بەرپرسێكی گۆران:      پەرلەمانتاران 2ساڵ كاریان كردووە بەڵام مافی خۆشیانە 49 ملیۆن وەر بگرن

"دەبێت خولی چوارەم دابەش بكەین بەسەر دوو قۆناغدا"

بەرپرسێكی گۆران: پەرلەمانتاران 2ساڵ كاریان كردووە بەڵام مافی خۆشیانە 49 ملیۆن وەر بگرن

716 خوێندراوەتەوە

 

بابەتی وەرگرتنی 49 ملیۆن دینار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە، هاوڵاتیان نیگەران دەكات، بەرپرسێكی گۆرانیش دەڵێت: تەنها دوو ساڵی سەرەتا ئەندام پەرلەمان كاری كردووە بەڵام بەپێی یاساش مافی خۆیانە موكافەئەی شەش مانگ بەسەر یەكەوە وەر بگرن.

 

دانا عەبدوالكریم، بەرپرسی بەشی حكومەت لە ژووری حكومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆران تایبەت بەم بابەتە لەگەڵ دیپلۆماتیك مەگەزین گفتوگۆی كرد و باسی لەوە كرد كە خولی چوارەمی پەرلەمان دەكرێت دابەشی بكەین بەسەر دوو قۆناغی جیادا و ناكریـَت بەیەك پاكێج سەیری هەمووی بكەین.

دانا عەبدولكەریم، بەرپرسی بەشی حكومەت لە ژووری حكومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆران

 

 
بۆیە دەڵێت:"دەبێت پێش 12ی ئۆكتۆبەرو پاش 12ی ئۆكتۆبەر لەیەك جیا بكەینەوە چونكە دوو قۆناغی جیایە لە ئەزموونی پەرلەمانی خولی چوارەم".

 

،،

 دوو ساڵی سەرەتای پەرلەمان، سەركەوتووترین و زێرینترین ساڵەكانی ئەزموونی پەرلەمانی بوو لە هەرێمی كوردستان هەر لە ساڵی 1992 هەتاكو ئەمرۆش.

 

 


"دوو ساڵی سەرەتای زێرینترین ساڵەكانی پەرلەمان بوو"


بەرپرسەكەی گۆران بەراشكاوی ئەوەی باسكرد كە لەسەرەتای خولی چوارەمی پەرلەمان كە سەرۆكەكەی گۆران بوو (یوسف محمد سادق) پەرلەمان ئەزمونێكی زۆر سەركەوتووی پێشكەش كرد.

 
" دوو ساڵی سەرەتای پەرلەمان، سەركەوتووترین و زێرینترین ساڵەكانی ئەزموونی پەرلەمانی بوو لە هەرێمی كوردستان هەر لە ساڵی 1992 هەتاكو ئەمرۆش" دانا عەبدولكەریم وایگووت.

 

سەبارەت بە كارەكانی پەرلەمان كە هەندێك پێیانوایە جگە دەرچواندنی چەند یاسایەكی خراپ هیچ شتێكی دیكەی نەكردووە، دانا عەبدولكەریم وەڵام دەداتەوە دەڵێت:" هەندێ یاسای زۆر باش دەرچوون بەتایبەت لە دوو ساڵی سەرەتا كە پرۆسەی سیاسییان لە هەرێمی كوردستان گۆری كە یاساكانیش لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بوون".

،،

كاتێك سەرۆكی پەرلەمان بەزەبری هێز دەنێریتە ماڵەوە ئیدی شەرعیەتی پەرلەمان دەكەوێتە ژێر پرسیارو كارەكانی پەك دەخرێن بۆیە دەتوانین بڵێین تەنها دوو ساڵی سەرەتا پەرلەمانێكی كارا هەبووە لە هەرێمی كوردستان.

 

"دوای دوو ساڵەكە پەرلەمان لەكارخرا"

بەرپرسی بەشی حكومەت لە ژووری حكومەت و پەرلەمانی گۆران باس لەوە دەكات دوای ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان لە 12ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2016 لەلایەن پارتییەوە نێردرایە ماڵەوە (لە دێگەڵە رێی لێگیرا) ئیدی پەرلەمانی كوردستان و كارەكانی پەكخران.

 
"كاتێك سەرۆكی پەرلەمان بەزەبری هێز دەنێریتە ماڵەوە ئیدی شەرعیەتی پەرلەمان دەكەوێتە ژێر پرسیارو كارەكانی پەك دەخرێن بۆیە دەتوانین بڵێین تەنها دوو ساڵی سەرەتا پەرلەمانێكی كارا هەبووە لە هەرێمی كوردستان".

 
ئەو سورە لەسەر ئەوەی كەوا پێنج ساڵی رابردووی خولی چوارەمی پەرلەمان بەیەك پاكێج سەیر نەكرێـت و بكرێت بە دوو قۆناغی جیا چونكە تەنها دوو ساڵی سەرەتای پەرلەمان سەرۆكی هەبووە كە بەرێكەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان دانراوە.

 

 

،،

ئەندامی پەرلەمان لە خولی چوارەم، تەنها دوو ساڵی سەرەتای بەجدی كاری كردووە، ئیدی ساڵەكانی دیكە كارێكی ئەوتۆیان نەبووە، چونكە زۆرێك لە پرۆژە یاسا و هەمواركردنی یاساكان لەكار كەوتن.

 

 

" ئەندام پەرلەمان تەنها دوو ساڵ كاری كردووە"

دانا عەبدولكریم باس لە سەركەوتنی خولی چوارەم و كاری ئەندام پەرلەمانەكان دەكات و پێی وایە ئەندام پەرلەمانەكان تەنها دوو ساڵ كاریان كردووە و ماندوو بوون، ئەوی دیكەی تەنها كات بەرێكردن بووە.

 

" ئەندامی پەرلەمان لە خولی چوارەم، تەنها دوو ساڵی سەرەتای بەجدی كاری كردووە، ئیدی ساڵەكانی دیكە كارێكی ئەوتۆیان نەبووە، چونكە زۆرێك لە پرۆژە یاسا و هەمواركردنی یاساكان لەكار كەوتن".دانا عەبدولكەریم وایووت

 

"49 ملیۆن دینارەكە مافی خۆیانە"

بەرپرسەكەی گۆران باس لە 49 ملیۆن دینارەكەی پەرلەمانتاران دەكات و پێی وایە مافی خۆیانە و ناكرێت هێندە سەرزەنشت بكرێن چونكە شتێكی نایاساییان نەكردووە.

 

،،

بۆیە لەرووی یاساییەوە ئەندام پەرلەمانەكان مافی خۆیانە ئەو پارەیە كە 49 ملیۆنە وەری بگرن، بەڵام لەرووی كارو ماندووبوونەوە دەكرێت نیشانەی پرسیاریان لەسەر دابنێین.

 

 

" بەپێی یاسا، هەر ئەندام پەرلەمانێك بۆ ماوەی دوو ساڵ كە دەكاتە نیوەی خولەكە دەوام بكات، ئەوا خانەنشینی دەیگرێـتەوە و هەر بەپێی یاساكەش دوای تەواو بوونی خولەكە موچەی شەش مانگ بەسەر یەكەوە وەر دەگرێت". دانا عەبدولكەریم وایووت.

هەرچەندە هاوڵاتیان نیگەرانن و پێیانوایە پەرلەمان دەبوو لەبری سەرقاڵ بوونی بە هەندێ یاسای بێ بەها سەرقاڵی كەمكردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی ئەندام پەرلەمانەكان بوایە.

 
بەڵام عەبدولكەریم دەشڵێت:" بۆیە لەرووی یاساییەوە ئەندام پەرلەمانەكان مافی خۆیانە ئەو پارەیە كە 49 ملیۆنە وەری بگرن، بەڵام لەرووی كارو ماندووبوونەوە دەكرێت نیشانەی پرسیاریان لەسەر دابنێین".

 

هەفتەی پێشوو تەمەنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان تەواو بوو، ئەندام پەرلەمانەكانیش بۆ كۆتا جار سەردانی بینای پەرلەمانیان كردو دواتر بۆ ئەندامانی خولی نوێیان بەجێهێشت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان