رۆژەکانی مەنفا

رۆژەکانی مەنفا

542 خوێندراوەتەوە

رۆژی ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، جان دوندار، رۆژنامەنوسی بەناووبانگی تورک و سەرنوسەری پێشوی رۆژنامەی جومهورییەت، میوانی دیداری دامەزراوەی کۆربەری ئەڵمانیی بو لە هامبۆرگ. لە ئێلبفیلهارمۆنیی هامبۆرگ وتارێکی لەژێر ناوی “رۆژەکانی مەنفا” پێشکەشکرد. دوندار ئێستا لە بەرلین دەژیێت بە هۆی ئەوەی کەیسی ناردنی چەکی لە تورکیاوە بۆ داعش ئاشکراکرد.


ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەیەتی:

جان دوندار
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کەمال چۆمانی


بەڕێزان،
گەیشتمە ئەڵمانیا و هێشتا بۆنی باڕوتی هەوڵی تیرۆرکردنەکەم دەکەم.
لەسەر چاکەتەکەم، سوتماکی کتێبە سوتێنراوەکانم…
لە گوێکانمدا، دەنگی داواکاری گشتیی داوای زیندانی تا مردنی دەکرد.
لە پێستمدا، شێداریی کونجی زیندان.
لەپێش چاوەکانم مۆبێک لە خەڵک هاواریان دەکرد “خیانەتکارەکان هەڵبواسن!”
دڵم شەقدەبات لە بیری خۆشەویستان کە لەدوای خۆم بەجێماون…
هیچ لەو نیشانانە نابینیت چونکە لەناو مێشکمدا قفڵدراون.. هەمویان لەپشتی روخسارێکی بەبزەوە دەشارمەوە…
لە هەناوی بومەلەرزەیەکی بەگوڕەوە دێم… هەندێکمان لەژێر داروپەردوەکە بەجێماین، ئەوانیتر هێشتا هەوڵدەدەن رێگایەک هەڵکرێنن تا لێی دەربازببن. ئەوانەی وڵات جێدەهێڵن، خەم بۆ ئەوانە دەخۆن کە ناتوانن.
ئایا چاوەڕوانیی رۆژێکی وا بوین؟
نەخێر.
ئێستا رونتر دەتوانین ببینین کە زۆربەی ئەو بەڵگانە پێشتریش هەبون. پێنج ساڵ پێش ئێستا، هێشتا وامان بیردەکردەوە کە دەتوانین ئەو تاریکایییە تێکبشکێنن کە بە روناکیی ئێمەی دەخنکاندین.
رۆشنبیرەکانمان کە ئێمەیان لە نزیکبونەوەی مەترسییەکە ئاگادارکردەوە، یەک-دوای-یەک سەربڕدران. گڵاسەکانمان تێکشكێنران.
ئەو گەنجانەی لە پێناو پاڕكێک دەنگیان هەڵبڕی تەقەیان لێ کرا. زۆربەیان چاویان پێکرا… نەمانتوانی چیتر ببینین.

،،

رۆشنبیرەکانمان کە ئێمەیان لە نزیکبونەوەی مەترسییەکە ئاگادارکردەوە، یەک-دوای-یەک سەربڕدران. گڵاسەکانمان تێکشكێنران.

ئێوە دەربارەی بۆقی کوڵاو دەزانن. ئێمە لەناو مەنجەڵێکدا کوڵیندراین، پلەی گەرمییەکەی وردەوردە بەرزکرایەوە تا دەستبەجێ هەستیپێنەکەین… زۆر درەنگ بو، کاتێک تێبینییمان کرد.
ئێمە وەک چێشت سوردەکراینەوە…
ئەهریمەن خۆی لە بۆسە دانابو. لە قەفەسێکدا چاوەڕوانیی ساتی هێرشەکەی دەکرد، ئامادە بە نێزەوە، بە ترسی گوناهـ، هی “شەرمەزاریی”.
بایەکی رەش هەڵیکرد و قفڵەکەی شکاند. ئەهریمەن بەرەڵا بو، خەڵاتکرا، هاندرا. “خراپترینەکە” بوە نمونەی باڵا.
ئەوەی تا دوێنێ گوناهـ و شەرمهێن بو، بو بە نۆرم.
بەم شێوەیە حوکمڕانیی ئەهریمەن دەستیپێکرد.


“چاکەکە” تێدەکۆشا بۆ ئەوەی سەرەتا قبوڵینەکات. هەرکەسێک دژایەتیی کرد لە قەفەسەکە ئاخنرا، ترسنۆکەکە جێیهێشتبو. ئەوانەی مانەوە، خرانە گۆشەیەکەوە.
لە ماوی پێنج ساڵدا لە خاکی خۆماندا بوینە نەفیکراو.
هەر بەرهەڵستکارێک لە واقیعدا مەنفایەکە.


مەنفابونت لەو چرکەساتەوە دەستپێدەکات کە ئالنگاریی گوتاری باو دەکەی کە باوەڕی کۆمەڵایەتییە، ئەو چوارچێوەیە کە لەلایەن دەوڵەتەوە کێشراوە، یان بەگشتیی نۆرمە قبوڵکراوەکانن…
تۆ وەک “خیانەتکارێک” نیشاندەکرێیت ئەو ساتەی کە دەڵێیت “نا”.
ئەگەر لە بەشێکی دونیا بژیت کە تێیدا بەربەستێکی نزمی لێبوردەیی و ویستێکی بەرز بۆ تاکڕەویی هەیە، تۆ دەزانی کە پێویستە خۆت ئامادەبکەیت بۆ دادگاکان، پەراوێزدەخرێیت، سوکایەتییت پێدەکرێت، هەڕەشەت لێدەکرێت، جوێنت پێدەدرێت، دەچیتە زیندان، تەنانەت بۆ ئەبەد بێدەنگ دەکرێیت-

زنجیرەیەک سزا و تەنیاییەکی قوڵ و کەمەرشكین.
ئەم زانیارییە، هەندێک کەس ناچاری بێدەنگیی دەکات، هەندێک زیندان یان تەنانەت گۆڕستانیش…
هیرانت دینک، یەکێک لە دوا نوێنەرەکانی خەڵکێک کە خراپترین ئازاری مەنفایان چەشت لە سەدەی رابردو داوای دادگەریی کردبو بەر لەوەی تیرۆر بکرێت.
“کەی نەمامێک دەچێنین بۆ ئەوەی میوەکەی بخۆین؟”
ئەو میوەیە وای لە هەندێک کەس کرد واز لە فیکرەکانی خۆیان بێنن نەک نیشتیمان. ئەوەش دیسان قوڕسە.
هەرگیز ناتوانی رێزی خودی خۆت بگێڕیتەوە تەنانەت دوای ئەوەی کە دەتوانی بشگەڕێیتەوە.


ئەوانیتر نیشتیمانەکەیان جێدەهێڵن کە ناتوانن دەستبەرداری فیکرەکانیان ببن. موراپان مونگان مێشکی نەفیکراو لە چەند وشەیەکدا پوختەدەکات:
“بە راستی ئەو کەسەی کە کۆچدەکات ئەو کەسە نییە کە جێدەهێڵێت، بەڵکو زیاتر ئەوەی کە لەدوای خۆی دەمێنێتەوە…” مەنفییەکی تر، پیۆدۆر ئەدۆرنۆ، پێناسەی “مەنفای عەقڵ” دەکات بە… “هەست بە ماڵی خۆت نەکەیت لەناو ماڵی خۆتدا..”


ئێستا بۆ ساتێک خەیاڵ بکە کە کاتێک لەم هۆڵە دەڕۆیتەوە دەرەوە هیچ ماڵێکت نییە بۆی بڕۆیت.
هەموشتێکت کە پێکەوە گرێداوە و ئارەقەت بۆی رشتوە بۆ رزگارکردنی ژیانت لێت سەنراوەتەوە.. چیتر کورسیی حەسانەوەت، ژوری نوستنت، کتێبەکانت، پشیلەکەت یان سەگەکەت، نەماون. دەبێت هەمویان لەدوای خۆت جێبهێڵیت و بەرەو بۆشایییەکی بێ بن بڕۆیت.
ئەمە ئەو باجەیە کە تۆ تەنها لەبەرئەوەی بژاردەی ریسکی نەیاربونت هەڵبژاردوە لەجیاتی ئاسودەیی تەسلیمبون دەبێت بیدەیت…
ئایا ملکەچدەکەیت بۆئەوەی ئەو باجە نەدەیت؟ تراژیدیاکەی ئێمە بە هۆی وەڵامی ئێمەوەیە…
“نەخێر!”
رەشوڕوت بە پڕوپاگەندەی حکومەت گۆشکراون.
ئازایەتیی دەوێت بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەیتەوە:
“ئەمە هەموی درۆیە. ئێوە نافڕن؛ ئێوە وا دەکەونە ناو خەرەندەوە.” ئەمە دەبێتە هۆی سزادان، تەنیایی و مەنفا.”
یەکەم شت گوێت لێ دەبێت ئەمەیە:
“تۆ خەڵکی ئێرە نیت.”
بەداخەوە، ئەوە رێک چاوەڕوانییەکەیە بۆ تۆ لە مەنزڵی خۆشتەوە.
ئینجا زو دەستدەکەیت بەوەی بڕوابکەیت کە تۆ کەسێکی هەمیشە نامۆی. ئینجا دێیتە لای رستەکەی ستێفان زوێیگ:
“من هی هیچ شوێنێک نیم.”
بەهاری رابردو چومە پێشانگایەک لەسەر ستێفان زوێیگ لە لوکسەمبۆرگ. لە دەروازەی چونەژورەوە چاوم بە هەندێک کارتۆنی ناڕێکخراو کەوت… یەکەمجار وامزانی پیشانگاکە تەواودەبێت؛ دواتر تێگەیشتم:
ئەو سندوقانە بوخچەکانی نوسەرێکی مەنفیکراو بون کە ناچارکرابو جار دوای جار بوخچەکانی بپێچێتەوە. ئێستاش لە پیشانگاکە دانراون بۆ یادکردنەوەی ئەوی.
زوێیگ ئەنجامگیرییەکی بەم جۆرە لە یادەوەرییەکانی خۆی دروستدەکات::
“بوخچەکەم پێچاوەتەوە و ئامادەم. )…( ئەوڕوپا، ماڵمان، )…( کاولکارییەکی چەشتوە… ئێستا ئێمە بەڕاستی بێماڵین.”
مەنفا ژیانی کۆنت دەبات، هەروەها فیکرە سانسۆرکراو و هونەرە قەدەغەکراوەکانیشت. وشەی تورکیی لە بەرانبەر مەنفا “سورگون”ە.
واتا “لێدانێکی نوێ.”
مەنفاکان لەوانەیە کەشێکی میهرەبانتر بدۆزنەوە ئەو شوێنەی کە مەنفاکان دەڕۆن، کەشێک کە رێ بە نەفیکراوەکان دەدات کە خونچە بکەن؛ بەڵام، وەک هەر نەمامێکی هەڵکەنراو و دابڕێنراو لە ئاو و ژینگە سروشتییەکەی، ئەگەری ئەوەی کە جارێکی تر لە شوێنی تر رەگ دەگرێتەوە، وەهمێکە. ئایا میوە دەگرێتەوە یان وشک دەبێت.

،،

گەورەترین شاعیری تورک نازم حیکمەت ناچوربو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت دوای بەسەربردنی چەندان ساڵ لە زیندان. ناسنامە نیشتیمانییەکەی لێ سەنرایەوە. لە مەنفادا مرد، بە حەسرەتی ماڵەوە.

مێژو دەوڵەمەندە بە هەردو نمونە…
گەورەترین شاعیری تورک نازم حیکمەت ناچوربو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت دوای بەسەربردنی چەندان ساڵ لە زیندان. ناسنامە نیشتیمانییەکەی لێ سەنرایەوە. لە مەنفادا مرد، بە حەسرەتی ماڵەوە.
گەورەترین دەرهێنەری سینەمایی تورکیا یەڵماز گۆنای ناچاربو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت دوای بەسەربردنی چەندان ساڵ لە زیندان. ناسنامە نیشتیمانییەکەی لێ سەنرایەوە. لە مەنفادا مرد، بە حەسرەتی ماڵەوە.
یەکێک لە بەناووبانگترین مۆسیقارەکانی تورکیا ئەحمەد کایا ناچاربو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت دوای ئەوەی وەک “خیانەتکار” دانرا. لە مەنفادا مرد، بە حەسرەتی ماڵەوە.
هەرسێکیان ئێستا لە وڵاتی خۆیاندا بەڕێزەوە یادیان دەکرێتەوە… شیعرەکانیان، فیلمەکانیان و گۆرانییەکانیان لە هەمو شوێنێکن…
تورکیا بەهرەیەکی تایبەتی هەیە لە بەنەفرەتکردنی منداڵە یاخییەکانی خۆی، ناشتنیان لە خاکەکانی تر و هەڵواسینی مەدالیای پاڵەوانێتیی لەسەر ئەو گۆڕە دورانە.
ئایا ئەوە هەمان شت نییە بۆ تۆماس مان رویدا کە ناسنامە ئەڵمانییەکەی لێ سەنرایەوە لەلایەن نازییەکانەوە؟
ساڵی رابردو بیرم لەو دەکردەوە کاتێک شۆفێرێکی لۆریی تورک هەواڵی لە خێزانەکەی خۆیدا لەسەر “سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان.”
کە مان دەربارەی حەزی خۆی نوسی بە دیتنی شکستی هێزە ئەڵمانییەکان لە شەڕدا، دانیشی بەوە دانا:
“ئەوەی کە کوڕەکانم ناچاردەکرێن کە هەواڵ لەسەر من بدەنە حیزبی نازییەکان هەرکاتێک ئەو وشانە ببینن بەسە بۆ ئەوەی رادەی کارەساتی خۆمان تێبگەین.”
ئەهریمەن نەخۆشییەکە کە دەتوانێت توشی نزیکترین و ئازیزترین کەست بێت…
بەدوات دەکەوێت تا کۆتایییەکانی زەویی.
هەروەک بەرانبەر زوێیگ کردی.
ترسی ئەهریمەن ئەوی تێكشکاند لە دورترین ئەو شوێنەی کە دەیتوانی بۆی بڕوات. با جارێکی تر بگەڕێمەوە لای زوێیگ:
هەشت مانگ بەر لەوەی ژیانی خۆی کۆتایی پێ بێنێت ئەو ئەم وشانەی خوارەوەی نوسی:
“…سواستیکا (سیمبۆلی نازیزم) لەسەر تاوەری ئیڤل شەپۆل دەدات، هێزی پیادەی رەشەبا بە ئیستیفزازەوە بەناو شەقامی شامپس ئێلیسێزی ناپلیۆندا نماییشدەکەن (…) ژیان چیتر شایانی ژینکردن نییە… من نزیکەی پەنجا و نۆ ساڵم. ئەو ساڵانەی پێشم زۆر غەمگین دەبن. بۆچی لەگەڵ ئەو هەمو بێڕێزیکردنە هەڵبکەم؟”
ئێوە دەتوانن خەیاڵی ئەوە بکەن ئەو وشانە چەندە روخێنەرن بۆ کەسێکی وەک من:
نزیکەی پەنجا و نۆ ساڵ، کەلوپەلەکانی لەناو سندوقە کارتۆنییەکاندا، بە چاوی خۆی تەماشای گەشەی ئەهریمەن دەکات لە خاکی خۆی و لە سەرانسەری جیهاندا.
تراژیدیای زوێیگ وانەیەکی باشمان پێ دەبەخشن ئەمڕۆ:

،،

هەندێک هەڵە، بێدەنگیی یان تەسلیمبون بۆ ئەوەی بتوانی دەروازەکانی گەڕانەوە بکەیتەوە. تەنانەت ئەگەر بشگەڕێنەوە، هیچ شتێک وەک خۆی نابێت: ئەو خاکەی بۆی دەگەڕێیتەوە هەمان ئەو خاکە نییە کە جێتهێشت، ئەو کەسەشی دەگەڕێتەوە هەمان ئەو کەسە نییە کە بەجێیهێشت. بە کورتی، وەک قسەیەکی پێشینانی تورکیی هەیە دەڵێت: “بڕۆ، و لەوانەیە هەرگیز نەگەڕێیتەوە؛ بگەڕێوە، و لەوانەیە هەرگیز نەیبینیەوە.”


مەنفا هیوادەخوازێت کە ئازادیی و ئاشتیی بدۆزیتەوە بۆ ئەو کەسەی کە بۆی دەچێت. پاشماوەکانی گوللە لەبەردەم ماڵەکەی جێنامێنن، یان هەڕەشەکانی پۆلیس. هیچ زنجیرێک لە قەڵەمەکەی نائاڵێنرێت، هیچ ئەڵقەیەکیش لە زمانی نابەسترێت…


بەڵام ئەوە ئەوە نییە کە رودەدات: ئەو هەورانەی لە خاکەکەی فرمانتەوە بەرزدەبنەوە وەدواتدەکەون، و لەکوێ بیت رۆژەکە دادەپۆشن.
بەڵام هەندێکجار لە ناخەوە دەتڕوخێنن.


یەکێک لە زنجیرەکانی پێکانت هەمو ئەو شتانەیە کە لەدوای خۆتەوە بەجێتهێشتون. هەر رستەیەکی ئازایانە کە تۆ دروستیاندەکەی دڵخۆشت دەکەن بەڵام خۆشەویستانت لە دورەوە توشی کێشە دەکەن. ریشەکانی ئەو خۆشەویستانە لاپەڕەکانی بایۆگرافیی مەنفای تێكشکاوی بێسنور نیشاندەدەن.
یەکێکی تر لە ئەڵقەکانی سەر زمانت هیواکانتە بە گەڕانەوە. هەر وشەیەکی ئۆپۆزسیۆنیی نەیاریی، ئەو هیوایە زیاتر دوردەخاتەوە، لە نیشتیمانی لەداییکبونت دادەبڕێت، رستە بە رستە….


هەندێک هەڵە، بێدەنگیی یان تەسلیمبون بۆ ئەوەی بتوانی دەروازەکانی گەڕانەوە بکەیتەوە. تەنانەت ئەگەر بشگەڕێنەوە، هیچ شتێک وەک خۆی نابێت: ئەو خاکەی بۆی دەگەڕێیتەوە هەمان ئەو خاکە نییە کە جێتهێشت، ئەو کەسەشی دەگەڕێتەوە هەمان ئەو کەسە نییە کە بەجێیهێشت. بە کورتی، وەک قسەیەکی پێشینانی تورکیی هەیە دەڵێت: “بڕۆ، و لەوانەیە هەرگیز نەگەڕێیتەوە؛ بگەڕێوە، و لەوانەیە هەرگیز نەیبینیەوە.”


ئێ کەوایە بۆ کوێ دەڕۆیت…
مەنفا بۆ کوێ دەڕوا، لوغزێکە. تۆ هیچ فیکرەیەکت نییە بە کوێدا بۆ لوتکە سەربکەویت و بە کوێدا لەناو قوڕەکەدا گیر بخۆیت. زمانت جیاوازە، ناتوانی داوابکەیت. بەئازارترین بەش سەقامگیربونە هەر کە برینە نوێیەکانی خۆت دەلێسیەوە. پێویستە شەڕی حەسرەت بۆ ماڵ بکەیت لەلایەک، لەلایەکی تریش شەڕی خاکێکی نامۆ چونکە وەک گەڵایەکی ژاکاوت لێهاتوە کە دەکەوێتە خوارەوە.
نامۆبون حەتمییە، ئێشێکە بۆ ئاسودەیی پەیوەستبون.
لەبەرئەوەی تۆ لێرەش بێگانەی، هەروەک چۆن لە خاکی یەکەم کە بەجێتهێشتوە بێگانە بوی.
مەحاڵە ئۆقرە بگری؛ هەمو شتێک کاتییە. تۆ خەمباری چونکە تۆ لە دەرەوەی کۆمەڵگا دایت، هەست بە شەرمەزاریی دەکەیت چونکە تۆ جیاوازی، نەویستراو چونکە تۆ بەبێ ویستی خۆت هاتویت.
خەمباریی سەردەکێشێت بۆ پەرێشانیی.
بەڵام پەنابەر هیچ مافێکی نییە بۆئەوەی خەمبار یان رەشبین بێت، یان نەخۆش بکەوێت. پێویستە ئازاری خۆت هەڵبگری، هەمو شتێک لە سفرەوە دەستپێبکەیت، تا بەسەر نیشتیمانی نوێدا زاڵ ببیت، بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ دروستبکەیت، گەدەت پڕ بکەیت، ئاو بێنیت لە وڵاتی خۆتەوە و چارەسەرییەکان بدۆزیەوە بۆ کەسوکارت لە وڵاتی خۆت.

،،

ئەگەر پەیوەندییەکی نزیک بهێڵێتەوە لەگەڵ نیشتیمانی خۆتدا، توشی ریسکی پێكدادان دەبی وەک ئەو شۆفێرەی کە بەبەردەوامیی تەماشای دیمەنی ئاوێنەی دواوە دەکات.


ئەگەر پەیوەندییەکی نزیک بهێڵێتەوە لەگەڵ نیشتیمانی خۆتدا، توشی ریسکی پێكدادان دەبی وەک ئەو شۆفێرەی کە بەبەردەوامیی تەماشای دیمەنی ئاوێنەی دواوە دەکات.
ئەگەر تەماشای دواوە بکەیت، لە بۆشایییەکی تاریک دەچیت کە رەگ و ریشەت هەڵدەوەشێتەوە.
وەک شۆفێرێکی باش، پێویستە هەمو کات چاوەکانت بخەیتە سەر رێگاکە و بپشکنی کە چیش لەدواوە هەیە..

.لە راستییدا لە شوێنێکی ناشارەزا بەتەنها خۆت ئەمە بکەیت قوڕسە، و لە هەر هەڵەیەکدا بە نەفرەت دەکرێیت.
هەندێک لە دۆخێکی بێچارەسەریی میلانکۆلییدا نوقم دەبن و هەرگیز هەنگاوێک بۆ دەرەوە نانێن. هەندێک خەریکە لە توڕەییدا تاوان دەکەن.
زۆر کەم لەو تڕافیکە بویژدانەدا بە پێوە دەمێننەوە.


سەدەی بیستەم بەکردار ئەو هێزی کێشکردنەوەی لەناوبرد کە ئێمە بە زەویی دەنوسێنێت. بەشەریەت فڕێدرایە ناو چوار باوە وەک سەدەفێکی بێماڵ کاتێک پەتەکە دەپسێت. ئەو رەشەبایە مەترسیدارە هەندێک لە ئێمەی فڕێدایە خاکی ترەوە و هەندێکی تریشی خستنە بۆشایییەوە.
ئەو میراتە دێوەزمەیە تەنها لە سەدەی بیستویەکەم گەشەیکردوە.


ژمارەی ئاوارەکان - بە هۆی شەڕەکان، توندوتیژیی و هۆکارەکانی دیکەوە- گەیشتۆتە ٦٥ ملیۆن کەس… لە هەر سێ چرکەیەکەدا، یەکێک ناچاردەکرێت وڵاتی خۆی جێبهێڵێت. نیوەی کۆچبەران منداڵن.
لە سەدا هەشتا و چواری کۆچبەران لە وڵاتانی تازە-گەشەسەندون.
واتا نەک لێرە، لە ئەوڕوپای دەوڵەمەند.


ئەوڕوپا چەک دەفرۆشێت، خەڵک لەو شەڕانە رادەکات کە ئەو چەکانەی تێدا بەکاردەهێنرێت ئەوڕوپا دەیانفرۆشێت… خەڵکیش لەپشتی دیوارەکانەوە بەتەنها جێدەهێڵرێن… ئەوڕوپا دەروازەکان دادەخات و ئاساییشی خۆی دەپارێزێت. پارەش دەداتە کەسانی وەک ئەردۆغان تا لە خاکی دورەوە کامپیان بۆ دروستبکرێن. ئەوڕوپا خۆی کوێرکردوە لە بەرانبەر ئەو پەنابەرانەی کە ئەردۆغان وەک بارمتە و کارتی مامەڵەکردن بەکاریاندەهێنێت.

،،

ئەو پەنابەرانەی کە توانیویانە بگەنە ئەوڕوپا وا نیشاندەدەنرێت کە گۆڕانکارییەکی گەورە لە کیشوەری پیر دروستدەکەن. لەهۆشخۆچون کە کارەکانیان، شار و ستایلی ژیانیان لەژێر هەڕەشە دایە، ئەو خەڵکانە خڕدەکرێنەوە لەژێر باڵی پەیمانی دیواری بەرزتر.


لە هەمان کاتدا، ئەو پەنابەرانەی کە توانیویانە بگەنە ئەوڕوپا وا نیشاندەدەنرێت کە گۆڕانکارییەکی گەورە لە کیشوەری پیر دروستدەکەن. لەهۆشخۆچون کە کارەکانیان، شار و ستایلی ژیانیان لەژێر هەڕەشە دایە، ئەو خەڵکانە خڕدەکرێنەوە لەژێر باڵی پەیمانی دیواری بەرزتر.


ئەگەر پارتیی ئەلتەرناتیڤی ئەڵمانیی [حیزبێکی راستڕەوە و دژ بە پەنابەرانە] سبەینێ حکومەت پێکبهێنێت، لەوانەیە ئەو کۆچبەرانە بگەڕێنرێنەوە وڵاتەکانیان؛ بەڵام ئێوە دڵنیابن کە زۆربەتان لە وڵاتی خۆتاندا هەستەکانتان وەک پەنابەران دەبێت.
هەروەک ئێمە کە نەفیکراوین لە خاکی خۆمان لە تورکیا.
مەنفا کێڵگەیەکی ئەڵغامە.
دەکرێت گۆڕستانت بێت یان حەڕشت.
دەکرێت بتخاتە بێدەنگییەوە یان زمانت بکاتەوە.
دورکەوتنەوە لە هاوشارییانت لەوانەیە بتخاتە بۆشایییەکی تاریکەوە - یان لەوانەیە بتکاتە کەسێکی جیهانیی… لەوانەیە تەنیاتر بیت - یان قەرەباڵغتر…
لەوانەیە ببیتە هەڤاڵانی قوربانییانی خاکی نوێت؛ بەڵام مەترسیی پەیوەستکردنی باسکەکانیش هەیە لەگەڵ حکومڕانەکان.


ئێلیا کازان، یەکەم نەوەی ئەمریکیی، نیوەی ژیانی لە تەوبەکاریی بەسەربرد بۆ پەیوەندیکردن بە راوی جادوگەران لە ١٩٥٠کان لە خاکی نوێی خۆیدا.
ئەلێکساندەر سۆلژێنیتشاین هێندەی بۆ رەخنە توندەکانی لە گولاگ ئاڕشیپێلاگۆ یادیدەکرێتەوە بەو رادەیەش بۆ ئیدانەکردنی زو کشانەوەی ئەمریکا لە ڤیێتنام…
لە لاکەی ترەوە، قوتابخانەی فڕانکفۆرت، بەرهەمێکی پڕبەهای مەنفا بو لە راکردن لە ئەڵمانیای نازیی.


یەکێکی تر لە مەترسییەکانی سەر نوسەری مەنفا گۆڕینیەتی بۆ فیگەرێکی سیاسیی کە پڕ بوە لە توڕەیی و توندیی لە زنجیرکردنی ئازادییەکان و فیکرەکانی.
سیاسەت دەچیتە ناو خوێنتەوە، وات لێ دەکات نەتوانی دەربارەی هیچی تر بنوسیت. ئافراندن هەموکات بە هۆی توڕەیییەوە دەرناکەوێت -کە هەندێکجار وەک کفنە بۆی. مەنفا دەوردەدرێت بە شەڕێک لەگەڵ تەورێک کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ خاک توندکردون؛

،،


ئەوەی حەساس و بە هەمان رادەش گرانە ئەوەیە کە ئەو شەڕە بگوازیتەوە بۆ فیکر، بۆ هونەر، بۆ ئەدەبیات. نەفیکراوەکان ناتوانن ئەمە رێکبخەن، ناتوانن توڕەیی و هەستی تۆڵەیان لە خۆیاندا دابکوتن و دواجار وەک “نەیاری سیاسیی لە مەنفا”دا دەمرن.


ئەوەی حەساس و بە هەمان رادەش گرانە ئەوەیە کە ئەو شەڕە بگوازیتەوە بۆ فیکر، بۆ هونەر، بۆ ئەدەبیات. نەفیکراوەکان ناتوانن ئەمە رێکبخەن، ناتوانن توڕەیی و هەستی تۆڵەیان لە خۆیاندا دابکوتن و دواجار وەک “نەیاری سیاسیی لە مەنفا”دا دەمرن.


ئینجا ئەوانە هەن کە دەگەڕێنەوە چونکە جارێکی تر ناتوانن لە وڵاتی خۆیاندا جێگیر ببنەوە. چیڕۆکی ئەوان تراژیدیایەکە بۆ خۆی. وەک برونۆ ئالفرێد دۆبلین کە نەیتوانی کەشێکی کەلتوریی بدۆزێتەوە کە لە ئەڵمانیا بەدوایکەوتبو، دەبوایە بگەڕێتەوە فەڕەنسا کە لەوێدا پەنابەر بو لە ماوەی شەڕدا. .
ئایا تاکە ئەزمونێکی پاڵەوان نییە؟
بێگومان هەیە.
با لە بەدواکەوتنی ئەو هەورە رەشانە دوربکەوینەوە و نیگایەکی ئەرێنییانە لە مەنفا بکەین.
رێمبدەن یادی ئێرنست رۆیتەر بکەمەوە لەم ساتەدا.
قائیمقامی ماگدیبۆرگ دەستگیرکرا و نێردرا بۆ کەمپێکی کۆکردنەوەی جوەکان لە ١٩٣٣ بە هۆی دژایەتیکردنی نازییەکان. لەوێدا لێیدرا، سوکایەتیی پێکرا و ئەشکەنجەدرا.


لە ١٩٣٥ خۆیی و تەنها جانتاکەی، پاسپۆرتەکەی کە هێشتا لێی زەوت نەکرابو و پارەیەکی ئاسایی لە گیرفانیدا ئەڵمانیای بەجێهێشت.
هەر کە ئەوێی بەجێهێشت بە هاوڕێکانی گوت:
“لەوانەیە ئێمە بەرەو بیابانێک بڕۆین بۆ دە ساڵان، بەڵام رۆژێک دەگەڕێینەوە.”
ئەو نەچوە هیچ بیابانێکەوە؛ ئەوێ تورکیا بو کە باوەشی بۆ کردەوە و بەخێرهاتنی کرد. هەروەک خۆی پێشبینییکردبو، بەشداریی کرد لە بونیادنانەوەی تورکیا بۆ دە ساڵان، ئەو تەنانەت خەباتیشی دەکرد بۆ ئازادکردنی خاکی خۆی. ئەو نەخشە-ڕێگایەکی داڕشت بۆ ئەڵمانیای دوای شەڕ.


لە گەڕانەوەیدا بو بە قائیمقامی بەرلینی ئازاد و بەشدارییکرد لە سەرخستنەی وڵاتەکەی خۆیدا.
بە خوێندنەوەی چیڕۆکەکەی، ئەو هیوای پێبەخشیم؛ منیش کاتێک گەیشتم تەنها خۆم و یەک جانتا، پاسپۆرتەکەم کە هێشتا لێم زەوت نەکرابو و هەندێک پارەی ئاسایی لە گیرفانمدا.


بەڵێ، مەنفا وەک بێماڵیی، بێماڵبون و لەدەستدانی دایک و باوک قوڕسە.
بەڵێ، مەنفا هەوڵێکی پڕئازار و ئەزمونێکی غەمگینە.
بەڵام مەنفا دەرگاش بۆ نوسەران، هونەرمەندان، ئەکادیمییان، رۆشنبیران و سیاسەتمەداران دەکاتەوە. ٨٥ ساڵ دوای رۆیتەر، ئەکادیمییەکان لە تورکیا کە لە کارەکانیان دەرکران لە بەرانبەر ئیمزاکردنی دەستپێشخەرییەک بۆ ئاشتیی، هاتنە ئەڵمانیا. ئەوان کۆچکردنی سەدەیەک ئاوەژودەکەنەوە و لێرە وەبەرهێنان لەسەر داهاتویان لە خاکی ئەڵمانیا و خاکی خۆیان دەکەن.


ئەو رۆژنامەنوسانەی لە تورکیا ناتوانن بەرگریی لە راستیی بکەن، لێرە دەنگیان هەڵدەبڕن…
کارێکی مەزنی نوسەرانی دەرکراو نیشانیدەدات کە ئازار خۆراکی ئافراندنی گەورەیە - پێی دەگوترێت “ئەدەبی مەنفا.”
هیچ گومانێک نییە لەوەی کە شەپۆلی کۆچکردن کە مۆری خۆی لەسەر گەردون بەجێهێشت لە دەیەی رابردو دەبێتە هۆی لەداییکبونی نەوەیەکی نوێ لە نوسەران و ئەدەبی مەنفا.
“مەنفایی” بەردەوامدەبێت بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە پڕبەرهەمترین زمانەکانی نوسین لەبەرئەوەی ئەدەبی مەنفا لەو قەڵەمانە دەڕژێت کە بە ئازار تیژکراون.

،،

ئەدۆرنۆ دڵخۆش نییە بەو رۆشنبیرانەی بژاردەی “مانەوە لەسەر لێوارەکە؛ هەڵدەبژێرن ئەگەر لە دۆخێکدا بن “تەنیایی” و “پەرستشی کۆمەڵایەتیی” هەڵبژێرن. ئەدۆرنۆ دەڵێت “نوسین دەبێتە نشینگەی بێماڵ. دروستکردنی نیشتیمانێک لە نوسین…


هێژایان،


وانەبێژی ئازیزم ئونسال ئۆسکای زۆر تامەزرۆی دوبارەکردنەوەی قسەکەی ئەدۆرنۆ بو “ژینی هەڵە بە راستی ژیان ناکرێت”…
کاتێک لە وڵاتی خۆماندا جێمان نابێتەوە و هەمو نەیارەکان زیندانیی دەکرێن، دەتوانین لە دو شت یەکیان بکەین:
بۆ ئەوەی ئەوە بپارێزین کە هەمانە، دەتوانین بچینە ناو رێککەوتنی پیسەوە لەگەڵ خاکێک کە تێیدا گەورە بوین - هەرچەندە کە ئازاری ویژدانیشمان دەدات - یان چاوەکانمان دابپۆشین و بایەخ بە هیچ شتێک نەدەین.
ئەوکات ئەوانە هەن کە ناچارکراون وڵاتیان جێبهێڵن.
وەک نوسەری جو جێڵی ساچش کە لە ١٩٤٠ ئەڵمانیای بەجێهێشت… یەکەم شت کە هاوڕێکانی گوتیان کاتێک گەیشتە ستۆکهۆڵم ئەوە بو:
“لەمەودوا زمان تاکە شتە تۆ خاوەنیت.” ئەو تەنها سامانە وای کرد خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات لە ١٩٦٦ی پێببەخشرێت.


ئەدۆرنۆ دڵخۆش نییە بەو رۆشنبیرانەی بژاردەی “مانەوە لەسەر لێوارەکە؛ هەڵدەبژێرن ئەگەر لە دۆخێکدا بن “تەنیایی” و “پەرستشی کۆمەڵایەتیی” هەڵبژێرن. ئەدۆرنۆ دەڵێت “نوسین دەبێتە نشینگەی بێماڵ. دروستکردنی نیشتیمانێک لە نوسین…


چارەسەرییەک بۆ رەشبینیی زوێگ “من سەر بە هیچ شوێنێک نیم”… رەشبینیی کە تۆماس مان روبەڕوی دەبێتەوە بە گەشبینیی خۆی:
“لە هەرکوێیەک بم، ئەڵمانیا لەوێیە.”
بون بە “باڵۆنێکی باش-نەبەستراو” وەک بەرهەمهێنانی بۆ نوسەران، سیاسەتمەداران، ئەکادیمییان پڕ ریسکە.
پڕ ئازارە لە ماڵ داببڕێیت، بەڵام رۆحیشت ئازاد دەکات.


مەنفا لە نۆرمە دامەزراوەکان، کینە کوشندەکان، فشاری بێتام، پەیڕەوکردنی دابونەریت بۆ خۆدورگرتن لە مەترسیی و راستییە هەڵبەستراوەکان بۆ پاراستنی دیکتاتۆرەکان دەتپارێزێت: “پاراستن لە بەرژەوەندیی نیشتیمانیی.”


مەنفا دەرفەتی ئەوەت پێدەبەخشێت رێگا دامەزراوەکان بەجێبهێڵیت بۆ ئەوەی رێگای خۆت بنەخشێنیت - و ئەوە ئەو شوێنەیە کە تۆ بە خۆت ئاشنا دەبیت، تا ئەوکات نەتدەناسی. ئەو تیپەی لەسەر زمانت دابو نامێنێت، هەروەک چۆن ئەو زنجیرانەی بە ئەژنۆکانتەوە بون و ئەو پەڕۆکانەی چاوەکانتی داگرتبو.
ئێستا تۆ تەنهای، بەڵام سەربەخۆشی.

،،

بەجێهێشتنی ماڵی ئاسودەی خۆت بۆ دوبارە دروستکردنەوەی خۆت لە گەردونێکی دیکە بەرخۆدانێکی بەئیرادەیە. وەک دایڤکردن بە ناو ئاوی سارددا، سەرەتا لەوانەیە خۆت کرژ بکەیت، بەڵام هەست بە بەهێزیی، نوێبونەوە، بەئیرادەبون و ئازادیی دەکەیت.


بەجێهێشتنی ماڵی ئاسودەی خۆت بۆ دوبارە دروستکردنەوەی خۆت لە گەردونێکی دیکە بەرخۆدانێکی بەئیرادەیە. وەک دایڤکردن بە ناو ئاوی سارددا، سەرەتا لەوانەیە خۆت کرژ بکەیت، بەڵام هەست بە بەهێزیی، نوێبونەوە، بەئیرادەبون و ئازادیی دەکەیت.


بەردەوامیدان بە هەنگاوەکانت، وەستان لەسەر پێی خۆت، لە هەمو دۆخێک، رەتکردنەوەی کەوتنە داوی گوتاری باوەوە بێگوێدانە ئەوەی ئەنجامەکانی چی دەبن و خۆت بەتەنها بەردەوامیی پێدەدەیت لە هەمو شوێنێک و دژی هەمو کەسێک؛ هەمو ئەمانە بەخۆباوەڕییت بەهێزدەکەن.


مەنفا هەروەها هەلی ئەوەشت پێدەبەخشێت لێهاتویییەکانی خۆت تاقیبکەیتەوە و وا بکەیت زمانت، پرسەکانت و جەنگەکانت لەودیوی سنورەکانی خۆتەوە ببیسترێن.
هەروەک چۆن دونیابینیی نوێش دەبەخشێتە مەنزڵی نوێت.
ئایا نوسەری ئەمریکیی-فەڵەستینیی ئێدوار سەعید دونیای رۆژئاوای فێرنەکرد کە سەلەفیەت تەنها ماڵی ئیسلام نییە، بەڵکو مەسیحیەت و جوش ڤێرژنی خۆیان هەیە؟
ئەڵمانیا، بەناووبانگ بە ماڵی کۆچەران، بە وزەی ئەو بیانییانە گەشەی سەند کە لە باوەشی گرتن و بوە هێزێکی زەبەلاحی جیهانیی وەک ئەمریکا کە هەمان شتی کردبو. ویستی کردنەوەی دەرگا بۆ کۆچبەران سەرنجڕاکێش بو.
هەرچەندە تۆقیوم بە گەشەکردنی ئەوانەی دەیانەوێت کۆچەران دەربکەن، بەڵام دڵخۆشیی خۆم دەدەمەوە بە هاوسۆزیی خۆپیشاندەران و دروشمەکانیان کە دەڵێن: “پێویستە رق تێکبشکێنی!”


هەروەک چۆن هاوڕێ ئەڵمانییەکانم شان بە شانی ئێمەن لە شەڕ بۆ ئازادیی لە تورکیا، منیش لەگەڵیاندا هاوشانیان دەڕۆم دژی نەژادپەرستیی.
ئەوە پرەنسیپڵەکانمان/مەبدەئەکانمانن کە ئێستا دابەشمان دەکەن نەک وڵاتەکانمان. هاوسۆزییمان بۆ پڕەنسیپڵەکانمان سنور ناناسێت.


ئێمە بۆ بەرزڕاگرتنی خۆشەویستیی شەڕەدەکەین نەک بۆ رق کە دیوارەکانی روخێندران - بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لە میوەی ئەو نەمامانە بخۆین کە چاندنمان.
کاتیەتی قبوڵبکەین کە ئێمە لە جیهانی کۆچەراندا دەژین.

،،


ئێمە بۆ بەرزڕاگرتنی خۆشەویستیی شەڕەدەکەین نەک بۆ رق کە دیوارەکانی روخێندران - بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین لە میوەی ئەو نەمامانە بخۆین کە چاندنمان. کاتیەتی قبوڵبکەین کە ئێمە لە جیهانی کۆچەراندا دەژین.


زۆر لە ئێمە لەوانەیە هەرگیز نەگەڕێتەوە ئەو خاکەی تێیدا لەداییکبوین. هەرگیز ئەو شارانە نەبینینەوە کە تێیاندا لەداییکبوین، ئەو رێگایانەی پیاسەمان پێیاندا کرد، ئەو دەریایانەی مەلەمان تێیاندا کرد.


شتومەکەکانمان لەگەڵمان سەفەر دەکەن و لەناو بوخچەی قەبارە گەورە پێچراون.


ماڵ لەناو بۆنی باڕوتی گوللەکان لەناو جلەکانمان، لەسەر سوتوی سەر چاکەتەکان، لە شێداریی سەر پێستمان و خۆشەویستیی خۆشەویستانمان بەردەوام دەبێت.


ئەگەر کۆچەرێکی دەم-بە-خەندەت بینی کاتێک ئەو بینایە جێدەهێڵیت، بیر لەو ئازارە بکەوە لە پشتی خەندەکەوەیە.
گوێ بۆ ئەزمونەکانیان بگرە کە لەوانەیە هەرگیز تۆ ئەو ئازارە بەو شێوەیە نەچێژیت. بڕیارەکە هی خۆمانە کە دژی ئەو ئازارە بوەستینەوە و تێکیبشکێنین.
پێویستە بەردەوامبین لە نوسین بەئازادیی لە خاکی نوێماندا، لە خاکی نوێی ئەدەبیاتمان.
بۆ هەرکەسێک کە دەڵێت من زۆر دورم لە تورکیا، رێمپێبدەن ئەو رستەیەی تۆماس مان وەربگرم:
“لە هەرکوێیەک بنوسم، تورکیا لەوێیە.”
- فۆتۆ: کلاودیا هۆهنە، دامەزراوەی کۆربەر

 

author photo

 توێژەر لە پەیمانگای تەحریر بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست