گۆران، بۆ پێكهێنانی حكومەت دەرگای لە پارتی كردەوە

"لەم قۆناغەدا بەتەنها یەكدی جێناهێڵین"

گۆران، بۆ پێكهێنانی حكومەت دەرگای لە پارتی كردەوە

434 خوێندراوەتەوە

 هەرچەندە سەركردەكانی گۆران، لەسەرەتاوە دوو دڵ بوون لەوەی كە پارتی جارێكی دیكە لە حكومەت و پەرلەمان دەریان نەكاتەوە، بەڵام پێ دەچێت سەركردەكانی ئەو بزووتنەوەیە دڵیشيان لەسەر كێكی حكومەت بێت، تاكو لە چوار ساڵی داهاتوو لێی بخۆن.

 

ئەمرۆ گۆران بە رەسمی دەرگای بەرووی پارتیدا كردەوە و یەكەمین گفتوگۆیان بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەنجامدا، وتەبێژی گۆرانیش رایگەیاند: "پارتی پێی خۆشە گۆران بەشداری لە حكومەت بكات".

 

 

 

،،

 یەكێتیش پێ باش نییە گۆران بەشداری بكات، تاكو لەدەرەوەی حكومەت لاوازتر ببێت و دواتر یەكێتی خۆی كۆنترۆڵی بزووتنەوەكە بكات و لە غیابی گۆرانیش زۆرترین پۆست لە حكومەت ببات.

 

 

پارتی بۆ پێی خۆشە؟

لەبەرامبەر پێخۆشبوونی پارتی بۆ بەشداریكردنی گۆران لە حكومەت، سەركردەكانی گۆران باس لەوەش دەكەن كە یەكێـتی بەپێچەوانەوە پێی ناخۆشە.
بێگومان رەنگە ئەم بابەتی حەزكردن و حەزنەكردنە پەیوەندی هەبێت بە پەیوەندییەكانی نێوان گۆران و یەكێتی لەلایەك و پارتی و یەكێـتی لەلایەكی دیكە.

 
واتە پارتی پێی باشە گۆران بەشداری حكومەت بكات، تاكو لەبری ئەوەی لەدەرەوە ببێتە سەر ئێشەیەك بۆی، لەناو حكومەت ببێت بە سەرئێشەیەك بۆ یەكێتی و لە پۆستەكانی یەكێتیش بدات بە گۆران.

 
یەكێتیش پێ باش نییە گۆران بەشداری بكات، تاكو لەدەرەوەی حكومەت لاوازتر ببێت و دواتر یەكێتی خۆی كۆنترۆڵی بزووتنەوەكە بكات و لە غیابی گۆرانیش زۆرترین پۆست لە حكومەت ببات.

 

هەربۆیە لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی ئەمرۆی بزووتنەوەی گۆران و شاندی پارتی بۆ گردی زەرگەتە بەمەبەستی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەوە بە راشكاوانە لە زاری شۆرش حاجی وتەبێژی گۆران دەركەوت كە: پارتی پێی خۆشە گۆران بەشداری حكومەت بكات و گفتوگۆش لەمبارەوە ئەنجام دەدەن.

 

،،

شۆرش حاجی وتەبێژی گۆران، ئەوەی راگەیاند: ئەوان وەك گۆران، لە كۆبوونەوەی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ پارتی، تاكو لەسەر نوسراوێك رێك بكەون و كە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان باش بێت.

 

 

شۆرش حاجی، وتەبێژی گۆران

 

لەبەرامبەریشدا مەحموود محمد وتەوبێژەكەی پارتی ئەوەی راگەیاند كە: "ئەوان وەك پارتی سەردانی ئەو لایانانە دەكەن كە حەز دەكەن بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكومەت بكەن".

 

 

"لەپێناو بەرژەوەندی گشتی حكومەت پێك دەهێنین"


پارتی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلولە هەربۆیە بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت، بەتەنها دەستی كردووە بە ماراسۆن بۆ لای لایەنە سیاسییەكان، كە یەكەم سەردانی بۆ لای یەكێـتی نیشتمانی بوو، دواتریش سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆرانی كرد لە سلێمانی.

 

،،

"هەموان پێیان باشە پێكەوە حكومەتێكی بەهێز درووست بكەین كەوا لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت" مەحموود محمد.

 

 

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەمرۆی گردی زەرگەتە، مەحموود محمد وتەبێژی پارتی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە : لە سەردانكردنیان بۆ لای یەكێتی و گۆران ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە هیچكام لەم لایەنانە پێیان باش نییە لەم قۆناغەدا یەكدی جێ بهێڵن.


"هەموان پێیان باشە پێكەوە حكومەتێكی بەهێز درووست بكەین كەوا لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت" مەحموود محمد.

 

مەحموود محمد، وتەبێژی پارتی

 


لەبەرامبەردا شۆرش حاجی وتەبێژەكەی گۆرانیش ئەوەی راگەیاند: ئەوان وەك گۆران، لە كۆبوونەوەی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ پارتی، تاكو لەسەر نوسراوێك رێك بكەون و كە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان باش بێت.

 

 

پارتی: ئۆپۆزسیۆن بوونیش ئصوڵی خۆی هەیە

وتەبێژەكەی پارتی ئەوەشی راگەیاند كە لەگەڵ ئەوەی پێیان باشە هەموان بەشداری حكومەت بكەن، بەڵام هەندێ لایەن (یەكگرتوو و نەوەی نوێ) ئۆپۆزیسیۆن بوونی خۆیان راگەیاندووە.

 

،،

بەڵام، وتەبێژەكەی گۆران ئاماژەشی بەوە كرد كە كۆبوونەوەی دیكە لەگەڵ پارتی دەكەن مەبەستی بەشداری كردنیان لە كابینەی نوێی حكومەت.

 

 

"هەموو لایەنێك ئازادە لەوەی بەشداری حكومەت بكات یاخود نا، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە ئۆپۆزیسیۆن بوونیش ئصوڵ و میكانیزمی خۆی هەیە و دەبێت ئاگاداری بارودۆخی ئێستا هەرێم بین".

 

ئەم وتانەی سەركردەكەی پارتی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، كە پێ دەچێت، پارتی پێی باش بێت هەموان بەشداری حكومەت بكەن، تاكو ئەگەر لە چوار ساڵی داهاتوو هەر قەیرانێك رووبەرووی كابینەی حكومەت بوویەوە بە یەكسانی بەسەر هەمواندا دابەشی بكات.

 

 

گۆران: كۆبوونەوەی دیكەش دەكەین

هەرچەندە لەكۆتایدا، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان وتەبێژەكەی گۆران ئاماژەی بەوە كرد كە: بریاری كۆتایی بۆ بەشداریكردنی گۆران لە حكومەت لای جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆرانە.
بەڵام، وتەبێژەكەی گۆران ئاماژەشی بەوە كرد كە كۆبوونەوەی دیكە لەگەڵ پارتی دەكەن مەبەستی بەشداری كردنیان لە كابینەی نوێی حكومەت.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەشت كابینەی بەرێكردووە، سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەم ئەمرۆ ماراسۆنی نێوان ئەو لایانانەی كە ویستی بەشداری كردنیان لەحكومەت هەیە دەستی پێكرد.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان