برێمه‌ر: وتم ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌ سه‌ددام نه‌بێت ده‌بینه‌ گاڵته‌جاڕی جیهان

پۆڵ بریمەر چۆن باس لەدەستگیرکردنی سەددام حسێن دەکات ؟

برێمه‌ر: وتم ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌ سه‌ددام نه‌بێت ده‌بینه‌ گاڵته‌جاڕی جیهان

1882 خوێندراوەتەوە

پۆڵ بریمەر کەنوێنەری سەرۆکایەتی ئەمریکابوو لەعیراق لەنیوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤، لەبیرەوەریه‌کانیدا ( ساڵەکه‌م لەعێراق)، زۆر ڕووداوی گرنگ باس دەکات، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس‌و یەكێک لەو ڕووداوانه‌ دەستگیرکردنی سەدام حسێنە.

پۆڵ بریمەر،:" کاژمێر یەک‌و نیوی شەوی ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١٤کانونی یەکەم، تازه‌ خه‌وتبووم، ڕائید " بات كارۆلی" یاریده‌ده‌ره‌ سه‌ربازییه‌كه‌م کە سەربازێکی مارێنزەو بەعەرەبی دەدوێت، وتی، ببورە گەورەم بیزارم کردی، ژەنەڕاڵ دەیەوێت قسەت لەگەڵدا بکات، پێداگیری کرده‌وە کە پەیوەندەییەکە نهێنییەو ئاماژەی بۆ تەلەفۆنە سورەکە دەکرد کە لە نوسینگەکەی ماڵەوەبوو، ئەبی زەید پێداگیری کردبوو کەمەسەلەکە زۆر گرنگەو پێوویستە تەلەفۆنەکە پارێزراو بێ، منیش دەستمکرد بە لەبەرکردنی جلەکانم،


بیرم دەکردەوە دەبێ ئیشەکە چیبێ وا ئەبی زەید لەسەر هێڵی پارێزاوەوه‌ پەیوەندیم پێوە ده‌کات دەبێ هەواڵێکی خۆشبێ یان خراپ.

دوای پانزە خولەک گەیشتمە نووسینگە نیمچە ڕۆشنەکەم لە کۆشك، دیک جۆنزی جێگره‌ نوێیەکەم لەگەڵ پیاوێك لە وێستگەی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی لەوێ بوون، پرسیارم لەدیك کرد چی ڕووی دەدات؟ دیک سەیرێکی پیاوەکەی هەواڵگری کردو وتی:" نامەوێت موفاجەئەکەت لێتێکبدەم".
پیاوی دەزگای هەواڵگری وتی: "وابزانم سەداممان دەستگیر کردووە".

،،

بریمەر گومانی هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ سه‌ددام بێت،" وتم چۆن بیسەلمێنین کە ئەمە سەددامە، وتیان لەرێگەی پشکنینی ( DNA) دەرئەکەوێت، دەینێرین بۆ ئەڵمانیا بۆئەوەی تەواو دڵنیابین، فڕۆکەی سی __١٧ ئامادەیە.

بریمەر درێژه‌ به‌ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی سه‌ددام ده‌دات‌ودەڵێت:" تەلەفۆنە سورەکەم هەڵگرت، پەیوەندیەکەم بەسرا بەئەبی زەیدەوە لەبارەگای سەرکردایەتی کردن لەقەتەر، وتم ئەم مەسەلەیە چییە کە پەیوەندی بە سەدامەوە هەیە

ئه‌بی زه‌ید وەڵامی دایەوە کە پێمانوایە دەستگیرمان کردووە، پیاوەکانی پرۆسە تایبەتەکان پیاوێکی ڕیشن‌و چڵکنیان لەناو چاڵێکی ناپارێزراودا لەدەرەوەی تکریت دۆزیوەتەوە.

پۆڵ بریمەر دەڵێت وتم چۆن دەزانن ئەوە سەدامە؟


جۆن وتی:" کاتێک کاتێک لەچاڵەکە دەریان هێناوە وتویه‌تی من سەددام حسێنی سەرۆکی عێراقم، سەیریان کردوەو شوێنی برین‌و خاڵی پێوە بووە کەدەزانن سەدامیش ئەوەی پێوە بووە".

بریمەر گومانی هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ سه‌ددام بێت،" وتم چۆن بیسەلمێنین کە ئەمە سەددامە، وتیان لەرێگەی پشکنینی ( DNA) دەرئەکەوێت، دەینێرین بۆ ئەڵمانیا بۆئەوەی تەواو دڵنیابین، فڕۆکەی سی __١٧ ئامادەیە.


" پێداگیریم کرد کە دەبێ لەسەداسەد دڵنیابین، ئەگەر وانەبێ دەبینە گاڵتەجاڕی جیهان، هەواڵەکە بڵاو ببێتەوە کە گیراوەکە یەکێک بێ لە هاوشێوەکانی سەدام، چونکە سەددام چەند هاوشێوەیەکی هەبوو لەکاتی خۆی بەکاری دەهێنا بۆچەواشەکردنی دوژمنەکانی".

،،

کەمێک پیش بەرەبەیان فڕۆکە سی __١٧ هەستاو گرنگترین شتێک کەئەم فڕۆکەیە هەڵیگرتبوو بریتبوو لە کەمێک لەلیك کەوا کێشەکەی تەنها یەك ئۆنصەبوو بۆ بەراورد کردنی بەنمونەی (DNA) ، خێزانەی سەددام حسێن کەلای ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی لەئەڵمانیا هەبوو.

کەمێک پیش بەرەبەیان فڕۆکە سی __١٧ هەستاو گرنگترین شتێک کەئەم فڕۆکەیە هەڵیگرتبوو بریتبوو لە کەمێک لەلیك کەوا کێشەکەی تەنها یەك ئۆنصەبوو بۆ بەراورد کردنی بەنمونەی (DNA) ، خێزانەی سەددام حسێن کەلای ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی لەئەڵمانیا هەبوو.


بریمەر پرسیاری كردووه‌ كه‌ چەندی دەوێت تاکو ئەنجامی پشکنینەکان دەربچێت، له‌ وه‌ڵامدامدا پێیانووتووه‌ کە بیست و چوار، بۆ سی و شەش کاژمێردەخایەنێت.

پۆڵ بریمەر دەڵێت گەڕامەوە بۆناو نوێنەکەم، بەڵام نەمتوانی بخەوم، بیرۆکەکان مێشکیان قەرەباڵغ دەکردم، ئەو پەیکەرە بڕۆنزیانەی سەدامی ستەمکارم دەبینی کە لەبەردەمی کۆشکەکەیدابوون‌و بە بەرزکەرەوەکان دەیان هێنایە خوارەوە، وێنای ریزە گۆڕەهەڵکەندراوەکانم بینی لەحلە، ئایە بۆ دواجار ئەو نەفەرەت لێکراوەمان دەستگیر کرد؟


كه‌ به‌یانی دێت لەنوسینگەکەی خۆی عەمید خاتوو باربرا فاست، بەرپرسی هەواڵگری لە هاوپەیمانان، وردەکاریه‌كانی دەستگیرکردنی سەدام ده‌خاته‌ ڕوو،:" ئێمە ماوەی چەند مانگێکە شوێن هەموو پڕوپاگەندەیەکی ساختەدەکەوین لەبارەی بوونی سەدامەوە، بۆیە بیرمان لەوە کردەوە لە کە سەنزیکەکانی دەست پێبکه‌ین بۆ ئەوەی شوینی سەدام بدۆزینەوە، تاوەکو لەدرەنگی ڕۆژی شەممەدا هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان یەکێک لەو کەسە گومان لێکراوانەیان لەدەره‌وەی تکریتی شوێنی نیشتەجێبوونی عەشیرەتەکەی سەددامدا دەستگیرکردووە، پێدەچێت پەیوەندیەکی نزیکی لەگەل سەدام‌و بنەماڵەکەیدا هەبێت، لەکۆتایدا حەشارگەکەیمان دۆزیەوەو کاتێک سەربازێکمان لایتێک دەگرێتە چاڵەکەو خۆی ئامادە کردبوو بۆئەوەی بۆمبێکی دەنگی فرێبدات، بەڵام دوای ئەوە دوو دەستی بەتاڵی پیس‌و سەرێکی قژنی دانەهێنراوی سپی بەدەرکەوت، پیاوە ڕیشنەکە بەئینگلیزیەکی قورس‌و گران قسەی کرد،" من سەددام حسێنم، سەرۆکی عێراق دەمەوێت دانوستان بکەم".


فاست دەڵێت:" کاتێک چوینە ناو کوخەکەوە، کڵاشین کۆفێک‌و هەروەها کیسێك کە ٧٥٠،٠٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی تیدابوو".

،،

بریمه‌ر ده‌ڵێت:" پاش ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بەجەماعەتم ڕاگەیاند باشترین ڕێگە بۆ هەستان بەوە ئەوەیە کە وەفدێکی بچووک لە ئەنجومەنی حوكم سەردانی سەددام بکەن، ئه‌وان دەتوانن خەڵک لەوە دڵنیا بکەنەوە لەوەی زیندانەکەیان بینیوە".



بریمه‌ر ده‌ڵێت:" پاش ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بەجەماعەتم ڕاگەیاند باشترین ڕێگە بۆ هەستان بەوە ئەوەیە کە وەفدێکی بچووک لە ئەنجومەنی حوكم سەردانی سەددام بکەن، ئه‌وان دەتوانن خەڵک لەوە دڵنیا بکەنەوە لەوەی زیندانەکەیان بینیوە".



" پێش نیوەڕۆ پەیوەندیم کرد بە پاچەچیەوەو ڕامگەیاند کە پڕوپاگەندەکان ڕاستن سەددامان دەستگیرکرد، یەکەمجار قسەی بۆنەکرا، پاش ساتێک تەقیەوەو وتی، چەند رۆژێکی مەزنە بۆ عێراق‌و هاوپەیمانان، پیرۆزبایت لێدەکەم باڵوێز.

پۆڵ بریمەر باسله‌وه‌ ده‌كات كه‌ بریاریانداوه‌ له‌گه‌ڵ عەدنان پاچەچی‌و عادل عبدولمەهدی بە شەخسی سەدام حسین ببین‌،" لە پاش ئەوەی چوین بۆ بینینی، سەدام حسێن دزداشەیەکی عەرەبی سپی لەبەردابوو، چاکەتێکی زستانەی لەسەر شان بوو، نەعلێکی هەرزانی لەپێدابوو، تێبینییم کرد کەنینۆكی قاچەکانی شەق بوو بوون، وەك ئەوەی بۆماوەی چەند هەفتەیەك بەناو قوڕدا ڕۆیشتبێت، سەددام بەئارامی دانیشتبوو، لەژێر پێڵوی چاوەکانیەوە چاودێری دەکردین، سەربازێکی ئەمه‌ریکی کە بەعەرەبی قسەی دەکرد لای شانی ڕاستی سەددامەوە دانیشتبوو، گومانی تێدانیە فەرمانی پێکرابوو ئەگەر یەکێک لەئەندامانی ئەنجومەنی حکوم هێرشی کردە سەر سەددام ئەو نەهێڵێت.

,,

برێمه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمەهدی لەپشتی مێزەکەوە وەک داواکاری گشتی قسەی دەکردو بەسەدامی وتووه‌ چۆن دەتوانیت پڕۆسەی ئەنفال‌و هەڵەبجە ڕاڤە بکەیت؟ بۆچی چەکی کیمیایت بەکارهێنا لەبەرامبەر کوردەکان؟



برێمه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمەهدی لەپشتی مێزەکەوە وەک داواکاری گشتی قسەی دەکردو بەسەدامی وتووه‌ چۆن دەتوانیت پڕۆسەی ئەنفال‌و هەڵەبجە ڕاڤە بکەیت؟ بۆچی چەکی کیمیایت بەکارهێنا لەبەرامبەر کوردەکان؟

به‌ وته‌ی برێمه‌ر پاش ئه‌وه‌ی دڵنیابوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان كردووه‌ سه‌ددام حسێنه‌، كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانییان ساز كردووه‌، پۆڵ بریمەر دەڵێت:" لەدوای ئەوە بریارماندا هەواڵەکە رابگەیه‌نین‌و عەدنان پاچەچیشم لەگەڵبوو لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەو لە هەشت‌و نیوی شەوی شەممەی ١٣ کانونی یەکەمی دیسەمبەر بەکاتی عیراق، سەدام حسێن لەناو ژێر زەمینێکدا لەشارۆچکەی "دور" کە یانزە کیلۆمەتر کەدەکەوێتە باشوری تکریتەوە ده‌ستگیر كرا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس