هەڵەكانی سیاسەتی ئەمریكا لە عەفرین

شەڕی نێوان دوو ھاوپەیمانی گرنگی ئەمریکا لەگەڵ یەکتر تەنھا بەھێزکردنی ڕژێمی ئەسەد و ئێرانە.

هەڵەكانی سیاسەتی ئەمریكا لە عەفرین

1443 خوێندراوەتەوە

نوسینی: جەیمس جێفری و دەیڤد پۆڵۆک 
لە ئینگلیزیەوە: ئیدریس عەلی


تورکیاو کوردانی سوریا کە دوو ھاوپەیمانی گرنگی ئەمریکان لە دژی یەکتر دەستیان بەشەڕ کرد، پێش لەم ھەفتەیە سکرتێری ویلایەتی ڕێکس، تیلەرسۆن ھەوڵێکی نایابی لە ڕاگرتنی باڵانسی ئەم کێشەیە دا بەوەی ڕەوایەتی دا بە تورکیا کە مافی خۆیەتی ئاسایشی خۆی بپارێزێت وە ھەروەھا شەڕڤانانیش بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن لە سوریا دا.

،،

پرسیاری جەوھەری و گرنگتر ئەوەیە ئەمریکا چۆن بەرژەوەندیە درێژخایەنەکانی لە تورکیا ئەگونجێنێت لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەی سێ ساڵ شەڕکردن بە ھاوپەیمانی پەیەدە دژی داعش بەدەستی ھێناوە؟


لێرەدا سیاسەتی ڕاستەقینەی ئەمریکا چیە؟ وە پێویستە چی بێت؟ ئەمریکا سیاسەتێکی پەیوەستی لە سوریادا ھەیە بۆیە پێویستە ئامانجەکانی بە ھاوبەشی لەگەڵ تورکیا بەدەست بھێنێت بەم ھەنگاوانە:


یەکەم: ئەم ململانێیەی خەڵکی سوریاو بەشار ئەسەد پێویستە چارەسەر بکرێت بە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێبەریکردنی پرۆسەیەکی سیاسی بۆ یەکەیی بوونی دەوڵەتەکەی ئەسەد.


دووەم : پێویستە کاریگەری ئێران لە سوریادا کەمبکرێتەوە، وە پێویستە ئاسایشی سوریا پارێزراو بێت لە ھەموو ئەو ھەڕەشانەی لە لایەن دراوسێکانەوە لە سوریا وەردەدرێن.


ئامانجی یەکەم قەناعەت بە تورکیا دەکات بە ڕزگارکردنی ئەسەد و پاراستنی یەکێتی سوریا و سەربەخۆنەبوونی کوردستانی سوریا بە ھۆکاری ھاوپەیمانە پێشووەکەی کە پارتی کرێکارانی کوردستانە (پەکەکە ) کە دوژمنی تورکیایە.


ئامانجی دووەم: کەمکردنەوەی کاریگەری ئێرانە لە سوریا و دڵنیا بوون لەوەی ھەڕەشەکان لە سوریا وەرنادرێت، وە گرنگی دیبلۆماسیەتی لەمێژینەی تورکیا دژی ئێران (کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی عوسمانیەکان و ئیمپراتۆریەتی فارس). سەرەڕای دژایەتی توندی تورکیا بۆ ئەوروپا و پیادەکردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ناوچەیی ھێشتا تورکیا وەکو دەوڵەتە عەرەبەکان و ئیسرائیل ھاوشانی ئەمریکا و ئەوروپا بەشدارە لە ئاڕاستە بنەڕەتیەکان، بەرژەوەندیەکانی تورکیا لەژێر ھەڕەشەی فراوانبوونی ناوچەی ئێراندایە بە پاڵپشتی ڕوسیا کە دوو دوژمنی ھەردوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و تورکیای مۆدێرنن.


بەڵام ئەم نزیکبوونەوەی بەرژەوەندیانەی تورکیا و ئەمریکا مانای ئەوە نییە ھەموو شتێک باشە و وەک شامی شەریف وایە لە نێوان ئەنقەرە و واشینگتۆن، بەڵکو ئەردوگان و زۆربەی دانیشتوانی تورکیا کێشەیەکی سەرەکیان ھەیە لەگەڵ ئەمریکا بەوەی پشتگیری پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستانی سوریا (پەیەدە) و باڵە سەربازیەکانی یەکەی بەرگریکاری خەڵکی (یەپەگە) و ھێزی یەکگرتووی سەربازی کورد و عەرەب و ھێزەکانی سوپای دیموکرات دەکات.


تورکیا کە لەم شەڕە کێشاویەی لەگەڵ پەکەکە تێوەگلاوە ناتوانێ ئامادەیی پەیەدە وەکو پەکەکە کەنار بخات.

،،

زنجیرەیەک ھەڵەی ئەمریکا لە ھەموو ئاستەکان بارودۆخەکەی خراپتر کرد، لەوانە: جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆبایدن کە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڵێنی بە تورکەکان دا کە پەیەدە لە ڕوباری فورات دەکشێتەوە، وە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی بە ئەردوگان دا کە ناردنی چەک بۆ کوردەکان بوەستێنێت،


ئەمریکا زۆر بە ئەستەم ئەتوانێت تورکیا ڕازی بکات کە پشتگیری کردنی ئەمریکا بۆ پەیەدە و سەدەفە لە سیاسەتی ڕەسمی ئەمریکایە بۆ مامەڵە کردن لە دژی داعش بەھۆی ئەوەی پەیوەندیەکی بەھێزی کەسی لە نێوان ھێزەکانی ئەمریکا و شەرڤانانی کورد لەو ناوچەیە ھەیە.


زنجیرەیەک ھەڵەی ئەمریکا لە ھەموو ئاستەکان بارودۆخەکەی خراپتر کرد، لەوانە: جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆبایدن کە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڵێنی بە تورکەکان دا کە پەیەدە لە ڕوباری فورات دەکشێتەوە، وە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی بە ئەردوگان دا کە ناردنی چەک بۆ کوردەکان بوەستێنێت، ھەروەھا ئاگاداریە ھەڵەشەییەکەی ئەم مانگەی پنتاگۆن بۆ مەشق پێکردنی سەدەفە وەک ھێزی سنور لە سنوری تورکیا.


بەم شێوەیە ئەمریکا چاڵێکی گەورەی بۆ خۆی ھەڵکەندووەو پێویستە لێی دەرباز ببێت، ئەوەش دەستپێدەکات بە ئاشکرا کردنی ئەوەی کە ھیچ پەیوەندیەکی بە ھێزێکی پەیەدەی ترەوە نییە لە ھەرێمی عەفرین لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە درێژایی سنوری تورکیا ھێزەکانی تورکیا ئێستا ھێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە و ئەمریکاش ھانی داگیرکاریەکەی داوەو نەیوەستاندوە، تیلەرسۆن بە ناچاری ڕۆڵی تورکیا لە سوریا بەرز دەکاتەوە و ھاوکاری دەکات بەوەی کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕەخنە لە سەدەفە دەگرێت و پەیەدەش ئاگادار دەکاتەوە کە نەبنە ھەڕەشە و مەترسی بۆ ووڵاتە دراوسێکان لەوانەش تورکیا .


پرسیاری جەوھەری و گرنگتر ئەوەیە ئەمریکا چۆن بەرژەوەندیە درێژخایەنەکانی لە تورکیا ئەگونجێنێت لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەی سێ ساڵ شەڕکردن بە ھاوپەیمانی پەیەدە دژی داعش بەدەستی ھێناوە؟


بۆ ئەمە ئەمریکا پێویستە ھەوڵ بدات کە ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەنقەرەو ئەو بەڵێنە ئاشکرایەش کە ھاوکاری کردنی پەیەدەیە بە دابینکردنی نزیکەی (٢٠٠٠) ڕاوێژکاری سەربازی ئەمریکی لانیکەم بۆ دوو ساڵی تر. ڕێگەیەکى لە بەردەمدایە بۆ چارەسەر، ڕێگەیەکی ئاڵۆز بەڵام بنەڕەتی کە پێکھێنانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایە لەگەڵ ھاوپەیمانێتی تورکیا و ھاوپەیمانێتی کوردەکانی سوریا بە چەند ھەنگاوێک:

ھەنگاوی یەکەم: ھاندانی پەیەدە تا زیاتر لە پەکەکە دوور بکەوێتەوە لە کاتێکدا ئەمە بە بیری تورکیا دێنێتەوە کە پەیەدە بە شێوەیەکی سەرەکی پارێزگاری لەو پەیمانە کرد کە پشتگیری ماددی پەکەکە نەکات لە ساڵی ٢٠١٢ لە ناو تورکیادا، ھەروەھا بیرھێنانەوەی ئەوەی کە ساڵی ٢٠١٥ تورکیا و پەیەدە پێکەوە کاریان کردووە و ھێزی سەربازیان دژی داعش بەکارھێنا لە کۆبانێ لەسەر سنوری تورکیا و ئەم ڕێکەوتنە بووە ھۆی ئاگربەستی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە و گفتوگۆ کردن دەربارەی ئاشتی ساڵی دواتر، کە پشتگیری کردنی سەربازی ئەمریکا بۆ پەیەدە ھاندەر بوو لە پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا .


ھەنگاوی دووەم: پێویستە ئاڕاستەی کەناڵەکان بکرێت بۆ سازدانی گفتوگۆ کردن لە نێوان پەیەدە و تورکیا و ھەروەھا لە نێوان پەیەدە و عەرەبە ئۆپۆزسیۆنە سوریەکان کە تورکیا پشتگیریان دەکات، دوای ئاماژەکانی تیلەرسۆن وتەبێژی پێشووی پەیەدە لە ئەوروپا نەواف خلیل بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشوازی لەم باڵانس ڕاگرتنەی ئەمریکا کرد بۆ ھەموو ھاوپەیمانەکانی لە دەوروبەری سوریا، ھەموو ئەم پارتانە بەرژەوەندیەکی ھاوبەشی بەھێزیان ھەیە لە دژی ئەسەد و ئێران، پێویستە ململانێکان لە دژی یەکتر ھەڵگرن و گرنگی بە پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان بدەن لەگەڵ واشینگتۆن.


ھەنگاوی سێیەم: ئەم ھەنگاوە زۆر دژوارە بەڵام ھێشتا زۆر پێویستیشە تاوەکو قەناعەت بە تورکیا بکات ڕاشکاوانەتر لەوەی تیلەرسۆن کردی، ئەمریکا پێویستە دژی دروستبونی ھەرێمی کوردی ببێتەوە لە سوریا و دژی ھەر ھەوڵێکی داھاتووی پەیەدە بێت بۆ ھاوکاری کردنی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیادا، لە لایەکی ترەوە پێویستە ئەمریکا قەناعەت بە کوردە ھاوپەیمانەکانی سوریا بکات کە واشینگتۆن لەگەڵ تورکیا کار بۆ ئەوە دەکەن کە ڕێگری بکەن لە ھێرش و پەلاماری تورکیا و ھێزە سەربازەکانی تر بۆ ئەو شوێنانەی لە ژێر کۆنترۆڵی پەیەدەدایە لە ڕۆژھەڵاتی سوریا، بەردەوامبوونی ئامادەیی ھێزێکی کەمی سەربازی ئەمریکا لەو ناوچەیە وا دەکات کە بەڵێنەکەی باوەڕپێکراو بێت، بە تێپەڕبونی کات ئەم بارودۆخە لەوانەیە بەرەو باری ئەرێنی بڕوات.


دروستبونی ھاوپەیمانێتیەکی ناڕەسمی پێویستە لە نێوان لایەنە ھەرێمایەتیە نەیارەکاندا کە پشتگیری ئەمریکا و دژە ئێران و ئەسەد بێت و کاریگەری لەسە باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا ھەبێت، بە بێ ئەم ھاوپەیمانێتیە کە لە ناویاندا پەیەدە و ئامادەیی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا ئەوا بەھێز بوونی سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا دژوار دەبێت . لەبەژەوەندی تورکیا نیە ئەگەر ھەموو باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریاش داگیر بکات چونکە ئەبێتە ھۆی ئەوەی ھێزە سەربازە کوردەکان بکەونە ژێر رکێفی ئەسەد و ئێرانەوە.

ئەمە ئێستا وەکو نمونەیەک دەردەکەوێت بەڵام شایەنی ئەوەیە یادی خۆمانی بھێنینەوە کە تورکیا و کوردەکانی عێراق بۆ دەیەیەک دوژمن بوون، بەڵام ئێستا دۆستی یەکن و ڕۆژانە نەوت لە کوردستانی عێراقەوە بە ناو تورکیادا دەڕوات، ئەم ململانێ نەژادیە مێژووییەی کورد و تورکیا ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت بە بەرژەوەندی ئابوری و ستراتیژی گشتی.


تورکیاش پێویستە بە ھەندێ داخوازى کوردەکان ڕازی ببێت بۆ سەربەخۆیی لۆکاڵی لە ھەرێمایەتیە دراوسێکانی کە قبوڵ کردنێکی ناچاریە لە ترسی ھەڕەشەی ئێران و ئەسەد و ڕوسیا کە ھەموو ئەمانە ھەڕەشەی گەورەترن وەک لە پەیەدە، ئەم ڕێکەتن و سازانە تورکەکان و کوردەکانیش دەپارێزێت لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك