دوای كۆبانێ‌ پەرلەمانی كوردستان دەچێتە عەفرین

وەفدەكەی پەرلەمان دەرمان و پێداویستی پزیشگی دەگەیەنن

دوای كۆبانێ‌ پەرلەمانی كوردستان دەچێتە عەفرین

1520 خوێندراوەتەوە


وەفدێكی پەرلەمانی كوردستان بەرەو عەفرین بەڕێكەوت، لەگەڵ خۆیاندا دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەگەیەننە نەخۆشخانەكانی عەفرین.
شێركۆ حەمەئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە "دیپلۆماتیك مەگەزین" ی وت، وەفدەكە بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە دەچن و لە دەروازەی فیشاخابورەوە دەچنەڕۆژئاوای كوردستان و دواتر بەرەو عەفرین بەرێدەكەون.


وتیشی، سەردانی وەفدێك بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە پاڵنەرێكی مەعنەوییە بۆ بەرزكردنەوەی ورەی زیاتری برا كوردەكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان.
سەردانی ئەم وەفدەی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە دوای پێنج رۆژ لە راگرتنی، توركیا دەستیكردۆتەوە بە هێرشە ئاسمانیەكانی بۆسەر عەفرین و لە 24 كاتژمێری رابردوودا بە چڕی بۆردومانی ئەو شارە و دەوروبەری دەكات، ئەوەش وایكردوە كوژرا و برینداری زۆر هەبێت و نەخۆشخانەكان پێویستی زۆرییان بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی بێت.

،،

وەفدەكە بڕێك كۆمەكی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بۆ عەفرین لەگەڵ خۆیان دەبەن، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابینكراوە.


تاریق جەوهەر، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، وەفدەكە بڕێك كۆمەكی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بۆ عەفرین لەگەڵ خۆیان دەبەن، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابینكراوە.


وەفدەكە پێكهاتوە لە هەریەك لە شێركۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان، ئەبو كاروان، پەرلەمانتاری شیوعی، عەلی هالۆ ، پەرلەمانتاری پارتی، عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەكێتی و سوهراب میكائیل، پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی.


ڕۆژی 30 ی كانونی دوەمی ئەمساڵ پەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەیەكی ئاسایدا تاوتوێی دۆخی عەفرینی كرد و لە راگەیاندراوێكدا ئەم خاڵانەی بڵاوكردەوە.
یەكەم: شەرمەزار و ئیدانەی هێرشی سەربازیی دەوڵەتی توركیا دەكەین بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان.


دووەم: داوا لەنەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەین بە خێرایی بێنە سەر خەت بەمەبەستی راگرتنی هێرشی ناڕەوای توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرین.
سێیەم: پێویستە دەوڵەتی توركیا رێز لە بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی بگرێت و، داواش دەكەین دەستبەجێ هێرش و پەلامارەكان رابگرێت.
چوارەم: داوا لە رێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان و لایەنەكانی كۆمەكبەخش دەكەین بەهانای خەڵكی مەدەنیی شاری عەفرینەوە بچن. لە پێشكەشكردنی هاوكاریی و دابینكردنی پێداویستییە مرۆییە سەرەتاییەكان.

،،

پێشتریش پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2014 دا بڕیاریدا بە ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانێ‌، بۆ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان  دژی هێزەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كە دواجار بەسەركەوتنی كۆبانێ‌ و شكستی داعش شەڕەكە كۆتایی هات.


پێنجەم: بەرگریی رەواو قارەمانانەی ژنان و پیاوانی خەڵكی خۆڕاگری رۆژئاوا و كانتۆنی عەفرین بەرز دەنرخێنین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
هەر لەو راگەیاندراوەدا پەرلەمانی كوردستان سێ‌ پێشنیاری كردوە كە داوادەكات سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوا كراوەبێ بۆ گەیاندنی هاوكاری و كۆمەكی پێویست لەڕووی تەندروستی و مرۆییەوە بۆ خەڵكی لێقەوماوی عفرین بەتایبەتی و رۆژئاوا بەگشتی.


داواشی لە هێز و لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان كردوە بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەكانی سەر ئەزموونی رۆژئاوا، ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و لە رێگای دایەلۆگ و یەكتر قبوڵكردنەوە یەكڕیزیی نەتەوەیی دروست بكەن و دەستكەوتەكانیان بپارێزن. لە كۆتا پێشنیاریشدا پەرلەمانی كوردستان بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەم قۆناغە بەپێویست دەزانێت بۆ راپەڕاندنی ئەركە هاوبەشە نیشتمانیەكان.


پێشتریش پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2014 دا بڕیاریدا بە ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ كۆبانێ‌، بۆ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دژی هێزەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كە دواجار بەسەركەوتنی كۆبانێ‌ و شكستی داعش شەڕەكە كۆتایی هات.

 

author photo

بەكالۆریۆس لە ڕاگەیاندن 

ئەزمونی ١٢ ساڵ كاركردن لە میدیای نوسراو، بینراو و بیسراو