بۆچی گۆڕان ناتوانێت جارێکیتر ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینێتەوە؟

بۆچی حیزبەکوردییەکان خەسڵەتی ئۆپۆزیسیۆنیان لەدەستداوە؟

بۆچی گۆڕان ناتوانێت جارێکیتر ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینێتەوە؟

439 خوێندراوەتەوە

سواره‌ سه‌دوبیستی

"ئۆپۆزیسیۆن" بەرهەڵستکار، Opposition بە زمانی فەڕەنسی بە واتای "نەیاری" یان "نەیاران"ه‌، بەڵام بەگشتی بریتییە لە هەوڵ و تەقەلای ئەنجومەن، حیزب، گروپ و جەماوەر، یان کەسانێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆ نەیاریکردن لەگەڵ ئامانجی دەسەڵاتدارانی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمەڵایەتی، جا چ لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بێت چ بە شێوازەکانی‌ تر.

 

بە واتایەکی سادە "ئۆپۆزیسیۆن" ناوێکە بۆ گرووپێک کە لە سیستەمێکی پەرلەمانیدا بە پێی دەستووری بنچینەیی بوونی بە ڕەسمییەت ناسراوەو لە پەرلەماندا گرووپێک بۆ خۆی دائەمەزرێنێ، بەڵام سەروپێوەنی بە حکوومەتەوە نییەو پشتیوانی لێناکا، کەچی هەر دوولا خۆیان بە وەفاداری دەستوورێکی بنچینەیی دەزانن، ئۆپۆزیسیۆنی پەرلەمانی بە بەشداریکردن لە گفتگۆکان‌و ڕاوێژی نێو پەرلەمان بە پێی ئەو مەرجانەی کە دەستووری بنچینەیی دیاریکردووە، بەسەر کاروباری حکوومەتدا چاودێری ڕاستەوخۆی هەیەو ڕایگشتیش لە ئەنجامی کارەکان ئاگادار ئەکاتەوە.

گرینگترین ئەرکی ئۆپۆزییسیۆن ئەمەیە کە دەرفەتی چەشنێکی دیکەی هەڵبژاردن ئەخاتە بەردەمی دەنگدەران، بۆ ئەوەی بەم بۆنەوە هەڵبژاردنێکی لەبارتر بەڕێوە بچێت.

،،

یەکەم ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی لە سەدەی ۱۸ی زایینی لە بەریتانیا لە نێوان دوو گرووپی (ویگ و توری) پێکهات کە جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبووەو زۆر جاریش هاودەنگ بوون.

 
ئۆپۆزیسیۆن هێمایێکە بۆ حکوومەتی داهاتوو

بەم پێیە ئۆپۆزییسیۆن بەشێکی تەواوکەری سیستمە پەرلەمانییەکانی وڵاتانێکی لیبڕاڵی کۆنباو وەکوو بەریتانیاو فەڕەنساو سویدە کە بەزۆری دوو حیزبی سەرەکی بە نۆبە، ڕۆڵی دەسەڵاتدارو ئۆپۆزییسیۆنی تێدا ئەگێڕن.

لە سیستەمە تاک حیزبییەکاندا ئۆپۆزییسیۆن بە شێوەی ڕەسمی و یاسایی هەبوونی نییە. لەم سیستەمانەدا هەر چەشنە نەیارییەک لەگەڵ حیزب و دەوڵەتی دەسەڵاتدار، بە واتای نەیاریکردن لەگەڵ نەزمی گشتی و دەستووری بنچینەیی لە ئەژمار دێت.

یەکەم ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی لە سەدەی ۱۸ی زایینی لە بەریتانیا لە نێوان دوو گرووپی (ویگ و توری) پێکهات کە جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبووەو زۆر جاریش هاودەنگ بوون.

شەڕی زۆرینەو کەمینە و جێبەجێ بوونی حیزبی دەسەڵاتدار و حیزبی نەیاریش لەباری سیاسییەوە زیاتر ڕووکارێکی شەخسی بووە تاکو گشتگیر.

،،

گرینگترین ئەرکی ئۆپۆزییسیۆن ئەمەیە کە دەرفەتی چەشنێکی دیکەی هەڵبژاردن ئەخاتە بەردەمی دەنگدەران، بۆ ئەوەی بەم بۆنەوە هەڵبژاردنێکی لەبارتر بەڕێوە بچێت.

لە سیستمی پەرلەمانیدا ئۆپۆزیسیۆن دەورێکی وا دەگێڕێ کە لە تیۆری کلاسیکی جیاکردنەوەی هێزەکان (تفکیک قوا)دا ئەم دەورە بۆ پەرلەمان لەبەر چاو گیراوە، چونکە لەو کاتەوە سیستەمی پەرلەمانی هاتۆتە کایەوە، بەزۆری سەرۆکی دەوڵەت‌و سەرۆکی پەرلەمان یا یەکێکبوون یا یەکگرتوو، کە ئەم یەکبوونە وایکردووە ئەرکی پەرلەمان کە چاودێریکردنە بەسەر دەستوورو یاساداناندا بگۆڕێ و بەم بۆنەوە ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ بەسەر دەوڵەتدا چاودێری بکا.

وەک ڕوونە ئاشنابونی کوردستانی باشور بەحیزبی ئۆپۆزیسیۆنی بەرهەڵستکار لە سەردەستی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 2009 ڕوویدا، ناوی لێنا بزوتنەووەی گوڕان کە پێكهاتبوو لە تەواوی چینە ناڕازییەکانی باشور، لەدوای بیست ساڵ لەحکومڕانی شکتستی یەکێتی و پارتی درووست بوو، وەک دەنگدانەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی تا ئاستێك توانی خەونی حەڵکی زوڵملێکراو لەهەموو نوخبەکانی کۆمەڵکا کۆبکاتەوە، بەرەو پیشچوونی باشی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەداخەوە لەدوای چوار ساڵ گۆڕان هه‌ڵه‌ی گەورەی كردو چوونە ناو ئەو دەسەڵاتەی کە پێشتر بە هەزاران خاڵی نەرێنی و دزێوی تێیدا نیشانی کومەڵ دابوو.

،،

لە سیستەمە تاک حیزبییەکاندا ئۆپۆزییسیۆن بە شێوەی ڕەسمی و یاسایی هەبوونی نییە. لەم سیستەمانەدا هەر چەشنە نەیارییەک لەگەڵ حیزب و دەوڵەتی دەسەڵاتدار، بە واتای نەیاریکردن لەگەڵ نەزمی گشتی و دەستووری بنچینەیی لە ئەژمار دێت.

 

بۆچی جارێکیتر گۆڕان ناتوانێت ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینێتەوە؟

له‌مڕووه‌وه‌، دووخاڵی کورت ئاماژه‌ پێده‌ده‌م:
یەکەم: ناڕاستگۆیی لەپەیامەکەیداو لەئێستادا کومەڵێک هەڵپەخوازی پارەو پۆست‌و ئیمتیازات بردویانه‌ بە لاڕێدا.

دووه‌م: نەبوونی قائیدێکی کاریزماو خۆنەویست لە سەرکردایەتی بڕیارداندا، هه‌روه‌ها سڵکردنەوە لە دوو حیزبی دەسەڵات، وایكردووه‌ نه‌توانرێت ئەو شانازییە بکەنەوە بە باڵای بزووتنەوەکەدا، پاشان كاریگه‌ری دەستی دەرەکی بۆ بڕیاردانی ناوخۆیی، ئەمەش واییکردووە خاوەن بوونی شەقام لەدەست بدات‌و هەروەک حیزبەكانی دەسەڵات تەماشابکرێت لە لایەن جەماوەرو خەڵکی ناڕازییه‌وه‌.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك