خەڵکى چییان لە پەرلەمانتاران دەوێت؟

خەڵکى چییان لە پەرلەمانتاران دەوێت؟

201 خوێندراوەتەوە

زانا ئەحمەد

 
ئێستا کەسەرەتاى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستانە کات و وادەى جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنە ئەرخەوانیانەیە کە کاندیدانى پێشوو، پەرلەمانتارانى ئیستا لەماوەى بانگەشەى هەڵبژاردندا بە خەڵکیان داوە، سەبارەت بە بەرنامەو پرۆژەى چوار ساڵى داهاتویان.

 
ئێستا کە خەڵکى کوردستان پەرلەمانتارى چوار خولیان بەڕێکردووە و چاوەڕوانى کارو ئەداى پەرلەمانتارانى خولى پێنجەم دەکەن و دەیانەوێت ئەو ستایڵى کارکردنەى کە لەماوەى ڕابردوودا کارى لەسەر کراوە گۆڕانکارى بەسەردا بێت.

 
خەڵکى دەیانەوێت ئیدى هەم و غەمى پەرلەمان و پەرلەمانتاران لەڕێگەى کەناڵى خۆیەوە کارکردن بێت بۆ باشکردنى بژێوى خەڵک و بەرزکردنەوەى ئاستى گوزەرانیان ، نەک بەرزرکردنەوەى گوزەرانى خۆیان و مسۆگەرکردنى خانەنەشینێک بە پلەى باڵاو دەستەبەرکردنى شوقەو ڤیلاو ئۆتۆمبیل و پاسەوان، کەلەماوەى ڕابردوودا ئەمانە بووبوونە بارێکى قورس بەسەر سەری خەڵکى ماندووى ئەم هەرێمى دەوڵەمەند بەنەوتەوە.

 

،،

ئێستا خەڵکى ئەم مەملەکەتە لە رەنگ و ئایدۆلۆژیاى حزبى تێربوون و پەرلەمانێکیان دەوێت کە ئایدۆلۆژیاى حزبى تێپەرێنێت و بەتەواوى مانا بەرگى حزبى لەخۆى دابڕێت و ببێتە مێنبەرو سەکۆیەک بۆ گەیاندنى دەنگى ستەملێکراوانى کوردستان.

 

 
لەهەموو دوونیادا پەرلەمان تەنها و تەنها سێ ئەرکى سەرەکى هەیە کە بریتین لە داڕشتنى یاساو چاودێریکردنى کاروبارەکانى حکومەت و پەسەندکردنى بودجەى ساڵانە، بەلام ئەگەر تەماشاى ئەداى چوار خولى رابردووى پەرلەمانى هەرێم بکەین، دەبینین پەرلەمان نەک ئەوەى نەیتویانیوە یاسایەکى باش دەربکات بە پێى پێداویستى خەڵک، بەڵکو نەشیتوانیوە چاودێرى کاروبارەکانى حکومەت بکات و بەدەگمەنیش بودجە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانەى پەرلەمان کراوە بۆ پەسەندکردنى، لەکاتێکدا بەپێى یاسا دەبێت کۆتایى مانگى تشرینى یەکەمى هەموو ساڵێک پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت و لەکۆتایى مانگى نیسانیشدا ژمێرەى کۆتایى ساڵى ڕابردوو بدرێتە پەرلەمان بۆئەوەى وردبینى پێوستى تێدا بکات.


،،

من چوارساڵى دواى ئەم خولەى پەرلەمان بۆ ئەو حزب و قەوارەیە کە بتوانێت بە پێودانگى کێشەو ئاستەنگەکانى ژیانى ڕۆژانەى خەڵک کار بکات و هەم و غەمى ڕۆژانەى خەڵک بکاتە هەم و غەمى ڕۆژانەى خۆى.

 

 
ئێستا خەڵکى ئەم مەملەکەتە لە رەنگ و ئایدۆلۆژیاى حزبى تێربوون و پەرلەمانێکیان دەوێت کە ئایدۆلۆژیاى حزبى تێپەرێنێت و بەتەواوى مانا بەرگى حزبى لەخۆى دابڕێت و ببێتە مێنبەرو سەکۆیەک بۆ گەیاندنى دەنگى ستەملێکراوانى کوردستان.

 
بەراى من چوارساڵى دواى ئەم خولەى پەرلەمان بۆ ئەو حزب و قەوارەیە کە بتوانێت بە پێودانگى کێشەو ئاستەنگەکانى ژیانى ڕۆژانەى خەڵک کار بکات و هەم و غەمى ڕۆژانەى خەڵک بکاتە هەم و غەمى ڕۆژانەى خۆى.

 
خولى شەشەمى پەرلەمان بۆ ئەو حزبەیە کە بتوانێت عەقڵى حزبى تێبپەڕێنێت و پەرلەمان بکاتە مەیدانى ڕوبەڕوبوونەوەى ئەو کەسانەى کە دەستیان هەیە لە برسیکردنى خەڵکدا و پرۆژەو ئەجینداى کارکردنى زیاتر بۆ خزمەتى گشتى بێت نەک بۆ خزمەتى خۆی و گروپێکى دیاریکراو لەحزب.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك