دیوێكی دیكه‌ی دانوستاندنه‌كان له‌ باره‌ی كابینه‌ نوێیه‌كه

دیوێكی دیكه‌ی دانوستاندنه‌كان له‌ باره‌ی كابینه‌ نوێیه‌كه

619 خوێندراوەتەوە

پارتی شاندێكی پێنج كه‌سی پێكهێناوه‌، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌ نێویان یه‌كێتیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌رگرتنی بۆچوونیان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.

 
ئه‌و شانده‌ی پارتی كه‌ بڕیاره‌ ئەمرۆ شه‌ممه‌( 17ی تشرینی دووه‌م)، سه‌ردانی سلێمانی بكات ته‌نها ئاڵووگۆڕی بۆچوون و گوێگرتنه‌ له‌یه‌ك و هیچ بڕیارو پێشنیازێكیان لانییه‌، شانده‌كه‌ش هێلی دووه‌می مه‌ركه‌زی بڕیاری ئه‌و حزبه‌ن.


پێشوازی یه‌كێتی و گۆڕانیش بۆ شاندی پارتی له‌ ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م نابێت، به‌ڵام یه‌كێتیی كۆمیته‌یه‌كی دانوستاندنی یشه‌ش كه‌سی هه‌یه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ( قوباد تاڵه‌بانی، شاڵاوكۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، حاكم قادر، عیماد ئه‌حمه‌د، عومه‌ر فه‌تاح، ره‌فعه‌ت عبدالله‌ ) جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و باڤڵ تاڵه‌بانی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌، به‌ پێی پێویست به‌ژدرای كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.

،،


به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی پارتی ده‌یه‌وێ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ( 4 بۆ 5) پۆستی وزاری له‌ نێوشیان پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بدات به‌ یه‌كێتیی، به‌ڵام یه‌كێتیی چاوی له‌ پۆستی وه‌زیری ناخۆیه‌ له‌ نێو وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كان


به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی پارتی ده‌یه‌وێ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ( 4 بۆ 5) پۆستی وزاری له‌ نێوشیان پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بدات به‌ یه‌كێتیی، به‌ڵام یه‌كێتیی چاوی له‌ پۆستی وه‌زیری ناخۆیه‌ له‌ نێو وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌كان.
پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ چوار وه‌زاره‌ت به‌ یه‌كێتیی ببه‌خشێ، ڕه‌نگه‌ وه‌زیری دارایش پێشكه‌شی گۆڕان بكات، ئه‌گه‌ر گۆڕان بڕیاربدات به‌ژداریبكات و داوای وه‌زاره‌تی سیادی بكات.


پارتی نایه‌وێ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و ناوخۆ بدات به‌ هیچ هێزێك، به‌ڵام یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ ناوخۆیه‌ی پارتی دایده‌نێت، پێویسته‌ بریكاره‌كه‌ی كه‌ یه‌كێتییه‌ هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت.


ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وه‌رگرێت له‌ لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ شێخ جه‌عفه‌ر په‌سه‌ندكراو نییه‌وڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش هه‌ریه‌ك له‌ دكتۆر دارا ڕه‌شید و ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دوو له‌و كه‌سانه‌ن له‌وانه‌یه‌ پۆستی وزاری وه‌رگرن .


یه‌كێتیی له‌م نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ی دایناوه‌، كه‌ ناوه‌ڕۆكی نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شێوازی حكومڕانی و ئه‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتیی داوای ده‌كات، ئه‌و حزبه‌ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ پارتی به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی بۆماوه‌ی چوار ساڵ ڕیكبكه‌وێت، له‌باره‌ی پرسه‌ ناوخۆییه‌كان و پرسی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداو وڵاتانی ئیقلیمی. خاڵی لاوازی نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ زیاتر قسه‌ی ئینشائین و پێناچێت پارتی زۆر گوێیان بۆ بگرێت.

،،

یه‌كێتیی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی زۆنی سه‌وز له‌ماوه‌ی داهاتووشدا ده‌یخاته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، ئامانجیش له‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی هێزه‌كانی ئه‌و سنووره‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر پارتی.


به‌ نسبه‌ت یه‌كێتیی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و دوو وه‌زاره‌تی سیادی گرینگه‌، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌و حزبه‌ زۆر سوورنییه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكه‌ پێیوایه‌ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی و نزیكه‌كانی قفلدراوه‌و سوودێكی ئه‌وتۆی نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ حكومه‌ت پۆستی و ئیمتیازاتی زیاتریان پێبدرێت، پێویسته‌ ئاڵوگۆڕی پێبكه‌ن.


جگه‌ له‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ش، یه‌كێتیی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی زۆنی سه‌وز له‌ماوه‌ی داهاتووشدا ده‌یخاته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان، ئامانجیش له‌و پڕۆژه‌یه‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی هێزه‌كانی ئه‌و سنووره‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر پارتی.


پارتی ده‌یه‌وێت له‌ كاتی گفتووگۆكان له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ردوو پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌ستوور له‌سه‌ر هێزه‌ گه‌وره‌و بڕاوه‌كان فه‌رزبكات.
له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كان پێكهێنانی حكومه‌ت درێژه‌ ناكێشێت، چونكه‌ پارتی له‌م كابینه‌ نوێیه‌دا شه‌ریكی دڵسۆزی كه‌س نییه‌و كه‌سیش ناكات شه‌ریكی نیوه‌ به‌ نیوه‌، به‌ڵكو به‌شێك له‌ پۆسته‌كان ده‌به‌خشێته‌ یه‌كێتیی و گۆڕان و چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك، ئه‌و كاره‌ش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆتایی پێده‌هێنێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس