سەددام داوایكرد لەبری پەت بەچی بیكوژن؟

تەرمەكەیان برد بۆماڵی كام بەرپرس بۆ ئاهەنگێران؟

سەددام داوایكرد لەبری پەت بەچی بیكوژن؟

1698 خوێندراوەتەوە

ئاراس عوسمان

سۆفی مۆنك خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئوسترالی، تاكە هونەرمەندی جیهانە كە سەردانی كۆشكەكەی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراقی كردبێت و شەوێك لەسەر سیسەمەكەی خەوتبێت. مۆنك لەبارەی ئەم شەوەوە، بۆ ڕ‌وژنامەیەكی بەریتانی گوتوویەتی" دوای ئەوەی سەردانی سەربازە ئوسترالییەكانم كرد، توانیم شەوێك لەسەر سیسەمەكەی سەدام بخەوم، بەڵام زۆر هەستم بە ترس دەكرد، هەستم دەكرد مردن لە من نزیكە، نەك هەر لەسەر سیسمەكەی سەدام نووستم، بەڵكو سەردانی ئەو حەمامە جیاواز و ئەڵماسیەشم كرد كە سەدام خۆی تێدا دەشۆرد.

  

ترامپ: مانەوەی سەدام حسێن و قەزافی باشتر بوو

كاتێك گەرمەی بانگەشەكرنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری بوو لەئەمریكا، كۆماریخوازانیش پاڵێوراوێكیان هەبوو كە دۆناڵد ترەمپ بوو كە ئێستا سەرۆككۆمارە، پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە و كاتی بانگەشەكانی بوو (ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس) بڵاوی كردۆتەوە كاتێك ترەمپ كارۆلینای باكوور لەچەند وتەیەكدا بە هەوادارەكانی لەمەسەلی دۆخی عێراق و لیبیادا رادەگەیەنێت‌و ده‌ڵێت "پێمباش بوو هەریەك سەدام حسێن و موعەمەر قەزافی بۆ ئارامی و سەقامگیری ناوچەكانیان باشتر بوو، چونكە هەندێك هۆكار هەبوو لەوانە سەدام حسێن بە باشی دەستی بە كوشتنی تیرۆریستان كردبوو لەمەنتیقەكەی بندەستی خۆی".
بەڵام لەدوای رووخانی سەددام و دەسەڵاتەكانی ئەمە لە كاتێكدایە كە بەپێی بەڵگەنامەكانی دوای رووخانی دەستەڵاتی سەدام حسێن، حكوومەتی بەعسی عێراق هەرگیز دژ بە تیرۆریستانی ئەلقاعیدە نەوەستاوەتەوە.


ترامپ، لەكاتێكدا ئەم لێدوانەی دا كە هاوكات بارك ئۆبامای سەرۆككۆماری ئەمریكا، وتارێكی پێشكەش كردو گوتی: وەزیری دەرەوەی پێشوو واتە هیلاری كلینتۆن لێهاتووترین پاڵێوراوی پۆستی سەرۆككۆماریی ئەمریكایە.

,,

سەددام حسێن لەیەكێك لەدانیشتنەكانی دادگادا وتی " جەنابی لەدادوەر پێوویستە ئەوەت لەبیر نەچێت گەر هاتوو بریاری لەسێدارەدانتان بۆ دەركردم، كوشتنەكەم دەبێت بە فیشەك بێت نەك پەت، چونكە سەددام پیاوێكی عەسكەری سەربازیەو ئەوەش یاسایی سەربازیە".

  

سەددام بێتاوان دەرچوو

یەكێك لەدادوەرە كوردەكان كە حاكم رزگار حەمەئەمین بوو چەند دانیشتنێكی دادگایكردنی سەددام‌و هاورێكانی بەرێوەبرد، لەدوای دەستگیكردنی سەددام حسێن و كۆتایهێنان بەدەسەڵاتەكەی، پۆل بریمەر حاكمی كاتی عێراق ئەنجومەنی حوكم رادەسپێرێت و بریاری (48)ی ساڵی 2003 ی دەركرد كە دادگایەك پێك بهێنێت بۆ بەرێوەچونی دادگایكردنی سەرانی رژێمی پێشووی عێراق دادگای بكرێن لیژنەكەش پێكهاتبوو بۆ ئامادەكردنی یاسایەك، دواتر رەشنوسە ئامادەكراوەكە رەوانەی ئەنجومەنی حوكم كراو ئەوانیش كردیانە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2003 ی و لە 10/12/2003 دەركرا، بەڵام گۆرانكاری كرا لەناوەكەی پێشووتری كە بەناوی (دادگای تاوانی تایبەتمەند بەتاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی) بوو، بەڵام لەناوخۆیدا یاساكە تاوانە نێودەوڵەتییەكانی لەئەستۆ گرتبوو وەك (تاوانەكانی جینۆساید، تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ و تاوانی شكاندنی یاسا عێراقییەكان) بەتایبەتی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 1958.

حاكم رزگارلەشوێنێكدا ئاماژە بەوە دەكات داواكرا لەكوردستانیش چەند دادوەرێك بەشداربێت و ئەوكات لەئیدارەی هەولێر و ئیدارەی سلێمانیەوە چوینە بەغدا و بەشداریمانكرد لەپرۆسەكەدا، من خۆم سەرۆكی دادگای تاوان بووم لەسلێمانی و كاتێكیش چومە بەغدا پێنج كەس بووین لەو سەرۆكایەتیەی دەستنیشانكرا بوو بۆ پرۆسەی دادگایكردنەكە و ئەو كەسانەی دیكە عەرەب بوون و پێیان باش بوو من بكرێمە سەرۆكی هەیئەكە و منیش قبوڵمكرد، بۆ پێكهێنانی دادگایكردنی سەددام و هاورێكانی زۆر بۆچون هەبوو لەوانە داوادەكرا ئەو دادگایە هەر لەعێراق سازنەكرێت، هەندێكی دیكە دەیانگوت كەیسەكە بدرێتە دادگایەكی نێودەوڵەتی، لەلایەكی دیكەوە بۆچونێك پێیوابوو دەبێ تێكەڵ بكرێت، كۆمەڵێك دادوەری دەرەوە بەیارمەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ كۆمەڵێك دادوەری عێراقی، وەكو (سیرالیۆن، تەیمووری رۆژهەڵات) هەندێكی دیكە خواستیان ئەوە بوو كە دادگاكە تەواو نیشتمانی بێت. زۆرێك لە بنەماكانی لە یاساكانی دادگای لاهای وەرگیرابوون و بەگشتی لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتیەكان دەگونجان، بەڵام لەجێبەجێكردندا ئەوە شتێكی دیكەیە. كاتێك كەیسی تۆمەتیاركردنی سەددام هەبوو بە كەیسی وەك (ئەنفال و هەڵەبجە)، بەڵام بە لەسێدارەدانی، لەڕووی یاساییەوە هەموو ئەم دۆسیانەی لەسەر داخراو بێتاوان دەرچوو، چونكە كاتێك كەسێكی تۆمەتبار بەهەر تاوان و كەیسێك كە لەسێدارە بدرێت یان بمرێت، بۆ سەددامیش بەرلەوەی كێشەكان یەكلایی بكرێنەوە لەسێدارە درا و كۆتای بەهەموو كەیسەكانی تر هات، بۆیە سەددامیش لەسێدارەدانەكەی بەرامبەر كەیسی هەڵەبجە و ئەنفال بێتاوان دەرچوو. ئەم دادگایە بەبۆچونی من هیچ ئیجاباتێك نەچوبویە سەر و درێژكراوەی ئینتیدابەكانی پێشووبوو، پاراستنی مافی مرۆڤی جیهانی نەهاتە ناو دادگاكانەوەو پێشم وایە كەتائێستا مافی مرۆڤ لەدادگاكاندا ناپارێزرێت، خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ تۆمەتیار و سكاڵاكار و شایەتحاڵەكانیش لەعێراق و كوردستانیش تائێستا بەردەوامە.

 

,,

یاساناسان ئاماژە بەوە دەكەن كاتێك وڵاتێك دێتە سەر وڵاتێكی دیكە و داگیری دەكات ناتوانێت بەهیچ جۆرێك یاسای ئەو وڵاتە بگۆرێت و دەستكاری تێدا بكات

بمكوژن بەفیشەك نەك بە پەت

سەددام حسێن لەیەكێك لەدانیشتنەكانی دادگادا وتی " جەنابی لەدادوەر پێوویستە ئەوەت لەبیر نەچێت گەر هاتوو بریاری لەسێدارەدانتان بۆ دەركردم، كوشتنەكەم دەبێت بە فیشەك بێت نەك پەت، چونكە سەددام پیاوێكی عەسكەری سەربازیەو ئەوەش یاسایی سەربازیە".

كاتێك سەددام خاوەن دەسەڵات بوو لەیەكێك لە كۆبونەوەكانی سەرانی وڵاتانی عەرەب هەندێك مەترسی خستنە روو لەوانە وتی " ئەگەر هاوڵاتیان و حكومەتی كەنداوی عەرەبی بە خێرای نەكەونە خۆیان و ئاگاداری خۆیان نەبن، بێگومان دەكەونە بن دەستی ئەمریكاوە، هەربۆیە ئەوكاتەش ئەمریكا رەنگە دەستبخاتە نێو رێژەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و غازی وڵاتەكانیانەوەو دواجار ئەمریكا بەخواستی خۆی‌و بەپێی دابینكردنی بەرژەوەندیەكانی نرخ بۆ نەوت دەستنیشان بكات، كە ئەوكات پێچەوانەی ویستی وڵاتە عەرەبیە خاوەن نەوتەكان دەبن، بۆیە لێرەوە داوا دەكەین ئەمریكا رێز لەعەرەب بگرێت و دەستنەخاتە كاروباری وڵاتەكانیانەوەو پێشێلی مافەكانیان نەكات، دەبێت ئەمریكا ئەوەی لەبیرنەچێت كە نەتەوەی عەرەب نەتەوەیەكی مەزنە و مرۆڤایەتی فێری هەموو جیهانكرد كە هەرگیز لەبیرناچیێتەوە. ئەی گەلی سعودیە و كوەیت و ئەوانی دیكەش كە وەك ئێوەن ئێستا سامانەكانتان دەدرێت بە سەهیۆنیەكان ئەو جولەكانەی كە ئێستا گەلی فەلەستینی ئەكوژن و بەفیشەك، ئەوە بزانن كە پارەی ئەو فیشەكانە هی ئێوەیە و فەلەستینیەكانی پێدەكوژن رۆژانە". دوای چەند ساڵێكی زۆر لەصاش رووخانی سەددام و دارو دەستەكەی سەرۆكی نوێ و ئێستای ئەمریكا لەكێشەی قودس لەوتارێكدا گووتی " لەكۆمەڵگەی فەلەستیندا ئەو كەسە پاڵەوانە كە جوولەكەیە دەكوژێت ئێمەش رێگا بەو كردەوە نادەین، ئیسرائیل وەك دەوڵەتێكی جوولەكە دەمێنێتەوە بۆ هەتاهەتایە، كونسوڵخانەی ئەمریكاش بۆ قودس دەگوازینەوە، ئەو قودسەی كە پایتەختی ئیسرائیلە بۆ هەتا هەتایە".

یاساناسان ئاماژە بەوە دەكەن كاتێك وڵاتێك دێتە سەر وڵاتێكی دیكە و داگیری دەكات ناتوانێت بەهیچ جۆرێك یاسای ئەو وڵاتە بگۆرێت و دەستكاری تێدا بكات بەنمونەی ئەوەی بەپێی رێككەوتننامەی جنێڤی ساڵی 1949 ، عێراقیش كە كەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیركەر بەبڕیاری نەتەوە یەكگرتوووەكان بوو بە دەوڵەتی داگیركراو. ئەو یاسایانەی بۆ دادگاكە دەرچوون جوان بوو. یەكێك لەدادوەرە كوردەكان ئاماژەی بەوەكردبوو كە من لەگەڵ سزای لەسێدارەدان نیم بۆ هیچ تۆمەتیارێك، بۆ بریاری لەسێدارەدانی سەددامیش تەنانەت پەلەش كرا لە جێبەجێكردنی حوكمەكەی، چونكە بەپێی ماددەی 27 بڕگەی 2 لە یاسای دادگاكە، دەبێ ماوەی 30 رۆژ بەسەر دەرچوونی حوكمەكە تێپەڕێت، ئینجا جێبەجێ بكرێ، ئەوان لەسەر ئەوەش نەوەستان. ئەسڵەن من لەگەڵ سزای لەسێدارەدان نیم و لەسەر كەیسی دوجەیلیش تێبینی یاسایم هەبوو، كە بەنووسراو ناردومەتە بەردەست دادگا.

،،

پاش 10 ساڵ بەسەر پرۆسەی لەسێدارەدانی سەددام و هاورێكانی، محەمەد مونیب، ئەندامی‌ تیمی‌ پارێزەرانی‌ بەرگریكار لە(سەددام حسێن) لە لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی‌ (ئەلیەوم ئەلسابع) بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: "مەبەست لەسێدارەكانی‌ سەدام حسێن لە بەیانی‌ جەژندا ناردنی‌ پەیامێك بووە بۆ هەمووان بەتایبەت بۆ فەرمانڕەواكان كە عەرەب مەڕن و دەكرێت لە رۆژی‌ جەژندا سەرببڕدرێن".

سەددام دوای لەسێدارەدانی بردیانە ماڵی مالیكی

پاش 10 ساڵ بەسەر پرۆسەی لەسێدارەدانی سەددام و هاورێكانی، محەمەد مونیب، ئەندامی‌ تیمی‌ پارێزەرانی‌ بەرگریكار لە(سەددام حسێن) لە لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی‌ (ئەلیەوم ئەلسابع) بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: "مەبەست لەسێدارەكانی‌ سەدام حسێن لە بەیانی‌ جەژندا ناردنی‌ پەیامێك بووە بۆ هەمووان بەتایبەت بۆ فەرمانڕەواكان كە عەرەب مەڕن و دەكرێت لە رۆژی‌ جەژندا سەرببڕدرێن".


جەختیشی‌ لەوە كردەوە كە "سەدام حسێن كاری‌ بۆ ئەوە دەكرد كە كەس بە خراپە باسی‌ فەرمانڕەواكانی‌ عەرەب نەكات و تەنها هێرشی‌ دەكردەسەر ئێران و پێیوابووە كە رۆڵی‌ ئێران لە ناوچەكەدا لە رۆڵی‌ ئەمریكا مەترسیدارتر بووە". ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشكردووە كە "ئوممەی‌ عەرەبی‌ بە لەسێدارەدانی‌ سەدام حسێن سەرەڕای‌ ئەوەی‌ دیكتاتۆر بووە، زیانی‌ كردووە و بەڵگەش ئەو رووداوانەیە كە لە ئێستا لە سوریا روودەدەن".


لەلایەكی دیكەوە (خەلیل دلێمی) سەرۆكی دەستەی بەرگری لەسەددام لەدیدارێكی ئاماژەی بەوەكردووە كە سەرتاپای دادگایەكە سیاسی بوو، دادگایكردنەكەی تەواو سیاسی بوو، لەلایەن ئەمریكاوە پێكهێنراوەو شیعەكان بەرێوەیان دەبرد و تەنانەت زۆریان پەلە بوو بۆ لەسێدارەدانی سەددام، سەددام هەمیشە كە لەنێو زیندان دادەنیشتین پێكەوە داوای دەكرد هەموو گەلانی عێراق یەكگرتوو بن و تائیفیەت بەلاوەبنێن تێكەڵاوی ئەو گەل و نەتەوانە نەكە كە دەستیان تێكەڵبوو لەگەڵ ئەمریكای داگیركار، سەددام بەردەوام لەبەردەم دادوەرەكان دەیگوت من سەرۆككۆمار و سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عێراقم چونە گەل لای نەداوم،دەستلەكاركێشانەوەی بەرێز حاكم رزگار محمد ئەمین ئەو هۆكارانە بوون كە میلیشیاكانی عێراق و ئەمریكیەكان دروستیان لەسەر دەسەڵاتەكانی، لەپاش لەسێدارەدانی سەددام ئەوەشمان بیستوە و هەواڵێكی ئاوا بڵاوبویەوە كە نوری مالیكی تەرمەكەی سەددامی بردۆتەوە بۆ ماڵی خۆیان و كە كورەكەی هەمان كات بوو ئاهەنگی بوك گواستنەوەی كورەكەی بووە و زیاتر لەچەند دادوەرێكیش ئەم هەواڵەیان پشتراسكردۆتەوەو بەهۆی رق و كینەیانەوە تەنانەت كاری زۆرلەوە زیاتریشیان بەرامبەر كردبوو".

تێبینی/ سوپاس بۆ هەموو ئەو هاورێ‌ و پەرلەمانتارانەی بەسەرنج و تێبینیەكانیان ئاگاداریان دەكردمەوە لەهەر پێنج بەشەكەی چیرۆكەكانی سەددام و سەرچاوەی زانیاریەكانم لەزۆرێك لەمیدیا ناوخۆی و دەرەكیەكان وەرگرتووەو زۆر زۆر پێوەی ماندوبوم، بەڵام راستی زانیاریەكان حەساندومیەوە و داوای لێبوردن لەو بەرێزانە دەكەم كە زانیاریان بۆ دەناردم بەڵام زۆركات سەرچاوەكەی دیار نەبووە بۆیە منیش تێكەڵی ئەم زانیاریانەم نەكردووە.سوپاس بۆ هەندێك لە سایتە و ئەكاونت و پەیجەكان كە بابەتەكەیان بڵاوكردۆتەوەو ئاگاداریان كردومەتەوە وەك رێزێك لەو ماندوبونە كە من بەئەركی دەزانم و بەئومێدی هەرگیز دیكتاتۆرەكان لەمێژوودا نەنوسینەوەو خۆشگوزەرانی خەڵك ببێتە بەدیلی ئەو مێژووە نیوسەدەیەی پێشوو كە قۆناغێكی تاقەت بروكێن بوو تارادەیەك ئاسەوارەكانی هەرماوە تائێستاش.

ئەوەش بەشێك لە لینكی سایتەكان كە زانیاریەكانم لەهەندێك بابەتی وەرگرتووە.
1-(https://edition.cnn.com/…/saddam-hussein-fast-fa…/index.html)
2-(https://www.biography.com/people/saddam-hussein-9347918)
3(https://www.washingtonpost.com/…/saddam-hussein-should-ha…/…)
4- (https://www.nytimes.com/…/on-my-mind-the-life-of-saddam-hus…)
5- (https://www.nytimes.com/…/review-debriefing-the-president-t…)
6(https://www.aljazeera.com/…/2008/02/2008525183923377591.html)
7- (https://www.aljazeera.com/…/2004/02/2008410115014585608.html)
8- (https://www.aljazeera.com/…/2004/02/2008410132058991997.html)
(https://www.theguardian.com/Iraq/page/0,12438,793802,00.html)
9 (https://nenosplace.forumotion.com/t111516-massoud-uday-sadd…)
(https://www.dailysabah.com/…/saddam-husseins-grandson-asks-…)
(https://www.gettyimages.com/…/years-since-saddam-hussein-fo…)
(https://www.somethingawful.com/news/saddam-hussein-you/)-

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك