ئایا ئەمەریكا ناتۆی عەرەبی دروستدەكات؟

تیرۆرکردنی خاشقچی‌و ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان‌و ئەمەریكاو سعودیە

ئایا ئەمەریكا ناتۆی عەرەبی دروستدەكات؟

691 خوێندراوەتەوە

پێناچێت لێكه‌وته‌كانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی بێكاریگه‌ربن‌و ڕەنگە ڕووداوه‌كه‌ هه‌روا به‌ سانایی به‌سه‌ر سعودیەدا تێنه‌پەڕێت، ئایا ئه‌و ڕووداوه‌ سعودیه‌ دەگۆرێت بۆ وڵاتێک کە بار بێت بەسەر ھاوپەیمانەکانییەوە؟ چۆن پەیوەندی ئەمه‌ریکا بەردەوام دەبێت لەگەڵ دەوڵەتێکدا کە شازادەیەکی جێنشین سەرکردایەتی بکات‌و ھەموو جیھان تۆمەتباری دەکات بە تیرۆرکردنی ھاونیشتیمانیەک لەبەر گوزارشتکردن لە بۆچوونێکی جیاواز؟

 

پرۆسەی تیرۆرکردنی خاشقچی لێدانێکی بەھێز بوو لەسعودیەو شازادە جێنشینەکەی کە ئەمه‌ریکای زۆر بەکاردەھێنا بۆ ئاماژەدان بەخۆی.

وەزیری بەرگری ئەمریکا جیمس ماتیس لە گونگرەی ئاسایش لە مەنامە پێش چەند ڕۆژ لەوتارێکی خۆیدا گوزارشتی لەوەکرد کە ڕەنگە پرسی تیرۆرکردنی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسی سعودی جەمال خاشقچی سەقامگیری ھەرێمایەتی لە ناوچەکەدا تێکبدات.

وەزیری بەرگری ئەمەریكا لەمەنامەی پایتەختی وڵاتی بەحرەین، زۆرتر لەوبارەیەوە دواو وتی:" دەست نەگرتنی ھەردەوڵەتێک بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکان‌و بڕیارەکانی یاسا سەقامگیری ناوچەیی تێکدەدات ".

 

 
گومانی تێدا نییە کە وەزیر جیمس ماتیس لە تێڕوانینێكی دوورمەودای جیاوازەوە قسەی كردووەو دوو ئاستیش ڕەنگ دەداتەوە لەسەر لێدوانەکانی:
یەکەم، لە ناواخندا وەزیرەکە ڕەخنە دەگرێت لە سیاسەتە ناوخۆییەکانی سعودیە، کاتێک دەڵێت ئەو نەتەوەیە زیاتر لە ئاسایشدا دەبێت کە ڕێگەبدات بەدەنگی ئۆپۆزیسیۆن‌و ڕایجیاوازو تا گوزارشت لەخۆیان بكەن.


وە خوێندنەوەیەکی ورد بۆ ئەم ڕستەیە ڕێگەیە بۆ کردنەوەی کۆدی تێگەشتنی ئەمەریکا کە ھەندێ کاری تیرۆرستی بخاتە ئەستۆی سعودیە، وەک تەقینەوەکانی یازدەی سێبتەمبەر


دیارە بۆچوونێکی باڵادەست ھەیە لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا كە ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر سعودیە دەوڵەتێکبوایە ڕێگەی بدایە بە بوونی ئۆپۆزیسیۆن و ڕێگەی بدایە بە ھەڵبژاردن، ئەوا ئوسامە بن لادن لە زۆربەی دۆخەکاندا دەبووە ئەندامێکی توندڕەو لە پەرلەمانی سعودیەداو ڕێکخراوی قاعیدە پەلاماری وڵاتە یەکگرتووەکانی نەدەدا.

 

،،

دیارە بۆچوونێکی باڵادەست ھەیە لە وڵاتە یەکگرتووەکاندا كە ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر سعودیە دەوڵەتێکبوایە ڕێگەی بدایە بە بوونی ئۆپۆزیسیۆن و ڕێگەی بدایە بە ھەڵبژاردن، ئەوا ئوسامە بن لادن لە زۆربەی دۆخەکاندا دەبووە ئەندامێکی توندڕەو لە پەرلەمانی سعودیەداو ڕێکخراوی قاعیدە پەلاماری وڵاتە یەکگرتووەکانی نەدەدا.

 
دووەم، وڵاتە یەکگرتووەکان ھەوڵدەدات بۆ دروستکردنی ھاوپایمانێتیەکی فراوان لە ناوچەکەدا بۆ ڕوبەڕووبوونەوەو ئابڵۆقەدانی ئێران، وە بۆچوونی ئەمریکا لەسەر ئەوە جێگیرە کە سعودیە ئەو وڵاتە دەبێت کە لەپێشەوە دەبێت لەم ھاوپەیمانێتییەدا.


لە ڕاستیدا سعودیەش بەپەرۆشە بۆ دروستکردنی ئەوەی پێی دەوترێت " ناتۆی عەرەبی" کە دەوڵەتە عەرەبیە میانڕەوەکان لەخۆی بگرێت، لەگەڵ ئیسرائیلدا، وە لە ھاوپەیمانێتییەکەشدا حیسابی بۆ دەکرێت.


ئەگەر سعودیە سەرکردایەتی ئەو ھاوپەیمانێتیە بکات بۆ یارمەتیدانی وڵاتە یەکگرتوۆەکان لە جەنگە ساردەکەی لەگەڵ ئێراندا، ئەوا دەبێت ڕیاز دەست وەرنەداتە جیاوازییەکان لەگەڵ دەوڵەتەکانی ھەمان کۆمەڵە، بۆنمونە دەربارەی ئا بڵۆقەدانی قەتەر..

 

 

ئێستا ئەمەریكا سەرگەرمی بنیاتنانی هاوپەیمانێتییەكی بەهێزە لە ڕۆژهەڵاتداو مەبەستیشییەتی ئەو هاوپەیمانێتییە لەمیانی سزاكانی بەسەر ئێراندا كەڵك لێوەرگرێت.


پاش تیرۆركردنی جەمال خاشقچی، وڵاتە یەکگرتووەکان دەبیچت چۆن پاساو بھێنێتەوە بۆ بەردەوام بوون لە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتێکدا کە کەسێک سەرکردایەتی دەکات كە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تۆمەتباری کردووە بە دەست ھەبوون لە پرۆسەی تیرۆرکردنی ھاونیشتیمانیەکی سعودی کە ھیچ تاوانێکی نەبووە، جگە لەوەی گوزارشتی کردووە لە ڕایەکی جیاواز دەربارەی ئەوەی پێی خۆش بووە کە شازادەی جێنشین گوێی لێبگرێت؟

ئێستا کۆشکی سپی زۆر قورسە بۆی کە پەیوەندی بەردەوام بێت لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودی‌و مامەڵەكردن لەگەڵیداو پشتپیبەستنی وەك یەكێك لەو وڵاتانەی كە لە پرسی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران هاریكاری بكات.

لەپاش تیرۆركردنی خاشقچی لە لایەن سعودییەوە، ئاخۆ ئیًستا سعودیە لە وڵاتێكی هاوپەیمانییەوە گۆرٍاوە بۆ وڵاتێک کە بار بێت بەسەر ئەمەریكاو ھاوپەیمانەکانیەوە؟

 

،،

بە وتەی " جیمس ماتیس" بڕیارە ساڵی ئایندە ئەو ھاوپەیمانێتیە دابمەزرێت، بەڵام ھیچ کەسێک نازانێت چۆن دەتوانرێت ھاوپایمانێتیەک دابمەزرێت لە نێوان کۆمەڵێک دەوڵەتدا کە لەدۆخی ناکۆکی‌و کێبڕکێ‌و ڕەنگە جەنگی سارددا بن لەگەڵ یەکتریدا؟

 
ئاخۆ ئەمەریكا چۆن مامەڵە لەگەڵ سعودیەدا دەكات لەمیانی ئەو هاوپەیمانییەی كە لەناچەكەدا دروستی دەكات؟
جیا لەپرسی تیرۆركردنی خاشقچی، ناكۆكی سعودیە لەگەڵ قەتەرو وڵاتانی دیكەی ناوچەكەدا، یەكێكیتر لە لەمپەرەكانی بەردەم ئەو هاوپەیمانێتیە دەبێت كە ئەمەریكا دروستی دەكات.


بە وتەی " جیمس ماتیس" بڕیارە ساڵی ئایندە ئەو ھاوپەیمانێتیە دابمەزرێت، بەڵام ھیچ کەسێک نازانێت چۆن دەتوانرێت ھاوپایمانێتیەک دابمەزرێت لە نێوان کۆمەڵێک دەوڵەتدا کە لەدۆخی ناکۆکی‌و کێبڕکێ‌و ڕەنگە جەنگی سارددا بن لەگەڵ یەکتریدا؟


سەرباری ناكۆكییەكانی نێوان ئەو وڵاتانەی كە ئەمەریكا دەیەوێت هاوپەیمانێتیان لە نێواندا دروست بكات، سعودیەی پاش خاشقچی ڕەنگە سەختترین لەمپەربێت، ئەو سعودیەیەی كە بەیەكێك لەدۆستەكانی ئەمەریكا لەناوچەكەدا هەژمار كراوە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك