ئەنجومەنی پارێزگاكان تا كەی بەردەوام دەبێت؟

دەسەڵات دەیەوێت ئەنجومەنی پارێزگاكان بەردەوامبن لەكاركردن

ئەنجومەنی پارێزگاكان تا كەی بەردەوام دەبێت؟

276 خوێندراوەتەوە

زیاتر لە چل ڕۆژە وادەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كۆتای هاتووەو ئەندام‌و لیژنەو دەستەكانی ئەنجومەنەكان بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسای بەردەوامن لە كاركردن، وەك ئەنوەر تاهیر جێگری دەست لەكاركێشاوەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی بە دیپلۆمایك مەگەزینی وت:" بووە بە كلتور كە دامەزراوەكانی حكومەت دوای تەواو بوونی وادەی یاساییان هەر بەردەوام دەبن لە كاركردن".

 
رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەكات تا هەڵبژاردنی ستافێكی نوێ، ئەوان بەردەوام دەبن لە كاركردن، ئەو بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین وتی:" لە ئێستادا بەپێی هەردوو یاسای (3ی كاركردن و 4ی هەڵبژاردن)، كاتی یاسایی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەهەرێمی كوردستان كۆتای هاتووە، بەڵام تا ستافێكی نوێ بۆئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵنەبژێردرێت، هەربەردەوام دەبن لەكاركردن".


ئەنوەرتاهیر جێگری دەست لەكاركێشاوەی ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە كۆتای هاتنی وادەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەنجومەنی وەزیران كەكتەرخەمە لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و دەڵێت:" لە 24ی ئەیلولی ئەم ساڵەوە، ماوەی یاسای كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەواو بووەو ئەنجومەنی وەزیران كەمتەرخەم بووە لە دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان".

،،

رێكەوت زەكی، بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین ئاماژەی بەوەدا كە:" لەئێستادا تەنیا ڵژنەكان بەردەوامن لە كاركردن، چونكە بەپێی دەستوری عێراقی پێوویستە پارێزگاكان ئەنجومەنێكی خۆجێیان هەبێت و هەتا چارەنووسی ئەنجومەنەكانیش یەكلای نەكرێتەوە، ئەنجومەنەكانی ئێستا هەر بەردەوام دەبن


دەربارەی شەرعیەتی یاسایـی بۆ كاركردنی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگاكان لە دوای تەواو بوونی وادەی یاساییانەوە، ئەنوەرتاهیر، بە دیپلۆماتیك مەگەزینی وت:" لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەكاندا هاتووە كە ئەنجومەنی پارێزگاكان لە دوای تەواوبووی وادەی یاساییان هەر بەردەوام دەبن لەكاركردن تا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت، هاوشێوەی ئەنجومەنی پارێزگا، پارێزگارو جێگرەكانی تا هەڵبژاردنی داهاتوو بەردەوام دەبن لەكاركردن‌و هیچ كێشەیەكی یاسایی لە دەسەڵاتی پارێزگاردا نییە".


رێكەوت زەكی، بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین ئاماژەی بەوەدا كە:" لەئێستادا تەنیا ڵژنەكان بەردەوامن لە كاركردن، چونكە بەپێی دەستوری عێراقی پێوویستە پارێزگاكان ئەنجومەنێكی خۆجێیان هەبێت و هەتا چارەنووسی ئەنجومەنەكانیش یەكلای نەكرێتەوە، ئەنجومەنەكانی ئێستا هەر بەردەوام دەبن لەكاركردن، چونكە ئەنجومەنەكان دەزگایەكی چاودێرین بەسەر حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكانداو ناكرێت لە 18 پارێزگای عێراق،3 پارێزگاكەی كوردستان بێ ئەنجومەنبن".


دەربارەی شەرعیەتی یاسایـی بڕیارو رێنمایەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەنوەرتاهیر،بۆ دیپلۆماتیك ڕوونی كردەوە:" هەر بڕیارێكی ئەنجومەنەكان قابیلی تـەعنە لەلای دادگای كارگێری، هەربۆیە دەبێت ئەنجومەنی وەزیران لە نزیكترین ماوەی داهاتوودا یاسای پارێزگاكان هەمواربكاتەوەو دەسەڵات بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان بگێرێتەوە، یاخود دەبێت حكومەت چارەنووسی بەشێك لە ئەندامەكان یەكلابكاتەوە، چونكە بەشێكیان بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‌و عێراق".
بۆ چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە یاساییەی كە دروستبووە، ڕێكەوت زەكی، داوا دەكات كە لەم خولە نوێیەی پەرلەمانی كوردستاندا هەمواری یاسای پارێزگاكان بكرێتەوە:" هیوادارین ئەم خولەی پەرلەمان هەمواری یاسای پارێزگاكان بكاتەوەو چاوەرێ دەبین تا ئەنجومەنی وەزیران وادەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاری بكات‌و بەدوری دەزانم كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم،لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا پێكەوە بكرێت".

،،

ئەنوەرتاهیر بۆ دیبلۆماتیك دەڵێت:" درێژكردنەوەی وادەی كاركردن لەدەستی ئەنجومەنەكاندا نییە، بەڵكو یان دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بریار لە ڕۆژێك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكان بدات، یان داوا لەم خولە نوێیەی پەرلەمان بكرێت یاساكە هەموار بكاتەوە


ئەنوەرتاهیر بۆ دیبلۆماتیك دەڵێت:" درێژكردنەوەی وادەی كاركردن لەدەستی ئەنجومەنەكاندا نییە، بەڵكو یان دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بریار لە ڕۆژێك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكان بدات، یان داوا لەم خولە نوێیەی پەرلەمان بكرێت یاساكە هەموار بكاتەوە و ماوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان درێژبكاتەوە، كە ئاسانترین چارەسەر ئەوەی دووهەمیانەو ئێستا ویستێك لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا هەیە كە ئەنجومەنی پارێزگاكان بەردەوامبن لەكاركردن".


ئەنوەر تاهیر كە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ تەواوبوونی وادەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەگێڕێتەوەو دەڵێت:" دوای راوێژ بە بزوتنەوەی گۆڕان، دەستم لە پۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كێشایەوە، چونكە دووساڵە لەو پۆستەدام‌و ئێستا كەوادەی ئەنجومەنەكان كۆتای هاتووە، نامەوێت لەو پۆستە بەردەوامبم‌و سورم لەسەر دەست لەكاكێشانەوەكەم، چونكە وەك لەیاسای "خزمەتی مەدەنی" هاتووە، ئەنجومەنی پارێزگا دەتوانێت تا( 30 رۆژ) دەست لەكاركێشانەوەی من پەسەند نەكات، بەڵام لەدوای ئەو وادەیە من بە دەست لەكاركێشراوە دادەنرێم، گەر ماوەی ئەنجومەی پارێزگاكان درێژبكرێتەوە بەركەوتەی هەڵبژاردنی گۆرانە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە، بەڵام من جارێكی تر مومارەسەی دەسەڵاتەكانی پۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناكەمەوە".

 

author photo

 ڕۆژنامەنووس