عەرەبە شێتەكە دەبێتە باڵوێزی نوێی ئەمەریكا لە سعودیە

چی بۆ كورد كردووەو چ ڕۆڵێكی لە ڕووخانی سەددامدا هەبوو؟

عەرەبە شێتەكە دەبێتە باڵوێزی نوێی ئەمەریكا لە سعودیە

720 خوێندراوەتەوە

كۆدەنگی لەسەر دانانی هەیە، ترەمپ لەژێر گوشاردا كردوویەتی بەباڵوێز،یەكێكە لەفەرماندە سەربازییە خانەنشینكراوەكانی ئەمەریكاو عەرەبیەكی زۆر پاراو دەزانێت، لەڕووخاندنی سەدام حوسەیندا ڕۆڵی جەنەراڵێكی سەربازی بینیوەو لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا هەماهەنگ بووە.


جۆن ئەبو زەید فەرماندەی خانەنشینی سوپای ئەمەریكا لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە دەستنیشانكراوە بۆ ئەوەی وەك باڵوێزی واشنتۆن لە ڕیاز دەست بەكاربێت، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی وەرگرتنی دەنگی بەڵێیە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە .


كەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی نوسیویەتی جۆن ئەبو زەید كەبە عەرەبە شێتەكەش ناسراوە بۆماوەی سیو چوار ساڵ لەڕیزی سوپادا خزمەتی كردوە و ناوبراو ئێستا تەمەنی 67 ساڵەو خانەنشینە، ئەلعالەم ئاماژەشی بەوەداوە كە ترەمپ لەژێر گوشاری ئەندامانی كۆنگرێسدا ئەم بڕیارەی داوە چونكە تێبینی دەكرێت كە زۆرێك لەپۆستەكانی ئیدارەكەی ترەمپ تائێستە یان بەتاڵن، یاخود دوای جێهێشتنیان لەلایەن بەرپرسەكانەوە (وەك ناڕەزایەتی لەسیاسەتی ترەمپ) بەبەتاڵی ماونەتەوە، دیارترینیان پۆستی بەرپرسی باڵوێزخانەی ئەمەریكایە لەسعودیە، ئەم ناڕەزایەتیەی نوێنەرانیش لەدوای كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ئۆپۆزیسیۆنی سعودی لە توركیا زیاتر بوو هەتا ئەم بڕیارەی لێدروست بووە كە بەفەرمی ئەمڕۆ لەلایەن ترەمپەوە وەك بەرپرسی باڵوێزخانەی واشنتۆن لە ڕیاز هاتە دەستنیشانكردن.


لەلایەكی ترەوە پێگەی " ئەلمیسری ئەلیەوم" بەناونیشانێكی گەورە نوسیویەتی جۆن ئەبو زەید باڵوێزی ئەمەریكایە لەسعودیە، ئەو بە عەرەبە شێتەكەو جەنەڕاڵی دیاری هەڵمەتەكان لە عێراق ناسراوە.

،،

پێگەی " ئەلمیسری ئەلیەوم" بەناونیشانێكی گەورە نوسیویەتی جۆن ئەبو زەید باڵوێزی ئەمەریكایە لەسعودیە، ئەو بە عەرەبە شێتەكەو جەنەڕاڵی دیاری هەڵمەتەكان لە عێراق ناسراوە.


ئەبو زەید لەساتەوەختی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆسەر عێراق كەسی دووەمی سەركردایەتی ناوەندی ئەمەریكا بووە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەبو زەید ساڵی 1951 لەدایك بووە، لەساڵی 1973 ئەكادیمیای سەربازی لە " وێست بۆینتی نیویۆرك" تەواو كردوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەخوێندنی قوتابخانەش بەردەوام بووە.


" بی بی سی" عەرەبی لەبارەی باڵوێزە نوێیەكەی ترەمپەوە نوسیویەتی: ئەبو زەید بە پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و ناسراوە بەعەرەبە شێتەكە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەزانكۆی " هارڤارد" وەنامەی دكتۆراكەی لەمەڵبەندی دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر سیاسەتی بەرگری سعودیە بووەو پلەی سەرسوڕمان و شوكری لەلایەن سەرۆكی زانكۆی هارڤاردەوە پێبەخشراوە.

جۆن لەعێراق
لەپای ڕۆڵی جۆن ئەبو زەید "خلیج ئۆنلاین" نوسیویەتی فەرماندەی سوپای ئەمەریكا بووە لەجەنگی دژ بە ڕژێمی ئەوكاتی عێراق، وە لەڕێگریكردن لە هەژموونی شیعەگەرایی و فراوانبوونی هەیمەنەی ئێران لەعێراق ڕۆڵی گرنگ و كاریگەری هەبووە.


هەروەها ئەو پێگەیە بڕوایوایە ئەمەریكا پشتی بەستراتیژیەتی جۆن بەستبوو كەبەشێوەیەكی پلەبەندی میلیشیاكانی لەعێراق بەرەو كەمبوونەوە برد.
بەشێوەیەكی فەرمی ئەبو زەید لەساڵی 2003 ئەكرێت بەفەرماندەی جەنگ لەعێراق و 24 دەوڵەتی تری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


" ئەلمیسری" ڕۆڵێكی تری گرنگی ئەم باڵوێزە نوێیە باسكردوە ئەویش لەساڵی 1991 توانی دەسەڵاتی سەدام حوسەین لەناوچە كوردیەكان دوربخاتەوە و ناوچەی ئارام بۆ كورد بنیادبنێت چونكە ئەو كوردی خۆشدەوێت.


ڕۆڵی جۆن ئەبو زەید لەپاراستنی كورد و دورخستنەوەیان لەجەنگ بەرامبەر بەسوپای عێراق بەجۆرێك بوو، فیرقەیەكی سەربازی لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەسنوری هەردولا دروستكرد وەك ڕێگریكردن لەجەنگ.

،،

ڕۆڵی جۆن ئەبو زەید لەپاراستنی كورد و دورخستنەوەیان لەجەنگ بەرامبەر بەسوپای عێراق بەجۆرێك بوو، فیرقەیەكی سەربازی لەنێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لەسنوری هەردولا دروستكرد وەك ڕێگریكردن لەجەنگ.


ڕاستە ترەمپ وەك فشارێكی ئەندامانی كۆنگرێس باڵوێزی بۆ سعودیە دیاریكرد ئەویش دوای كوشتنی خاشقچی و جەنگی یەمەن، بەڵام ئەوەی ڕۆژنامەكان ئاماژەی بۆ دەكەن بۆ چونی ئەبوزەیدە لەبارەی چەكی ناوەكی ئێرانەوە، ناوبراو لەمەراسیمی خانەنشینیەكەیدا وتی ئەگونجێ‌ لەگەڵ ئێران مامەڵە بكەین با خاوەنی چەكی ناوەكیش بێت، چاودێرانی سیاسی ئەم بۆ چونە پێچەوانەی بۆ چونەكانی ترەمپ دەبینن.


ئەوەی شایانی باسە پۆستی باڵوێزی ئەمەریكا كەپۆستێكی هەستیارە لە ساڵی 2017 وە چۆڵەو ئەمڕۆ كۆشكی سپی دانانی ئەو فەرماندە سەربازیەی لەلایەن ترەمپەوە وەك باڵوێزی واشنتۆن لەعەرەبستانی سعودیە ڕاگەیاند.


ڕۆژنامەی " شەرقول ئەوسەت" نوسیویەتی جۆن لای بەرپرسانی پنتاگۆن خاوەنی پێگەیەكی بەهێزەو قورسایی خۆی هەیە.
هەروەها جۆن ئەبو زەید لەدروستكردنی ناوچەی ئارام بۆ كوردستان لەساڵی 1991 بەشداربووە ، لەمانگی دوانزەی 2016 لەیادی 25 ساڵەی دروستكردنی ئەو ناوچەدا بەبەشداری وەفدێك سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، وەك پاڵپشتی بۆ شەڕی دژ بە داعش و پیشاندانی ڕێزی خۆیان بۆ قوربانیدانی پێشمەرگە.


 

author photo

ماستەر لە زمانی عەرەبی