خراپترین و گرانترین پارلەمان

بزانن پەرلەمانتارەکان 48 ملیۆن دینار لەپاى چى وەر دەگرن؟

خراپترین و گرانترین پارلەمان

388 خوێندراوەتەوە

 

 خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستان -عێراق، خراپترین خول و گرانترین ماوەی پارلەمان بوو ، لەماوەی پێنج ساڵی ئەو خولەدا ٣٣ یاسا دەرچووێنراوە . زۆرینەی ئەو یاسایانە کارەساتبار و ماڵوێرانکاربوون بۆ ئێستا و داهاتووی کورد .

 

 

،،

یاسای ژمارە ٣ی ٢٠١٨ کە ترسناکترین یاسایە لەمێژووی عێراق و کوردستاندا دەرچوێنرابێت . ئەویش بە چەسپاندی هەمیشەیی یاسای تیرۆر نەک وەک پێشتر بە درێژکردنەوەی دووساڵ .

 

١- یاسای ژمارە ٢ ی ٢٠١٤ ، بۆ دوو ساڵ یاسای تیرۆر درێژکرایەوە

٢-یاسای ژمارە ٤ ی ٢٠١٤ کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانی پێ پەسەندکرا .

ئەو کۆمسیۆنەی ڕیفراندۆمە فاشیلەکەی ئەنجامدا . دواتریش لەسایەیدا دوا هەڵبژاردنی ئەنجامدا کە هەموو لایەنەکان لە ئەنجامەکەی ناڕازی بوون .

٣ - یاسای ژمارە ٧ ی ٢٠١٥ . خراپترین و نامەسولانەترین یاسابوو دەرچووێنرا کە حکومەتی دەستکراوەکرد، قەرزی دەرەکی بکات .

بەپێ ی ئەم یاسایەبوو خەڵکی کوردستان بوون بەژێر قەرزی زیاتر لە ٢٠ ملیارد دۆلارەوە .

٤ - داخستنی پارلەمان و پەکخستنی بۆ ماوەی دوو ساڵ

٥ - پەسەندکردنی بڕیاری ڕیفراندۆم لەلایەن پارلەمانەوە و ڕاسپاردنی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی

 

،،

ئەمانە ئەو یاسا ترسناکانە بوون ،لە ماوەی ٦٠ مانگدا ، ١١١ ئەندام پارلەمان ، موچەی ٨ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە ، دەکاتە ٥٤ ملیارد دینار . لەگەڵ بودجەی تایبەتی پارلەمان بە بڕی یەک ملیارد بۆ هەر مانگێک ، دەکاتە ٦٠ ملیارد دینار .

 

٦ - یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٧ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پارلەمان تا ساڵێک

٧ - یاسای ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٧ کە دەکاتە درێژکردنەوەی ولایەتی سەرۆکی هەرێم بەڵام بە ڕێگای دابەشکردنی دەستەڵاتەکانی لەنێوان خۆی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا .

٨ - یاسای ژمارە ٣ی ٢٠١٨ کە ترسناکترین یاسایە لەمێژووی عێراق و کوردستاندا دەرچوێنرابێت . ئەویش بە چەسپاندی هەمیشەیی یاسای تیرۆر نەک وەک پێشتر بە درێژکردنەوەی دووساڵ .

٩ - یاسای ژمارە ٩ ی ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بەدرێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بەناوی هەڵپساردنەوە .

 

ئەمانە ئەو یاسا ترسناکانە بوون ،لە ماوەی ٦٠ مانگدا ، ١١١ ئەندام پارلەمان ، موچەی ٨ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە ، دەکاتە ٥٤ ملیارد دینار . لەگەڵ بودجەی تایبەتی پارلەمان بە بڕی یەک ملیارد بۆ هەر مانگێک ، دەکاتە ٦٠ ملیارد دینار .

 

 

،،

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە ، چەمچەماڵ و دەوروبەری لە بێ ئاوی ڕزگار دەکات پێویستی بە ٣٠ ملیارد دینارە . پرۆژەی یەکەی نیشتەجێ بوونی کەمدەرامەتەکان، نزیکەی ١٠ هەزار شوقەیە لە سەرتاسەری هەرێمدا . لە بەر نەبوونی ٧٠ ملیارد دینار ڕاگیراوە .

 

کۆی ئەو ١١٤ ملیارد دینارە لەگەڵ ٥ ملیاردی دیاری کۆتایی خول ، هەر پارلەمانتارێک بڕی ٤٨ ملیۆن دیناری بۆ دیاری کراوە . دەکاتە نزیکەی ١٢٠ ملیارد دینار .

لەکاتێکدا لەبەر قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە .

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە ، چەمچەماڵ و دەوروبەری لە بێ ئاوی ڕزگار دەکات پێویستی بە ٣٠ ملیارد دینارە . پرۆژەی یەکەی نیشتەجێ بوونی کەمدەرامەتەکان، نزیکەی ١٠ هەزار شوقەیە لە سەرتاسەری هەرێمدا . لە بەر نەبوونی ٧٠ ملیارد دینار ڕاگیراوە .

 

ئەو ١٢٠ ملیارد دینارە دابەشبکرێت بەسەر ٣٣ یاساکەی ماوەی پێنج ساڵی پارلەماندا . بڕی تێچووی هەر یاسایەک ، نزیکەی چوار ملیارد دیناری تێچووە . بۆیە لەگەڵ ئەوەدا خولی چوارەمی پارلەمان ، خراپترین خول بوو . گرانترین یاساش لە دنیادا ، ئەو ٣٣ یاسایەی پارلەمانی هەرێمی کوردستانن .