ئەفسانەی 17 ساڵی یەك كەس لەسەر كورسی حوكمرانی

بۆچی هاوڵاتیان بە نێچیرڤان بارزانی دەڵێن: ئەندازیاری كاولكاری؟

ئەفسانەی 17 ساڵی یەك كەس لەسەر كورسی حوكمرانی

716 خوێندراوەتەوە

 
پێ دەچێت هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی 27 ساڵی حوكمرانی، پێنج جار ئەنجامدراون بۆ شەرعیەتدانەوە بوبێت بە دەمووچاوەكانی پێشتر لەبری دەستاودەستكردنی دەسەڵات.

 

دوای پێنج هەڵبژاردن 17 ساڵە لە پۆستەكەی ماوەتەوە


17 ساڵی تەواو پشكی شێری سەرۆكایەتی حكومەت بەر پارتی كەوتووە و لەنێو پارتیشدا بۆ نێچیرڤان بارزانی بووە .


رەنگە سڕی سەركەوتنی بارزانی برازا، لەوەوە دەست پێ بكات كە جێگەی دڵخوازی ئێرانی دراوسێ و ئەمریكای دوورە دەست بێت. ئەم پشتگیرییە نێودەوڵەتییەش سەپۆرتێكی گرنگ بێت تا لەناوخۆدا سوودی لێ وەر بگرێت و وەك ((دەوڵەتمەدار)) خۆی لەقەڵەم بدات.

 
1996 بووەتە جێگری سەرۆكی حكومەت


یەكەم پۆستی حوكمی و سیادی كە بارزانی برازا وەری گرتووە، پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت بووە لە سەردەمی دوو ئیدارەییدا.

 

،،

لە سەردەمی بەعس ئەوكاتەی كە لەرێگەی مەرزی براهیم خەلیلەوە، حكومەتی عێراقی نەوتی دەفرۆشت، نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی زیرەكانە خۆی بكات بە دەروازەیەك و لەرێگەی ئەوەوە نەوت بنێردرێتە دەرەوەی وڵات.

 

 

نێچیرڤان بارزانی، دوای راپەرینی بەهاری 1991

 

 
ئیدی لێرەوە كاری جدی كردووە بۆ ئەوەی بە ساڵێك و دوان دەستبەرداری كورسی حوكمرانی نەبێت، سەرەرای ئەوەش لە ناوخۆی حزبەكەشیدا هەندێ كات رێگری بۆ درووستكراوە و هەوڵ دراوە كارەكانی پەك بخرێن.

 
لە سەردەمی بەعس ئەوكاتەی كە لەرێگەی مەرزی براهیم خەلیلەوە، حكومەتی عێراقی نەوتی دەفرۆشت، نێچیرڤان بارزانی توانیویەتی زیرەكانە خۆی بكات بە دەروازەیەك و لەرێگەی ئەوەوە نەوت بنێردرێتە دەرەوەی وڵات.

 
بەوەش داهاتێكی گەورەی دەسكەوت، و ئەو داهاتەشی بەكارهێنا بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەناو حیزب و حوكمرانی كوردستاندا.

 


1999 لەژێر دەسەڵاتی پارتی كرایە سەرۆكوەزیران


نێچیرڤان بازرانی بەردەوام بوو لە رۆشتن بەرێگەی حوكمرانیدا، هەم لەناو پارتی و هەم لە دەرەوەی پارتیش كاری جدی كرد لە كۆكۆدنەوەی سامان و لۆبیكردن بۆ خۆی.


ئەمەش وایكرد ساڵی 1999 دەنگی تەواوی سەركردایەتی حزبەكەی لەلایەك و رەزامەندنی مامی لەلایەكی دیكە بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

،،

هەربۆیە دوای رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكانی هەرێم و بەغدا و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەت بۆ پارتی، نێچیرڤان بارزانی بوویە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

 
2006 بۆ دووەمین جار هەمان پۆستی وەرگرتەوە


دوای سرینەوەی هەندێ لە ئاسەوارەكانی سیستەمی دوو ئیدارەیی و پێكهێنانی حكومەتی هاوبەش لەنێوان یەكێتی و پارتی، كاری نێچیرڤان بارزانی قورستر بوو، چونكە پێویست بوو وەك سەرۆكی حكومەتی تەواوی هەرێم دەربكەوێت.


نێچیرڤان بارزانی بەباشی ڕێگەكانی مانەوە لە حوكمڕانیدا فێربوو بوو لەرێگەی هەندێ سەفەقات و رێكەوتنی نهێنی و شیرینی نەوتەوە دڵی بەرپرسانی یەكێتیشی بۆ لای خۆی راكێشا.

 
هەربۆیە دوای رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستەكانی هەرێم و بەغدا و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەت بۆ پارتی، نێچیرڤان بارزانی بوویە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

،،

هەرچەندە لەرووی سیاسی و یاساییەوە بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەت بوو، بەڵام لە رووی كردارییەوە لە زۆنی زەرد بەرهەم ساڵح نەیتوانی كلیلی ژووری سەرۆكی حكومەت لە بارزانی برازا وەر بگرێت و بۆماوەی دووساڵ دەرگای ئۆفیسەكەی نێچیرڤان بارزانی بەداخراوی مایەوە.

 

 

2009 بۆ 2012 پۆستەكەی درا بە بەرهەم ساڵح


لەو ساتەوەی نێچیرڤان بارزانی ئاشنا بووە بە بینای ئەنجومەنی وەزیران تا ئەمرۆ، تەنها لە دوو ساڵی تەمەنی وەك سەرۆك وەزیران مامەڵەی نەكردووە، ئەویش ساڵانی 2009 بۆ 2012. كاتێك بەرێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بۆماوەی دوو ساڵ پۆستەكە درا بە بەرهەم ساڵح.


هەرچەندە لەرووی سیاسی و یاساییەوە بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكومەت بوو، بەڵام لە رووی كردارییەوە لە زۆنی زەرد بەرهەم ساڵح نەیتوانی كلیلی ژووری سەرۆكی حكومەت لە بارزانی برازا وەر بگرێت و بۆماوەی دووساڵ دەرگای ئۆفیسەكەی نێچیرڤان بارزانی بەداخراوی مایەوە.

 

 

 

لە 2012 دیسان كرایەوە بە سەرۆك وەزیران


دوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی حكومەت لە یەكێتی دووبارە نێچیرڤان بارزانی بوویەوە بە سەرۆك وەزیرانی فعلی و لەرێگەی بانگەشەكردن بۆ هەندێ پرۆژە و فرۆشتنی نەوت توانی خۆی وەك پیاوی دەوڵەت نیشان بدات.

 
ئەو كارو پرۆژانەش كە لە ماوەی دوو ساڵی بەرهەم ساڵحدا ئەنجامدرابوون، توانی بیانخاتەوە خزمەتی خۆی و كابینەكەی.


بەڵام رەخنەگرتن لە نێچیرڤان لێرەوە دەستی پێكرد، كاتێك هاوڵاتیان ئەزموونی چەند ساڵی ناوبراویان لەبەرچاو بوو، و نەیتوانی بوو بەو چەند ساڵە هەرێم پێش بخات و جگە لە نەوت پشت بە سەرچاوەی دیكە بۆ داهات ببەستێت.

،،

ئیدی هاوڵاتیانی سەر شەقام و ناڕازی، ناوی نێچیرڤان بارزانیان لە (ئەندازیاری ئاوەدانیەوە) گۆری بۆ ( ئەندازیاری كاولكاری) .

 


2014 گڵۆڵەی بەختی نێچیرڤان بارزانی دەكەوێتە لێژی


لە كۆتایی 2014 و سەرەتای 2015 بەتایبەت لەگەڵ تێكچوونی پەیوەندییەكان نێوان هەرێم و بەغدا و برینی موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن ناوەندەوە. گڵۆڵەی بەختی نێچیرڤان بارزانی كەوتە لێژی و رووبەرووی پرسیاری جدی كرایەوە.

 
هاوڵاتیان لەبەرامبەر وەستانی خزمەتگوزارییەكان هاتنە سەر شەقام، مامۆستایان و موچە خۆران بەیەك دەنگ هاواریان دژی بارزانی دەكرد كە ناتوانێ موچەكانیان دابین بكات.

 
ئیدی هاوڵاتیانی سەر شەقام و ناڕازی، ناوی نێچیرڤان بارزانیان لە (ئەندازیاری ئاوەدانیەوە) گۆری بۆ ( ئەندازیاری كاولكاری) .

 
لەلایەكی دیكەوە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و گۆران تێكچوون كە بە ناردنە ماڵەوەی سەرۆكی پەرلەمان كۆتایی هات ،بەمەش كابینەكەی لە رووی ناوخۆیی و دەرەكییەوە درزی گەورەی تێكەوت.

 

 

 

،،

لەرووی هەرێمی و نێودەوڵەتیشیەوە پشتیوانی هەیەو ئەگەری زۆرە هەمان پۆست وەربگرێتەوە، چونكە هەندێ كات توركیاو ئێران و ئەمریكا و فەرەنساش مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ناوبراو دەكەن.

 

 

پێشبینی دەكرێت چوار ساڵی داهاتووش هەر ئەو بێت


بەهۆی بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەگەری ئەنجام نەدانی رێكەوتنێكی سیاسی لەنێوان پارتی و یەكێتی پۆستی سەرۆكی حكومەت لای پارتی دەمێنێتەوە و لەنێو پارتیشدا تاكو ئێستا بارزانی برازا بێ ركابەرە.

 
چونكە زۆرێك لە گرێبەستە نەوتیەكان كە بۆ پارتی و ماڵی بارزانی گرنگن، لەرێگەی بارزانی برازاوە ئەنجامدراون، بەتایبەت واژۆكردنی گرێبەستێك بۆ ماوەی 50 ساڵ لەگەڵ توركیا و گرێبەستێكی دیكە لەگەڵ روزنەفتی رووسی بۆ ماوەی 25 ساڵ، كە ئەمانە دەست و خەت و واژوی ناوبراویان لەسەرە.

 

 

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لەكاتی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان دوای ریفراندۆم

 

لەرووی هەرێمی و نێودەوڵەتیشیەوە پشتیوانی هەیەو ئەگەری زۆرە هەمان پۆست وەربگرێتەوە، چونكە هەندێ كات توركیاو ئێران و ئەمریكا و فەرەنساش مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ناوبراو دەكەن.

 

بەتایبەت دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و كەوتنی مامی لەو پرۆسەیەدا، دەرفەتێكی گەورەی بۆ نێچیرڤان بارزانی رەخساند تاوەكو خۆی بە فریادرەس و كردنەوەی دەروازەكان بەڕوی هەرێمی كوردستاندا لەقەڵەم بدات و توانی بارزانی مامی تێپەرێنێت خۆی بە دۆستی وڵاتانی دەرەوەش لەقەڵەم بدات.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان