به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی "هیوماین ڕایتس ۆوچ"، له‌پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 2003، عێراق به ترسناكترین قۆناغه‌كانی مێژووی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت.
دواترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژیان‌و دۆخی مافی مرۆڤ له عێراق، مه‌ترسیدارترین‌و خراپترین ئاستی ژیان ئاماژه پێده‌دات.
له ڕاپۆرتی ڕێكخراوی "هیوماین ڕایتس ۆوچ"دا، چه‌ندان ئاماری مه‌ترسیدارو شكۆك ئامێز خراونه‌ته ڕوو كه گوزارشتن له خراپترین ئاستی ژیان‌و گوزه‌ران.
ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه ئاماری چوارده ساڵی ڕابردووی عێراقی خستووه‌ته ڕوو، واته له ساڵی 2003وه تا كۆتایی 2016و ئاماره مه‌ترسیداره‌كانیش به‌مجۆره پۆلێنكراوون:
یه‌ك: 3ملیۆن‌و 400 هەزار کەس ئاوارەبوون‌و کۆچیان كردووه یان كۆچیان پێكراوه‌و دابه‌شبوون به‌سه‌ر64 وڵات‌دا.
دوو: 4 ملیۆن‌و 100 هەزار ئاوارە لەناوخۆی عێراقدا هه‌ن.
سێ: یه‌ك ملیۆن‌و 700هەزار كه‌س لەچادرگە جۆراوجۆره‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن‌و دەژین.
چوار: 5 ملیۆن‌و 600هەزار منداڵی بێ دایک‌و باوک هەیە لەعێراقدا كه تەمەنیان لە نێوان ( مانگێك تا17) ساڵدایە.
پێنج: 2 ملیۆن بێوەژن له عێراقجا هه‌ن كه تەمەنیان لەنێوان (15 تا 52 ساڵدایە).
،،
5 ملیۆن‌و 600هەزار منداڵی بێ دایک‌و باوک هەیە لەعێراقدا كه تەمەنیان لە نێوان ( مانگێك تا17) ساڵدایە.
شه‌ش: 6 شەش ملیۆن عێراقی خوێندنەوەونووسین نازانن (بەسرەو بەغدادو نەجەف‌و واست‌و ئەنبار) لەپێشەنگی شاره‌كانی عێراقدان.
حه‌وت: ڕێژەی بێ‌کاری له 31%، شاره‌كانی ئەنبارو موسەناو دیالەو بابل لەپێشەنگدان‌و له‌پاش ئه‌وانیش بەغدادو کەربەلاو نەینەوا دێن.
هه‌شت: 35% عێراقییەکان لەژێر هێڵی هەژاریدان به کەمترلە 5 دۆلاری داهاتی ڕۆژانه.
نۆ: 6%ی تێکڕای بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانن، ( بەغدادو بەسرەو نەجەف‌و دیالەو بابل‌و واست) لەپێشەنگدان.
ده: 9% ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ كاریان پێده‌كرێت.
،،
39 جۆری نەخۆشی لەعێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و دیاریترینیان نه‌خۆشییه‌كانی (کۆلێرا‌و شەلەلی مناڵان‌و ڤایرۆسی جگەرو بەرزبوونەوەی ڕێژەی تۆشبووان بە شێرپەنجەو تێکچوونی جەستەکانن).
یازده: 39 جۆری نەخۆشی لەعێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و دیاریترینیان نه‌خۆشییه‌كانی (کۆلێرا‌و شەلەلی مناڵان‌و ڤایرۆسی جگەرو بەرزبوونەوەی ڕێژەی تۆشبووان بە شێرپەنجەو تێکچوونی جەستەکانن).
دوازده 13هەزارو 328 کارگەو دەزگای وەبەرهێنەر له‌كار كه‌وتوون.
سیازده: پاشەکشەو کەمبوونەوەی بڕو وڕووبەری زەوی کشتوکاڵی لە 48 ملیۆن دۆنمەوە بۆ12 ملیۆن دۆنم.
چوارده: 75%ی بابەتە خۆراکیەکان و91%بابەتەکایتر له ده‌روه هاورده ده‌كرێن.
پازده‌ـ خوێندنی بنەڕەتی لەخراپترین دۆخیدایەو(14هەزارو 658 قوتابخانە زیانیان بەر کەوتووه‌و بەکەڵکی خوێندن نایەن، 8000 قوتابخانە لە گڵ‌و قوڕ دروستکراون‌و 11هەزار قوتابخانە پێوویستە دروستبكرێت).
چازده: قەرزەکانی سەرعێراق 124ملیار دۆلارەو قه‌رزه‌كانیش هی 29 دەوڵەتن.
حه‌ڤده: لە (2003ـ 2016) بایی هەزار ملیار دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌و هیچ کێشەیەکی هاوڵاتیانی عێراقی چارەسەر نەکردووە.
Human Rights Watches Organization