ئەمرۆ یەكگرتوو، دەیەوێت لەرێگەی كۆمەڵێ بریارەوە    چاكسازی بكات و هەستێتەوە

"راگەیاندنی یەكگرتوو پەرش و بڵاوو لاوازە، دەبێت چارەسەر بكرێت"

ئەمرۆ یەكگرتوو، دەیەوێت لەرێگەی كۆمەڵێ بریارەوە چاكسازی بكات و هەستێتەوە

399 خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ دووشەممە كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی لەهەولێری پایتەخت دەستی پێكردو ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: تاوتوێی ڕاسپاردەكانی كۆبونەوەكەی 25ی دهۆك دەكرێت و بڕیاری چارەنوس سازی تێدا دەدرێت.

 

لەدوای ئەوەی دووساڵ بەسەر بەستنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا تێپەڕی و هاوكات بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە لەدوای یەكەمین كۆبونەوەی گشتی جارێكی دیكە ئەنجومەنی جێبەجێكردن هەڵدەبژێردێتەوەو دەنگدان بۆ مانەوە یاخود لابردنی بەرپرسی مەڵبەندەكان و دەزگاكان دەكرێت.

 

وادەی بەستنی كۆبونەوەی گشتی یەكگرتوو هاوزەمان بوو لەگەڵ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو ئەنجامە شۆكهێنەری كە ئەو حزبە بەدەستی هێنا، ئەمەش وایكرد كۆبونەوەی ئەمجارەی یەكگرتوو جدیتر گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بڕیاری گرنگ و یەكلاكەرەوەی تێدا بدرێت.

،،

ئەنجامە خراپەكانی یەكگرتوو لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول، رێكخستنەكانی حزبەكەی تەواو نیگەرانكرد، ئەمەش وایكرد چاوەروانی حزبەكەیان بن تاكو لەرێگەی هەندێ بریاری چاكسازییەوە ماندویەتی رۆحیان برەوێنێتەوە.

 

 


"ئەمرۆ گفتوگۆ لەسەر راسپاردەكان دەكەین"

 

مستەفا عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمبارەوە تایبەت بە دیپلۆماتیك مەگەزین ڕایگەیاند:" كۆبونەوەكەی 25-10-2018 كە لە دهۆك بەڕێوەچوو كۆمەڵێك ڕاسپاردەی جۆراوجۆر لە پرسەكانی سیاسی و ڕاگەیاندن و ناوخۆ و كاروباری خوشكان و قوتابیان و هەمو پێكهاتەكانی یەكگرتوو بەرزكرایەوە و لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت".

 

موستەفا عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو

 

 

ئەنجامە خراپەكانی یەكگرتوو لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول، رێكخستنەكانی حزبەكەی تەواو نیگەرانكرد، ئەمەش وایكرد چاوەروانی حزبەكەیان بن تاكو لەرێگەی هەندێ بریاری چاكسازییەوە ماندویەتی رۆحیان برەوێنێتەوە.

 

لەمبارەوە ئەندامەكەی یەكگرتوو دەشڵێت:" زنجیرەیەك كۆبونەوەی یەك لەدوای یەك ئەنجام دەدرێت تاوەكو ڕاسپارەكانی كۆبونەوەكەی 25ی مانگی ڕابردوو گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دواتر ڕاسپارەكان جێبەجێ لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا هەنگاوبەهەنگاو جێبەجێ دەكرێت".

 


سپێدە دادەخرێت؟


رێكخستنەكانی یەكگرتوو چاویان لەسەر سپێدەیە و دەیانەوێ دابخرێت، بەبیانوی ئەوەی كە راگەیاندنی حزبەكە زۆر لاوازە.

لەمبارەوە مستەفا عەبدوڵا ئەوەی خستەڕوو:" باسەكە باسی داخستنی كەناڵی ڕاگەیاندن نیە، بەڵكو باسی ئەوەیە كە ڕاگەیاندنەكانی یەكگرتوو پەرش و بڵاون و پێویستە چۆنیەتی ئاڕاستەكردنی بۆ قۆناغی ئۆپۆزیسیۆن بونی حزب بۆ قۆناغی داهاتویان دەستنیشان بكرێت".

،،

بەڵام كۆبوونەوەكەی ئەمجارەی یەكگرتوو تایبەت بوو بە جرح و تعدیلی ئەو كێشانەی رووبەرووی یەكگرتوو بوونەتەوە..

 

 

كۆبوونەكەی 25ی مانگ چی بوو؟


كۆبونەوەكەی 25-10-2018ی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە لە دهۆك بەڕێوەچوو كۆبونەوەیەكی ئاسایی بوو، چونكە بەپێی پەیڕەو پرۆگرامی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 2ساڵ جارێك كۆبونەوەیەك دەبەسترێت كەپێی دەوترێت ((كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی)) كە تیایدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ڕاوێژكاران و بەرپرسی مەڵبەندەكان و بەرپرسی دەزگاكان و كۆمەڵێ كەسانی دیكەی پەیوەندیدار بەشدار دەبن بۆ پێداچونەوە و نەخشەكێشان بۆ داهاتو وە پەنجە خستنەسەر خاڵی لاوازو بەهێزی حزب و پێداچونەوە بەو كاروئیشانەی كە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا كراوە.


بەڵام كۆبوونەوەكەی ئەمجارەی یەكگرتوو تایبەت بوو بە جرح و تعدیلی ئەو كێشانەی رووبەرووی یەكگرتوو بوونەتەوە..

 

،،

لەناو كاری سیاسیدا بونی دەزگای ڕاگەیاندنی سێبەر شتێكی بێ مانایە و حزب پێویستە دەزگای فەرمی ڕاگەیاندنی خۆی هەبێت و خیتابی خۆی لێوە ئاڕاستە بكات.

 


بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی یەكگرتوو: كەناڵی سێبەر قسەی بێ مانایە

هەر لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، دیپلۆماتیك مەگەزین پەیوەندیكرد بە د.یەحیا عومەر ڕێشاوی بەرپرسی دەزگای دامەزراوەی ڕاگەیاندن و هونەری یەكگرتووی ئیسلامی و ئەندامی سەركرایەتی ئەو حزبە.

 

یەحیا عومەر رێشاوی، بەرپرسی دەزگای راگەیاندن و هونەری یەكگرتوو

 

ناوبراو ووتی:" كۆبونەوەكەی 25ی مانگی ڕابردووی یەكگرتوو هاوزەمان بوو لەگەڵ دەرەنجامی هەڵبژادنەكاندا كەدەرەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو بو بۆ یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان و هەمولایەكمانی توشی سەرسوڕمان كرد وە ئەمە ئەوەی دەخواست كە پێداچونەیەوەكی جدی تر لە لە گوتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و لە هەنگاوەكان و لە شێوازی ئیشكردنی بكرێت.

 
لەگەڵ ئەوەی د.یەحیا عومەر ڕێشاوی بەرپرسی دەزگای دامەزراوەی ڕاگەیاندن و هونەری یەكگرتووی ئیسلامییە لەهەمان كاتدا مامۆستای زانكۆیە لەبەشی ڕاگەیاندن و لەسەر هەوڵەكانی یەكگرتوو بۆ داخستنی بەشێك لە دەزگاكانی و كردنەوەی دەزگای ڕاگەیاندنی سێبەر، ووتی: " لەناو كاری سیاسیدا بونی دەزگای ڕاگەیاندنی سێبەر شتێكی بێ مانایە و حزب پێویستە دەزگای فەرمی ڕاگەیاندنی خۆی هەبێت و خیتابی خۆی لێوە ئاڕاستە بكات".

 

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ساڵی 1994 راگەیەندراوە، ئەمرۆ بەهۆی دەرەنجامە خراپەكانی لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول كە كورسییەكانی لە 10 كورسییەوە كرد بە 5 كورسی، دەیەوێت لەرێگەی كۆمەڵێ بریارەوە هەستێتەوە.

 

author photo

دبلۆم لە راگەیاندن

ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان