واشنتۆن دەیەوێت شەڕی ئێران بە وڵاتە عەرەبییەكان بكات

دۆناڵد ترەمپ كارەكانی دروستكردنی ناتۆی عەرەبی خێراتر دەكات

واشنتۆن دەیەوێت شەڕی ئێران بە وڵاتە عەرەبییەكان بكات

460 خوێندراوەتەوە

" شا سەلمان ناتوانێت بۆ ماوەی دوو هەفتە دەسەڵاتداربێت، ئەگەر پاڵپشتی ئێمە نەبێت، ئەمانەوێ‌ دەوڵەتانی كەنداو هاوكاری زیاتری بواری بەرگری ئەمەریكا بكەن بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەتیەكی عەرەبی بەهێز دژ بە دەوڵەتی ئێران". ئەمە وتەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكایە
لەسەرجەم كابینەكانی ئەمەریكادا سیاسیەكی ڕاگەیاندنكار هەیە بەئەمیری تاریكی ناودەبرێت، ئەو بیرمەندو قسەڕۆشتوی كۆشكی سپیەو پشكی لەسیاسەتی ئەمەریكا هەیە.

 
لە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپدا ئەمیری تاریكی تەنها بیست‌و چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.
ئەوەی وێنای سیاسەتەكانی ترەمپ دەكات‌و لەپشتەوە ئاڕاستەی سەرۆك دەكات بریتییە لە " مایكل فلینی" شارەزای بواری سیاسی‌و سەربازی ئەمەریكا، خاوەنی 33 ساڵ خزمەتە لە پنتاگۆن، كەسی نزیكی ترەمپ خاوەنی گوتاری ئاگرینی سەرۆكە دژ بەتاران‌و چاككردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ میسرو دروستكردنی ناتۆی عەرەبی.
دروستكردنی ناتۆ عەرەبیەكەی ترەمپ لەمانگی 1ی 2019 دروستدەكرێت‌و جگە لەدەوڵەتانی هاریكاری كەنداو هەریەك لە میسرو ئوردن و ئەمەریكاش لەو ناتۆیەدا دەبن.


لەلایەكی ترەوە " فلین" خاوەنی كتێبی گۆڕەپانی جەنگ، " چۆن لەجەنگی جیهاندا سەردەكەوین بەسەر ئیسلامی ڕادیكاڵی و هاوپەیمانەكانیاندا) كە لەساڵی 2016 نوسراوە و زۆربەی پەڕەكانی كتێبەكە بەشێوەی ڕاستەوخۆ باس لەئێران‌و بەرنامە ئەتۆمییەكەیی‌و گروپە توندڕەوەكان دەكات‌و ئەوانیش بەئێرانی، یان بەكرێگیراوی ئێران دەزانێت.


لەلایەكی ترەوە ماڵپەڕی "عربی الیوم" بڵاوی كردووەتەوە كە ترەمپ مامەڵەی لەگەڵ ئەوروپا چۆنە، ئەیەوێ‌ هەمان مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو بكات، ئەویش بەستنەوەی پاراستنیانە بەرامبەر بە دەستكەوتی مادی.
ئەو ماڵپەڕە عەرەبیە لێدوانەكانی ترەمپی لەبارەی سعودیەوە بەسوكایەتی وەسفكردووە كە بەبێ‌ بوونی ئەمەریكا حكومەتی سعودیە بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام نابێت.

،،


لەلایەكی ترەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە دروستكردنی ناتۆی عەرەبی دژ بە دوژمنكارییەكانی ئێرانەو ئەم ئامانجەش هەریەك لە سعودیەو ئیسرائیل پێیانخۆشە، ئەوەشی ئێستە لەگۆڕەپانەكەدا دەبینرێت، بریتییە لەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمەریكا بۆ سعودیە دژ بەئێران.


دروستكردنی ناتۆی عەرەبی بەسەركردایەتی سعودیەو سەرپەرشتی ئەمەریكا بۆ ململانێی ڕاستەوخۆی سەربازییە لەگەڵ ئێران، ئەمەش لەبەرژەوەندی ئیسرائیل‌و مانەوەی دەسەڵاتدارانی كەنداوە بەسەرۆكایەتی پاشاكانیان. چاودێرانی سیاسی پێیانوایە واشنتۆن نایەوێ‌ ڕاستەوخۆ شەڕی سەربازی لەگەڵ ئێران دروست بكات، چونكە هەزاران سەربازی خۆی لەو پێناوەدا دەكوژرێن، بەڵكو ئەیەوێ‌ هێزە عەرەبیەكان كوشتاری بۆ بكەن.


لەلایەكی ترەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە دروستكردنی ناتۆی عەرەبی دژ بە دوژمنكارییەكانی ئێرانەو ئەم ئامانجەش هەریەك لە سعودیەو ئیسرائیل پێیانخۆشە، ئەوەشی ئێستە لەگۆڕەپانەكەدا دەبینرێت، بریتییە لەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمەریكا بۆ سعودیە دژ بەئێران.


لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی كۆنگرێس لەواشنتۆن سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران توندتر دەبنەوە، بەتایبەت لەبوارەكانی پیشەسازی نەوتدا.
شەقامی عەرەبی‌و ئیسلامی ڕەخنە لەناتۆ عەرەبیە ئەمەریكیەكە دەگرن، لەمبارەیەوە پێگەی " ئەخبار لیبیا" نوسیویەتی ناتۆی عەرەبی بۆ بەرژەوەندی واشنتۆنە، ئاماژەش بەو وتەیەی ترەمپ كراوە كەلەهەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا دروشمی ئەمەریكا یەكەمەی ئەوتەوە.


لەلایەكی ترەوە ڕۆژنامەنووسی عەرەبی " عەبدولباری عەتوان" گومانی لەنیەتی ترەمپ نەشاردوەتەوە لە دروستكردنی ناتۆی عەرەبیدا كە هاوپەیمانە عەرەبەكان ڕاپێچی جەنگێكی گەورە دەبات.


لای خۆشیەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی هۆشداری دایە ترەمپ‌و وتی: ترەمپ جەنگ لەگەڵ ئێران دەستپێبكات، تاران كۆتاییەكەی دەستنیشان دەكات.

،،

ڕۆیتەرز لەبارەی نیەت‌و ئەندازەی ناتۆ عەرەبیەكە لەچوار سەرچاوەوە كەناویانی ئاشكرانەكردووە نوسیویەتی:" واشنتۆن ئەیەوێ‌ هاوكاری بەهێزی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبێت لەگشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ڕاهێنانی سەربازی‌و ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆرو پەیوەندییە ئابوری‌و سیاسی‌و نێو دەوڵەتیەكان.


ڕۆیتەرز لەبارەی نیەت‌و ئەندازەی ناتۆ عەرەبیەكە لەچوار سەرچاوەوە كەناویانی ئاشكرانەكردووە نوسیویەتی:" واشنتۆن ئەیەوێ‌ هاوكاری بەهێزی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبێت لەگشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ڕاهێنانی سەربازی‌و ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆرو پەیوەندییە ئابوری‌و سیاسی‌و نێو دەوڵەتیەكان.


ڕۆیتەرز ئاماژەی بەدڵە ڕاوكێی واشنتۆنیش كردووە لە ئەگەری سەرنەكەوتنی ئەو هاوپەیمانیەتیە عەرەبیە، ئەویش بەهۆی ئەو ناكۆكیەی لەنێوان بەحرەین‌و ئیمارات‌و سعودیە لەلایەك‌و قەتەر لەلایەكی ترەوە دروست بووە، بەڵام واشنتۆن ئاماژەی بەوەداوە كەهەر یەك لە بەحرەین‌و سعودیە دڵنیاییانداوە بەئەمەریكا كە كێشەكانی وڵاتانی عەرەبی هیچ كاریگەری نەرێنی لەسەر ناتۆ عەرەبیەكە نابێت.


لای خۆشیەوە وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا ڕەتی كردەوە كە ناكۆكییەكانی كەنداو گرفتیان دروست كردبێت.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی