كابینه‌ی خزمه‌ نزیكه‌كان عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

حکومەته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كابینه‌ی خزمه‌ نزیكه‌كان

كابینه‌ی خزمه‌ نزیكه‌كان عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟

525 خوێندراوەتەوە

 سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق عادل عه‌بدولمه‌ھدی توانی ئەندامەکانی پەرلەمان قایل بکات بە ١٤ پاڵێوراو بۆ وەزارەتەکانی حکومەت، بەڵام توشی له‌مپه‌ری گه‌وره‌ بوو لە تێپەڕاندنی ٨ پاڵێوراو بۆ وەزارەتەکانیتر.

 
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ به‌یان ده‌كه‌ن كه‌ زۆربەی ئەو وەزارەتانەی کە پەرلەمان دەنگی داوە پێیان، بریتین لە خزمە نزیکەکانی پێشەوا سیاسی‌و سەرکردەکانی" حەشدی شەعبی"‌و به‌وه‌ش قۆناغێكی نوێ له‌ ژیانی سیاسی‌و حكومڕانی عێراقدا هاتووه‌ته‌ گۆڕێ كه‌ چاودێران ناویان لێناوه‌ حكومه‌تی خزمه‌ نزیكه‌كان.


سەرچاوەیەکی نزیک لە عادل عه‌بدولمه‌ھدی بە " العرب الجدید" ڕاگەیاندووه‌ کە سەرۆکوەزیرانی نوێ کاری کردووە بۆ دروستکردنی ھاوسەنگی لە نێوان فشارە سیاسی‌و شەعبیەکان لەلایەک‌و ڕەچاوکردنی لێھاتوویی لە ھەڵبژاردنی وەزیرەکان بەگوێرەی پسپۆڕی‌و دانەنانی کەسانی شیاو لەشوێنی شیاو.


لەلایەکی ترەوەو بەپێی ئەو سەرچاوەیە عەبدولمەهدی ڕێگەی نەداوە بە ھەندێ قەوارەی حیزبی کە ئیرادەی بشکێنن، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە پشکی پێکھاتەی کوردیەوە، چونكە كورد فشاریان دەکرد بەرەو بەدەستھێنانی چوار وەزارەت بەڵام عەبدولمەھدی سێ وەزارەتی پێدان، پێیوابوو ئەمە مافی خۆیانە.

ئەو سەرچاوەیە زۆرتر لەوبارەیەوە زۆرتر دواوەو وتوویەتی:" بەڵام لەھەمان کاتدا لەلایەن حیزبە سونییەکانەوە لە ھاوپایمانێتی " بنا‌و" فشارگەلێک ھەیە، دیارترینیان ئەوەی حیزبی چارەسەرە بەسەرۆکایەتی " جەمال کەربولی" بۆ بەدەستھێنانی ئەو پایانەی کە کەسایەتییە شیعیەکان پشتگیری داواکانی سوننە دەکەن تێیانداو کەسایەتییە شیعییەکانی وەک " ھادی عامری" پشتگیری داواکانی سوننە داکەن.

،،

هەر سەبارەت بەو ھەشت وەزارەتەی کە ماوە، سەرکردەیەکی دیاری ھاوپەیمانی سائیرون بە " العربی الجدید"ی ڕاگەیاندووە، كە بێگومان ڕەت کردنەوەیان لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ یەکەمجار واتە ڕەتکردنەوەیان بۆ جاری دووەم‌و پێناچێت پەرلەمان متمانە بداتە فالح فەیازوبۆ وەزیری ناوخۆو" فەیسەل جەربا" بۆ وەزیری بەرگری.

دەربارەی ئەو وەزارەتانەی کە تا ئێستا چۆڵن، سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە کە " ھاوپەیمانێتی "سائیرون"ی سەربە موقتەدا سەدر، کاردەکات بۆ پاڵاوتنی کەسانێك کە لەناو ڕەوتی سەدردا نین، بەڵام تەنھا دۆستی ئەو ڕەوتەن‌و کاریگەرن بە ڕێنماییەکانی، لەکاتێکدا دەستەی سادقون، باڵی سیاسی میلیشیای عەسائیب بەسەرکردایەتی " قەیس خەزعەلی"، ھەوڵی بەدەستھێنانی وەزارەتی ناوخۆ دەدات لە ڕێگەی پاڵێوراوی خۆیەوە لە پارێزگای بەسرە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ناوی " فالح فەیاز" ڕەتکرایەوە کە یەکەم پاڵێوراو بوو بۆ ئەم وەزارەتە.


هەر سەبارەت بەو ھەشت وەزارەتەی کە ماوە، سەرکردەیەکی دیاری ھاوپەیمانی سائیرون بە " العربی الجدید"ی ڕاگەیاندووە، كە بێگومان ڕەت کردنەوەیان لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ یەکەمجار واتە ڕەتکردنەوەیان بۆ جاری دووەم‌و پێناچێت پەرلەمان متمانە بداتە فالح فەیازوبۆ وەزیری ناوخۆو" فەیسەل جەربا" بۆ وەزیری بەرگری.

پەرلەمانی عێراقی شەوی چوار شەممە دەنگی دابە ١٤ وەزیر کە زۆربەی زۆریان پەیوەندی کۆمەڵایەتی پتەویان ھەیە بەسەرکردە سیاسیەکانەوە، کە بریتین لە سامرغەسبان وەزیری نەوت، فوئاد حسین وەزیری دارایی، محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوە، بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن، نەعیم سجیل الربیعی وەزیری گەیاندن، عەلا عەبدولساحب وەزیری تەندروستی، وە محەمەد ھاشم وەزیری بازرگانی، ساڵح جبوری وەزیری پیشەسازی، ساڵح حسەین وەزیری کشتوکاڵ، ئەحمەد ڕیاز وەزیری وەرزش و لاوان، عەبدوڵا لعێبی وەزیری گواستنەوە، لوئەی خەتیب وەزیری کارەبا، وە باسم روبەیعی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، جەمال عادلی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان.


عادل عەبدولمەھدی لە میانەی لێدوانی دانیشتنی پێدانی متمانە لە پەرلەماندا، ڕایگەیاند کە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھاڵوەشاندوەتەوە، وە دەستەڕاوێژکاریەکان‌و نوسینگەی ئەمانەتی ئەنجومەنی وەزیران کەم دەکاتەوە، ئەو لەقسەكانیدا ڕوونی کردەوە کە ئەو کۆتایی دەھێنێت بە مەلەفی بەڕێوەبردنی دەستەکان‌و پۆستەکان بە وەکالەت، وە یاسای وەزارەتەکان دەنێرێت لە میانەی سێ مانگی یەکەمی تەمەنی حکومەتە نوێکەدا.

،،

عادل عەبدولمەھدی لە میانەی لێدوانی دانیشتنی پێدانی متمانە لە پەرلەماندا، ڕایگەیاند کە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھاڵوەشاندوەتەوە، وە دەستەڕاوێژکاریەکان‌و نوسینگەی ئەمانەتی ئەنجومەنی وەزیران کەم دەکاتەوە، ئەو لەقسەكانیدا ڕوونی کردەوە کە ئەو کۆتایی دەھێنێت بە مەلەفی بەڕێوەبردنی دەستەکان‌و پۆستەکان بە وەکالەت، وە یاسای وەزارەتەکان دەنێرێت لە میانەی سێ مانگی یەکەمی تەمەنی حکومەتە نوێکەدا.


عەبدولمەهدی ڕایشیگەیاند كە لە داھاتوودا ھەموو وەزارەتەکان بەشێوەی خولاو ھەموو شەش مانگ جارێک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەوەی کە بەحکومەتی ئەلکترۆنی ناسراوە، ئاماژەیشی بەوە دا کە پشت دەبەستێت بە حکومەتی ئەلکترۆنی بۆ کۆتایھێنان بە تاکڕەوی‌و تێکچوون باری ئاسایش‌و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی چەک، وتیشی ناوچەی سەوز دەکرێتەوەو زاڵگەکانی ئاسایش کەم دەکرێنەوە لەناو پارێزگاکاندا و کامێرا بڵاو دەکرێتەوە لەناو شارەکاندا.
سەرباری بەڵێنەجۆراو جۆرەكانی ئەو، بەگوێرەی بۆچونی چاودێران‌و شرۆڤەکارانی کاروباری سیاسی عێراق، حکومەتەکەی عەبدولمەھدی لە حکومەتەکانی پێش خۆی زیاتر فشەڵ دەبێت‌و تەنانەت ھاتنی ئەم حکومەتە دەبێت بە شۆک بۆ ئەو عێراقییانەی کە چاوەڕێی کۆمەڵێک كاری گەورەو سوپرایز دەکەن لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە ڕوانگەی ئەو بەلێنانەی داویەتی.


لەڕوانگەی چاودێرانی سیاسی عێراقەوە، پاڵاوتنی کۆمەڵێک ناوی نەناسراو و ڕادەستکردنی کۆمەڵێک وەزارەت پێیان، سەرەتایەکە بۆ قۆناغێکی تازە لە گاڵتەجاڕی سیاسەت‌و " فەرمانڕەوایی خێزانەکان".


بەپێی زانیارییە كان، زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی عەبادی، پەیوەندی خێزانییان ھەیە لەگەڵ سەرۆکی قەوارەکان، یان نزیکن لێیانەوەو خاوەنی ژیاننامەیەکی پیشەیی نین کە بتوانن گوڕێک بدەن بە واقیعی سیاسی‌و خزمەتگوزاری، تەنانەت ژمارەیەکیان تۆمەتبارن بە گەندەڵی، هەر لەو ڕوانگەیەوە چاودێران پرسیار دەکەن دەربارەی دروشمی" تاقیکراوە تاقی ناکرێتەوە" كە ئەوە دروشَمێكی عادل عەبدولمەهدیە لە پاڵ دروشمی حکومەتی تەکنۆکرات‌و دروشمی تریش کە عەبدولمەھدی بەڵێنیداوە بە جێبەجێکردنیان لە پاش تەكلیفكردنی بۆ پێكهێنانیكابینەی نوێی حكومەتی عێراقی.

زۆربەی وەزیرە متمانە پێدراوەكان‌و ئەوانەشی كە پاڵێوراون بۆ ئەو وەزارەتانەی كە هێشتا وەزیریان بۆ دیارینەكراوە، پەیوەندی خێزانییان ھەیە لەگەڵ سەرۆکی قەوارەکان یان نزیکن لێیانەوە.

،،

زۆربەی وەزیرە متمانە پێدراوەكان‌و ئەوانەشی كە پاڵێوراون بۆ ئەو وەزارەتانەی كە هێشتا وەزیریان بۆ دیارینەكراوە، پەیوەندی خێزانییان ھەیە لەگەڵ سەرۆکی قەوارەکان یان نزیکن لێیانەوە.


پاڵێوراوی وەزارەتی داد " ئەسما سالم سادق" خوشکی سەرۆکی میلیشیای" بابیلۆن" ڕێکان کلدانیە، وە وەزیری وەرزش و لاوان کە متمانەی پارلەمانی بەدەست ھێناوە خوشکەزای سەرۆکی پێکھاتەی چارەسەر "جەمال کەربولی"ە، وە ژنەپاڵێوراو بۆ وەزارەتی پەروەردە " سەبا تائی" یاریدەدەری سەرۆکی " ھاوپەیمانێتی بڕیار" خەمیس خەنجەرە، وەزیری پیشەسازی " عەبدوڵا جبوری" ئامۆزای سەرکردە لە ھاوپەیمانێتی میحوەر " ئەحمەد جبوری"ە، ئەم وەزیرە نوێیەی پیشەسازی تۆمەتبارە بە چەندین کێشەی گەندەڵی جۆراوجۆر.


وەكو ماڵپەڕی " العرب الجدید" ئاماژەی پێداوەن وەزیری دارایی " فوئاد حسین"، بریتیییە لە ئەندازیاری ڕیفراندۆم‌و جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق ساڵی ڕابردوو، ئەو یەکێکە لە دیارترین یاریدەدەرەكانی مەسعود بەرزانی.


وەزیری کشتوکاڵ " ساڵح حسین" یەکێکە لە سەرکردەکانی میلیشیای" سەربازی مەھدی" سەر بە حەشدی شەعبی"، وە "باسم ڕوبەیعی" وەزیری کار، بریتییە لە یەکێک لە ئەندامە دیارەکانی میلیشیای "عەسائیب"، بەھەمان شێوە پاڵێوراوی وەزارەتی پلاندانان " ئەیاد سامەڕائی" کە ھێشتا متمانەی پارلەمانی بەدەست نەھێناوە، تۆمەتی گەندەڵی ڕوبەڕوو کراوەتەوەو یەکێکە لە سەرکردەکانی حیزبی ئیسلامی عێراقی، ھەروەک پاڵێوراوی وەزارەتی ناوخۆ " فالح فەیاز"سەرکردەی دەستەی" حەشدی شەعبیە" و وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوو بووەو کۆمەڵێ تۆمەتی گەندەڵی ماڵی‌و ئیداری ڕوبەڕوو دەکرێتەوە.

چاودێران پێیانوایە ئەم پێکھاتەی وەزارەتانە کە عەبدولمەھدی ڕایگەیاندووە مایەی نائومێدیە بۆ شەقامی عێراقی، ئەگەر عەبدولمەھدی بکشایەتەوە لە ڕاسپاردن بۆ پێكھێنانی حکومەت، ئەوا دەبوو بە یەکێک لە کارێزماکانی عێراقی نوێ".

،،


چاودێران پێیانوایە ئەم پێکھاتەی وەزارەتانە کە عەبدولمەھدی ڕایگەیاندووە مایەی نائومێدیە بۆ شەقامی عێراقی، ئەگەر عەبدولمەھدی بکشایەتەوە لە ڕاسپاردن بۆ پێكھێنانی حکومەت، ئەوا دەبوو بە یەکێک لە کارێزماکانی عێراقی نوێ".


وە بەگوێرەی ڕای ھەندێ چاودێری سیاسی عێراقی ئەم حکومەتی نوێی عێراقی لە سێ جۆر كەس پێكهاتووەو، وەزیرەکان، یان برادەری سەرۆکوەزیرانن، یان خزمی نزیکی سەرکردەسیاسیەکانن، ئەوە لەکاتێکدا بەشێکیترشەفاعەتە دەرەکیەکان دەیانگرێتەوە، بەم شێوەیە ئەم پێكهاتەیە سەرتایەكی مژدە بەخش وێنا ناكات‌و چاكسازی‌و گۆڕانكاری ناكەنە دیاری بۆ عێراقییەكان.

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی