چۆن "ئیلهان عمر"، بووە دڵخوازی زۆربەی دەنگدەرانی بنكەی پێنجەمی مینیسۆتا ؟

چیرۆكی سەركەوتنی ئافرەتێكی موسڵمان بۆ نێو كۆنگرێسی ئەمریكا

چۆن "ئیلهان عمر"، بووە دڵخوازی زۆربەی دەنگدەرانی بنكەی پێنجەمی مینیسۆتا ؟

369 خوێندراوەتەوە


ن: ئیمیڵی وویت
و. هونەر عمر


زۆربەی سەرنجە میدیاییەكان لەسەر ناسنامەی "ئیلهان عمر"ی تەمەن 35 ساڵە كە دەنگی یەكەمی ناوچەی پێنجەمی هەرێمی "مینیسۆتا"ی بردەو، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ئەو لە سۆماڵ لەدایك بووە و لە تەمەنی 12 ساڵیدا هاتووەتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەوكات تەنها دوو وشەی ئینگلیزی دەزانی، ئەوانیش "سڵاو" و "بێدەنگ بە"،


بەڵام ئێستە وادیارە سەركەوتنە مەزنەكەی، ئەو دەكاتە یەكەم ئەندامی "سۆماڵی ـ ‌‌ئەمریكی" لە كۆنگرێس، هەروەها دووەم موسڵمان لە دوای "میشگان ڕەشید".

شەوی سێشەمە، هەرێمی "مینیسۆتا" ڕیكۆردی لە كۆبوونەوە جەماوەریەكانی تۆماركرد و "ئیلهان عمر" بە زیاتر لە 20000 هەزار دەنگ پێش نزیكترین ڕكابەری كەوت لە كۆی 135000 هەزار دەنگی دیموكراتەكان لە بنكەی پێنجەمی هەرێمەكە كە مینیاپۆڵیس و ناوچەكانی دەوروبەری دەگرێتەوە.


دەوروبەری كاتژمێر 9:30ی خولەكی ئێوارە و بەماوەیەكی كەم دوای ڕاگەیاندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، "ئیلهان" لە ڕێستۆرانێكی "سۆماڵی" هەستایە سەرپێ و سوپاسی ئامادەبووانی كرد كە گۆرانی سەركەوتنیان بۆ دەگوتەوە، هەروەها بە ڕاوەشاندنی ئاڵاكانیان و لە نێویشیاندا گۆرانیبێژی (سۆماڵی‌ـ‌كەنەدی) "كەنعان". پشتگیریان بۆ خاتوونە باڵاپۆشەكە دووپات دەكردەوە.

،،

"هەمیشە وتوومە، ئەوە بەدەستدەهێنی كە خۆتی بۆ ڕێكدەخەیت."

 

 

"ئیلهان" بە لایەنگرانی گووت: سوپاس خوایە، ئێمە سەركەوتین.

ئەو ئافرەتێكی زەعیف و بچووكە، ملیوانەیەكی زیوی لەملدایە، و لەلایەن لایەنگرانی كەمپینەكەی هاوڕێ نزیكەكانی، لەگەڵ هەرسێ منداڵەكەی كە جلی فەرمی ئاهەنگگێڕانیان پۆشیوە دەورەدراوە، زەردەخەنەی خۆشبەختی لەسەر لێوەكانی بوو و هیچ ئاماژەیەكی ئەوەی كە سەركەوتنەكەی چاوەڕواننەكراو بووبێت بە دەموچاویەوە دیارنەبوو.


بە زمانێكی ئەمریكی و جارجار بەكارهێنانی چەند ووتەیەكی سۆماڵی كە بەجۆشەوە قسەی دەكرد، بە لایەنگرەكانی گووت: "هەمیشە وتوومە، ئەوە بەدەستدەهێنی كە خۆتی بۆ ڕێكدەخەیت."

یەكەمجار كە "ئیلهان"م بینی قسەی دەكرد سەرلەبەیانی یەكشەمەی ڕابردوو بوو لە گەڕەكی "لیندێن" كە كەمپینێكی سەرنجڕاكێش بەڕێوەدەچوو لە باشووری "مینیسۆتا" كە یەكێكە لەو ناوچانەی دەنگدەرێكی زۆری لێیەو لانی كەم ڕێژەی 20%ی دەنگدەرانی ناوچەكە لەم گەڕەكەن و بەشێك لە ستراتیجی "ئیلهان"یش ئەوەبوو كە ڕێژەیەكی باش بەدەستبێنێت.

،،

ئەو ئافرەتێكی زەعیف و بچووكە، ملیوانەیەكی زیوی لەملدایە، و لەلایەن لایەنگرانی كەمپینەكەی هاوڕێ نزیكەكانی، لەگەڵ هەرسێ منداڵەكەی كە جلی فەرمی ئاهەنگگێڕانیان پۆشیوە دەورەدراوە، زەردەخەنەی خۆشبەختی لەسەر لێوەكانی بوو و هیچ ئاماژەیەكی ئەوەی كە سەركەوتنەكەی چاوەڕواننەكراو بووبێت بە دەموچاویەوە دیارنەبوو.

 

ئیلهان چۆن بانگەشەی كرد؟
"ئیلهان" لە كاتژمێر 10:30 سەرلەبەیانی هاتە نێو دەنگدەرانی "لیندێن" لە كافێی "پێنی" كە شوێنێكی ستراتیجی "مینیسۆتا"یە.


"ئیلهان" شوێنێكی هەڵبژارد كە ستافەكەی بۆیان پێشنیار كردبوو، كافێیەكی گەورە چاوەڕێی بوو لەگەڵ چەند پاكەتێكی شەكر، "ئیلهان" چەند دانەیەكی لێكردە كوپە چاكەیەوە.


چاكەتێكی مەتاتی بەسەر بلوزێكی گوڵداردا لەبەركرد لەگەڵ حیجابێكی شیندا.، 20 كەسێك زیاتر لە گەنج و پیر لەوێ ئامادەبوون كە زۆربەیان سپی پێست بوون.

كاتێك "ئیلهان" میوانداری لە خەڵكەكە كرد، داوایلێكردن كە خۆیان بناسێنن و شوێنی نیشتەجێبوونیان لەگەڵ پسپۆڕیەكەیان بڵێن، هەروەها كێشەكانیان باسبكەن.
خەڵكێكی زۆر لە مامۆستایان و چەند قوتابیەكی زانكۆ و چەند خانەنشینێك ئامادەبوون، گرووپەكە چەپڵەیان بۆ دوو لە هاوڵاتیەكان لێدا، كە یەكێكیان پڕۆفیسۆرێكی فەڕەنسی زانست بوون لە زانكۆی "مینیسۆتا" ئەویدیش ئەندازیارێكی نیپاڵی بوو.

ئەو كێشانەی كە ئەوان باسیانكردن زۆربەیان سەبارەت بە خراپی سیستمی پەروەردە بوو و دەربارەی گۆڕانی ئاو و هەوا.


ئافرەتێكی قژ زەرد لەوێ وتی: " سوپاسی تۆ دەكەین بۆ هەموو ئەوانەی دەیانكەیت."


ئەو میوانێك بوو لەگەڵ كوڕەكەیدا هاتبوون و بەچاوی فرمێسكاویەوە وتی: "ئێمە لێرەین بۆ پشتگیری كردن لە تۆ."


ئەوەی "ئیلهان" بە لایەنگرە لیبڕاڵەكانی وت لە كافتریای "پێنی" ناساندنی خۆی بوو.


ئەو 3 منداڵی هەیە، منداڵە گەورەكەی "ئیسرا هیرسی" پانزە ساڵانە كە ڕێكخەری كەمپەینەكەی بوو وە بەڕێوبەری قوتابخانەی دیموكراتەكانە لە "مینیۆستا".
ئامانج لەم كارەی "ئیلهان"یش بۆ ئەوەیە كە بڵێت: "من تاكە كەسم لەگەڵ منداڵاندام، من تاكە كەسم لەگەڵ خوێندكاراندام."

"ئیلهان" گووتی كە: "ئەو هەمیشە هەست بەوە دەكات كە سەیركردنی موسڵمانان وەك هاووڵاتی پلە دوو لەم وڵاتەدا مەترسی درووستدەكات و كارێكی نامرۆڤانەیە، ئەم كێشە بۆ من ئاڵۆزی درووستناكات."

خاڵی دواتر كە "ئیلهان" گرنگی پێدەدا یەكسانی ئەمریكی و ئەفریقیەكان بوو.

 

،،

بەڕێوبەر و بڕیاردەری كەمپەینەكەی و زۆربەی ئەندامەكانی دیكە، لە تەمەنی دەوروبەری 20 ساڵاندان، و من قسەم لەگەڵ دووانیان كرد یەكێكیان 17 ساڵ تەمەنی بوو بەناوی "ڕەیان ئەحمەد" و ئەویتریش 18 ساڵ دەبوو بەناوی "كیا میولیتا".

 

دەوروبەرەكەی ئیلهان، هەموویان گەنج و منداڵن!

یەكێكی تر لە ستراتیجەكانی "ئیلهان" كاركردنە لەگەڵ گەنجان.


بەڕێوبەر و بڕیاردەری كەمپەینەكەی و زۆربەی ئەندامەكانی دیكە، لە تەمەنی دەوروبەری 20 ساڵاندان، و من قسەم لەگەڵ دووانیان كرد یەكێكیان 17 ساڵ تەمەنی بوو بەناوی "ڕەیان ئەحمەد" و ئەویتریش 18 ساڵ دەبوو بەناوی "كیا میولیتا".


دەربارەی "ئیلهان" پێیان ووتم: كە ستافەكەی چەند زمان دەزانن و ئیلهان خۆی چەند باشە لەگەڵ منداڵان و هەروەها پێیان گووتم: كە ئەو متمانە بە كەسانی لاو دەبەخشێت و بەرپرسیاریەتیان دەداتێ.


"ڕەیان" كە پەنابەرێكی سۆماڵی بوو وتی: "بۆ یەكەمجار كەسێكم دۆزیەوە كە لە دایكم دەچێت، كەسێكم دۆزیەوە كە بڕیاری درووست دەدات سەبارەت بە من." ئەو ئەزموونی خۆی باسكرد لەگەڵ كەمپەینەكە بە "بەهێز و دەستەڵات" وەسفی كرد.


"مویلتا"ش پێیوایە كە ئەوە گەڕانەوەیە بۆ ئەو شێوازەی كە وڵاتەكەیان پێویستیەتی.

لە كۆتای وتارەكەیدا لەنێو میوانانی كافێكە ئیلهان ڕایگەیاند كە: "هیوامان چاند، چونكە هەموو تاكێك لەم ناوچەیە، لەم هەرێمە، لە وڵاتەكەمان تێدەگات لەوەی كە ئەم جێگایە چەند بەهێزە، پەیامەكەمان چەند بەهێزدەبێت لەم كاتەدا، چەند گرنگە كە گرنگی بە هەڵبژاردن بدەین و بڕۆین بەرەو ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ بەردەوامبوون لە گردبوونە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئیلهان".

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك