یەكەم سكاڵا لەسەر 49 ملیۆن دینارەكە تۆمار دەكرێت

"لێدە مامۆستا زۆر جوان لە باوەشت گرتوە، چوار ساڵ دانیشتن، 48 ملیۆن كەم نیە؟"

یەكەم سكاڵا لەسەر 49 ملیۆن دینارەكە تۆمار دەكرێت

536 خوێندراوەتەوە

 ئەو هاوڵاتییەی كە وێنەی ئەندام پەرلەمانێكی خولی پێشووی لە تۆری كۆمەڵایەتی بڵاوكردەوە و لەسەر وێنەكە نووسی:"لێدە مامۆستا زۆر جوان لە باوەشت گرتوە، چوار ساڵ دانیشتن، 48 ملیۆن كەم نیە؟"ئەندام پەرلەمانەكە سكاڵا لەسەر ئەو كەسە تۆمار دەكات و دەشڵێ:"سوكایەتیم پێكراوە"

 

مامۆستا غەریب پێنجوێنی ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرامبەری كرا تایبەت بە دیپلۆماتیك مەگەزین ڕایگەیاند:" لەدوایین دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كە ڕۆژی 21-10-2018 ئەنجام درا، بەندە بەزەرفێكەوە لە بینای پەرلەمانی كوردستان هاتمە دەرەوە و دواتر ئاگاداركرامەوە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەم بڵاو كراوەتەوە كە گوایە ئەو زەرفەی پێم بووە 49 ملیۆن دینارەكەی تێدایە".

 

پرسی 49 ملیۆن دینارەكە


بەپێی یاسا هەر ئەندام پەرلەمانێك كاتێك كە كۆتای بە كارەكەی دێت بڕێك پارە بەسەر یەكەوە وەردەگرێت بەناوی ((بەخشش)) كە نابێ لە دوو ساڵ كەمتر ئەندامی پەرلەمان بووبێت.

 

،،

تێكرای ئەندام پەرلەمانەكان كرانە ئامانج، بەڵام یەكێك لەو ئەندام پەرلەمانانە كە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامییە، كاتێك بەزەرفێكەوە لە هۆڵی پەرلەمان دێتە دەرەوە، زۆرتر كرایە ئامانج و باس و خواسی فەیس بووك.

 

 
و لەكۆتای خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگۆی پێدانی بڕی 49 ملیۆن دینار بە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكرێتەوەو ئەو پرسەش نیگەرانی بەشێك لە شەقامی كوردی بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

 

 

غەریب پێنجوێنی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان

 

،،

كاری ئەو چالاكوانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ئەوەش بەپێی وتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە سوكایەتی كردنەپێی بۆیە دەڵێت:" هێشتا سكاڵام لەسەر ئەو كەسە تۆمار نەكردووە، بۆ دەرفەتێك دەگەڕێم، بە نیازم سكاڵای لەسەر تۆمار بكەم".

 

 

تێكرای ئەندام پەرلەمانەكان كرانە ئامانج، بەڵام یەكێك لەو ئەندام پەرلەمانانە كە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامییە، كاتێك بەزەرفێكەوە لە هۆڵی پەرلەمان دێتە دەرەوە، زۆرتر كرایە ئامانج و باس و خواسی فەیس بووك.

 
گوایە نابراو 49 ملیۆن دینارەكەی گرتووە بەسەر سنگییەوە و پەرلەمان جێ دەهێڵێت، هەروەك ئەندام پەرلەمانەكەش دەڵێت:"كەسێك بە ناوی نەجیب حەمە دەروێش كە زێرەڤانیە و لە هەولێر دادەنیشێت وێنەكەی بڵاو كردووتەوە لەسەریوە: ( لێدە مامۆستا زۆر جوان لە باوەشت گرتوە، چوار ساڵ دانیشتن 48 ملیۆن كەم نیە؟ خۆش پەرلەمان خۆش چاودێری گەندەڵی)"

 
كاری ئەو چالاكوانەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ئەوەش بەپێی وتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە سوكایەتی كردنەپێی بۆیە دەڵێت:" هێشتا سكاڵام لەسەر ئەو كەسە تۆمار نەكردووە، بۆ دەرفەتێك دەگەڕێم، بە نیازم سكاڵای لەسەر تۆمار بكەم".

 

 

،،

ەو زەرفەی كە بەمن بوو بە سنگمەوە هەڵم گرتبوو پارەی تێدانەبوو، بەڵكو پەیوەندیدار بوو بەكێشەو گیروگرفتی هاوڵاتیان لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.

 

 

" لەهەولێر سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم"

لەسەر چۆنیەتی تۆماركرنی سكاڵاكەو لە چ شوێنێك سكاڵاكە تۆمار دەكات، غەریب پێنجوێنی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ووتی:" دەبێت لە هەولێر سكاڵای لەسەر تۆمار بكەم، چونكە شوێنی ئەنجامدانی تاوانەكە هەولێر".

مامۆستا غەریب پێنجوێنی كە ئەو پرسە زۆر نیگەرانی كردووە لەسەر ناوەڕكی سكاڵاكە دەڵێت:" سكاڵاكە پەیوەستە بەو ناوزڕاندنەی كە ئەو كەسە بەمنی كردوەو لە داهاتوویەكی نزیكدا سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم".

 

ئایا زەرفەكەی دەستی چی تێدابوو؟

غەریب پێنجوێنی وەڵامی دیپلۆماتیك مەگەزین دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت:" ئەو زەرفەی كە بەمن بوو بە سنگمەوە هەڵم گرتبوو پارەی تێدانەبوو، بەڵكو پەیوەندیدار بوو بەكێشەو گیروگرفتی هاوڵاتیان لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا".


چیرۆكی ئەو وێنەیە و ئەو ئەندام پەرلەمانە هەر بەوە كۆتای نایەت، بەڵكو كاردانەوەی زۆریش بەدوای خۆیدا دەهێنێت و لەگرنگترینیان مامۆستایەكی ئاینی لە وتاردا هێرشی توند دەكاتەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانە.

 

 

،،

لێرەدا دەردەكەوێت چیرۆكی ئەو وێنەیە و 49 ملیۆن دینارەكە كۆتای نەهاتوەو لە داهاتویەكی نزیكدا ئەو پرسە دەگاتە دادگاكانی هەولێر و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكرێت.

 

 

ئەو مامۆستا ئاینیە لەبەرامبەر وتەكانیدا دواتر بۆی دەردەكەوێت كە هەڵەبوە و بەهەڵەدا براوە، بۆیە ناچار لە وتارێكی هەینی دواتریدا ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسە كە وێنەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی گرتووەو بەو جۆرە بڵاوی كردەوە، بە نەفس نزم ناو دەبات و داوای لێدەكات داوای لێبوردن و گەردن ئازادی لەو پەرلەمانتارە بكات چونكە بەو هۆیەوە هاوڵاتیانی بەلاڕێدابردووە".

 


لێرەدا دەردەكەوێت چیرۆكی ئەو وێنەیە و 49 ملیۆن دینارەكە كۆتای نەهاتوەو لە داهاتویەكی نزیكدا ئەو پرسە دەگاتە دادگاكانی هەولێر و سكاڵای یاسایی تۆمار دەكرێت.

 
لەبەرامبەر ئەمانەشدا نەجیب حەمە دەروێش كە پۆستەكەی كردبوو دواتر لە پۆستێكی دیكەدا بێ ئاگای خۆی لەو پۆستە دەردەبڕێت و دەنوسێت:" دۆستان، هاوڕێیان سڵاوی خودای گەورەتان لەسەر بێت، چەند پۆستێك بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، فەیسبوكەكەمیان هاك كردبوو، ئەو پۆستانەی كە كرابون یەكێكیان بە ناوی مامۆستا غەریب پێنجوێنی دایان بەزاندبوو، بەداخەوە ئازاری دڵیان داوم و بوەتە مایەی نیگەرانی دۆستانم، چەندە بۆ خۆم دڵگران وناڕەحەتم سێ هێندە بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزە نیگەرانم كە پەنجەی تۆمەتیان بۆ درێژكردوە".

 

author photo

دبلۆم لە راگەیاندن

ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان