بەهادین نوری
حزبی شیوعی لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمدا، ساڵی ١٩٩٢، ٢٢ هەزار دەنگی وەرگرت کە دەیکردە نزیکەی ٢ ٪ی سەرجەم ، لە مەودای ئەم پێنج جارەی هەڵبژاردندا کە لە ٢٦ ساڵی ڕابردوودا کراوە، هەر جارەی سێ ههزارو پێنج سهد دەنگ کەمی کردووە، بۆ ئاگاداری ژمارەی دەنگدەران ساڵ بە ساڵ زیادی کردووە بە پێچە وانەی ژمارەی ئەو دەنگانەی دراوە بە حشع .
ئاساییە ئەگەر ژمارەی کورسییەکانی حیزبێ لە هەڵبژاردندا دابەزێو لە باتی ٤٠ کورسی ٣٠ یان ٢٠ کورسی بێنێ، بەڵام ئاسایی نییە کە حیزبێ هەر لە سەرەتاوە ( ٢٢ ) هەزار دەنگ بێنیو لە ماوەی ٢٦ ساڵیشدا هەر بەرەو کەمتر بجوڵێ.
بە هەموو پێوەرێکی لۆژیکی دەبێ بەر پرسانی حیزبی لەم چەشنە بە جدی و بە درێژی لێکۆڵینەوە لە وەزعی وەها بکەنو بگەڕێن بۆ هۆکارو چارەسەر، یان ئەو ڕێخراوە هەڵوە شێننەوە.
ئەمە دیاردەیەکی سروشتی نییە کە حیزبێکی تەمەن ٨٤ ساڵی بە مێژوو یەکی پڕ لە خەباتی قارەمانانەو هەزاران شەهیدەوە لە دوا هەڵبژاردنی وڵاتە کەیدا، ( هەرێمی کوردستان ) ٨ هەزار دەنگ بێنێ، ( حشعیش لە حشکع حاڵی باشتر نییە ).
چ هۆکارێ لە پشتی ئەمەوەیە؟ بۆچی لە حیزبێکی جەماوەری گەورەوە، بوو بە حیزبێکی پەراوێزی وەها بچووک ؟ چۆن ئەندامانی خاوێنو دڵسۆز ئەمەیان پێقوبووڵ دەکرێ؟
،،
چ هۆکارێ لە پشتی ئەمەوەیە؟ بۆچی لە حیزبێکی جەماوەری گەورەوە، بوو بە حیزبێکی پەراوێزی وەها بچووک ؟ چۆن ئەندامانی خاوێنو دڵسۆز ئەمەیان پێقوبووڵ دەکرێ؟
وەڵامی جیا جیا هەیە بۆ ئەم پرسیارە، هێندێ هۆکاری ئەم دیاردەیە دەگێڕنەوە بۆ داڕمانی ڕژێمی سۆڤێتیو حیزبی شیوعی بهڵشە ڤی، ئەو داڕمانە کە ئەنجامێکی سرووشتی بوو بۆ پەرە سەندنی ڕەوتی ستالینیزم لە حیزبی شیوعیو دەوڵەتی سۆڤێتی، بەڵێ بێگومان ئەم داڕمانە یەکێ لە هۆکارەکانی لاوازبوونی بزووتنەوەی شیوعی بوو لە هەموو جیهاندا بە عێراقیشەوە، بەڵام زۆربەی حیزبە شیوعیەکانی وڵاتانیتر ( لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ) نە پێشتر وەکو حشع بە هێز بوونو نە دواتریش بەمجۆرە لاواز بوون،
نوێنەرایەتیان لە پەرلەماندا نزیکە لە وەزعی پێشوویان، بۆیه دەبێ بۆ هۆکاری دیكه بگەڕێن بۆ تەفسیری ئەم دیاردەیە لە حشکعدا.
من نزیکەی ٤٠ ساڵم لە تەمەنی خۆم لە ناو حشعدا بەسەربردو لە حەفتاکانی سەدەی بیستەوە هۆکاری پاشەکشەی بزووتنەوەی شیوعیم دە ستنیشانکردو کەوتمە ململانێی توند لەگەڵ سەر کردایەتی حیزب، دوای زێتر لە دەساڵ ململانێ جێگەم نەما لە ناو حیزبدا، زۆرم لەسەر ئەم بابەتە نوسیوەو لێرەشدا بە کورتی دەڵێم:

١- لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حشع لە پراگ پاش کودەتای ٨ شوباتی ١٩٦٣و پاش شەهید بوونی سکرتێری حیزب سهلام عادل، ئە و سیاسەتە یەمینیە چەوتە داڕیژراو، کۆچکردوو هاوڕی عهزیز محهمهد هەڵبژێردرا بە سکرتێری حیزب. عهزیزمحهمهد یەکێ بوو لە داڕێژەرانی خەتی ئاب و بۆ زێتر لە ( ٥٠ ) ساڵی دوای کۆبوونەوەکەش، هەتا کۆچی دوایی کرد، بە کردەوە سوور بوو لە سەر ئەو هە ڵووێستە.
٢- هە ڵەی هەرە گەورەو کوشندەی حشع بە سەرکردایەتی عهزیزمحهمهد ئە وە بوو کە شیوعییەکانی گرێدا بە پاشکۆی ڕژێمی سەدام و حیزبی بە عسەوە بۆ ماوەی ٧ ساڵ ( ٧٢ – ١٩٧٩ ) . ئەم بەرە کلکایەتییە، بوو بە خۆرەو چووە لەشی حشع، گورزێکی لێدا کە هە تا ئێستەش برینەکانی ساڕێژ نە بووەتەوە.
دووەم هەڵەی کوشندەی حشع، بە سەرکردایەتی عهزیز محهمهد، ئە وە بوو کە شیوعیەکانی ڕاپێچی شەڕی براکوژی نێوان پارتیو یەکێتی کردو کردی بە پاشکۆی حیزبێکیان دژ بەوی تریان لە ١٩٨٣ دا.
،،
هە ڵەی هەرە گەورەو کوشندەی حشع بە سەرکردایەتی عهزیزمحهمهد ئە وە بوو کە شیوعییەکانی گرێدا بە پاشکۆی ڕژێمی سەدام و حیزبی بە عسەوە بۆ ماوەی ٧ ساڵ ( ٧٢ – ١٩٧٩ ) . ئەم بەرە کلکایەتییە، بوو بە خۆرەو چووە لەشی حشع، گورزێکی لێدا کە هە تا ئێستەش برینەکانی ساڕێژ نە بووەتەوە.
شەڕەکە لە پشتاشانەوە دەستی پێنە کرد وەکو زۆر کەس وەهای دەبینن، بەڵکو لە ٢٨ / ٤ / ١٩٨٣ وە ، لە بالیسان دەستی پێکرد کە بەرەی جود ( پارتی و حشع سۆشیالیست و پاسۆک ) هێرشیان کردە سەر مەڵبەندی دووی یەکێتی لە بالیسانو پێشمەرگەکانی یەکێتیان ڕاونا، سەرکردایەتی پارتی بوو کە نەخشەی بۆ ئەم شەڕەی داڕشت، پێیوابوو بە ئاسانی سەرکەوتن لەم شەڕەدا بەدەست دێنێ وەک لە شەڕی هە کاریدا بە دەستی هێنا.
بەڵام لێرە ئەنجامی شەڕ بە پێچەوانەی هەکاری بوو، یە کێتی سەرکەوتو تۆڵەی هەکاری کردەوە. حشعیش زەرەر مەندی یەکەم بوو، هە موو شتێکی لەدەستدا، ٩٠ شەهیدی دا کە زۆریان کادری حیزبی بوون، ئەم تێشکانەش ئەنجامی کلکایەتی حشع بوو بۆ باڵێ لە بزووتنەوەی نە تەوەیی کورد، تەواوکەری تێكشکانی پاشکۆ گەریبوو بۆ قەومیەکانی عەرەب – بە عسیەکان.
هە ر ئەو پاشکۆگەرییەی حشع لە وەدا کۆتایی نەهات کە باسمکرد، بە ڵکو بوو بە ڕەوشتو هێڵێکی هەمیشەیی حشع و دواتر حشکع لە ماوەی زیتر لە ٥٠ ساڵی ڕا بردوودا.
عهزیز محهمهد بە فەرمی سکرتێری حشع بوو بۆ ٢٩ ساڵ، لە ٩٩٣ دەستی لە کار کێشایەوە بە فەرمی، بەڵام بە کردەوە لە هێندێ خاڵی بنەرەتیدا هەر خۆی سەرچاوە بوو، هە تا دوا کۆنگرە کە بەر لە کۆچکردنی گیرا، بە تایبەتی پرسی دانانو لابردنی کادری سەرەکی حشکعی گر تبووە دە ستی خۆیو لە کۆنگرەکاندا تا پار ساڵیش دە بوو بە مەرجیعو حەریسبوو لەسەر پاراستنی کادرەکانی کە بە دڵی خۆی بوون لە پۆستی بەرپرسیا رێتیدا، ڕێگر بوو لە هەموو نۆژەنکردنەوەیەک لە حشع و حشکعدا.
،،
زێتر لە ٥٠ ساڵ هاوڕێی کۆچکردو عهزیز محهمهد بە عەقڵیەتی ستا لینیزم، لە نوسخە یەمینیەكەی ستا لینیزم، بزوتنەوەی شیوعی بەڕێوەبرد. بە هیچ جۆرێ خەمی سەر بە خۆیی سیاسی حیزبی نە بوو، هە میشە هێڵی پاشکۆگەری هە ڵدەبژارد، بە کاریگەری ئەو پاشکۆ گەرییە، حشع سیقەی جەماوەری لە دەستدا
زێتر لە ٥٠ ساڵ هاوڕێی کۆچکردو عهزیز محهمهد بە عەقڵیەتی ستا لینیزم، لە نوسخە یەمینیەكەی ستا لینیزم، بزوتنەوەی شیوعی بەڕێوەبرد. بە هیچ جۆرێ خەمی سەر بە خۆیی سیاسی حیزبی نە بوو، هە میشە هێڵی پاشکۆگەری هە ڵدەبژارد، بە کاریگەری ئەو پاشکۆ گەرییە، حشع سیقەی جەماوەری لە دەستداو ساڵ بە ساڵ بچوکتر دە بوهوەو دەنگە کانی کەمتر دەبوونەوە، تا لە هە ڵبژاردنی ٣٠ ئەیلولی ڕا بردوودا، دابە زی بۆ ( ٨ ) هەزار.
شیوعییەکانی عێراق، بە کوردستانیشەوە، لە چلە کانو پە نجاکانی سەدەی پێشوودا، بە خەباتی چینایەتیو جە ماوەرییەوە خۆیان لە حیزبو هێزە سیاسییەکانیتر جیا کردبوهوە. ئەمە لەفەرهەنگی سیاسی حیزبیدا بزر بوو لە ساڵانی سەرکردایەتی عهزیز محهمهددا.
ئەگەر وانییە فەرموو بە ڵگە بێنە، لە باتی باوەڕو پشتگیری ڕەنجدەرانو هەژاران شیوعییەکان دڵیان بە ڕەزامەندیو مەدحو سەنای سەرکردە نەتەوەییو بۆرژوازییەکان خۆشبوو بۆ سەرکردایەتی حشکع.
،،
پێوویستە پێشەکی ئەوە بزانرێ کە چارەسەری نە خۆشی موزمین زەحمەتترە لە چارەسەری نە خۆشی تازەپەیدا بوو، ئەمەش کە حشکع بەدەستیەوە دەناڵێ نە خۆشیەکی موزمنە، تەمەنی لە ٥٠ ساڵ تێپەڕ بووە
بەم چەشنە هێزو توانای حشع و حشکع دابەزی، تا بوو بە مەی ئەمڕۆ دە یبینین. لێرەدا پرسیاری گەوهەری چییە؟ یان بە وشەیەکیدی، هیچ چارەسەرێ بۆ وەزعی حشکع هەیە؟
پێوویستە پێشەکی ئەوە بزانرێ کە چارەسەری نە خۆشی موزمین زەحمەتترە لە چارەسەری نە خۆشی تازەپەیدا بوو، ئەمەش کە حشکع بەدەستیەوە دەناڵێ نە خۆشیەکی موزمنە، تەمەنی لە ٥٠ ساڵ تێپەڕ بووە، ئەمە پرسەکەی ئا ڵۆزترو زەحمەتتر کردووە، بەڵام ڕێگەی چارەسەر دانەخراوە ئەگەر شیوعییەکان بەجدی چارەسەریان بوێ.
ئەم پرسە پێوویستە بخرێتە بەر باسو گفتو گۆیەکی بەربڵاو، تەنها لەناو ئەوانەدا نا کەئێستە کا درو ئەندامی حیزبی شیوعین، بەڵکو ئەوانەش بگرێتەوە کە پێشتر کادرو ئەندامی بوونو بەهۆی خیلافاتی فکریو سیاسیوە جێیان هێشتووە و ئێستە لە دەرەوەی وڵات دەژین یان لە ناو وڵاتدا.