وتی:" هاوپەیمانی وەك پرۆژەیەكی سیاسی وجودی ماوە، بەڵام دۆخی ئێستای هەستیارەو كۆمەڵێك ئەگەر لەبەردەمیدا هەن، بەئەگەری هەڵوەشاندنەوەیشیەوە، لە ماوەی نزیكی داهاتوودا بڕیاری یەكلایكەرەوە لە چارەنوسی هاوپەیمانی دەدرێت، كە ئایا بەردەوام دەبێت یاخود نا".

،،


دەربارەی دۆخی ئێستای هاوپەیمانی و باسكردن لە ئەگەری بەڵام وتەبێژەكەی هاوپەیمانی باسلەوەدەكات كە ئەوان سەرگەرمی دووبارە ڕێكخستنەوەی قەوارەكەن، لە پۆستی سەرۆكی حیزبەوە تا خوارەوە:" دوای وازهێنانی بەشێك لە سەركردەكانی، ئیرادەیەكی بەهێز بۆ بەردەوامیدان بەو پرۆژەو بنەمایانە هەیە كە هاوپەیمانی لە پێناودا دامەزرا


دەربارەی دۆخی ئێستای هاوپەیمانی و باسكردن لە ئەگەری بەڵام وتەبێژەكەی هاوپەیمانی باسلەوەدەكات كە ئەوان سەرگەرمی دووبارە ڕێكخستنەوەی قەوارەكەن، لە پۆستی سەرۆكی حیزبەوە تا خوارەوە:" دوای وازهێنانی بەشێك لە سەركردەكانی، ئیرادەیەكی بەهێز بۆ بەردەوامیدان بەو پرۆژەو بنەمایانە هەیە كە هاوپەیمانی لە پێناودا دامەزرا، داهاتووی هاوپەیمانی ڕوونەو دەتوانێت لەجاران باشتر خۆی رێكبخاتەوەو سەرلەنوێ هاوپەیمانی بنیاد دەنێینەوە، لە پۆستی سەرۆكی حیزبەوە تا بچوكترین ئۆرگان پێداچوونەوەی بۆ دەكەین، بەڵام هیچ سەقفێكی زەمەنیمان بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دانەنانەوە، بەڵام دەستمان پێكردووەو لە ئایندەدا كۆبوونەوەی فراوان دەكەین".


لەسەر ئەگەری پرسی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی، وەك حەسەن بارام ئاماژەی بۆ كرد بوو، عوسمان گوڵپی جەختی كردەوە كە ویستێك لە ناو هاوپەیمانیدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی هەیە، بەڵام رای هەموو هاوپەیمانی نییە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك