سێگوشەی سنور، خاڵی بەیەگەیشتنی قاچاخچیەكان

سێگوشەی سنور، خاڵی بەیەگەیشتنی قاچاخچیەكان

547 خوێندراوەتەوە

 

راپۆرتی: ئەكرەم گولی

 

زاخۆ، ناسراوە بە سێگۆشەی یەكگرتنی سێ وڵات، چەند كیلۆمەترێكی كەم (عێراق و توركیا و سوریا) بەیەكەوە گرێدەدات، ئەم سێگوشەیە زۆر جار بووەتە ئامانجی باندە قاچاخچیەكان، بەتایبەتی دوای شەری سوریا و لاوازی پاراستنی سنوورەكانی.

،،

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لە ( 5 تشرینی دووەم) لە زاخۆ لە بارەگای پولیسی زاخۆ كونگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێدا دەستگیر كردنی ٤ كەس لەگەڵ زیاتر لە دوو كیلۆ هیروین ڕاگەیاند، كە سێ لەو كەسانە خەڵكی زاخۆن ئەوی دیكەشیان خەڵكی شێخانە.

 

 

مادەی هۆشبەر یەكێكە لەو مادانەی سەرەرای رێگری هێزە ئەمنییەكان، بازرگانیەكی زۆری پێوەدەكرێت، بە تایبەتی لە ناوچە سنوریەكانی نێوان وڵاتانی دراوسێ.
تەنیا لەمانگێكدا دوو باندی بازرگانی مادەی هۆشبەر لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە زاخۆ دەستگیركراون و هەردوو باندەكە لە ٩ كەس پێكهاتبوون، كە دانیان بە تاوانەكەشیاندا ناوە.

 

هێمن سلێمان، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لە ( 5 تشرینی دووەم) لە زاخۆ لە بارەگای پولیسی زاخۆ كونگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تێدا دەستگیر كردنی ٤ كەس لەگەڵ زیاتر لە دوو كیلۆ هیروین ڕاگەیاند، كە سێ لەو كەسانە خەڵكی زاخۆن ئەوی دیكەشیان خەڵكی شێخانە.

 
هێمن سلێمان وتیشی: " لەبەر ئەوە زاخۆ شارێكی سەرسنورە ئەگەرێكی زۆرە كە بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە زۆر بكرێت "
لە كۆتای مانگی تشرینی یەكەمیش لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە زاخۆ، باندێكی دیكەی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا كە لە 5كەس پێكهاتبوون و سەرقاڵی بەكارهێنانی حەبی بێهۆشكەر بوون.

 

چەند تۆمەتبارێکى فرۆشیارى مادەى هۆشبەر - فۆتۆ دپلۆماتیک مەگەزین

 

،،

تاوانبارەكە كە قاتێكی قاوەیی لەبەردا بوو تەنها پەیامی ئەوە بو ئەم كارە زۆر مەترسی دارە و با كەس ئەنجامی نەدات ئەگەر نا چارەنوسی وەكو ئەم لە نێو زیندان دەبێت.

 

 

ئەو ماددانەی دەهێنرێنە زاخۆ لە توركیا وئێران وخواروی عێراقەوە دێن

لە بەدواداچونێكی دیپلوماتیك مەگەزین دا ئەوە دەركەو تووە كە ئەو ماددانەی كە دەهێنرێنە زاخۆ چ بە مەبەستی بەكارهێنان بێت یان بازرگانی، بەشێكی زۆر لە ئێرانەوە دێت، بەڵام ئەوەی لەزاخو گیراوە بەپێ چەند زانیارییەیەك لە موسڵەوە دەهێنرێتە زاخۆ. توركیاش كە هاوسنوری زاخۆیە بەشێكی باشی ئەومادەیە لێ دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان.

 

یەكێك كە بەمادەی هۆشبەرەوە گیراوە دەڵێت: " پەشیمانم"


یەكێك لەو كەسانەی كە بە تۆمەتی ماددەی بێهۆشكەر دەستگیرا كراو بوو لە ژوورێكی بچوكدا دانیشتبوو و بەداخێكی گرانەوە گووتی: بە مەبەستی بەدەست خستنی پارە ئەم كارەی كردووە بەلام ئێستا زۆر پەشیمانە ودەڵێت: " ئەوە یەكەم جارمە ئەم كارە بكەم بەلام ئەویش سەری نەگرت"


تاوانبارەكە كە قاتێكی قاوەیی لەبەردا بوو تەنها پەیامی ئەوە بو ئەم كارە زۆر مەترسی دارە و با كەس ئەنجامی نەدات ئەگەر نا چارەنوسی وەكو ئەم لە نێو زیندان دەبێت.

 

سنوری سێ وەڵات زوو جار دەرفەتێكە كەسانی بەدەر لەیاسا سودی لێ ببینن وهەوڵی تێپەراندنی دەدەن، بەڵام بەپێی چەند زانیاریێك چاودێری چڕ خراوەتە سەر سنوری هەردوو وڵاتی توركیا وسوریا.


لەلایەن هێزەكانی پاراستنی سنوری عێراقیش، هەم بە ئامانجی ئەوەی بەنایاسی تێنەپەرێت، و هەم لەترسی رێگریكردن لەهێزەكانی چەك هەڵگری بێ موڵەت، كە بیانەوێت ڕەوشی ئەمنی تێكبدەن، سنوورەكە كۆنترۆڵكراوە.

 

١٥ ساڵ بەزیندانیكردن سزادراوە

پارێزەرێك بە دیپلۆماتیك مەگەزینی ڕاگەیاند: " ئەوانەی هاتونەتە دادگا لەسەر مادەی هوشبەر هەندێكیان تا ١٥ ساڵ زیندانی سزا دەدرێن، بەڵام ئەوانەی بارزگانی پێناكەن تەنیا بەكاری دەهێنن لە ساڵێك تا دوو ساڵ زیندانی سزادەدرێن."

پارێزەر ئیسماعیل كۆچەر یەكێكە لەو پارێزەرانەی كە چەندین كەیسی مادەی هۆشبەری بو هاتووە باس لەوكەسانە دەكات كە تێكەڵی ئەم كارە بوون و دەڵێت:" زیاتر ئەوانەی دێن بو دادگا بە رێگای هاورێیەكانیان تێكەڵ بەم ماددەیە بوون ولە نێوان ئەوەی بەكاردێنێت و ئەوەی بازرگانی پێدەكات جیاوازی لە سزا هەیە"

 

،،

لە شەش مانگی ئەم ساڵ زیاتر لە ١٠٠ كەس بەتاوانی مادەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای دهوك دەستگیركراون كە بەرامبەر ساڵی رابردوو بەكارهێنانی مادەی هوشبەر لەسنوری پارێزگای دهوك زۆر زیادی كردووە.

 


بۆ چارەسەركردنی لە مادەی هۆشبەر ١٨ هەزار دۆلاری خەرج كردووە

بەپێ بەدوا داچونێكی دیپلوماتیك مەگەزین، یەكێك لەوانەی توشی بەركارهێنانی مادەی هۆشبەر بووە پەنای بو چارەسەری بردووە لە وەڵاتی توركیا، سێ جار هەمو خوێنی گۆڕاوە، وتێچوی چارەسەركردنی گەیشتوە ١٨ هەزار دولاری ئەمریكی.

لە شەش مانگی ئەم ساڵ زیاتر لە ١٠٠ كەس بەتاوانی مادەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای دهوك دەستگیركراون كە بەرامبەر ساڵی رابردوو بەكارهێنانی مادەی هوشبەر لەسنوری پارێزگای دهوك زۆر زیادی كردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە لە ٢٠١٧ (٩٨) كەس بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هوشبەر دەستگیكراون.

 

،،

لە شەش مانگی ئەم ساڵ زیاتر لە ١٠٠ كەس بەتاوانی مادەی هۆشبەر لە سنوری پارێزگای دهوك دەستگیركراون كە بەرامبەر ساڵی رابردوو بەكارهێنانی مادەی هوشبەر لەسنوری پارێزگای دهوك زۆر زیادی كردووە.

مادەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان - زاخۆ

 

 

لە دهۆك كێڵگەی ماددەی هۆشبەر هەیە؟

 

ئەو مادەیەی لە هەرێمی كوردستان بەكاری دەهێنن لە وڵاتانی دراوسێ دەگاتە هەرێمی كوردستان بە رێگای باندە قاچاخچیەكان، زیاتر جوری (هیروینە)
ئەم ساڵیش لە گوندی تیسان نزیكی قەزای سێمڵ لە پارێزگای دهۆك كێڵگەیەكی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەشی نەهێشتنی مادەی هوشبەر لەلایەن ئاسایشی دهوك دەستی بەسەرداگیرا و دواتر لە ناویان برد.

لە هەرێمی كوردستان ٦ مانگی یەكەمی ئەم ساڵ ٤٧٢ كەس لەشارەكانی دهۆك، هەولێرو سلێمانی لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك