سلێمانی شارە؟

سلێمانی شارە؟

399 خوێندراوەتەوە

  ٢٣٤ ساڵە سلێمانی لەداییکبوە... ئەو شارە پڕە لە سەروەریی. خەڵکەکەشی، تەنانەت ئەوانەی دەرەوەی ئەو شارەش، وەکو من، خۆشەویستییەکی بێوێنەیان بۆ ئەو شارە هەیە.

 نیشتیمان چ نیویۆڕک بێت، چ چۆمان، یان سۆماڵ و موسڵ، هەر خۆشەویستترینە. نیشتیمان دایکێکی میهرەبانە، بە هەمو شێوە و لە هەمو کات و بۆ هەر مەبەستێک هەر خۆشتدەوێت.

 

،،

ئەوە جێی داخە کە دەکرا سلێمانیی بکرێتە شارێکی نمونەیی لە ناوچەکەدا؛ لەڕوی ئابوریی، ژینگەیی، مرۆیی، کۆمەڵایەتیی و رۆشنبیرییەوە زۆر لەبارە، تەنها حکومڕانییەکی تەندروست و دیموکراتیکی پێویست بوە.

 

بەڵام چیتر مێژو و سەروەریی شارەکان نییە کە پێشکەوتن و گەشەی کەلتوریی و ئابوریی و سیاسیی و تەلارسازیی و ژینگەیی...هتدی شار نیشاندەدەن، بەڵکو کۆمەڵێک نیشاندەر هەن کە ئاستی ژیان و پێشکەوتنی شارێک لەگەڵ شارێکی تر جیادەکەنەوە. رێکخراوی نێودەوڵەتیی پێوەردانان ISO کۆمەڵێک پێوەر و نیشاندەری داناون بۆ ئەوەی شارێک لەگەڵ شارێکی تردا بەراوردبکرێت. بەپێی ئەو پێوەرانە، بەداخەوە دەبێت بڵێم کە سلێمانیی ناتوانێت لەگەڵ شارە پێشکەوتوەکانی دونیا بەراوردبکرێت.

 ئەوە جێی داخ نییە کە ئەمە ناکرێت، بەڵکو ئەوە جێی داخە کە دەکرا سلێمانیی بکرێتە شارێکی نمونەیی لە ناوچەکەدا؛ لەڕوی ئابوریی، ژینگەیی، مرۆیی، کۆمەڵایەتیی و رۆشنبیرییەوە زۆر لەبارە، تەنها حکومڕانییەکی تەندروست و دیموکراتیکی پێویست بوە.

  پێویست ناکات کەسمان بەوە هەڵبخەڵەتێین کە شار و ناوچەکەمان چەندە پڕە لە شانازیی و سەروەریی و چ مێژویەکی پڕ سەروەریی هەیە. کەم شاری ئەوڕوپا و دونیا هەن هێندەی ئەسینای یۆنان پڕ سەروەریی مێژو بن.

،،

  داهاتی تاکەکەسی ئەو شارە چەندە، سەرچاوەکانی ئابوریی چین، ئەو ئابوریی و دارایییە چۆن دابەشبوە. - شارەوانی/پارێزگا... ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەن، چۆن هەڵدەبژێردرێن، تا چەندە لە پڕۆسەی دیموکراسییدا بەشدارن، خەڵک چ کاریگەرییەکی بەسەر قەرارەکاندا هەیە. هەڵبژاردنی پاک و ئازاد ئەنجامدەدرێن.

 

 

شارەکانی ئەمریکا و کەنەدا هەمویان شاری نوێن، بەڵام پێشکەوتنیان جێی سەرسوڕمانە. کۆمەڵێک نیشاندەر هەن کە دەکرێت هاوکارییمان بکەن بۆ ئەوەی بزانین ئەو شارەی تێیدا دەژین چ شارێکە: - ئابوری.

  داهاتی تاکەکەسی ئەو شارە چەندە، سەرچاوەکانی ئابوریی چین، ئەو ئابوریی و دارایییە چۆن دابەشبوە. - شارەوانی/پارێزگا... ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەن، چۆن هەڵدەبژێردرێن، تا چەندە لە پڕۆسەی دیموکراسییدا بەشدارن، خەڵک چ کاریگەرییەکی بەسەر قەرارەکاندا هەیە. هەڵبژاردنی پاک و ئازاد ئەنجامدەدرێن.

جڤاک و جڤاکەکان هەن، دەوریان چییە. - ئایا هەر پێنج ساڵ یان دە ساڵ جارێک سەرژمێریی دانیشتوان دەکرێت، پلانێک هەیە بۆ چۆنییەتی زیادبونی ژمارەی دانیشتوان. - پەروەردە.. چ جۆرە پەروەردەیەک هەیە.؟

 

،،

سیستەمی گەرمکردنەوە و فێنککردنەوە چۆنە؟ ئەو وزەیەی بەکاردێت چەندی خاوێنە؟ - شوێنی نیشتەجێبون چۆنە، حکومەت چەندە هاوکارە؟ هی کەرتی تایبەت چۆنە و نرخی چۆنە؟

 

 

هەموان دەتوانن بخوێنن؟ خوێندن بەخۆڕایییە؟ جیاوازیی نێوان خوێندنی تایبەت و گشتیی چەندە؟ تەندروستی.. سیستەمی تەندروستیی چۆنە، بیمەی تەندروستیی هەیە؟

 

وڵاتییان چ جۆرە دەرمان و خزمەتگوزارییەکی تەندروستییان پێشکەشدەکرێ؟ 

دەستی کار. رێژەی بێکاریی چەندە؟ ئەوانەی لە تەمەنی ١٥ تا ٦٤ دان چەندیان خاوەنی کارن؟

کرێی کار چەندە؟ ئایا جیاوازیی کرێی کار لەنێوان ژن و پیاو هەیە و جیاوازییەکەی چەندە؟

- پاشماوەی شار چۆن پاکدەرێتەوە و چی بەسەردێ؟ - ئاو و ئاوەڕۆ چۆنە؟

- سیستەمی گواستنەوە هەیە؟ جۆرەکانی چین؟ - کارەبا چۆنە؟

سیستەمی گەرمکردنەوە و فێنککردنەوە چۆنە؟ ئەو وزەیەی بەکاردێت چەندی خاوێنە؟ - شوێنی نیشتەجێبون چۆنە، حکومەت چەندە هاوکارە؟ هی کەرتی تایبەت چۆنە و نرخی چۆنە؟

 

- سەلامەتی، ئایا شار سەلامەتە؟ خەڵک لەسەر ئازادیی قسەکردن روبەڕوی لێپێچینەوە دەبێتەوە؟ ژنان دەتوانن بەئازادیی بەشەوان بسوڕێنەوە؟ رێژەی تاوان چۆنە؟

- حوکمی قانون هەیە؟

- پلانی شار هەیە، ئەو پلانە لەگەڵ گەشەکردنی شار چۆن جێبەجێدەکرێ؟

- ئازادیی دینیی لە چ ئاستێک دایە؟ ئازادیی قسەکردن؟

- شوێنە کەلتورییەکانی شار چەندیان چالاکن، چەندیان لەلایەن دەستەڵاتەوە کۆنترۆڵ دەکرێن؟ ئایا دەزگا کەلتورییەکان ئازادن؟

- ژینگەی شار چۆنە؟ رێژەی سەوزایی چەندە؟ چەند شوێنی حەوانەوە هەن؟ لەناو بازاڕ و بینا و فەرمانگەکان حیساب بۆ کەسانێک کراوە کە پێویستییان بە پێداوێستیی تایبەتە؟

- رێگاوبان چۆنە؟ هۆکارەکانی کارەساتەکانی هاتوچۆ زیاتر رێگاوبانن یان شۆفێر و جۆری سەیارەکان؟

  • نرخی بازاڕ چۆنە، چەندە لەژێر کۆنترۆڵی جۆریی دایە، خواردن و خواردنەوەی خەڵک چەندە لەگەڵ ستانداردە تەندروستییەکان یەکدەگرێتەوە؟

،،

جێی پێکەنینە شار هێشتا خاوەنی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیی نەبێت و بشیەوێت رێژەی دوانۆکسیدی کاربۆن و پیسیی ژینگە لە شاردا کەمبکاتەوە.

 

نیشاندەری زۆری دیکە هەن کە بۆ شاری زیرەک زیاتر دەگونجێن، بەڵام ئەوانەی سەرەوە، لای کەمی ئەو مەرجانەن کە پێویستە لە سلێمانیی و شارەکانی هەرێمی کوردستاندا هەبن.

لە زۆر شاری تازەپێشکەوتوی یان پێشکەوتو، تەنانەت شاری ئاساییش، ئەو پێوەر و نیشاندەرانە زۆر سەرەتایین.

جێی پێکەنینە شار هێشتا خاوەنی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیی نەبێت و بشیەوێت رێژەی دوانۆکسیدی کاربۆن و پیسیی ژینگە لە شاردا کەمبکاتەوە.

 بەداخەوە وەڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانەی سەرەوە یان هەر نییە، وەک سیستەمی گواستنەوەی گشتیی، وەک بیمەی تەندروستیی، یان لە ئەوپەڕی خراپیی دایە. سلێمانیی و هەمو شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، تەنها پێویستییان بە حکومڕانییەکی دیموکراتیک و دڵسۆز و خاوەن روئیا هەیە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ شارە پێشکەوتوەکانی دونیا بەراوردبکرێن.

 

author photo

 توێژەر لە پەیمانگای تەحریر بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست