‎پێگەی كورەكەی كۆسرەت رەسوڵ لە نێو حكومەت بەهێزتر دەبێ

دەرباز كۆسرەت پۆستێكی سیادی وەردەگرێت

 ‎پێگەی كورەكەی كۆسرەت رەسوڵ لە نێو حكومەت بەهێزتر دەبێ

1750 خوێندراوەتەوە

 

هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆككۆماری عێراق تەنیا كاریگەری لە سەر بەغدا نەبوو بەڵكو كاریگەرییەكانی لە سەر دروستكردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دروستكردووە.

بە پێی قسەی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كەناڵی رووداو  نێچیرڤان بارزانی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئامادەی رادەستكردنی چوار ساڵی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم بوو بۆ قوباد تاڵەبانی بەڵام بە مەرجێك پۆستی سەرۆككۆماری بۆ كاندیدی بازرانی بێت.

 

بەڵام رۆڵی میحوەری كۆسرەت رەسوڵ لە پشتیوانی بەرهەم ساڵح  نەیهێشت قسەی سەركردایەتی حیزبەكەی بشكێ و بەرهەم ساڵح ببێتە قۆچی قوربانی رێككەوتنێكی دوو قۆڵی لە دەرەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، ئەمەش وایكرد پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی بە تایبەت لەگەڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لەوپەڕی لاوازی بێت.

ئەوەی نەیهێشت پەیوەندی بپچڕێ دەرباز كۆسرەت رەسوڵە كە ئێستا یەكێك لە كاندیدە بەهێزەكانی بۆ یەكێك لە وەزارەتە سیادییەكانی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان.

،،

وەكو وەزیرەكانی دیكەی یەكێتی نەكەوتە ژێر كاریگەری هەژموونی سەرۆكوەزیران چونكە خۆی و بنەماڵەی لە رووی ئابووریە بەهێزن تەنات لەگەڵ دەستبەكاربوونی لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئۆتۆمۆبیلەكانی دایە بەرێوبەرە گشتییەكان، هاوكات لە بەرواری ٥/٥/٢٠١٥ یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بوو بۆ ئەمریكا.

 

 

دەرباز لەگەڵ كۆسرەت رەسولی باوكیدا

 

 

‎دەرباز لە دایك بووی ساڵی ١٩٨٢ گەرەكی موفی شاری هەولێرە، خێزاندارەو دوو منداڵی هەیەو بچووكترین وەزیری كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو كە پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی وەرگرت، بە پێی زانیارییەكانی دیپلۆماتیك مەگەزین دەرباز لە دوای قوباد تاڵەبانی بەهێزترین كاندیدە بۆ هەر پۆستێكی سیادی بەر یەكێتی  بكەوێت.

ئەمەش بە هۆی پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ سەكردەی باڵاكانی دیكەی یەكێتی كە خۆی لە نەوەی دووەمی تاڵەبانییەكان دەبینێتەوە هاوكات لە ماوەی ئەو خولەی كابینەی هەشتەمی دووچاری هیچ بە یەكدادان و گرفێكی گەورە لەگەڵ پارتی نەبوو پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەبوو.

 

 

،،

  ئەگەرچی كورانی تاڵەبانییەكان نایانەوێ كۆسرەت رەسوڵ پێگەیەكی بەهێزی لە نێو حكومەت هەبێ بۆیە داوایان كردووە بەبێ تەوافوق وەزیرەكانی یەكێتی بە دەنگدان لە نێو سەركردایەتی یەكلابكرێتەوە بەڵام بە پێی زانیاری دیپلۆماتیك مەگەزین كۆسرەت رەسوڵ ئەو داوایە رەتكردووەتەوە.

 

جگە لە بوونی پەیوەندی هاوكات وەكو وەزیرەكانی دیكەی یەكێتی نەكەوتە ژێر كاریگەری هەژموونی سەرۆكوەزیران چونكە خۆی و بنەماڵەی لە رووی ئابووریە بەهێزن تەنات لەگەڵ دەستبەكاربوونی لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئۆتۆمۆبیلەكانی دایە بەرێوبەرە گشتییەكان، هاوكات لە بەرواری ٥/٥/٢٠١٥ یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بوو بۆ ئەمریكا.

هەر یەك لە مەسعود بارزانی و مەسروور بارزانی كە دوو ناوەندی بەهێزی بریاردانن لە نێو پارتی لە نێو شاندەكە بوون بۆ كۆشكی سپی و كۆبوونەوەیان لەگەڵ باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا و گەورە كاربەدەستانی واشتن ئەمەش دەرفەتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ پارتی رەخساندووە بۆیە چانسی مانەوەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە  كابینەی داهاتوو بەهێزترە.

  ئەگەرچی كورانی تاڵەبانییەكان نایانەوێ كۆسرەت رەسوڵ پێگەیەكی بەهێزی لە نێو حكومەت هەبێ بۆیە داوایان كردووە بەبێ تەوافوق وەزیرەكانی یەكێتی بە دەنگدان لە نێو سەركردایەتی یەكلابكرێتەوە بەڵام بە پێی زانیاری دیپلۆماتیك مەگەزین كۆسرەت رەسوڵ ئەو داوایە رەتكردووەتەوە.

  تاڵەبانییەكان رەنگە دانانی بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە لای پارتی بخەنە ئەستۆی كۆسرەت رەسوڵ ئەمەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە چونكە پێشتر كۆسرەت رەسوڵ پەیامی بە دوو رۆژنامەنووسی بۆ بارزانی نارد بوو كە خواستی حیزبەكەی بۆ گەڕاندەوەی بەرهەم ساڵح و كاندید كردنی بۆ ئەو پۆستە پێگەیاند بوو،

پارتیش دوو راستی دەربارەی كۆسرەت رەسوڵ باش دەزانێ یەكەم: ریفراندۆم ئەگەر كۆسرەت رەسوڵی لەگەڵ نەبووایە لە كەركووك و تەواوی هەرێمی كوردستان نە دەكرا.  دووەم بەبێ كۆسرەت رەسوڵ بەرهەم ساڵح نەدەبوو بە سەرۆككۆمار بۆیە پارتی پێگەی كۆسرەت رەسوڵ لە كابینەی نوێ لە بەرچاو دەگرێت، بە تایبەتی لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەنگی یەكێتی بە هەر هۆكارێك بێت لە هەولێر لە سنووری مەڵبەندی سێ لە سەر دەمی شاڵاوی كۆسرەت رەسوڵ زیادی كردووە.

 

 

‎دەرباز كێیە؟

‎دەرباز كۆسرەت لە ساڵی ٢٠٠٥ زانستە سیاسییەكانی لە لەندەن خوێندووە ساڵی ٢٠٠٧ لە لێستە لە بەریتانیا كارگێری خوێندووە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئەمریكا و ئیمارات دیبلۆمی بەرێوەبردن. و كاركردن خوێندووە.

یەكەم ئەزموونی سیاسی لە ساڵی ١٩٩٣ بوو كە بووتە ئەندامی كۆمەڵی خوێندكاران لقی هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٤بووەتە كارگێری كۆمیتەی رێكخستنی بەریتانیای یەكێتی، لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆكی بۆردی نەخۆشخانەی پار و پێشتریش سەرۆكی رێكخراوی خێرخوازی رێبازفاوەندەیشن بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١١  بە شێوەیەكی چوروپڕ تێكەڵی كاری سیاسی بوو كاتێك پۆستی بەرپرسی نووسینگەی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١٣ لە چوارچێوەی لیستی یەكێتی خۆی كاندید كرد دەنگی یەكەمی لیستەكەی بە دەستهێنا.

،،

خاڵێكی دیكەی بەهێزی دەرباز كۆسرەت جگە لە بوونی پشتیوانیەكی بەهێزی ئابووری و سەربازی باوكی و شاڵاوی برای بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران. و توركیایە.

 

 

 

 

 

‎رۆڵی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە ناكۆكییانی باڵی ناوەندی بڕیار بە سەرۆكایەتی باوكی و بەرهەم ساڵح لەگەڵ باڵی گشتی بە سەرۆكایەتی ماڵباتی تاڵەبانی دەركەوت كاتێك لەگەڵ كۆرانی تاڵەبانی لە سەر زۆر بنەماو نەخشەرێگا رێكەوت كە حیزبەكەی لە لێواری پارچە پارچە بوون رزگار كرد.

  بەشكێ پێیان وایە دەرباز كۆسرەت بە رێكەوتنی گەورەی ئابووری و پشك دابەشكردن ناوەندی بڕیاری هەڵوەشاندەوە بەشێكی دیكەش پێیان وایە هەنگاوێكی ژیرانەی ناوە چونكە یەكێتی لە تەسلیم كردن بە تاڵەبانییەكان رزگار كرد لە بەر ئەوەی خواستێكی بەهێز هەبوو لە لایەن باڵی گشتییەوە بۆ دەرپەراندنی كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح لە نێو یەكێتی كە هیچ دوور نەبوو زۆنی سەوز توشی پێكدادانی سەربازی نێوان هەر دوو باڵەكە بووایە یاخود ئەزموونی هاوپەیمانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ روویدابایە بەڵاك دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بە رێكەوتنی لەگەڵ تاڵەبانییەكان باوكی قەناعەت پێهێنا كە چارەسەر تەنیا لە نێو یەكێتییە.

 

 

‎خاڵێكی دیكەی بەهێزی دەرباز كۆسرەت جگە لە بوونی پشتیوانیەكی بەهێزی ئابووری و سەربازی باوكی و شاڵاوی برای بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران. و توركیایە بە تایبەتی توركیا كە هیچ سەركردەیەكی دیكەی یەكێتی هێندە پەیوەندی خۆش نییە لەگەڵ ئەنقەڕە بە تایبەتی توركیا دوای هەڵگرتنی گەمارۆی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەر هەرێمی كوردستان بە هۆی پشتیوانی لە پەكەكە و چالاكی ئەو حیزبە لە زۆنی سلێمانی گەمارۆی لە سەر فرۆكەخانەی سلێمانی هێشتەوە تاوەكو ئێستا، بە هەمان شێوە دەرباز لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كورەكانی نەوشیروان مستەفا پەیوەندی باشی لە سەرووبەندی تەقەكردن لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان. و مەزارگەی رێكخەری پێشووی ئەو بزووتنەوەیە لە چاوپێكەوتنێكدا داوای كرد داوای لێبوردن لە گۆڕان بكرێت و دەبێ سەركردەكانی یەكێتی منداڵەكانی نەوشیروان مستەفا كە هاوڕێ و سەركردەیان بووە بپارێزن.

 

 

 

 

 

 

 

 

author photo

بە كالۆریۆس لە یاسادا

ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە

بەرێوبەری نووسینی رۆژنامەی یەكگرتوو و رووداو بووە