ئایا سزاكانی ئەمەریكا ئێران ناچار بە‌ شكست دە‌كات؟

ئێران لە سزاكانی سەردەمی ئۆباماوە بۆ سزاكانی ترامپ

ئایا سزاكانی ئەمەریكا ئێران ناچار بە‌ شكست دە‌كات؟

403 خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتیك مەگەزین: عەلی ڕەشید
سەبارەت بەسزا سەپێنراوەكانی ئەمەریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران‌و لێكەوتەكانی‌و شكستی تاران، یان پسانی خەڵكی بەش مەینەتی ئەو وڵاتە لەژێر ئەو ئابڵوقە ئابوریە سیاسیەدا، پسپۆڕانی تایبەت بە بواری ڕامیاری‌و ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەو بارەوە ڕای جیاوازیان هەیە، لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لەزاری سانام فامیلی مامۆستای زانكۆ لەبەشی لێكۆڵینەوەی لەزانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئیتالیاو هەروەها لێكۆڵەرو ڕاوێژكاری یەكەم لەپەیمانگای مەلەكی بۆ كاروباری دەوڵەت ڕایگەیاند كە تاران لەئاست سزاكانی واشنتۆن چاوەڕوانی هەڵدەبژێرێت، بەتایبەتی چاودێری هەڵبژاردنی كۆنگرێسی ئەمەریكا دەكات ، چونكە بە بۆچوونی تاران ئەو هەڵبژاردنە چارەنووسازە بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بەسەرۆكی ئەمەریكا لە ساڵی 2020دا، لەكاتی دەرچوونەوەی ترەمپ بەسەرۆك، ئێران ناچار ئەبێت دانوستان‌و ڕێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكادا بكات.

 

لەلایەكی ترەوە حوسەین موسەویان پسپۆڕی تایبەتمەند لەسیاسەتی چەكی ناوەكی‌و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەزانكۆی برنتسۆن لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئاراستەی كرا سەبارەت بە گۆڕانكاری یان شكستی تاران لەپای سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئابوری ئێران بەگشتی‌و كەرتی نەوتدا بەتایبەتی ڕایگەیاند نەخێر هەرگیز تاران ناچار بەملكەچبوون نایەت سەبارەت بەداواكانی ئەمەریكا.

،،

خامنەیی بڕیار بەدەست‌و كەسی یەكەمی ئێران وتی ڕووبەڕووی سیاسەتی ئەمەریكادەبنەوەو چۆكی بۆ دانادەین.


ئەم بۆچوونە زۆر نزیكە لەلێدوانی بەرپرسە ئێرانییەكان، هەروەك عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئێران باسی لەگفتوگۆی ترەمپ‌و یەكێك لە سەركردەكانی ڕۆژئاوا كردووەو ئاماژەی بەوتەیەكی سەرۆكی ئەمەریكا داوە كە ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا توشی شڵەژان‌و ڕوخان دێت، بەڵام خامنەیی وتی ئەو خەونەی ترەمپ هەربەخەونی دەمێنێتەوە.


خامنەیی بڕیار بەدەست‌و كەسی یەكەمی ئێران وتی ڕووبەڕووی سیاسەتی ئەمەریكادەبنەوەو چۆكی بۆ دانادەین.
لەلایەكی ترەوە بەرپرسانی ئێرانی (دوای خامنەیی) لەچەند شوێن‌و بۆنەی جیاوازدا ڕایان گەیاندووە، ئێران بڕوای بەدیالۆك هەیە لەسەر بناغەی ڕێزگرتنی هاوبەش نەك خۆ سەپاندنی تاك لایەنە، تاران بەردەوامی لەسەر بەرنامە ناوەكیەكەی بە هۆكارێك دەزانێ‌ بۆ ڕێگریكردن لە خۆ سەپاندنەكانی ئەمەریكا.

  

ئێران سیاسەتی سكهەڵگوشین بەسەر هاوڵاتیانیداپیادە دەكات


سكای نیوز باسی لە سیاسەتە ناوخۆییەكانی تاران كردووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانە ئابورییەی لەلایەن ئەمەریكاوە بەسەر وڵاتەكەیدا سەپێنراوەو لەو بارەیەوە داوا لەهاوڵاتیانی ئێران دەكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو قەیرانەی ئەمەریكا سەركردایەتی دەكات دژ بە ئێران، بوێرانە ڕاوەستن‌و بە سكهەڵگوشین ڕووبەڕووی بوەستن.


لەلایەكی ترەوە ئاڕتی عەرەبی وتارێكی حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێرانی ئاماژە پێداوە كە ناوبراو لەپەرلەمانی وڵاتەكەی باس لەوە دەكات كە هیچ كەس بڕوای بەوەنەبوو ئەوروپا لەشانی ئێران ڕادەوەستێ‌ دژ بەو قەیرانە ئابورییەی ئەمەریكا جارێكیتر بەسەر وڵاتەكەماندا سەپاندویەتی، ڕوحانی ئاماژەشی بەوە كردووە ئەمەریكا لەناو دۆستەكانیدا تەنها ماوەتەوە، ئێمە هەریەك لە ڕوسیا و چین‌و هیندستان‌و یەكێتی ئەوروپاو هەندێك لە دەوڵەتانی ئەفەریقی و ئەمەریكای لاتینی دۆستمانن، پێویستەلەگەڵیان هەماهەنگ بین بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران بۆناو وڵات.

،،

یەكێك لە شرۆڤەكارانی پسپۆڕ لەكاروباری ئێران و دەوڵەتانی كەنداو لەفەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا پێیوایە گەرٍانەوەی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران كە پشتیوانیەكی فراوانی لێناكرێت نابێتە هۆی كەمبونەوەی هەیمەنەی پیسی تاران لە ناوچەكەدا.


یەكێك لە شرۆڤەكارانی پسپۆڕ لەكاروباری ئێران و دەوڵەتانی كەنداو لەفەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كۆنگرێسی ئەمەریكا پێیوایە گەرٍانەوەی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران كە پشتیوانیەكی فراوانی لێناكرێت نابێتە هۆی كەمبونەوەی هەیمەنەی پیسی تاران لە ناوچەكەدا.


لای خۆشیەوە جاریت بلانی لێكۆڵەری ئابوری‌و ڕێكخەری پێشوو لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری بەرنامە ناوەكیەكەی ئێران بەدوری زانی گەڕانەوەی ئەم سزایانە لەلایەن سەرۆك ترەمپەوە ببێت بەهۆی شكستی تاران، لەبەر هەندێ‌ هۆكاری ئابوری‌و هەرێمی، لەوانە:


سزاكانی ئەم جارە تاك لایەنەیە لەلایەن ئەمەریكاوە، لەكاتێكدا ئەو سزایانەی لەسەردەمی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنران، فراوانتر پشتیوانی لێدەكرا.


بلانی ئاماژەشی بەوەداوە ئەم سزایانە هیچ كاریگەریان لەسەر سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە نییە ئەوەندەی كەخەڵكی سڤیل لێی زەرەرمەند دەبن.

 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی