عەبدولقادر ساڵح ـــ ڕاوێژکاری یاسایی
له‌م ماوه‌یه‌دا و له كۆتایی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، هه‌ڵایه‌كی گه‌وره دروست بووه سه‌باره‌ت به خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و پاداشته‌كه‌یان، هه‌روه‌ك له كۆتایی خولی سێهه‌میشدا هه‌مان بابه‌ت دروست بوو، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌ر لایه‌ك له‌ڕوانگه‌ی دیدو بۆچوونی خۆیه‌وه له‌سه‌ری بدوێت و بنوسێت.
ئێمه له‌م نوسینه كورتهداو جیاواز له نوسینانه‌ی دیكه و له روانگه‌ی یاساكانی وه‌زیفه‌ی گشتی و بابه‌تییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به چه‌ند خاڵێك دید و سه‌رنجی خۆمان له‌م باره‌یه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: پاداشتكردن و خانهنشینیكردنی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیر و پله باڵاكان به یاسای تایبه‌تمه‌ند رێكخراوه كه هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوون، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته به گوێره‌ی یاسا رێكخراوه و یاساكه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌ركراوه ، واته له‌روانگه‌ی یاساییه‌وه چ پاداشتهكهو چ خانهنشینیكردن و بڕی مووچه‌كه‌ش ئیشكالیه‌تی قانونی له‌سه‌ر نییه‌و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و پله باڵایانه‌ی كه وه‌ری ده‌گرن و سوودمه‌ند ده‌بن لێی سه‌رپێچی یاسایان نه‌كردووه و مافێكی یاسایی خۆیان موماره‌سه ده‌كه‌ن و وه‌رده‌گرن .
دووه‌م: تاكه لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به‌م بابه‌ته‌و چاره‌سه‌ركردنی، نه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه نه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دام ده‌زگاكانیه‌تی، به‌ڵكو لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند له چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بریتییه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كه هه‌ڵبژێراو و ده‌سته‌بژێری هاولاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و به ده‌نگی هاوڵاتیان بوونه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر جۆره كارێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه یاساییه، بۆ گۆرانكاریكردن و كه‌مكردنه‌وه و لابردنی ئه‌و پاداشت و خانهنشنینكردنه بێ ئاكامه، بێگومان به ره‌چاوكردنی رای شه‌قام و فشاری لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان له‌م باره‌یه‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێری كردن له‌سه‌ر كۆی كاره‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
،،
ئه‌م بابه‌ته كه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك یان چه‌ند یاسایه‌كدا رێكخراوه گه‌ربێتوو له روانگه‌ی قه‌زای ئیدارییهوهو وه‌ك گریمانه‌یه‌ك به‌رگی كارێكی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بكه‌ین به‌به‌ردا و وه‌ك بڕیارێكی كارگێڕیی سه‌یری بكه‌ین له‌روانگه‌ی پایه‌كانیه‌وه (اركان)، ئه‌وا چه‌ند سه‌رنجێك هه‌ڵده‌گرێت:
سێهه‌م: ئه‌م بابه‌ته كه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك یان چه‌ند یاسایه‌كدا رێكخراوه گه‌ربێتوو له روانگه‌ی قه‌زای ئیدارییهوهو وه‌ك گریمانه‌یه‌ك به‌رگی كارێكی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بكه‌ین به‌به‌ردا و وه‌ك بڕیارێكی كارگێڕیی سه‌یری بكه‌ین له‌روانگه‌ی پایه‌كانیه‌وه (اركان)، ئه‌وا چه‌ند سه‌رنجێك هه‌ڵده‌گرێت:
1-وه‌ك پێشتر روونمان كرده‌وه كه ئه‌م بابه‌ته له‌رووی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه و رێككار و شكلیهته پێویسته‌كانی خۆی وه‌رگرتووه و وه‌ك ئاسه‌وار و هۆكارو مه‌به‌ست ره‌نگه سه‌رنج هه‌ڵبگرێت، به تایبه‌ت له‌روانگه‌ی مه‌به‌ست (الغایە) له پشتی ته‌شریعكردنی یاساكه‌وه ، چونكه لێره‌دا مه‌به‌سته‌كه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌وانه‌ی تهشریعهكهیان كردووه بۆ خودی خۆیانیان كردووه و وه‌ك خود (ژات) لێی سوود بوون.
2-به‌رواردكردنی بابه‌تی خانه‌نشینی و پاداشتی په‌رله‌مانتاران به پاداشت و مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لادانه له رێسای گشتی وه‌زیفه‌ی گشتی به تایبه‌ت له‌رووی بڕی مووچه‌ی خانه‌نشینی و شایسته‌بوون به پاداشتی خانهنشینیهكه، چونكه له بنه‌ره‌تدا پاداشتی خانه‌نشینی (شه‌ش مانگ ـ 180 ـ رۆژ ) وه‌ك مۆڵه‌تی كۆكراوه‌ی فه‌رمانبه‌ر هاتووه‌و ئه‌و (180 ) رۆژه مه‌حكومه به چه‌ند بنه‌مایی یاسایی و مه‌رج كه له‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا به هیچ شێوه‌یه‌كی ره‌چاوی ئه‌م بابه‌ته نه‌كراوه.
،،
بڕی مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشتی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران جیاوازییه‌كی زۆر بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی و ئاسایی، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات
3-بڕی مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشتی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران جیاوازییه‌كی زۆر بێ ئه‌ندازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی گشتی و ئاسایی، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات ومووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشته‌كه‌ی به‌و جۆره بێت كه یاسای تایبه‌تمه‌ندی رێكیخستووه، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانن و ئه‌ركێكی وه‌زیفی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ناكرێت جیاوازییه‌كه به‌و جۆره بێت له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌دا
.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه‌ی لای سه‌ره‌وه تاكه لایه‌ن كه بتوانێت ئه‌م بابه‌ته یه‌كلابكاته‌وه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ئه‌وه‌ش به به‌په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازی مووچه‌و خانه‌نشینی ئاماده‌كراو له‌لایه‌ن حكومه‌تەوە، به‌و مه‌رجه‌ی ره‌چاوی ته‌واوی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره (9)ی سالی 2014ی به‌ركار له عێراقی تێدا كرابێت ده‌رهه‌ق به فه‌رمانبه‌رانی گشتی و هه‌روه‌ها پله تایبه‌ت و وه‌زیر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.