لە دەربەندیخانەوە بۆ ئەوروپا بەرێكەوت....بەڵام لە ئیتاڵیا بوو بەژێر ئۆتۆمبێلەوەو گیانی لەدەستدا

"زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردووە"

لە دەربەندیخانەوە بۆ ئەوروپا بەرێكەوت....بەڵام لە ئیتاڵیا بوو بەژێر ئۆتۆمبێلەوەو گیانی لەدەستدا

355 خوێندراوەتەوە

 چیرۆكەكانی رێگەی كۆچكردنی گەنجانی كورد بۆ وڵاتانی ئەوروپا زۆرن، پێ دەچێت دواین چیرۆكی سامناك گیان لەدەستدانی ئەو گەنجەی دەربەندیخان بێت، كە سەرەرای گەشتنی بە خاكی یۆنان و رزگار بوونی لە قرشەكانی ئیجە، بەڵام لە یەكێك لە پاركەكانی ئیتاڵیا ئۆتۆمبێلێك دەیشێلێت و گیان لە دەست دەدات.

 

كۆچی گەنجان لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەوروپا، لە حاڵەتێكی ئاساییەوە بووە بە دیاردە، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقیش رایدەگەیەنێت:" لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا تەرمی 135 كەسیان گەراندووەتەوە عێراق".

 

دانەر فاتیح، قوربانی رێگەی ئەوروپا

 

 

،،

دایكی كوڕە كۆچكردووەكەش بەقوڕگی پڕ لەگریان وحەسرەتەوە بۆ دیبلۆماتیك ووتی:" ماوەی سێ ساڵ زیاترە كورێكم بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر جێگە كەوتووە و كەم ئەندام بووە، كورە 19 ساڵانەكەشم (دانەر)، بەم دیمەنە زۆر بێتاقەت دەبوو بۆیە بریاریدا بچێتە ئەوروپاو شتێك بۆ برا كەم ئەندامەكەشی بكات".

 

 

دانەر چۆن گیانی لەدەستدا؟

ڕۆژی دووشەممە بەرواری 5-11-2018 گەنجێكی تەمەن 19 ساڵی دانیشتوی قەزای دەربەندیخان بەناوی ((دانەر فاتیح)) بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی باشتر روو دەكاتە ئەوروپا، بەڵام بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە لەكاتی پشوودان لەیەكێك لە پاركەكانی ئیتاڵیا گیان لەدەست دەدات.

 

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران سەبارەت بەم بابەتە، تایبەت بە دیپلۆماتیك مەگەزینی ڕاگەیاند:" بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەمە پەنابەرێكی كورد كە بەنیاز بوو بچێتە مینای كۆمەنیزیا لەوێوە خۆی بگەیەنێتە ووڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەداخەوە لە شیرینی خەودا بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە".

 
دایكی كوڕە كۆچكردووەكەش بەقوڕگی پڕ لەگریان وحەسرەتەوە بۆ دیبلۆماتیك ووتی:" ماوەی سێ ساڵ زیاترە كورێكم بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر جێگە كەوتووە و كەم ئەندام بووە، كورە 19 ساڵانەكەشم (دانەر)، بەم دیمەنە زۆر بێتاقەت دەبوو بۆیە بریاریدا بچێتە ئەوروپاو شتێك بۆ برا كەم ئەندامەكەشی بكات".

 

دایكی دانەر لەنێو چەند ژنێكی دیكەدا

 

هەروەك هاورێكانی دانەر بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین قسەیان كرد: " ئەو كورێكی زۆر وریاو زیرەك بووە، خوێندكاری پۆلی شەشی ئامادەیی بووە، بەڵام ناچاری رێگەی ئەوروپای پێ گرتە بەر، كە بەداخەوە پاش هەفتەیەك لە گیان لەدەستدانی تەرمەكەی گەرایەوە".

،،

خواستی كۆچ لەلایەن گەنجانەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕوی لەهەڵكشان كردووە و بەپێی ئاماری فیدراسیۆنی پەنابەرانیش لەو ماوەیەدا زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردوە.

 

 


سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران درێژەی بە وتەكانیداو ئاماژەی بەوەشكرد:" لەگەڵ بیستنی ڕوداوەكەو ئاشكراكردنی ناسنامەی تەرمەكە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار كرانەوەو دواتر كاروباری یاسایی بۆ ئەنجامدراو پاشان لەڕۆژی شەممە 10-11-2018 لەڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە تەرمەكەی گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان و لەقەزای دەربەندیخان بەخاك سپێردرا".

 
شایەنی باسە لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕێكخراوی تیرۆستی داعش و دروست بونی قەیرانی دارایی و نەبونی هەلی كار، خواستی كۆچ لەلایەن گەنجانەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕوی لەهەڵكشان كردووە و بەپێی ئاماری فیدراسیۆنی پەنابەرانیش لەو ماوەیەدا زیاتر لە 200 هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردوە.

 


بەهۆی ئەو لێشاوە زۆرەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، ڕێژەی قوربانیەكانیش بەرزبوەتەوەو سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانیس ئاشكرای دەكات كە:" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 135 كۆچبەری عێراقی كە پشكی زۆرینەی بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت لە ڕێگای ئەوروپا گیانیان لەدەست داوەو تەرمی سەرجەمیشیان گەڕێندراونەتەوە عێراق".

 

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فدراسیۆنی پەنابەران

 

 

"براكەم لەبەر منی كەم ئەندام رێگەی ئەوروپای گرتە بەر"

بەختیار كە ماوەی زیاد لە سێ ساڵە هاورێكانی بە پاسكیل دەیگەڕێنن، بە دڵێكی پرەوە بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دواو وتی:" براكەم كە قۆناغی شەشی ئامادەیی بوو بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی باشتر بۆخۆی و هاوكاریكردنی من و خێزانەكەم بڕیاریدا ڕێگای هات و نەهات بگرێتەبەر، بەڵام دوای چەند ڕۆژێك هەواڵی مەرگیمان پێگەیشت".

 

،،

فیدراسیۆنی پەنابەران هۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجان لەهەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە بۆ كەمتەرخی حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر دابین نەكردنی پێداویستەكانیان و بەدینەهێنانی خەون و ئاواتەكانیان .

 

 

بەختیار فاتیح، برای دانەری كۆچكردوو

 
بەپێی زانیارییەكان، دانەری جوانەمەرگ لە ڕۆژی دوو شەمە بەرواری 5-11-2018، پارەی پی نامێنێت بۆیە بڕیار دەدات بەپێ ڕێگای كۆچەكەی بگرێتەبەر، و لەبەر بڕینی ڕێگایەكی دوور و سەخت ماندوو دەبێت، بۆیە بۆ ماوەیەك لەسەر شەقامێك سەرخەوێك دەشكێنێت و لە شیرنی خەودا سەرجەم خەون و ئاواتەكانی لە ماوەی یەك خولەكدا كۆتاییان پێ دێت و گیان لەدەست دەدات.

 


فیدراسیۆنی پەنابەران هۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجان لەهەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە بۆ كەمتەرخی حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر دابین نەكردنی پێداویستەكانیان و بەدینەهێنانی خەون و ئاواتەكانیان .

 

لەكۆتایدا سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران دەڵێت" تەنها چارەسەر لەڕێگەگرتنی كۆچی گەنجان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، حكومەت دەتوانێت ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە كۆتای پێ بهێنێت و هەلی كار و دامەزراندن بۆ گەنجان بڕەخسێنێـت و پێشینەی زەواج و شوێنی نیشتەجێ بون بۆ گەنجان دابین بكات و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنێـتەوە بۆ پێش شەڕی داعش و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی"

 

لەماوەی چەند ساڵی رابردوو چەندین تەرمی گەنج و هاوڵاتیانی كورد، لەرێگەی فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانەوە گەرێنراونەتەوە، دواینیان تەرمی دانەر فاتیح بوو كە هەفتەی پێشوو لە یۆنان بەرووداوی هاتوچۆ كۆچی دوایكرد.

 

author photo

دبلۆم لە راگەیاندن

ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان